fa
Feedback

فریب کلاهبرداران را نخورید! تل‌متریو این کانال‌ها را شناسایی و برچسب‌گذاری می‌کند 👉 برای مشاهده برچسب، اشتراک تهیه کنید

kurdiu

kurdiu

رفتن به کانال در Telegram

راستگۆیی لە هەواڵ و خێرای لە گەیاندن Www.kurdiu.org

نمایش بیشتر

📈 تحلیل کانال تلگرام kurdiu

کانال kurdiu (@kurdiu_org) بازیگری فعال است. در حال حاضر جامعه شامل 25 049 مشترک است و جایگاه 2 352 را در دسته سیاست و رتبه 14 025 را در منطقه إيران دارد.

📊 شاخص‌های مخاطب و پویایی

از زمان ایجاد در невідомо، پروژه رشد سریعی داشته و 25 049 مشترک جذب کرده است.

بر اساس آخرین داده‌ها در تاریخ 20 اکتبر, 2026، کانال فعالیت پایداری دارد. در ۳۰ روز گذشته تغییر اعضا برابر -350 و در ۲۴ ساعت گذشته برابر -17 بوده و همچنان دسترسی گسترده‌ای حفظ شده است.

  • وضعیت تأیید: تأیید نشده
  • نرخ تعامل (ER): میانگین تعامل مخاطب 3.77% است و در ۲۴ ساعت نخست پس از انتشار، محتوا معمولاً 2.67% واکنش نسبت به کل مشترکان کسب می‌کند.
  • دسترسی پست‌ها: هر پست به طور میانگین 945 بازدید دریافت می‌کند. در اولین روز معمولاً 669 بازدید جمع‌آوری می‌شود.
  • واکنش‌ها و تعامل: مخاطبان به‌طور فعال حمایت می‌کنند؛ میانگین واکنش به هر پست 3 است.

📝 توضیح و سیاست محتوایی

نویسنده این فضا را محل بیان دیدگاه‌های شخصی توصیف می‌کند:
“راستگۆیی لە هەواڵ و خێرای لە گەیاندن Www.kurdiu.org”

به لطف به‌روزرسانی‌های پرتکرار (آخرین داده در تاریخ 21 اکتبر, 2026)، کانال همواره به‌روز و دارای دسترسی بالاست. تحلیل‌ها نشان می‌دهد مخاطبان به‌طور فعال با محتوا تعامل دارند و آن را به نقطه اثرگذاری مهم در دسته سیاست تبدیل کرده‌اند.

25 049
مشترکین
-1724 ساعت
-1237 روز
-35030 روز
آرشیو پست ها
kurdiu
25 050
پۆلیسی ڕاپەڕین: تۆمەتبارێک بە بیانووی دوعا و ئاسانکردنی هاوسەرگیری کچان دەستگیرکرا پۆلیسی راپەڕین دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی لە
پۆلیسی ڕاپەڕین: تۆمەتبارێک بە بیانووی دوعا و ئاسانکردنی هاوسەرگیری کچان دەستگیرکرا پۆلیسی راپەڕین دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی لە قەزای رانیە راگەیاند، كە بەبیانووی دووعا و نوشتەوە كچانی هەڵدەخەڵەتاند.   بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، كە ئەمڕۆ چوارشەمە 21-10-2026 بڵاوكراوەتەوە، دوای ئەوەی ئاگاداركرانەوە كە كەسێك لە ڕێگای ئەكاونتێكی سناپ چاتەوە بانگەشەی ئەوە دەكات كە لە ڕێگای دووعا و نوشتەوە  بە بیانووی ئەوەی ئەو كچانەی هاوسەرگیرییان نەكردووە، بۆیان ئاسان دەكات یاخود هەر شتێكی تر كە مەبەستیان بێت، بەڵام هەمووی دوورە لە ڕاستی و بەڵكو لە بنەڕەتدا بۆ مەرامی جنسی هەڵیان دەخەڵەتێنێ. پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەكردووە، توانرا بە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێر تۆمەتبارێك بەناوی (ج،ع،ح) لە ڕەگەزی نێر كە خەڵكی سووریایە دەستگیر بكرێت، و لە هەمان كاتدا دەستبەسەر ئەو ئەكاونتە سناپچاتەدا گیرا كە تۆمەتبار بۆ هەڵخەلەتاندن بەكاری هێناوە. K14

kurdiu
25 050
لە ڕێگەی سوودوەرگرتن لە تواناکانی هەر چوار وڵات لە کەرتی پیشەسازیی سەربازیدا، پرۆسەی هاوکاری و تەواوکاریی بەرگری ئاسانتر دەبێت و یارمەتیدەر دەبێت لە پڕکردنەوەی پێداویستییە سەربازییەکانی وڵاتانی دۆست و هاوپەیمان. وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی سەقامگیریی هەرێمی لە تەواوی ناوچەکەدا، لە کاتێکدا تورکیا خاوەنی دووەم گەورەترین سوپایە لەنێو هاوپەیمانی ناتۆدا و پێگەیەکی بەهێزی لە پیشەسازیی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەکی پێشکەوتوودا هەیە. ئەم یاداشتە په‌یوه‌ندییه‌ سه‌ربازییه‌كانی نێوان چوار ده‌وڵه‌ته‌كه‌ له‌ بواری پیشه‌سازیی به‌رگریدا به‌ره‌وپێش ده‌بات و تواناکان بۆ پاراستنی ئاسایش و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان به‌هێزتر و یه‌كگرتووتر ده‌كات.

kurdiu
25 050
تورکیا، قەتەر، پاکستان و ئیندۆنیزیا یادداشتی هاوکاری سەربازی واژۆ دەکەن وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند کە یاداشتی لێکگه‌یش
تورکیا، قەتەر، پاکستان و ئیندۆنیزیا یادداشتی هاوکاری سەربازی واژۆ دەکەن وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند کە یاداشتی لێکگه‌یشتنی به‌در له‌ ده‌وحه‌ له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، پاکستان و ئیندۆنیزیا واژۆ کراوە. ئامانجی ئەم ڕێککەوتنە بەهێزکردنی هاوکارییە سەربازییەکان و پەرەپێدانی پیشەسازیی بەرگریی هاوبەشە. وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە کە یاداشتی لێکگه‌یشتنی به‌در لە دەوحە لەگەڵ وڵاتانی قەتەر، پاکستان و ئیندۆنیزیا واژۆ کراوە. ئەم ڕێککەوتنە بە ئامانجی بەهێزکردنی هاوکارییە سەربازییەکان، پەرەپێدانی پیشەسازیی بەرگریی هاوبەش و دابینکردنی پێداویستییە تەکنیکییەکانی ئەو چوار دەوڵەتەیە. ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم ڕێککەوتننامەیە گرنگییەکی گەورەی سەربازی و ئابوریی هەیە، چونکە هانی بەرهەمهێنانی چەک و کەرەستەی سەربازی لەنێوان لایەنەکاندا دەدات و پاڵپشتی لە ڕاهێنانی تەکنیکی و توێژینەوەی زانستی دەکات. K14

kurdiu
25 050
سەرۆکوەزیرانی عێراق هەفتەی داهاتوو سەردانی لوبنان و سووریا دەکات سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی، بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا
سەرۆکوەزیرانی عێراق هەفتەی داهاتوو سەردانی لوبنان و سووریا دەکات سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی، بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا سەردانی وڵاتانی لوبنان و سووریا بکات. ئامانج لەم سەردانە گفتوگۆکردنە لەبارەی دۆسیە گرنگ و هاوبەشەکان و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان. سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی، ئامادەکاری دەکات بۆ گەشتێکی دیپلۆماسی کە بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا ئەنجام بدرێت و سەردانی هەردوو وڵاتی لوبنان و سووریا بکات. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی عێراق ڕایگەیاندووە کە عەلی زەیدی لەم سەردانەدا چەندین دۆسیەی گرنگ و هاوبەش تاوتوێ دەکات. لوبنان یەکەمین وێستگەی ئەم گەشتە دەبێت و دواتر سەردانی سووریا دەکات و لەوێشەوە دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا. پێشتر لە 16ـی ئەم مانگەدا، ڕۆژنامەی (نەهار)ـی لوبنانی بڵاویکردبووەوە کە عەلی زەیدی لە سەردانەکەیدا بۆ بەیرووت لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی لوبنان و چەندین کەسایەتیی دیکە کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بەردەوامیی هاوکارییەکانی عێراق بۆ ئەو وڵاتە. K14

kurdiu
25 050
هەروەها هاتووە، نابێت کۆی دەرماڵەکان لە 50٪ی کۆی گشتیی مووچە نوێیەکە تێپەڕێت و پارەی ماوە دەگەڕێتەوە بۆ گەنجینەی گشتیی دەوڵەت. هیچ دامەزراوێک نابەخشرێت جگە لە هێزە چەکدارەکان و دەزگا ئەمنییەکان. لیژنەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە خشتەی (ج)ی یاسای بودجەدا 4 ملیۆن و 74 هەزار و 697 فەرمانبەر تۆمارکراون، بەڵام تەنها داتای نزیکەی دوو ملیۆن فەرمانبەر گەیشتووەتە دەستیان، بۆیە داوای دەستوەردانی یاسایی لە پەرلەمان دەکات بۆ چارەسەرکردنی ئەم کەلێنە. لیژنەکە پێشنیازی یەکخستنی مووچەی سەرۆکایەتییەکان و دامەزراوە باڵاکانیشی کردووە و جەختی کردووەتەوە، لە کاتی پەسەندکردنی فەرمیی خشتەکەدا، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، بە مەرجێک وەزارەتی دارایی لە کاتی داواکردنی پارەدارکردندا میلاکاتی فەرمانبەرانی هەرێم پێشکەش بکات. پەرلەمانتارەکە ڕوونی کردەوە، ئەم هەنگاوانە هێشتا لە قۆناغی ڕاسپاردە و لێکۆڵینەوەدان و نەگەیشتوونەتە قۆناغی پەسەندکردنی کۆتایی.

kurdiu
25 050
ئاشکراکردنی پێشنیازە نوێیەکانی هەموارکردنەوەی خشتەی مووچەی فەرمانبەران لیژنەی تایبەتمەندی فەرمانی دیوانی لە عێراق پێشنیازی نو
ئاشکراکردنی پێشنیازە نوێیەکانی هەموارکردنەوەی خشتەی مووچەی فەرمانبەران لیژنەی تایبەتمەندی فەرمانی دیوانی لە عێراق پێشنیازی نوێی بۆ هەموارکردنەوەی خشتەی مووچەی فەرمانبەران ئاشکرا کرد، کە بریتییە لە زیادکردنی مووچەی بنەڕەتی و ڕێکخستنەوەی دەرماڵەکان، ئەم گۆڕانکارییانە لە ئەگەری پەسەندکردنی کۆتاییدا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە. لیژنەی تایبەتمەندی فەرمانی دیوانی لە عێراق، پێشنیازە نوێیەکانی بۆ هەموارکردنەوەی خشتەی مووچەی فەرمانبەران ئاشکرا کردووە، کە زیادکردنی مووچەی بنەڕەتی و ڕێکخستنەوەی دەرماڵەکان لەخۆدەگرێت، لە ئەگەری پەسەندکردنی کۆتاییشدا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. محەمەد ئەبو عیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەیەک کە لە ساڵی 2022 بۆ پێداچوونەوە بە یاساکانی مووچە پێکهێنراوە، چەند ڕاسپاردەیەکی بۆ کەمکردنەوەی جیاوازیی مووچە و باشترکردنی بژێویی فەرمانبەرانی پلە نزم ئامادە کردووە. بەپێی پێشنیازەکان، مووچەی بنەڕەتی زیاد دەکرێت و دوو دەرماڵە بە ڕێژەی 50٪ و 30٪ دیاری دەکرێن، لە بەرامبەردا سەرجەم دەرماڵەکانی دیکە هەڵدەوەشێنرێنەوە. K9

kurdiu
25 050
شارەوانیی سلێمانی مۆڵەت دەداتە سەرپێچیکارانی شەقامەکانی سلێمانی بۆ لابردنی زیادەڕەوییەکان سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاد
شارەوانیی سلێمانی مۆڵەت دەداتە سەرپێچیکارانی شەقامەکانی سلێمانی بۆ لابردنی زیادەڕەوییەکان
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگادارییەکی فەرمی ئاراستەی سەرجەم ئەو کەس و خاوەنکارانە کرد کە لەسەر شەقامی سلێمانی – عەربەت بە دانانی کەلوپەل و ئامێری گەورە زیادەڕەوییان کردووە، و داوای لێکردن بە زووترین کات لایانببەن. - ئاگادارییەکە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لەسەر شەقامی (سلێمانی – عەربەت و بەپێچەوانەوە) بە دانانی بۆدیی گەڵابە، لۆری، کۆنتێنەر، کابینە و تەنکیی گەورە شەقامەکەیان داگیر کردووە و سیمای گشتییان شێواندووە. - شارەوانی هۆشداری داوە لە ئەگەری پابەندنەبوون، ڕێکاری یاسایی توند لە بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر؛ هاوکات داوا لە هاووڵاتییان و خاوەنکاران دەکات هەماهەنگ بن لەگەڵ تیمەکان لە پێناو گەڕاندنەوەی سیمای شارستانی بۆ شەقامەکە. - سەرەڕای ئەوەی پێشتریش چەندین جار لەلایەن هۆبەی ڕۆژهەڵاتی بەشی لادانی زیادەڕەوییەوە ڕێکاری یاسایی گیراوەتەبەر، بەڵام بۆ کۆتاییهێنانی یەکجارەکی بە دیاردەکە، پێویستە خاوەنەکانیان خۆبەخشانە زیادەڕەوییەکان لاببەن پێش ئەوەی تیمەکانی شارەوانی دەستیان بەسەردا بگرن.

kurdiu
25 050
قیستی مانگانەی قەرزی کارەبا بۆ هاوبەشەکان دیاری كرا بڕی قیستی مانگانەی قەرزی کارەبای ئەو هاوبەشانەی کە تا ئێستا قەرزەکانیان پ
قیستی مانگانەی قەرزی کارەبا بۆ هاوبەشەکان دیاری كرا بڕی قیستی مانگانەی قەرزی کارەبای ئەو هاوبەشانەی کە تا ئێستا قەرزەکانیان پاکتاو نەکردووە، دیاری کرا. هاوبەشان پێویستە قیستەکان لەگەڵ پسوولەی مانگانەی کارەبای نوێدا بدەن. قەرزی کارەبای پێش پڕۆژەی "ڕووناکی" بۆ ئەو هاوبەشانەی کە تا ئێستا قەرزەکانیان تەواو نەکردووە، کراوەتە قیستی مانگانە. هاوبەشان دەبێت ئەو قیستە لەگەڵ پسوولەی مانگانەی کارەبای نوێدا بدەن، کە ماوەی 50 ڕۆژ بۆ پارەدانی پسوولەکە دیاری کراوە. بەپێی خشتەی نوێ، قەرزی ماڵان و کەرتی کشتوکاڵ دەکرێتە 24 قیستی مانگانە و کەمترین بڕی پارەش 20 هەزار دینار دەبێت بۆ هەر مانگێک. بۆ هاوبەشانی بازرگانیی بچووک، ماوەی قیستەکە 12 مانگ دەبێت بە کەمترین بڕی 20 هەزار دینار. هاوبەشانی بازرگانی و پیشەسازیی گەورە، ماوەی دانەوەی قەرزەکەیان بە 6 مانگ دیاری کراوە و کەمترین بڕی پارەی قیستی مانگانەش 200 هەزار دینارە. حکومەت بەم ڕێکارانە قەرزی کۆن دەخاتە سەر هاوڵاتیان و بارگرانییە ئابورییەکانیان زیاد دەکات بەبێ چارەسەرکردنی کێشەی بنەڕەتی کارەبا. k9

kurdiu
25 050
عێراقچی: ڕێڕەوی نوێمان بۆ کەشتییەکانی عێراق لە گەرووی هورمز کردووەتەوە؛ ئامادەی جەنگین عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕا
عێراقچی: ڕێڕەوی نوێمان بۆ کەشتییەکانی عێراق لە گەرووی هورمز کردووەتەوە؛ ئامادەی جەنگین عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند بۆ کەمکردنەوەی زیان و تێچوونەکان، ڕێڕەوی نوێیان لە گەرووی هورمز بۆ کەشتییە عێراقییەکان کردووەتەوە، هاوکات هۆشداریشی لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگێکی نوێ دا. عێراقچی لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی "ئەلعێراقییە" ئاماژەی کرد کە ئەم هەنگاوە بارگرانیی دارایی سەر بەغدا کەمدەکاتەوە کە بەهۆی داخستنی گەرووەکەوە دروستبووە. وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دا لە ئەگەری دەستپێکردنی جەنگێکی نوێ لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە و جەختی کردەوە کە تاران بە تەواوی ئامادەیە. داخستنی گەرووی هورمز کێشەی گەورەی بۆ هەناردەکردنی نەوت و بازرگانیی دەریایی عێراق دروستکردبوو، کە بەغدای ناچار کردبوو بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکان پەنا بۆ ڕێگەی وشکانی و بەندەرە جێگرەوەکان ببات. k12

kurdiu
25 050
لە بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، 21ی تشرینی یەکەمی 2026، بارەگایەکی پارتی ئازادیی کوردستان لە دۆڵی بالیسان ئامانجی هێرشێکی مووشەکی
لە بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، 21ی تشرینی یەکەمی 2026، بارەگایەکی پارتی ئازادیی کوردستان لە دۆڵی بالیسان ئامانجی هێرشێکی مووشەکی بووەوە کە بە چوار مووشەکی بالیستیکی ئەنجام دراوە. ئەدیب خالیدی، وتەبێژ و ئەندامی سەرکردایەتیی پارتەکە ڕایگەیاند، کە بەهۆی ئەوەی شوێنەکە لە پێشتردا چۆڵ کرابوو، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە و تەنها زیانی مادیی بەرکەوتووە. ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە لە 12ی تشرینی یەکەمی 2026یشدا بە دوو درۆن هێرش کرابووە سەر کەمپی ئازادی لە کۆیە، و بەپێی زانیارییەکان، لە دەستپێکی جەنگەکەوە تاوەکو ئێستا بە زیاتر لە هەزار درۆن و مووشەک هێرش کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان و لە ئەنجامدا 32 کەس گیانیان لەدەستداوە و 156 کەسی دیکەش بریندار بوون. K8

kurdiu
25 050
لە کاتێکدا پێداویستیی ناوخۆ تەنها 250 بۆ 300 هەزار تۆنە و زۆربەی هەناردەی ناوەڕاست و خواروی عێراق دەکرێت، بەڵام وەزارەت ئاماژەی بەوە دا کە ئەگەر نرخەکە بە بەرزی بمێنێتەوە، بۆ کۆنتڕۆڵکردن و هاوسەنگکردنەوەی بازاڕی ناوخۆ، هەناردەکردنی پەتاتە بۆ شارەکانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق ڕادەگرن. K8

kurdiu
25 050
نرخی یەک کیلۆگرام پەتاتە لە عەلوەکانی هەولێر و سلێمانی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە و گەیشتە 1000 بۆ 1200 دینار، لە کاتێکدا
نرخی یەک کیلۆگرام پەتاتە لە عەلوەکانی هەولێر و سلێمانی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە و گەیشتە 1000 بۆ 1200 دینار، لە کاتێکدا پێشتر لە نێوان 400 بۆ 600 دیناردا بوو. سەرۆکی ئەنجوومەنی عەلوەی هەولێر و سەندیکای عەلوەی سلێمانی هۆکارەکەی بۆ کۆتاییهاتنی بەرهەمی هاوینە، کەمبوونەوەی هاتنی پەتاتە لە نزیکەی 1000 تۆنەوە بۆ کەمتر از 100 تۆن لە ڕۆژێکدا، قەدەغەکردنی هاوردەکردن لە ئێران و نەهێشتنی باج لەسەر هاوردە دەگەڕێننەوە. هاوکات نرخی پیازیش بەهۆی کەمبوونەوەی لە بازاڕدا لە 450 دینارەوە بۆ 900 دینار بەرز بووەوە؛ لە بەرامبەردا، قارەمان قادر، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێمی کوردستان، ڕەتیدەکاتەوە دەرگای هاوردەکردن بکاتەوە و جەخت دەکاتەوە کە هاوردەکردن بە درێژایی 12 مانگی ساڵ بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی قەدەغەیە، بە جۆرێک کە ئەم ساڵ زیاتر لە 1 ملیۆن تۆن پەتاتە لە هەرێم بەرهەم هاتووە.

kurdiu
25 050
قەیرانی پەیوەندییەکان؛ پێرێز ئامادەی کلاسیکۆی کامپ نۆ نابێت گرژییەکانی نێوان دوو جەمسەرە گەورەکەی ئیسپانیا لە سنووری یاریگا و
قەیرانی پەیوەندییەکان؛ پێرێز ئامادەی کلاسیکۆی کامپ نۆ نابێت گرژییەکانی نێوان دوو جەمسەرە گەورەکەی ئیسپانیا لە سنووری یاریگا و لێدوانی ڕاگەیاندنەکان دەرچووە؛ بەپێی زانیارییەکانی خۆسێ لویس سانچێز، ڕۆژنامەنووسی وەرزشی، فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید ڕۆژی یەکشەممە ئامادەی یاریی کلاسیکۆ نابێت لە یاریگەی "کامپ نۆ"، هاوکات نانی نیوەڕۆی نەریتیی نێوان کارگێڕیی هەردوو یانەش ئەنجام نادرێت. ئەم بایکۆتکردنە درێژکراوەی ئەو گرژییە قووڵەیە کە بەهۆی "کەیسی نێگرێرا"وە لەنێوان هەردوو یانەدا دروست بووە، بەتایبەت دوای ئەوەی ڕیاڵ مەدرید بە فەرمی هاتە نێو دۆسیە یاساییەکە دژی بارسێلۆنا. لە کاتێکدا کارگێڕیی بارسێلۆنا ڕکابەرەکەی بە قۆستنەوەی کەیسەکە بۆ لەکەدارکردنی ناوبانگی یانەکەیان تۆمەتبار دەکات، ڕیاڵ مەدریدیش پێداگری لەسەر چاوەڕوانیی ئەنجامی لێکۆڵینەوە دادوەرییەکان دەکات. چاودێران پێیان وایە کە نەهاتنی پێرێز ڕەهەندێکی ناکۆک دەبەخشێتە کلاسیکۆ و نیشانەی داڕمانی پەیوەندییە فەرمییەکانی نێوان هەردوو یانەیە؛ بە جۆرێک کێبڕکێکە لە تۆپی پێی ناو لاکێشەی سەوزەوە گۆڕاوە بۆ شەڕێکی دامەزراوەیی و میدیایی

kurdiu
25 050
کەشناسی؛ شەپۆلێکی بەهێزی هەورەبروسکە و بارانبارین بەشێک لە هەرێم دەگرێتەوە پێشبینی دەکرێت لە دواپاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممەوە
کەشناسی؛ شەپۆلێکی بەهێزی هەورەبروسکە و بارانبارین بەشێک لە هەرێم دەگرێتەوە پێشبینی دەکرێت لە دواپاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممەوە شەپۆلێکی توندی هەورەبروسکە و بارانی کەم بۆ مامناوەند ڕوو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بکات، کە چەقی کاریگەرییەکەی لەسەر سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان دەبێت. ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، ناجێگیریی کەشوهەوا و هەورەبروسکە سەرەتا لە ناوچەکانی سلێمانی، هەڵەبجە و باکووری گەرمیانەوە دەست پێدەکات و لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا بەهێزتر دەبێت، بەتایبەت لە سنووری کەرکووک و ئەو ناوچانەی ناوبراون کە پێشبینی هەورەبروسکەی زۆر چڕ و تاوەبارانیان لێ دەکرێت. لە بەرامبەردا، بەپێی پێشبینییەکان، ناوچەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و ڕاپەڕین کەمترین کاریگەریی ئەم شەپۆلەیان لەسەر دەبێت و ئەگەری دروستبوونی هەورەبروسکە و تاوەباران لەو سنوورانەدا بە لاوازی دەمێنێتەوە.

kurdiu
25 050
هەولێر؛ ١٨یەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب بە بەشداریی ٤٠٠ دەزگا كرایەوە ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٨یەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر
هەولێر؛ ١٨یەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب بە بەشداریی ٤٠٠ دەزگا كرایەوە ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٨یەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب لە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی کرایەوە و بڕیارە تاوەکو ٣١ی ئەم مانگە بەردەوام بێت؛ ڕۆژانەش لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی تا ٨:٠٠ی شەو بەڕووی خوێنەران و سەردانیکاراندا کراوە دەبێت. لەم خولەی پێشانگاکەدا، زیاتر لە ٤٠٠ دەزگای چاپ و پەخش لە ١٨ وڵاتی جیاوازەوە بەشدارن و زیاتر لە یەک ملیۆن ناونیشانی کتێب بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی و چەندین زمانی دیکە خراونەتە ڕوو. هاوکات لە پەراوێزی پێشانگاکەدا، زیاتر لە ٩٠ چالاکیی جۆراوجۆری وەک کۆڕی هزری، دانیشتنی ئەدەبی و دیداری نووسەران بەڕێوەدەچن. نەوزاد سابیر، بەڕێوەبەری کارگێڕیی دەزگای مەدا ڕایگەیاند کە بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکە و ڕاوەستانی هێڵە ئاسمانییەکان نەتوانرا پێشانگاکە لە وادەی خۆیدا (مانگی نیسان) بکرێتەوە، بۆیە دواخرا بۆ ئەمڕۆ. هەروەها وەک دەرفەتێک بۆ خوێنەران، دەزگاکانی بەشداربوو داشکاندنی ٥٠٪یان بۆ زۆربەی کتێب و بڵاوکراوەکان راگەیاندووە.

kurdiu
25 050
فاینانشاڵ تایمز: ترەمپ ڕێگری لە هێرشێکی بەرفراوانی نەتەنیاهۆ بۆ سەر ئێران کردووە ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز ئاشکرای کرد کە بنیا
فاینانشاڵ تایمز: ترەمپ ڕێگری لە هێرشێکی بەرفراوانی نەتەنیاهۆ بۆ سەر ئێران کردووە ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز ئاشکرای کرد کە بنیامین نەتەنیاهۆ لە سەرەتای ئەم مانگەدا پلانی هێرشێکی سەربازیی درێژخایەنی دژی ئێران هەبووە، بەڵام بەهۆی دژایەتیی دۆناڵد ترەمپەوە ناچار بووە ئۆپەراسیۆنەکە هەڵبوەشێنێتەوە. بڕیار بوو هێرشەکە دامەزراوە ئەتۆمییەکان، پێگەکانی دەسەڵات و ژێرخانی مەدەنیی ئێران بکاتە ئامانج و قەبارەکەی لە ئۆپەراسیۆنی شوبات گەورەتر بێت، بەڵام ترەمپ لەبەر هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی کۆنگرێس ڕێگری لە سەرهەڵدانی جەنگ کرد. نەتەنیاهۆ سەرەڕای ئەم ڕێگرییە، بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ ڕازیکردنی واشنتن بە مەبەستی ئەنجامدانی هێرشی سەربازی دژی تاران. ناکۆکیی نێوان ئیدارەی ترەمپ و کابینەکەی نەتەنیاهۆ لەسەر کاتی لێدانی ئێران، پەیوەستە بە نیگەرانییەکانی واشنتن لە لێکەوتە نەرێنییەکانی هەڵگیرسانی جەنگێکی نوێ لەسەر بازاڕی نەوت و هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا. k12

kurdiu
25 050
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ـــی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ئاسیادا دابەزینی تۆمار کرد و هەر ئۆنسەیەک بە ڕێژەی 0.4٪ داب
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ـــی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ئاسیادا دابەزینی تۆمار کرد و هەر ئۆنسەیەک بە ڕێژەی 0.4٪ دابەزی و گەیشتە 4,108 دۆلار. بە جۆرێک کە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە زێڕ زیاتر لە 1٪ـی بەهاکەی لەدەستداوە و لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێرانەوە سەرجەمی دابەزینەکەی گەیشتووەتە نزیکەی 20٪ی بەهای خۆی، کە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئاماژە دژبەیەکەکانی پەیوەست بە کۆتاییهاتنی جەنگەکە و پێشبینییەکانی بەرزکردنەوەی نرخی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە. K8

kurdiu
25 050
عێراق دەروازەی سنووریی شیب لەگەڵ ئێران دادەخات حکوومەتی عێراق بە فەرمانی سەرۆکوەزیران هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاریی لە دەروازە
عێراق دەروازەی سنووریی شیب لەگەڵ ئێران دادەخات حکوومەتی عێراق بە فەرمانی سەرۆکوەزیران هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاریی لە دەروازەی سنووریی شیب لەگەڵ ئێران بە تەواوی ڕاگرت و دەروازەکەی داخست. بڕیارەکە لە بەیانیی ئەمڕۆوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و تا ئێستا هۆکاری فەرمیی داخستنەکەی ڕانەگەیەندراوە، بەڵام هاوکاتە لەگەڵ ئاڵۆزییە ئەمنییەکانی باشووری وڵات. بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان، بەغدا بەنیازی داخستنی زۆربەی دەروازە سنوورییەکانی خۆیەتی لەگەڵ ئێران، لە کاتێکدا دەروازەکانی هەرێمی کوردستان بە کراوەیی دەمێننەوە. داخستنی دەروازە وشکانییەکان لە نێوان عێراق و ئێران، دەبێتە هۆی زیاتربوونی پشتبەستن بە ڕێڕەوە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ هاتوچۆی بازرگانی لە سایەی فشار و گرژییە هەرێمییەکاندا. k12

kurdiu
25 050
بڕیارە نوێیەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی فالح زەیدی، چەندین بڕیاری گرنگی لە ب
بڕیارە نوێیەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی فالح زەیدی، چەندین بڕیاری گرنگی لە بوارەکانی ئاسایشی خۆراک، وزە، تەندروستی و گواستنەوە دەرکرد و داوای سوێندخواردنی شەرەفی لە وەزیرە نوێیەکان کرد. حکوومەت بڕیاری دا باجی گومرگ لەسەر سیستەمی وزەی خۆر هەڵبگرێت، دەسەڵاتی هاوردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی بەخشییە وەزارەتی کشتوکاڵ تا کۆتایی 2026، و ڕێگەی دا بە واژۆکردنی گرێبەستی 1000 مێگاوات کارەبا بۆ باکوور. لە کەرتی تەندروستیدا دەستبەجێ بەڕێکردنی باری دەرمان و ڤاکسین پەسەندکرا؛ لە کەرتی گواستنەوە و نەوتیشدا ڕێککەوتنی دەریایی لەگەڵ قەتەر و پرۆژەی بەنداوی شەتولعەرەب پەسەند کران. ئەم ڕێکارانەی بەغدا بە ئامانجی دەربازبوونە لە قەیرانی کارەبا و کەمکردنەوەی ڕۆتینی گومرگی، هاوکات لەگەڵ هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی بازاڕ و ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و دەرمان. k12

kurdiu
25 050
ژنێک تەرمی خوشک و منداڵەکانی لەئامێز دەگرێت، دوای ئەوەی لە ژێر داروپەردووی ماڵەکەیان دەرهێنراونەتەوە، دوای سێ ساڵ لە ونبوونیان لە کاتی شەڕی غەززەدا.