uz
Feedback
kurdiu

kurdiu

Kanalga Telegram’da o‘tish

راستگۆیی لە هەواڵ و خێرای لە گەیاندن Www.kurdiu.org

Ko'proq ko'rsatish

📈 Telegram kanali kurdiu analitikasi

kurdiu (@kurdiu_org) kanali faol ishtirokchi. Hozirda hamjamiyat 25 326 obunachidan iborat bo'lib, Siyosat toifasida 2 323-o'rinni va Eron mintaqasida 13 522-o'rinni egallagan.

📊 Auditoriya ko‘rsatkichlari va dinamika

невідомо sanasidan buyon loyiha tez o‘sib, 25 326 obunachiga ega bo‘ldi.

26 Sentabr, 2026 dagi oxirgi ma’lumotlarga ko‘ra kanal barqaror faollikka ega. Oxirgi 30 kunda obunachilar soni -360 ga, so‘nggi 24 soatda esa -11 ga o‘zgardi va umumiy qamrov yuqori darajada qolmoqda.

  • Tasdiqlash holati: Tasdiqlanmagan
  • Jalb etish (ER): Auditoriya o‘rtacha 3.37% darajada jalb etiladi. Nashrdan keyingi dastlabki 24 soatda kontent odatda umumiy obunachilar sonining 2.73% ini tashkil etuvchi reaksiyalarni to‘playdi.
  • Post qamrovi: Har bir post o‘rtacha 855 marta ko‘riladi; birinchi sutkada odatda 693 ta ko‘rish yig‘iladi.
  • Reaksiyalar va o‘zaro ta’sir: Auditoriya faol: har bir postga o‘rtacha 4 ta reaksiya keladi.

📝 Tavsif va kontent siyosati

Muallif resursni shaxsiy fikrni ifoda etish maydoni sifatida ta’riflaydi:
“راستگۆیی لە هەواڵ و خێرای لە گەیاندن Www.kurdiu.org”

Yuqori yangilanish chastotasi (oxirgi ma’lumot 27 Sentabr, 2026 da olingan) sababli kanal doimo dolzarb va katta qamrovli bo‘lib qoladi. Analitika auditoriya kontent bilan faol hamkorlik qilishini, uni Siyosat toifasidagi muhim ta’sir nuqtasiga aylantirishini ko‘rsatadi.

25 326
Obunachilar
-1124 soatlar
-867 kun
-36030 kun
Postlar arxiv
kurdiu
25 321
بەهۆی داشکاندنی نرخەکانەوە؛ کۆمپانیای ڤیتۆڵ دەبێتە دووەم گەورەترین کڕیاری نەوتی عێراق کۆمپانیای بازرگانیی جیهانیی وزە "ڤیتۆڵ"
بەهۆی داشکاندنی نرخەکانەوە؛ کۆمپانیای ڤیتۆڵ دەبێتە دووەم گەورەترین کڕیاری نەوتی عێراق کۆمپانیای بازرگانیی جیهانیی وزە "ڤیتۆڵ"، دوای کۆمپانیای "ئەدنۆک"ی ئیماراتی بووە دووەم گەورەترین کڕیاری نەوتی خاوی عێراق، ئەمەش دوای ئەوەی بەغدا داشکاندنێکی بەرچاوی لە نرخی نەوتەکەیدا کرد بۆ ڕاکێشانی کڕیاران و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەناردەکردن. بەپێی زانیاریی پێگەکانی چاودێریی بازاڕی وزە، ڤیتۆڵ بۆ مانگی ئەیلول بڕی ٢٥ بۆ ٣٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراقی کڕیوە. لەو چوارچێوەیەشدا کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، بە ئامانجی هاندانی کڕیاران و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی هەناردە، نرخی فەرمیی نەوتی مانگی ئەیلولی بە بڕی ١٥ بۆ ٢٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک داشکاندووە. لەلایەکی دیکەوە، سەرهەڵدانی کێشەی گواستنەوەی دەریایی و کەمبوونەوەی هاتووچۆی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هورمز، پێویستیی عێراقی بە کۆمپانیا زەبەلاحە نێودەوڵەتییەکان زیاتر کردووە تاوەکو نەوتەکەی بەبازاڕ بکەن. هاوکات لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییانەدا، هەناردەی نەوتی باشووری عێراق لە ٢.٣٥ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبووەتەوە بۆ نزیکەی ٢.٦ ملیۆن بەرمیل. K5

kurdiu
25 321
چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆدەبنەوە؛ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە تەوەرە سەرەکییەکانن بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ چوار سەرۆکایەتییە
چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆدەبنەوە؛ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە تەوەرە سەرەکییەکانن بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆمار لە بەغداد کۆبوونەوەیەکی باڵا و چارەنووسساز ئەنجام بدەن، بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەندین دۆسیەی گرنگی سیاسی و ئەمنی، کە لە سەرووی هەموویانەوە تەواوبوونی کاتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت و تەواوکردنی کابینەی حکومەتە. کۆبوونەوەکە کاتژمێر 5:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت، و تێیدا هەریەک لە نزار ئامێدی سەرۆککۆمار، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیران، هەیبەت حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمان و فایەق زێدان سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری بەشدار دەبن. بەپێی زانیارییەکان، لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکەدا، پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە 30ـی ئەیلوول و کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیان دەخرێتە بەرباس. هاوکات، سەرکردەکانی عێراق میکانیزمەکانی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت و چۆنیەتیی گفتوگۆکردن لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان تاوتوێ دەکەن، بە ئامانجی جێگیرکردنی ئاسایشی ناوخۆیی و ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی خاکی عێراق وەک گۆڕەپانی ململانێ سەربازییەکان. K5

kurdiu
25 321
ئەمریکا هۆشداریی توند دەداتە عێراق: فڕۆکەخانەکانتان دەخرێنە لیستی سزاکانەوە بەغدا ئاگادارکردنەوەیەکی فەرمی و جدی لە واشنتۆنەو
ئەمریکا هۆشداریی توند دەداتە عێراق: فڕۆکەخانەکانتان دەخرێنە لیستی سزاکانەوە بەغدا ئاگادارکردنەوەیەکی فەرمی و جدی لە واشنتۆنەوە پێگەیشتووە سەبارەت بە پێشێلکردنی گەمارۆی ئاسمانیی سەر ئێران؛ ئەمریکا هەرەشەی کردووە هەر فڕۆکەخانەیەک خزمەتگوزاری بە کۆمپانیا ئێرانییەکان بدات، دەخرێتە لیستی سزاکانەوە. سەرەڕای داوای عێراق بۆ بەدەرکردنی فڕۆکەخانەی نەجەف لەو گەمارۆیە بە هۆکاری مرۆیی، بەڵام لایەنی ئەمریکی جەختی کردووەتەوە کە سزاکان تەنها کۆمپانیا ئێرانییەکان ناگرێتەوە، بەڵکو ئەو لایەن و فڕۆکەخانە عێراقییانەش دەگرێتەوە کە ئاسانکاری بۆ گەشتەکانیان دەکەن. سەرچاوەیەکی حکومی دەڵێت، بەغدا بۆ پاراستنی کەرتی فڕۆکەوانی وڵاتەکەی لە سزاکانی ئەمریکا، تەنها یەک بژاردەی لەبەردەمدایە ئەویش پابەندبوونی تەواوە بە گەمارۆکان و دوورخستنەوەی فڕۆکەخانەکانی لە هەر مامەڵەیەک لەگەڵ ئێران. K12

kurdiu
25 321
میشێل سالگادۆ دەبێتە ڕاهێنەری یانەیەکی بەڕازیلی یانەی "نۆرس ئێسپۆرتی"ی بەڕازیلی، کە لە خولی پلە چواری ئەو وڵاتە یاری دەکات، ب
میشێل سالگادۆ دەبێتە ڕاهێنەری یانەیەکی بەڕازیلی یانەی "نۆرس ئێسپۆرتی"ی بەڕازیلی، کە لە خولی پلە چواری ئەو وڵاتە یاری دەکات، بە فەرمی دەستنیشانکردنی میشێل سالگادۆی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ڕیاڵ مەدریدی وەک ڕاهێنەری نوێی تیپەکەی بۆ وەرزی 2027 ڕاگەیاند. ئەمەش دەبێتە یەکەم ئەزموونی ئەو یاریزانە دێرینە وەک ڕاهێنەری یەکەم لە دوای وازهێنانی لە یاری تۆپی پێ. سالگادۆی تەمەن 50 ساڵ، شوێنی کلێبەرسۆنی بەڕازیلی و پاڵەوانی مۆندیالی 2002 دەگرێتەوە. بڕیاریشە لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا بگاتە بەڕازیل بۆ ئەوەی دەست بە ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ بکات. ناوبراو لە کاتی واژووکردنی گرێبەستەکەیدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و ڕایگەیاند کە حەزی لە ئاڵنگارییە و بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی گەیشتنە بە بەڕازیل بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی گەورە. جێی باسە، سالگادۆ پێشتر وەک یاریدەدەری ڕاهێنەر لە هەڵبژاردەی میسر و هەروەها ڕاهێنەری کاتیی یانەی پافۆسی قوبرسی کاری کردووە. K5

kurdiu
25 321
پێشبینی پێنج شەپۆلی بارانبارین و گەیشتنی 298 میلیمەتر باران تا 12ی مانگی داهاتوو پێشبینی دەکرێت تا 12ی مانگی داهاتوو لانیکەم پێنج شەپۆلی بارانبارین ناوچەکە بگرنەوە و زۆرترین بڕی بارانبارین لەو ماوەیەدا دەگاتە 298 میلیمەتر. ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی رایگەیاند: پێشبینییەکانی بۆ ڕەوشی کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، تا ڕێکەوتی 12ی تشرینی یەکەم، زیاتر لە پێنج بۆ شەش حاڵەتی بارانبارین و بروسکە ڕوودەدەن. لەلایەکی دیکەوە، بەپێی نەخشەکانی پێشبینی بارانبارین و داتاکانی کەشوهەوا کە پشت بە زانیارییەکانی 27ی ئەیلولی 2026 دەبەستن، دەردەکەوێت شەپۆلەکانی دابارین بە چڕی ناوچەکە دەگرنەوە. بەگوێرەی پێشبینی نەخشەکان کە تا ڕێکەوتی 13ی تشرینی یەکەمی 2026 کاران، پێشبینی دەکرێت زۆرترین بڕی بارانبارین لەو ماوەیەدا بگاتە 298 میلیمەتر. K12

kurdiu
25 321
ئاسایش: لە ڕێگەی سێ درۆنەوە هێرش کرایە سەر کەمپی ئازادی لە کۆیە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە لە م
ئاسایش: لە ڕێگەی سێ درۆنەوە هێرش کرایە سەر کەمپی ئازادی لە کۆیە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە لە ماوەی کەمتر لە نیو کاتژمێردا، لە ڕێگەی سێ درۆنەوە هێرش کرایە سەر "کەمپی ئازادی" لە سنووری قەزای کۆیە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوی ئاسایش، هێرشەکان لە نێوان کاتژمێر (01:40) بۆ (02:10) ئەنجامدراون. ئامانجی هێرشەکان کەمپی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان بووە و تەنها زیانی ماددییان لێکەوتووەتەوە. کەمپی ئازادی شوێنی نیشتەجێبوونی خێزانی پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانە. ئەم شوێنە پێشتریش چەندین جار لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە مووشەک و درۆن کراوەتە ئامانج. K12

kurdiu
25 321
بەرپرسێکی عێراقی: پرۆسەی کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا کۆتایی هات بەرپرسێکی عێراق بە ئاژانسی (dpa)ی راگەیاند، پرۆسەی کشان
بەرپرسێکی عێراقی: پرۆسەی کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا کۆتایی هات بەرپرسێکی عێراق بە ئاژانسی (dpa)ی راگەیاند، پرۆسەی کشانەوەی تەواوی هێزە شەڕکەرەکان و پشتیوانی لۆجیستی ئەمریکا لە عێراق کۆتایی هاتووە، هەرچەندە تائێستا لایەنی ئەمریکی بە فەرمی ئەمەی پشتڕاست نەکردووەتەوە. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی رێککەوتنی ساڵی ٢٠٢٤ی نێوان بەغدا و واشنتۆن دێت بۆ کۆتاییهێنان بە بوونی سەربازی ئەمریکا، کە نزیکەی ٢٥٠٠ سەربازیان لە بنکەکانی هەولێر، فڕۆکەخانەی بەغدا و ناوچەی سەوز جێگیر بوون. هێزەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لەسەر داوای حکومەتی عێراق و لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش گەڕابوونەوە عێراق و ئێستا دوای ١٠ ساڵ کۆتایی بە ئەرکەکەیان دەهێنرێت. K12

kurdiu
25 321
دەزگای دژەتیرۆری عێراق ڕایگەیاند کە بە فەرمانی دادوەر، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ڕێککەوتی ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ توانیویانە سێ کەس بە ت
دەزگای دژەتیرۆری عێراق ڕایگەیاند کە بە فەرمانی دادوەر، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ڕێککەوتی ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ توانیویانە سێ کەس بە تۆمەتی ئەندامبوون لە "گرووپی تیرۆریستیی داعش" لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر بکەن. لە ڕاگەیێندراوێکی فەرمیی دەزگاکەدا کە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە لە نێو دەستگیرکراوەکاندا دوو تۆمەتباریان ڕۆژی یەکشەممە چوونەتە ناو پارێزگای سلێمانی و تۆمەتباری سێیەمیش پێشتر لەو شارە نیشتەجێ بووە. دژەتیرۆری عێراق جەختی کردووەتەوە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە ڕەنگدانەوەی کارایی هەوڵە هەواڵگرییەکان و خێرایی تیمەکانیانە لە مامەڵەکردن لەگەڵ جووڵەی داواکراواندا. دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئاشکراشی کردووە کە ئەم هەنگاوە بە مەبەستی ڕێگری لە تیرۆریستانە تاوەکو نەتوانن جێگیر بن یان چالاکییەکانیان لە ناو وڵاتدا ڕێک بخەنەوە، هاوکات دووپاتی کردووەتەوە کە هێزەکانیان لە ڕاوەدوونانی داواکراوان لە سەرجەم ناوچەکانی عێراق بەردەوام دەبن بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری. K8

kurdiu
25 321
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ڕێژەی زیاتر لە ١٪ بەرزبووەوە، بەجۆرێک نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور گەیشتە ١٠٧ دۆلار و ن
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ڕێژەی زیاتر لە ١٪ بەرزبووەوە، بەجۆرێک نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور گەیشتە ١٠٧ دۆلار و نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکاش بڕی ٩٤ دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێک تۆمار کرد. هۆکاری سەرەکیی ئەم هەڵکشانە بۆ ڕەتکردنەوەی پێشنیازێکی ئێران لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دەگەڕێتەوە کە مەبەست لێی کۆتاییهێنان بوو بە جەنگ و دووبارە کردنەوەی تەنگەی هورمز. هاوکات بەردەوامیی مەترسییە جیۆپۆلیتیکییەکان و هێرشەکانی ئێران و حوسییەکان بۆ سەر سعودیە کاریگەرییان لەسەر نازینۆکی بازاڕەکە هەبووە. لەو چوارچێوەیەدا، سعودیە ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە هێزەکانیان توانویانە ڕێگری لە دوو مووشەکی بالیستی و دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بکەن کە لەلایەن حوسییەکانەوە بەرەو ناوچەکانیان ئاراستە کرابوون. K8

kurdiu
25 321
*ليستی بەنزینی دووشەممە 28/9/2026 k9
*ليستی بەنزینی دووشەممە 28/9/2026 k9

kurdiu
25 321
وەزارەتی ناوخۆ: لە زاخۆوە تا سلێمانی ڕێگری لە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بێ‌سەرەتا و بڕاوەکان دەکرێت وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کو
وەزارەتی ناوخۆ: لە زاخۆوە تا سلێمانی ڕێگری لە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بێ‌سەرەتا و بڕاوەکان دەکرێت
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری کۆتایی لەبارەی دۆسیەی ئۆتۆمبێلە بێ‌سەرەتاکان دەرکرد و جەختی کردەوە ئۆتۆمبێلی بڕاوە بە هیچ شێوەیەک تۆمار ناکرێت و ڕێگە نادرێت لەسەر شەقامەکان بمێننەوە. - هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەت ڕایگەیاند ئۆتۆمبێلە بڕاوەکان مەرجی توندوتۆڵییان تێدا نییە و دەبنە هۆی مەترسیی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ژیانی شۆفێر و سەرنشینان. - لە ماوەی ڕابردوودا لە کۆی ٧ هەزار ئۆتۆمبێلی بێ‌سەرەتا کە پشکنینیان بۆ کراوە، تەنیا ٣٠٠ دانەیان سەلامەت بوون و تەواوی ئەوانەی دیکە بە تەواوی بڕاوەن. - بڕیارەکە لە سەرجەم پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان (لە سلێمانییەوە تا زاخۆ) بە شێوەیەکی یەکسان و بەبێ جیاوازی جێبەجێ دەکرێت. - هیچ بەرپرس و دەسەڵاتێک بۆی نییە ڕێگەپێدان بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی بڕاوە دەربکات، چونکە پاراستنی سەلامەتیی گشتی لە سەرووی هەموو بڕیارێکەوەیە.

kurdiu
25 321
ئەمریکا و چین لەسەر ژیریی دەستکرد ڕێککەوتن لە میانی سەردانەکەی سەرۆکی چین بۆ ئەمریکا، هەردوو وڵات لەسەر کردنەوەی کەناڵێکی دیا
ئەمریکا و چین لەسەر ژیریی دەستکرد ڕێککەوتن لە میانی سەردانەکەی سەرۆکی چین بۆ ئەمریکا، هەردوو وڵات لەسەر کردنەوەی کەناڵێکی دیالۆگ لەبارەی ژیریی دەستکرد و کۆنتڕۆڵکردنی لێکەوتەکانی ڕێککەوتن. ئەم ڕێککەوتنە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشی هەشت ماددەیی دوای دیداری نێوان ترامپ و شی جین پینگ ڕاگەیەندرا. لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمی سەرۆکی چین، شی جین پینگ، بۆ ئەمریکا، هەردوو وڵات لەسەر کردنەوەی کەناڵێکی دیالۆگ سەبارەت بە ژیریی دەستکرد (AI) گەیشتنە ڕێککەوتن. ئەم ڕێککەوتنە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشی هەشت ماددەیی کە لە کۆتایی دیداری نێوان سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ و سەرۆکی چین شی جین پینگ ڕاگەیەندرا، جەختی لەسەر کرایەوە. بڕیار دراوە کە گفتوگۆکان لەبارەی ژیریی دەستکرد و دامەزراندنی کەناڵێکی پەیوەندی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی لێکەوتەکانی ئەم تەکنۆلۆجیایە لە مانگی تشرینی دووەم دەستپێبکات. لە دیدارەکەدا، ترامپ ئامادەیی خۆی بۆ بەشداریکردن لە دانیشتنی بەرپرسانی ئۆپێک کە لە مانگی تشرینی دووەمدا لە چین بە میوانداریی ئەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت، نیشاندا. K14

kurdiu
25 321
پڕۆژەی بودجەکە پێشینەکانی بەرنامەی حکومەتی و گۆڕانکارییە ئابووری و داراییەکان، لەگەڵ پێویستییەکانی خەرجی و داواکارییەکانی چینە گرنگە کۆمەڵایەتییەکان، لەبەرچاو گرتووە بەو مەرجەی کە ئەم پێویستییانە لە چوارچێوەی توانای دارایی بەردەستدا دابین بکرێن. هەروەها، زیادکردنی داهاتە نانەوتییەکان و بەهێزکردنی ڕێکخستنی دارایی لە گرنگترین ئامانجەکانی پڕۆژەی بودجەکەدا جێیان هەیە. بڕیارە ئەنجومەنی وەزاری ئابووری پڕۆژەی بودجەی فیدراڵی ساڵی ٢٠٢٧ تاوتوێ بکات و دوای تەواوکردنی گفتوگۆ و پێداچوونەوەکان، بەپێی ڕێکارە پەیڕەوکراوەکان، بۆ ئەنجومەنی وەزیران بینێرێت. پڕۆژەکە هێشتا لە قۆناغی پێداچوونەوە و گفتوگۆی دامەزراوە حکومییەکاندا ماوەتەوە و بۆ پەسەندکردنی کۆتایی، دەبێت قۆناغە یاسایی و کارگێڕییەکانی داهاتوو تێپەڕێنێت. K14

kurdiu
25 321
پڕۆژە بودجەی ٢٠٢٧ عێراق ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزاری ئابووری کرا وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند کە پڕۆژەی بودجەی گشتیی فیدراڵی ب
پڕۆژە بودجەی ٢٠٢٧ عێراق ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزاری ئابووری کرا وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند کە پڕۆژەی بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٧ ئامادە کراوە و ڕادەستی ئەنجومەنی وەزاری ئابووری کراوە. پڕۆژەکە چاوەڕێی ناردنی بۆ ئەنجومەنی وەزیران دەکات دوای تەواوکردنی قۆناغەکانی پەسەندکردن. وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند کە پڕۆژەی بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٧، دوای تەواوکردنی قۆناغەکانی ئامادەکردن، ڕادەستی ئەنجومەنی وەزاری ئابووری کرد و بڕیارە لە قۆناغی داهاتوودا بۆ ئەنجومەنی وەزیران بنێردرێت. ئامادەکردنی پڕۆژەکە بە ئەنجامدانی کۆبوونەوە و کارکردنی بەردەوامی لیژنەی باڵای ئامادەکردنی بودجە، بە سەرپەرشتی وەزیری دارایی، فالح ساری، ئەنجام دراوە. لە ماوەی ئامادەکردنی پڕۆژەکەدا، نوێنەرانی وەزارەتەکان، هەرێمی کوردستان و پارێزگاکان بەشدارییان کردووە، هەروەها ڕاوێژ بە ژمارەیەک لە شارەزایانی دارایی لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق کراوە. وەزیری دارایی جەختی لەوە کردووەتەوە کە وەزارەتەکە پابەندییەکانی خۆی لە تەواوکردنی پڕۆژەی بودجەکە لە کاتە دیاریکراوەکاندا جێبەجێ کردووە.

kurdiu
25 321
لە نووسراوەکەدا داواکراوە تەمەنی یاسایی خانەنشینبوونی ئەو فەرمانبەرانە لە 60 ساڵەوە درێژ بکرێتەوە بۆ 65 ساڵ، بەمەبەستی سوودوەرگرتن لە ئەزموون و خزمەتەکانیان لە کەرتی گشتیدا. فەرمانگەی بودجە لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ بە شێوەیەکی ئەرێنی وەڵامی داواکارییەکەی داوەتەوە و بەپێی نووسراوی ژمارە 50407 کە لە ڕۆژی 2026/9/24 دەرچووە، دۆسیەکەی ئاڕاستەی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی کردووە بەمەبەستی ئەنجامدانی ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییە پێویستەکان و جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان. K14

kurdiu
25 321
هەرێم داوای درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی زیندانیانی سیاسی دەکات وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان داوای لە وەزارەتی
هەرێم داوای درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی زیندانیانی سیاسی دەکات وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان داوای لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ کردووە تەمەنی خانەنشینی زیندانیانی سیاسی لە 60 ساڵەوە بۆ 65 ساڵ درێژ بکرێتەوە. ئەم بڕیارە کاریگەری لەسەر وەجبەی (9 تا 15)ی زیندانیانی سیاسی کە لەدایکبووی ساڵانی 1965 و 1966ن دەبێت. وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی کوردستان هەنگاوێکی نوێی بۆ درێژکردنەوەی ماوەی خزمەتی ئەو زیندانییە سیاسییانە نا کە لە دامودەزگاکانی حکومەتدا فەرمانبەرن. ئەم بڕیارە تایبەتە بە وەجبەی (9 تا 15)ی زیندانیانی سیاسی کە لەدایکبووی ساڵانی 1965 و 1966ن و لە ئێستادا لە سەرجەم فەرمانگەکانی هەرێم خزمەت دەکەن. وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم لە ڕێگەی نووسراوی فەرمیی ژمارە 3488 لە بەرواری 2026/9/2 ئاڕاستەی فەرمانگەی بوودجەی لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ کردووە.

kurdiu
25 321
کوردستان لە گەرمای 42 پلەیی بەرەو کەشێکی فێنک دەچێت بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە کەشوهەوا گەرم دەبێت،
کوردستان لە گەرمای 42 پلەیی بەرەو کەشێکی فێنک دەچێت بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە کەشوهەوا گەرم دەبێت، بەڵام سبەی دووشەممە پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە دادەبەزێت و فێنک دەبێت. ئەمڕۆ یەکشەممە، 27.9.2026، ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما وەک دوێنێ دەبێت. پێشبینی دەکرێت بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 39، پیرمام 36، سلێمانی 37، هەڵەبجە 38، چەمچەماڵ 40، دهۆک 37، زاخۆ 39، ئاکرێ 38، گەرمیان 42، حاجی ئۆمەران 26، و سۆران 37 پلەی سیلیزی بێت. بۆ سبەی دووشەممە، چاوەڕوان دەکرێت کەشوهەوا فێنک ببێتەوە و پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان لە خانەی سییەکاندا بن و لە گەرمیان و گەرمەسێریش لە 40 پلەی سیلیزی تێنەپەڕێت. حکومەت نەیتوانیوە رێگری لە گەرما و کاریگەرییەکانی بکات، هاوڵاتیان هێشتا لە ژێر کاریگەریی پلە بەرزەکانی گەرمادا دەناڵێنن. K14

kurdiu
25 321
تۆمارکردنی ئەم سکاڵا نوێیە لە کاتێکدایە کە عەجاج ئەحمەد حەردان، ناسراو بە عەجاجی نوگرەسەلمان، لە 31ی تەممووزی 2025 دەستگیرکرا و لە 14ی ئایاری 2026 لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوەی ڕەسافەوە، دوای وەرگرتنی وتەی شایەتحاڵەکان و دانپێدانانی بە تاوانەکانیدا، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا. هەوڵە یاساییەکان بۆ یەکلاکردنەوەی سەرجەم تاوانەکانی ئەم بەرپرسەی پێشووی رژێمی بەعس دژ بە پێکهاتەکان بەردەوامن. جێی ئاماژەیە کوردانی فەیلی لە سەرەتای ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە لەلایەن رژێمی بەعسەوە ڕووبەڕووی شاڵاوی جینۆساید، ڕاگواستنی زۆرەملێ، زەوتکردنی موڵک و سەندنەوەی ڕەگەزنامە بوونەوە و هەزاران گەنجیان لە زیندانەکاندا بێسەروشوێن کران. زیندانی قەڵای نوگرەسەلمان لە بیابانەکانی پارێزگای سەماوە، وەک یەکێک لە ناوەندە سەرەکییەکانی ئەشکەنجەدان ناسراوە، کە تێیدا عەجاج حەردان ڕۆڵی لە جێبەجێکردنی مامەڵەی توند دژ بە زیندانیان هەبووە. K8

kurdiu
25 321
عەجاج ئەحمەد حەردان، بەڕێوەبەری پێشووی زیندانی نوگرەسەلمان کە پێشتر سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، لەسەر دۆسیەیەکی نوێی
عەجاج ئەحمەد حەردان، بەڕێوەبەری پێشووی زیندانی نوگرەسەلمان کە پێشتر سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، لەسەر دۆسیەیەکی نوێی تاوان دژ بە کوردانی فەیلی لە بەغداد دادگایی دەکرێتەوە. دادگای لێکۆڵینەوە لە بەغداد بە فەرمی دەستی بە وەرگرتنی وتەی سکاڵاکارەکان کردووە، ئەوەش دوای ئەوەی دوو هاونیشتمانیی کوردی فەیلی بە بەڵگەی یاسایی سکاڵایان تۆمار کرد و بەشداریکردنی ناوبراو و چەند ئەفسەرێکی رژێمی پێشوویان لە ئەشکەنجەدانی زیندانییە فەیلییەکاندا سەلماند. ئەیاد کاکەیی، پارێزەری دۆسیەکە، ڕایگەیاند کە سکاڵاکە لە 8ی ئەم مانگە لە دادگای تاوانەکان لە بەغداد تۆمارکراوە و دادگا دەستی بە ڕێکارە یاساییەکان و وەرگرتنی فەرمیی وتەی سکاڵاکارەکان کردووە. ناوبراو ئاشکرای کرد کە عەجاج لە کاتی دادگاییکردنیدا لەسەر تاوانی ئەنفال، دانیناوە بەوەی لە زینداندا ئازاری کوردە فەیلییەکانی داوە.

kurdiu
25 321
عێراق بۆ پاراستنی ئاسمانەکەی سیستمی بەرگری لە تورکیا و فەرەنسا دەکڕێت حکومەتی عێراق بە فەرمی ڕێککەوتنی لەگەڵ تورکیا و فەرەنسا
عێراق بۆ پاراستنی ئاسمانەکەی سیستمی بەرگری لە تورکیا و فەرەنسا دەکڕێت حکومەتی عێراق بە فەرمی ڕێککەوتنی لەگەڵ تورکیا و فەرەنسا بۆ کڕینی سیستمی پێشکەوتووی بەرگریی ئاسمانی ڕاگەیاند، بە مەبەستی پاراستنی سەروەریی وڵات و پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان دوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان. مەحموود شەممەری، ئەندامی پەرلەمان ئاشکرای کرد تورکیا ڕەزامەندی داوە و فەرەنساش دوای سەردانی سەرۆکوەزیران بۆ پاریس، گرێبەستێکی هاوشێوەی پەسەند کردووە بۆ پڕچەککردنی سوپای عێراق بە تەکنەلۆژیای سەربازیی مۆدێرن. ئەم هەنگاوە بەرەو ئامادەکارییە بۆ ٣٠ی ئەم مانگە کە وادەی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانانە؛ شارەزایانیش دەڵێن سەقامگیری وڵات بەندە بەوەی تەواوی چەک و کۆنترۆڵی ئاسمانی لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا بێت. k12

kurdiu - Telegram kanali @kurdiu_org statistikasi va tahlili