kurdiu
📈 Telegram kanali kurdiu analitikasi
kurdiu (@kurdiu_org) kanali faol ishtirokchi. Hozirda hamjamiyat 25 654 obunachidan iborat bo'lib, Siyosat toifasida 2 309-o'rinni va Eron mintaqasida 13 384-o'rinni egallagan.
📊 Auditoriya ko‘rsatkichlari va dinamika
невідомо sanasidan buyon loyiha tez o‘sib, 25 654 obunachiga ega bo‘ldi.
03 Sentabr, 2026 dagi oxirgi ma’lumotlarga ko‘ra kanal barqaror faollikka ega. Oxirgi 30 kunda obunachilar soni -421 ga, so‘nggi 24 soatda esa -4 ga o‘zgardi va umumiy qamrov yuqori darajada qolmoqda.
- Tasdiqlash holati: Tasdiqlanmagan
- Jalb etish (ER): Auditoriya o‘rtacha 3.67% darajada jalb etiladi. Nashrdan keyingi dastlabki 24 soatda kontent odatda umumiy obunachilar sonining 2.81% ini tashkil etuvchi reaksiyalarni to‘playdi.
- Post qamrovi: Har bir post o‘rtacha 940 marta ko‘riladi; birinchi sutkada odatda 720 ta ko‘rish yig‘iladi.
- Reaksiyalar va o‘zaro ta’sir: Auditoriya faol: har bir postga o‘rtacha 3 ta reaksiya keladi.
📝 Tavsif va kontent siyosati
Muallif resursni shaxsiy fikrni ifoda etish maydoni sifatida ta’riflaydi:
“راستگۆیی لە هەواڵ و خێرای لە گەیاندن
Www.kurdiu.org”
Yuqori yangilanish chastotasi (oxirgi ma’lumot 04 Sentabr, 2026 da olingan) sababli kanal doimo dolzarb va katta qamrovli bo‘lib qoladi. Analitika auditoriya kontent bilan faol hamkorlik qilishini, uni Siyosat toifasidagi muhim ta’sir nuqtasiga aylantirishini ko‘rsatadi.
Ma'lumot yuklanmoqda...
| Sana | Obunachilarni jalb qilish | Esdaliklar | Kanallar | |
| 04 Sentabr | +54 | |||
| 03 Sentabr | +1 | |||
| 02 Sentabr | 0 | |||
| 01 Sentabr | 0 |
| 2 | بەیانی شەممە کارتی سوتەمەنی ژمارە ٥ بۆ وەرگرتنی بەنزین کارا دەکریت.
k9 | 632 |
| 3 | دۆخێکی زۆر شەرمەزارکەر بۆ ئیسرائیل!
کونسوڵی گشتی ئیسرائیل لە نیویۆرک چوە بۆ زانکۆی هارڤارد بۆ ئەوەی وتارێک پێشکەش بە قوتابیان بکات سەبارەت بە "خەباتی ئیسرائیل"،هەرکە دەست دەکات بەقسەکردن قوتابیەکان هەڵدەستن و هۆڵەکە چۆڵ دەکەن..
تێڕوانینی نوێ بۆ ئیسرائیل بە تەواوی گۆڕاوە لەهەموو جیهاندا. | 2 148 |
| 4 | وێرانکردنی مزگەوتی مێژوویی لە هیندستان
ژمارەی مسوڵمانان لە هیندستان بە 210 ملیۆن کەس دەخەملێنرێت بەڵام تا ئێستا بەکەمینەیان دەزانن | 2 267 |
| 5 | ليستی بەنزینی هەینی 4/9/2026
k9 | 1 991 |
| 6 | وەزارەتەکە داوا لە هاووڵاتیان دەکات سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراکەکانیان و هەر سەرپێچییەک لە ڕێگەی هێڵە گەرمەکانی چاودێری و پلاندانان، یان بەشی کاروباری هاووڵاتیان، یان لاپەڕەی فەرمی وەزارەت لە فەیسبووک، یان لە ڕێگەی لێنکی خزمەتگوزاریی ئەلیکترۆنیی (ڕاقبنی - چاودێریم بکە) ئاگادار بکرێتەوە.6817:27 | 1 882 |
| 7 | وەزارەتی بازرگانی دەستپێکردنی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی ڕاگەیاند
وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستپێکردنی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی بۆ بریکارەکان لە بەغدا و پارێزگاکان ڕاگەیاند. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزیری بازرگانیدایە بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی هاووڵاتیان.
وەزارەتی بازرگانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاند کە دەستیان بە دابەشکردنی بابەتەکانی ناو سەبەتەی خۆراک بەسەر بریکارەکاندا لە بەغدا و پارێزگاکان کردووە.
بەپێی لێدوانێکی لێمیا هاشم موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراک، کارمەندانی وەزارەت لە بەغدا و پارێزگاکان دەستیان بە بڕینی پسوڵە و دابینکردنی ژەمی نوێی بابەتەکانی سەبەتەی خۆراک بۆ بریکارەکان کردووە، بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو و لەسەر بنەمای ناوچە هەژارنشینەکان.
موسەوی ئاماژەی بەوەشکرد کە بڕین و دابینکردنی بابەتەکانی سەبەتەی خۆراکی هاووڵاتیان و سەبەتەی تایبەت بە چاودێریی کۆمەڵایەتی بەیەکجار ئەنجام دەدرێت.
k9 | 1 775 |
| 8 | وەزارەتەکە داوا لە هاووڵاتیان دەکات سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراکەکانیان و هەر سەرپێچییەک لە ڕێگەی هێڵە گەرمەکانی چاودێری و پلاندانان، یان بەشی کاروباری هاووڵاتیان، یان لاپەڕەی فەرمی وەزارەت لە فەیسبووک، یان لە ڕێگەی لێنکی خزمەتگوزاریی ئەلیکترۆنیی (ڕاقبنی - چاودێریم بکە) ئاگادار بکرێتەوە. | 60 |
| 9 | وەزارەتی بازرگانی دەستپێکردنی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی ڕاگەیاند
وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستپێکردنی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی بۆ بریکارەکان لە بەغدا و پارێزگاکان ڕاگەیاند. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزیری بازرگانیدایە بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی هاووڵاتیان.
وەزارەتی بازرگانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاند کە دەستیان بە دابەشکردنی بابەتەکانی ناو سەبەتەی خۆراک بەسەر بریکارەکاندا لە بەغدا و پارێزگاکان کردووە.
بەپێی لێدوانێکی لێمیا هاشم موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراک، کارمەندانی وەزارەت لە بەغدا و پارێزگاکان دەستیان بە بڕینی پسوڵە و دابینکردنی ژەمی نوێی بابەتەکانی سەبەتەی خۆراک بۆ بریکارەکان کردووە، بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو و لەسەر بنەمای ناوچە هەژارنشینەکان.
موسەوی ئاماژەی بەوەشکرد کە بڕین و دابینکردنی بابەتەکانی سەبەتەی خۆراکی هاووڵاتیان و سەبەتەی تایبەت بە چاودێریی کۆمەڵایەتی بەیەکجار ئەنجام دەدرێت.
k9 | 70 |
| 10 | وەزارەتەکە داوا لە هاووڵاتیان دەکات سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراکەکانیان و هەر سەرپێچییەک لە ڕێگەی هێڵە گەرمەکانی چاودێری و پلاندانان، یان بەشی کاروباری هاووڵاتیان، یان لاپەڕەی فەرمی وەزارەت لە فەیسبووک، یان لە ڕێگەی لێنکی خزمەتگوزاریی ئەلیکترۆنیی (ڕاقبنی - چاودێریم بکە) ئاگادار بکرێتەوە. | 1 |
| 11 | نرخی نەوتی برێنت بۆ سەروی ٩٧ دۆلار بەرزبوویهوه
ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت بەرزبوونەوەی پێوانەیی تۆمار کرد و گەیشتە ٩٧.٢٩ دۆلار، کە بەرزترین ئاستە لە ماوەی شەش هەفتی ڕابردوودا تۆمار کرابێت، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە قورسدترین ئاڵوگۆڕی سەربازیی نێوان ئەمریکا و ئێران لە مانگی تەممووزەوە.
هەڕەشەکانی ئیسرائیل دژ بە ژێرخانی وزەی ئێران، لەگەڵ دابەزینی کۆگا نەوتییەکانی ئەمریکا و تەسکبوونەوەی بازاڕی بەرهەمە پاڵاوتووەکان، فشاری زیاتریان لەسەر بازاڕ دروست کردووە.
لە مانگی نیساندا نرخی نەوتی برێنت لووتکەی لە سەروی ١٢٦ دۆلاردا تۆمار کردبوو، بەڵام لە کاتی هێوربوونەوەی دۆخەکەدا دابەزی بۆ نێوان ٧٠ بۆ ٨٠ دۆلار.
ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخ ترسی سەرهەڵدانی هەڵاوسانی زیاتری لێکەوتووەتەوە، بووەتە هۆی بەرزکردنەوەی سوودی قەرزە حکومییەکان، و چاوەڕوانییەکان بۆ بەرزکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی فیدراڵی، بانکی ناوەندیی ئەوروپا و بانکی ئینگلتەرا زیاد کردووە.
k9 | 938 |
| 12 | Matn yo'q... | 868 |
| 13 | پلهكانی گهرما له ههرێم بهرزدهبێتهوه
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیی کردووە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە و سبەی هەینی پلەکانی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم بەرزببنەوە. ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور.
پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ بە نزیکەی 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبنەوە.
خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و ئاراستەکەشی بەرەو باکووری خۆرهەڵات دەبێت.
مەودای بینینیش لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتردا دەبێت.
بۆ سبەی هەینی، پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
ئاراستەی با دەگۆڕێت بۆ باکووری خۆرئاوا بە هەمان خێرایی (10 – 20 کم/ک) و مەودای بینین بە نەگۆڕیی (8 – 10 کم) دەمێنێتەوە.
k9 | 1 062 |
| 14 | گەندەڵیەكی گەورە لە پارێزگایەكی عێراق ئاشكراكرا
دەستەی دەستپاکی ڕێگری لە بەهەدەردانی ٣٤ ملیار دینار کرد لە دۆسیەی فرۆشتنی زەوییەکی ١٣٦ دۆنمی لە ئەنبار، کە ١٠ هێندە کەمتر لە نرخە ڕاستەقینەکەی خەمڵێنرابوو.
لیژنەی سووتەمەنی لە پەرلەمانی عێراق هەفتەی داهاتوو ڕاپۆرتی کۆتایی بۆ چارەسەری قەیرانی بەنزین لە هەرێم پێشکەش دەکات و چاوەڕێی پێشنیازی فەرمیی وەزارەتەکانی نەوت و سامانە سرووشتییەکانە.
هەوڵە پەرلەمانییەکان چڕکراونەتەوە بۆ تەرخانکردنی ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بۆ هەرێم بە نرخی پاڵپشتیکراو، هاوکات لێکۆڵینەوە لە بەرپرسانی دۆسیەی زەوییەکەی ئەنبار دەستیپێکردووە.
k2 | 828 |
| 15 | نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی سپیی ماڵان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا هەڵکشانێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە نێوان 245 بۆ 255 هەزار دینار.
ئەم بەرزبوونەوەیە لە کاتێکدا تۆمار دەکرێت کە تاوەکو ڕێککەوتی 3ی ئەیلوولی 2026، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بە نرخی پاڵپشتیکراوی حکومەت دەستیپێنەکردووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی گوتەبێژی نەوت و کانزاکانی سلێمانی، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە مانگی 10ی داهاتوودا ڕێنماییەکانی تایبەت بە دابەشکردنی نەوت ڕادەگەیەنێت.
لە ساڵانی ڕابردوودا حکومەتی هەرێم لە چوارچێوەی بەرنامەی پاڵپشتیکردندا، بڕی 200 لیتر نەوتی بە نرخێک کە 104 هەزار دینار بوو بەسەر هاونیشتمانییاندا دابەش دەکرد.
لە لایەکی ترەوە، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان داوای لە حکومەتی فیدراڵ کردووە پشکی هەرێمی کوردستان لە نەوت و پێداویستییە سووتەمەنییەکاندا هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بنێردرێت، تاوەکو بتوانرێت بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش بکرێت و گوشاری سەر بازاڕ کەم بکرێتەوە.
K8 | 838 |
| 16 | سەرپەرشتیاری پڕۆژەی ڕووناکی داوا لە هاووڵاتییان دەکات بێ دواکەوتن سوود لە دەرفەتی لێخۆشبوونی 50٪ی قەرزی کارەباکانیان وەربگرن و جەخت دەکاتەوە کە ئەم وادەیە بە هیچ جۆرێک درێژ ناکرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆژان یاسین، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی ڕووناکی ڕایگەیاند تەنیا هەفتەیەک لەبەردەم هاووڵاتییاندا ماوە بۆ سوودمەندبوون لە بڕیاری لێخۆشبوونی 50٪ی قەرزی کۆنی کارەبا کە لەلایەن حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیەندراوە.
ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەمە یەکەمجارە حکومەت بە ڕێژەیەکی ئەوەندە بەرز لێخۆشبوون بۆ قەرزی کارەبا ڕابگەیەنێت، تاوەکو ئێستاش نزیکەی 500 هەزار هاوبەشی کارەبا لەم دەرفەتە سوودمەند بوون.
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، کۆژان یاسین جەختی لە گرنگیی بەشداریی هاووڵاتییان کردەوە و داوای لێکردن خۆیان لە پڕۆژەی ڕووناکیدا تۆمار بکەن، چونکە بەپێی پلانەکان وردە وردە سیستمی ئاسایی و هاتنەوەی پسوولە شینەکە بەتەواوەتی کۆتایی پێدێت.
K8 | 890 |
| 17 | لیژنەی بەدواداچوون بۆ پرسی سووتەمەنی لە پەرلەمانی عێراق چاوەڕێی پێشنیازی فەرمیی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین.
ئەندامێکی لیژنەکە رایگەیاندووە کە هەفتەی داهاتوو راپۆرتی کۆتایی رەوانەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکەن.
ئەم لیژنەیە لە 27-07-2026 پێکهێنراوە بۆ بەدواداچوونی تەرخانکردنی 50 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی رۆژانە بۆ هەرێمی کوردستان، بە ئامانجی دابینکردنی بەرهەمە نەوتییەکان بە نرخێکی پاڵپشتیکراوی حکومی.
لیژنەکە بە سەرۆکایەتیی عامر عەبدولجەبار و ئەندامێتیی حەوت پەرلەمانتاری دیکە پێکهاتووە.
K8 | 677 |
| 18 | ترەمپ وادەی کۆتاییهاتنی جەنگی دژی ئێران تاوتوێ دەکات
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لەگەڵ راوێژکارە باڵاکانی پرسی راگەیاندنی کۆتاییهاتنی جەنگ دژی ئێران تاوتوێ دەکات و جەخت دەکاتەوە کە سەرکەوتنی واشنتن لەم ململانێیەدا تەنیا بابەتی کاتە.
بەپێی راپۆرتێکی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"، ترەمپ پێیوایە فشارە ئابوورییەکان رژێمی ئێران ناچار دەکات یان دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی بێت یان تووشی داڕمان ببێت. لە ئێستادا ئەمریکا ١٩ کەشتیی جەنگی و دوو فڕۆکەهەڵگری لە ناوچەکەدا بڵاوکردووەتەوە و کۆنترۆڵی گەرووی هورمزی کردووە.
ترەمپ ئاماژەی بەوە کردووە کە وەڵامە سەربازییەکانی ئێران لاواز بوون و زۆربەی تواناکانی ئەو وڵاتە تێکشکێنراون، بەوەش کۆتاییهاتنی جەنگەکە بە حەتمی دەبینێت.
واشنتن ماوەی ئەرکی هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی لە ناوچەکە بۆ ساڵێک درێژکردووەتەوە. ترەمپ دەڵێت ٩٩٪ی ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکان بۆ پاراستنی ئیسرائیل و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران.
k12 | 766 |
| 19 | سنوار خۆی و گۆچانەکەی بەناو غەززەدا دەسوڕانەوە !
کەچی ناتانیاهۆ ئاوا بە ترس و لەرزەوە چوەتە غەززەیەک کە هەموو بیناکانی تەخت کراون! | 667 |
| 20 | لە ئەنجامی هێرشێکی چەکدارانی نەناسراو بۆ سەر خاڵێکی پاسەوانیی بارەگای فەوجێکی لیوای 16ی حەشدی تورکمانی لە شارۆچکەی پردێ، چەکدارێکی هێزەکە کوژرا و یەکێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو.
عەمید عامر نووری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند، کە کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستڕێژی گوللە لە بارەگاکە کراوە و لە ئەنجامدا چەکدارێک بە ناوی عەلی بەهجەت حامد کوژراوە و بریندارەکەش ڕەوانەی نەخۆشخانەی کۆماری لە کەرکووک کراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
بەرپرسانی ئەمنیی کەرکووک ئاماژە بەوە دەکەن کە هێرشەکە لەلایەن دوو چەکداری ماتۆڕسوارەوە ئەنجامدراوە و زیاتر لە 9 گوللەیان تەقاندووە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتوون.
تاوەکو ئێستا ناسنامەی هێرشبەران و هۆکاری ڕووداوەکە ڕوون نییە و هیچ کەسێک دەستگیر نەکراوە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
دەستبەجێ دوای ڕووداوەکە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک چووەتە شوێنی ڕووداوەکە و هێزێکی زۆری ئەمنی لە پردێ بڵاوەیان پێکراوە بە مەبەستی کێوماڵکردنی ناوچەکە و دەستگیرکردنی تەقەکەرەکان.
K8 | 755 |
