uk
Feedback

Не попадись на ботовода! Telemetrio знаходить і позначає такі канали мітками 👉 Хочеш бачити мітку, оформляй підписку

kurdiu

kurdiu

Відкрити в Telegram

راستگۆیی لە هەواڵ و خێرای لە گەیاندن Www.kurdiu.org

Показати більше

📈 Аналітичний огляд Telegram-каналу kurdiu

Канал kurdiu (@kurdiu_org) є активним учасником. На даний момент спільнота об'єднує 25 047 підписників, посідаючи 2 354 місце в категорії Політика та 14 029 місце у регіоні Іран.

📊 Показники аудиторії та динаміка

З моменту свого створення невідомо, проект продемонстрував стрімке зростання, зібравши аудиторію у 25 047 підписників.

За останніми даними від 21 жовтня, 2026, канал демонструє стабільну активність. Хоча за останні 30 днів спостерігається зміна кількості учасників на -361, а за останні 24 години на -19, загальне охоплення залишається високим.

  • Статус верифікації: Не верифікований
  • Рівень залученості (ER): Середній показник залученості аудиторії становить 3.79%. Протягом перших 24 годин після публікації контент зазвичай збирає 2.64% реакцій від загальної кількості підписників.
  • Охоплення публікацій: В середньому кожен допис отримує 949 переглядів. Протягом першої доби публікація в середньому набирає 662 переглядів.
  • Реакції та взаємодія: Аудиторія активно підтримує контент: середня кількість реакцій на один пост – 3.

📝 Опис та контентна політика

Автор описує ресурс як майданчик для висловлення суб'єктивної думки:
“راستگۆیی لە هەواڵ و خێرای لە گەیاندن Www.kurdiu.org”

Завдяки високій частоті оновлень (останні дані отримано 22 жовтня, 2026), канал підтримує актуальність та високий рівень охоплення публікацій. Аналітика показує, що аудиторія активно взаємодіє з контентом, що робить його важливою точкою впливу в категорії Політика.

25 047
Підписники
-1924 години
-1297 днів
-36130 днів
Архів дописів
kurdiu
25 044
کچێکی خاوەن پێداویستیی تایبەت دوای 5 ڕۆژ لە نەهێڵیی ئاکرێ بە زیندوویی دۆزرایەوە لە دەڤەری نەهێڵیی سەر بە قەزای ئاکرێ، کچێکی ت
کچێکی خاوەن پێداویستیی تایبەت دوای 5 ڕۆژ لە نەهێڵیی ئاکرێ بە زیندوویی دۆزرایەوە لە دەڤەری نەهێڵیی سەر بە قەزای ئاکرێ، کچێکی تەمەن 24 ساڵ بە ناوی شیرین یاسین کە خاوەن پێداویستیی تایبەتە، دوای پێنج ڕۆژ لە ونبوونی بە زیندوویی دۆزرایەوە. بەهۆی ناجێگیریی دۆخی تەندروستییەوە، دەستبەجێ ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا. شیرین یاسین، کچێکی 24 ساڵانە و خاوەن پێداویستیی تایبەتە، توانای قسەکردن و بیستنی نییە. ناوبراو لە چەمی نێوان گوندەکانی کەشکەڤا و باکرمان لەلایەن هاووڵاتییانی ناوچەکەوە دۆزرایەوە. شیرین پێنج ڕۆژ پێش ئێستا لە ماڵ چووەتە دەرەوە و بێسەروشوێن بووە. لە ماوەی ئەو پێنج ڕۆژەدا، سەدان کەس لە دانیشتووانی دەڤەری نەهێڵیی، بە هاوکاریی لایەنە پەیوەندیدارەکان، هەڵمەتێکی گەورەی گەڕان و پشکنینیان ئەنجامدا تا لە ئاکامدا توانرا ئەو کچە بدۆزرێتەوە. دوای دۆزینەوەی، بەهۆی ناجێگیریی دۆخی تەندروستییەوە، بە پەلە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گوڵان لە ئاکرێ بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست. K14

kurdiu
25 044
ئامانجی سەرەکی ئەم بڕیارە پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی، پاڵپشتیکردنی جووتیارانی هەرێمی کوردستان و پاراستنی بەرژەوەندیی گشتییە. دەروازەی ئیبراهیم خەلیل جەختی کردەوە کە وەک هەمیشە پابەندە بە جێبەجێکردنی تەواوی ڕێنماییە فەرمییەکانی حکوومەت. K14

kurdiu
25 044
دەروازەی ئیبراهیم خەلیل: باج لەسەر سەوزەوات بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵە ڕاگەیاندراوی فەرمی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل ڕ
دەروازەی ئیبراهیم خەلیل: باج لەسەر سەوزەوات بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵە ڕاگەیاندراوی فەرمی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی ئەو تۆمەتانەوە بڵاودەکاتەوە کە لەلایەن ژمارەیەک بازرگانەوە ئاراستەی کراوە سەبارەت بە ڕێگریکردن لە هاوردەکردنی سەوزەوات. دەروازەکە جەخت دەکاتەوە کە بڕیاری سەپاندنی باج لەسەر هاوردەکردنی پەتاتە، پیاز و تەماتە، بڕیارێکی وەزارەتی کشتوکاڵە و بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆییە. کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل وەڵامی ئەو ڕەخنانەی دایەوە کە لەلایەن ژمارەیەک بازرگانەوە سەبارەت بە ڕێگریکردن لە هاوردەکردنی سەوزەوات ئاراستەی کرابوو. کامی کەمال، گوتەبێژی دەروازەکە، ڕایگەیاند کە ئەو تۆمەتانە دوورن لە ڕاستییەوە و دەروازەکە تەنیا لایەنێکی جێبەجێکارە و پابەندە بە بڕیارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان. ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە ڕێگریکردن و سەپاندنی باج لەسەر هاوردەکردنی پەتاتە، پیاز و تەماتە، بەپێی بڕیارێکی فەرمی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ژمارە 2406 لە ڕێکەوتی 13/5/2026، دەرچووە.

kurdiu
25 044
🚧 شارەوانیی سلێمانی: لە بەیانییەوە سایدی ڕۆیشتن بەرەو سلێمانی پاڵاس تا کاتێکی نادیار دادەخرێت سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی
🚧 شارەوانیی سلێمانی: لە بەیانییەوە سایدی ڕۆیشتن بەرەو سلێمانی پاڵاس تا کاتێکی نادیار دادەخرێت
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگاکە، لە ئاگادارییەکدا شۆفێران و هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە لە بەیانیی سبەی هەینی (٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦)ـەوە سایدی ڕۆیشتن بەرەو هۆتێل سلێمانی پاڵاس لە شەقامی سالم بەربەست دەکرێت. 🏗 بەردەوامیی کاری ئەندەرپاس: بەربەستکردنی شەقامەکە لە پێناو کارکردنی چڕ و خێراترکردنی قۆناغەکانی پڕۆژەی (ئەندەرپاسی شەقامی سالم)ە، تاوەکو پڕۆژەکە بە باشترین شێواز و بەبێ ئاستەنگ جێبەجێ بکرێت. ⏳ ماوەی داخستن: داخستنی سایدەکە لە سەرلەبەیانیی سبەینێوە دەستپێدەکات و تا کاتێکی نادیار بەردەوام دەبێت. 🚗 داواکاری لە شۆفێران: ▪️ هاوکاریی تەواوی تیمەکانی کارکردن بکەن لە شوێنی پڕۆژەکە. ▪️ پابەندی هێما و ڕێنمایییەکانی هاتووچۆ بن. ▪️ لە پێناو دروستنەبوونی لۆد و قەرەباڵغی، شەقام و ڕێگە جێگرەوەکان بۆ هاتووچۆکردن بەکاربهێنن.

kurdiu
25 044
بەهۆی بەردەوامیی گەشەکردن و فراوانبوونی شارى سلێمانی و تێکەڵبوونی بەشێک لە گوندەکانی قەراغی شار لەگەڵ گەڕەکەکاندا، بەگوێرەی ن
بەهۆی بەردەوامیی گەشەکردن و فراوانبوونی شارى سلێمانی و تێکەڵبوونی بەشێک لە گوندەکانی قەراغی شار لەگەڵ گەڕەکەکاندا، بەگوێرەی نەخشەی نوێی ماستەرپلانی شارەکە، هەریەکە لە گوندەکانی تووەسپی، فەیاڵ، کانی حەمە، کانی پیرە و قوڵقوڵە چیتر وەکو گوندی نزیک لە شار نامێننەوە و بە فەرمی وەکو پێنج گەڕەکی نوێی سلێمانی هەژمار دەکرێن. لە بەرامبەردا دانیشتووانەکەیان چاوەڕێی دەستی خزمەتگوزاری دەکەن و لە لایەکی ترەوە بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی سلێمانی دەستی بەکار کردووە بۆ ئامادەکردنی نەخشەیەکی نوێ کە شوێنی شەقامەکان، سەوزایی، خوێندنگە و ناوەندە خزمەتگوزارییەکان دیاری دەکات. لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانیش ڕایگەیاند وەکو هەنگاوی سەرەتا خانووەکانی تووەسپی و چوار گەڕەکە نوێیەکە تاپۆ دەکرێن و دواتر قۆناغ بە قۆناغ خزمەتگوزارییەکانی شەقام، ئاو و ئاوەڕۆیان پێدەگەندرێت. K8

kurdiu
25 044
حەیدەر بەها حوسنی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق بڕیارێکی دەرکرد بۆ پێدانی دەرفەتی خوێندنی بێبەرامبەر بە قوت
حەیدەر بەها حوسنی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق بڕیارێکی دەرکرد بۆ پێدانی دەرفەتی خوێندنی بێبەرامبەر بە قوتابیانی باڵاپۆشی ئازەربایجان لە زانکۆکانی عێراقدا. ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد کە قوتابیانی باڵاپۆش بتوانن درێژە بە پرۆسەی خوێندنیان بدەن، و هاوکات ئاشکرای کرد کە بۆ هاوسۆزی نیشاندان و ڕێگریی لە ئاستەنگ دروستکردن بۆ باڵاپۆشی لە ناوەندەکانی پەروەردەی ئازەربایجان، بۆ ماوەی چەند خولەکێک وەستانێکی ناڕەزایی لە زانکۆکانی عێراق ساز دەکرێت. ئەم بڕیارەش دوای ئەوە هات کە بە هۆی هه‌وڵه‌كانی حکومەتی ئازەربایجان بۆ پاراستنی بنەماکانی عەلمانیبوونی پەروەردە، ماوەی دوو مانگە ڕێگە بە چوونە ژوورەوەی قوتابیانی باڵاپۆش و حیجاب بۆ ناو قوتابخانە و زانکۆکانی ئەو وڵاتە نادرێت. K8

kurdiu
25 044
د. جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2027ی عێراقدا بڕیار دراوە
د. جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2027ی عێراقدا بڕیار دراوە 497 هەزار فەرمانبەری گرێبەست بکرێنە هەمیشەیی و 100 هەزار کەسی دیکەش بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێندرێن کە 50 هەزاریان بۆ هێزە ئەمنییەکان و 50 هەزارەکەی دیکەش بۆ کەرتی مەدەنی دەبێت. لە کاتێکدا هیچ دامەزراندنێکی نوێی هەمیشەیی دیاری نەکراوە، هاوکات ئەوەشی خستەڕوو کە وەزیری دارایی عێراق بەڵێنی داوە 12.70٪ی ئەو دامەزراندنانە بۆ هەرێمی کوردستان بێت. لە لایەکی دیکەشەوە بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانی بودجەی 2027، خەرجیی گشتی بە 217.239 تریلیۆن دینار و داهاتی گشتی بە 174.234 تریلیۆن دینار خەمڵێندراوە کە لەسەر بنەمای هەناردەکردنی ڕۆژانەی 4 ملیۆن بەرمیل نەوت بە نرخی 58 دۆلار و هەژمارکردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بە 1500 دینار دیاری کراوە. ئەمەش بووەتە هۆی تۆمارکردنی کورتهێنانی پێشبینیکراو بە بڕی 43 تریلیۆن دینار و دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان بە بڕی 13 تریلیۆن و 308 ملیار دینار. K8

kurdiu
25 044
ئیمارات بە فەرمی لانا نوسەیبە بۆ پۆستی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەربژێر دەکات ئیمارات لە نامەیەکی فەرمیدا بۆ ئەنجووم
ئیمارات بە فەرمی لانا نوسەیبە بۆ پۆستی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەربژێر دەکات ئیمارات لە نامەیەکی فەرمیدا بۆ ئەنجوومەنی گشتی و ئەنجوومەنی ئاسایش، لانا زەکی نوسەیبە، وەزیری دەوڵەتی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، وەک بەربژێری وڵاتەکەی بۆ پۆستی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دیاریکرد. نوسەیبە لە ساڵانی 2013 تا 2024 نوێنەری هەمیشەییی ئیمارات بووە لە نەتەوە یەکگرتووەکان و چەندین پۆستی باڵای وەک جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی گشتی و سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی لە ماوەی ئەندامێتیی وڵاتەکەیدا وەرگرتووە. ئەنجوومەنی ئاسایش لە ڕێگەی دەنگدانی نافەرمییەوە تاوتوێی بەربژێران دەکات بۆ ئەوەی کەسی هەڵبژێردراو لە کانوونی دووەمی 2027 بە فەرمی دەستبەکار بێت. ئەم بەربژێرکردنە هەوڵێکی دیپلۆماسیی بەرچاوی وڵاتانی عەرەبی و کەنداوە بۆ وەرگرتنی باڵاترین پێگەی نێودەوڵەتی، هاوکات لەگەڵ داواکارییەکان بۆ چاکسازی لە ئەنجوومەنی ئاسایش و بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان لە سەرکردایەتیی جیهانیدا. k12

kurdiu
25 044
هێرشێکی درۆنی بۆ سەر کێڵگەی شەیبەی سعوودیە دوو کوژراوی لێکەوتەوە وەزارەتی وزەی سعوودیە ڕایگەیاند بەرگریی ئاسمانی ڕێگری لە هێر
هێرشێکی درۆنی بۆ سەر کێڵگەی شەیبەی سعوودیە دوو کوژراوی لێکەوتەوە وەزارەتی وزەی سعوودیە ڕایگەیاند بەرگریی ئاسمانی ڕێگری لە هێرشێکی درۆنی بۆ سەر کێڵگەی نەوتی شەیبەی سەر بە ئارامکۆ کردووە، بەڵام بەهۆی ڕووداوەکەوە دوو کارمەندی بیانی کوژران و دووانی دیکەش بریندار بوون. پارچەی درۆنە تێکشکێنراوەکە بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە ئۆتۆمبێلی بەڵێندەرێک لە دەرەوەی کارگەکە بێ ئەوەی کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنان هەبێت؛ قوربانییەکان خەڵکی فلیپین و نیپاڵ بوون و بریندارەکانیش پاکستانی و هیندستانین. لە مانگی ئەیلوولەوە هێرشە درۆنی و مووشەکییەکانی حوسییەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی سعوودیە چڕ بوونەتەوە و کارمەندانیان لە کشانەوە ئاگادار کردووەتەوە. بە ئامانجگرتنەوەی ژێرخانی نەوتی کۆمپانیای ئارامکۆ لەلایەن حوسییەکانەوە، مەترسییەکی نوێیە بۆ سەر ئاسایشی دابینکردنی وزەی جیهانی و ئاڵۆزترکردنی کێشە ئەمنییەکانی ناوچەی کەنداو. k12

kurdiu
25 044
عێراق و ئێکسۆن مۆبیل ڕێککەوتنێکی نوێی نەوتی واژۆ دەکەن وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیلی ئەمریکی لێکتێگەیشتننامە
عێراق و ئێکسۆن مۆبیل ڕێککەوتنێکی نوێی نەوتی واژۆ دەکەن وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیلی ئەمریکی لێکتێگەیشتننامەیەکیان بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی ئاوی دەریا و پەرەپێدانی کێڵگەی مەجنوون واژۆ کرد. باسم محەممەد عەبادی، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە پڕۆژەکە توانای دابینکردنی 2.5 ملیۆن بەرمیل ئاوی ڕۆژانەی هەیە بۆ بەرزکردنەوەی پاڵەپەستۆی کێڵگەکان و خرایە سەر پڕۆژەکەی تۆتاڵ، چاوەڕوانیش دەکرێت لە شەش مانگدا بگەنە گرێبەستی کۆتایی. بەغدا جەخت لە فراوانکردنی وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمریکی و نێودەوڵەتییەکان دەکاتەوە لە کێڵگەکانی نەوت و ژێرخانی هەناردەکردندا بۆ گواستنەوەی تەکنەلۆژیا و ڕەخساندنی هەلی کار. پڕۆژەی دەرزیلێدانی ئاوی دەریا بۆ کێڵگە نەوتییەکانی باشووری عێراق، هەنگاوێکی ستراتیژییە بۆ پاراستنی ئاستی بەرهەمهێنان و بەرزکردنەوەی توانای هەناردەی نەوتی خاو لە ناوچەی بەسڕە. k12

kurdiu
25 044
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی 17 ساڵی ڕابردوودا لە نێوان ساڵانی 2009 تاوەکو 2025، زیاتر لە 812 هەزار گرێبەستی هاوژینی و نزیکەی 158 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون. بە جۆرێک کە تەنیا لە ساڵی 2025دا بەرزترین ئاستی مێژوویی لە هەردوو بوارەکەدا تۆمار کرا و تێیدا 61 هەزار و 328 گرێبەستی هاوژینی و 15 هەزار و 826 حاڵەتی جیابوونەوە ئەنجام دران. لە کاتێکدا ڕێژەی جیابوونەوە لە ماوەی ئەو 17 ساڵەدا نزیکەی چوار هێندە پەرەی سەندووە، بە تێکڕاش لە بەرامبەر هەر پێنج گرێبەستێکی هاوژینیدا یەک حاڵەتی جیابوونەوە لە کۆمەڵگەدا بوونی هەبووە.

kurdiu
25 044
پۆلیسی ڕاپەڕین: تۆمەتبارێک بە بیانووی دوعا و ئاسانکردنی هاوسەرگیری کچان دەستگیرکرا پۆلیسی راپەڕین دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی لە
پۆلیسی ڕاپەڕین: تۆمەتبارێک بە بیانووی دوعا و ئاسانکردنی هاوسەرگیری کچان دەستگیرکرا پۆلیسی راپەڕین دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی لە قەزای رانیە راگەیاند، كە بەبیانووی دووعا و نوشتەوە كچانی هەڵدەخەڵەتاند.   بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، كە ئەمڕۆ چوارشەمە 21-10-2026 بڵاوكراوەتەوە، دوای ئەوەی ئاگاداركرانەوە كە كەسێك لە ڕێگای ئەكاونتێكی سناپ چاتەوە بانگەشەی ئەوە دەكات كە لە ڕێگای دووعا و نوشتەوە  بە بیانووی ئەوەی ئەو كچانەی هاوسەرگیرییان نەكردووە، بۆیان ئاسان دەكات یاخود هەر شتێكی تر كە مەبەستیان بێت، بەڵام هەمووی دوورە لە ڕاستی و بەڵكو لە بنەڕەتدا بۆ مەرامی جنسی هەڵیان دەخەڵەتێنێ. پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەكردووە، توانرا بە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێر تۆمەتبارێك بەناوی (ج،ع،ح) لە ڕەگەزی نێر كە خەڵكی سووریایە دەستگیر بكرێت، و لە هەمان كاتدا دەستبەسەر ئەو ئەكاونتە سناپچاتەدا گیرا كە تۆمەتبار بۆ هەڵخەلەتاندن بەكاری هێناوە. K14

kurdiu
25 044
لە ڕێگەی سوودوەرگرتن لە تواناکانی هەر چوار وڵات لە کەرتی پیشەسازیی سەربازیدا، پرۆسەی هاوکاری و تەواوکاریی بەرگری ئاسانتر دەبێت و یارمەتیدەر دەبێت لە پڕکردنەوەی پێداویستییە سەربازییەکانی وڵاتانی دۆست و هاوپەیمان. وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی سەقامگیریی هەرێمی لە تەواوی ناوچەکەدا، لە کاتێکدا تورکیا خاوەنی دووەم گەورەترین سوپایە لەنێو هاوپەیمانی ناتۆدا و پێگەیەکی بەهێزی لە پیشەسازیی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەکی پێشکەوتوودا هەیە. ئەم یاداشتە په‌یوه‌ندییه‌ سه‌ربازییه‌كانی نێوان چوار ده‌وڵه‌ته‌كه‌ له‌ بواری پیشه‌سازیی به‌رگریدا به‌ره‌وپێش ده‌بات و تواناکان بۆ پاراستنی ئاسایش و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان به‌هێزتر و یه‌كگرتووتر ده‌كات.

kurdiu
25 044
تورکیا، قەتەر، پاکستان و ئیندۆنیزیا یادداشتی هاوکاری سەربازی واژۆ دەکەن وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند کە یاداشتی لێکگه‌یش
تورکیا، قەتەر، پاکستان و ئیندۆنیزیا یادداشتی هاوکاری سەربازی واژۆ دەکەن وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند کە یاداشتی لێکگه‌یشتنی به‌در له‌ ده‌وحه‌ له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، پاکستان و ئیندۆنیزیا واژۆ کراوە. ئامانجی ئەم ڕێککەوتنە بەهێزکردنی هاوکارییە سەربازییەکان و پەرەپێدانی پیشەسازیی بەرگریی هاوبەشە. وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە کە یاداشتی لێکگه‌یشتنی به‌در لە دەوحە لەگەڵ وڵاتانی قەتەر، پاکستان و ئیندۆنیزیا واژۆ کراوە. ئەم ڕێککەوتنە بە ئامانجی بەهێزکردنی هاوکارییە سەربازییەکان، پەرەپێدانی پیشەسازیی بەرگریی هاوبەش و دابینکردنی پێداویستییە تەکنیکییەکانی ئەو چوار دەوڵەتەیە. ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم ڕێککەوتننامەیە گرنگییەکی گەورەی سەربازی و ئابوریی هەیە، چونکە هانی بەرهەمهێنانی چەک و کەرەستەی سەربازی لەنێوان لایەنەکاندا دەدات و پاڵپشتی لە ڕاهێنانی تەکنیکی و توێژینەوەی زانستی دەکات. K14

kurdiu
25 044
سەرۆکوەزیرانی عێراق هەفتەی داهاتوو سەردانی لوبنان و سووریا دەکات سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی، بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا
سەرۆکوەزیرانی عێراق هەفتەی داهاتوو سەردانی لوبنان و سووریا دەکات سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی، بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا سەردانی وڵاتانی لوبنان و سووریا بکات. ئامانج لەم سەردانە گفتوگۆکردنە لەبارەی دۆسیە گرنگ و هاوبەشەکان و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان. سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی، ئامادەکاری دەکات بۆ گەشتێکی دیپلۆماسی کە بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا ئەنجام بدرێت و سەردانی هەردوو وڵاتی لوبنان و سووریا بکات. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی عێراق ڕایگەیاندووە کە عەلی زەیدی لەم سەردانەدا چەندین دۆسیەی گرنگ و هاوبەش تاوتوێ دەکات. لوبنان یەکەمین وێستگەی ئەم گەشتە دەبێت و دواتر سەردانی سووریا دەکات و لەوێشەوە دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا. پێشتر لە 16ـی ئەم مانگەدا، ڕۆژنامەی (نەهار)ـی لوبنانی بڵاویکردبووەوە کە عەلی زەیدی لە سەردانەکەیدا بۆ بەیرووت لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی لوبنان و چەندین کەسایەتیی دیکە کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بەردەوامیی هاوکارییەکانی عێراق بۆ ئەو وڵاتە. K14

kurdiu
25 044
هەروەها هاتووە، نابێت کۆی دەرماڵەکان لە 50٪ی کۆی گشتیی مووچە نوێیەکە تێپەڕێت و پارەی ماوە دەگەڕێتەوە بۆ گەنجینەی گشتیی دەوڵەت. هیچ دامەزراوێک نابەخشرێت جگە لە هێزە چەکدارەکان و دەزگا ئەمنییەکان. لیژنەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە خشتەی (ج)ی یاسای بودجەدا 4 ملیۆن و 74 هەزار و 697 فەرمانبەر تۆمارکراون، بەڵام تەنها داتای نزیکەی دوو ملیۆن فەرمانبەر گەیشتووەتە دەستیان، بۆیە داوای دەستوەردانی یاسایی لە پەرلەمان دەکات بۆ چارەسەرکردنی ئەم کەلێنە. لیژنەکە پێشنیازی یەکخستنی مووچەی سەرۆکایەتییەکان و دامەزراوە باڵاکانیشی کردووە و جەختی کردووەتەوە، لە کاتی پەسەندکردنی فەرمیی خشتەکەدا، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، بە مەرجێک وەزارەتی دارایی لە کاتی داواکردنی پارەدارکردندا میلاکاتی فەرمانبەرانی هەرێم پێشکەش بکات. پەرلەمانتارەکە ڕوونی کردەوە، ئەم هەنگاوانە هێشتا لە قۆناغی ڕاسپاردە و لێکۆڵینەوەدان و نەگەیشتوونەتە قۆناغی پەسەندکردنی کۆتایی.

kurdiu
25 044
ئاشکراکردنی پێشنیازە نوێیەکانی هەموارکردنەوەی خشتەی مووچەی فەرمانبەران لیژنەی تایبەتمەندی فەرمانی دیوانی لە عێراق پێشنیازی نو
ئاشکراکردنی پێشنیازە نوێیەکانی هەموارکردنەوەی خشتەی مووچەی فەرمانبەران لیژنەی تایبەتمەندی فەرمانی دیوانی لە عێراق پێشنیازی نوێی بۆ هەموارکردنەوەی خشتەی مووچەی فەرمانبەران ئاشکرا کرد، کە بریتییە لە زیادکردنی مووچەی بنەڕەتی و ڕێکخستنەوەی دەرماڵەکان، ئەم گۆڕانکارییانە لە ئەگەری پەسەندکردنی کۆتاییدا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە. لیژنەی تایبەتمەندی فەرمانی دیوانی لە عێراق، پێشنیازە نوێیەکانی بۆ هەموارکردنەوەی خشتەی مووچەی فەرمانبەران ئاشکرا کردووە، کە زیادکردنی مووچەی بنەڕەتی و ڕێکخستنەوەی دەرماڵەکان لەخۆدەگرێت، لە ئەگەری پەسەندکردنی کۆتاییشدا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. محەمەد ئەبو عیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەیەک کە لە ساڵی 2022 بۆ پێداچوونەوە بە یاساکانی مووچە پێکهێنراوە، چەند ڕاسپاردەیەکی بۆ کەمکردنەوەی جیاوازیی مووچە و باشترکردنی بژێویی فەرمانبەرانی پلە نزم ئامادە کردووە. بەپێی پێشنیازەکان، مووچەی بنەڕەتی زیاد دەکرێت و دوو دەرماڵە بە ڕێژەی 50٪ و 30٪ دیاری دەکرێن، لە بەرامبەردا سەرجەم دەرماڵەکانی دیکە هەڵدەوەشێنرێنەوە. K9

kurdiu
25 044
شارەوانیی سلێمانی مۆڵەت دەداتە سەرپێچیکارانی شەقامەکانی سلێمانی بۆ لابردنی زیادەڕەوییەکان سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاد
شارەوانیی سلێمانی مۆڵەت دەداتە سەرپێچیکارانی شەقامەکانی سلێمانی بۆ لابردنی زیادەڕەوییەکان
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگادارییەکی فەرمی ئاراستەی سەرجەم ئەو کەس و خاوەنکارانە کرد کە لەسەر شەقامی سلێمانی – عەربەت بە دانانی کەلوپەل و ئامێری گەورە زیادەڕەوییان کردووە، و داوای لێکردن بە زووترین کات لایانببەن. - ئاگادارییەکە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لەسەر شەقامی (سلێمانی – عەربەت و بەپێچەوانەوە) بە دانانی بۆدیی گەڵابە، لۆری، کۆنتێنەر، کابینە و تەنکیی گەورە شەقامەکەیان داگیر کردووە و سیمای گشتییان شێواندووە. - شارەوانی هۆشداری داوە لە ئەگەری پابەندنەبوون، ڕێکاری یاسایی توند لە بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر؛ هاوکات داوا لە هاووڵاتییان و خاوەنکاران دەکات هەماهەنگ بن لەگەڵ تیمەکان لە پێناو گەڕاندنەوەی سیمای شارستانی بۆ شەقامەکە. - سەرەڕای ئەوەی پێشتریش چەندین جار لەلایەن هۆبەی ڕۆژهەڵاتی بەشی لادانی زیادەڕەوییەوە ڕێکاری یاسایی گیراوەتەبەر، بەڵام بۆ کۆتاییهێنانی یەکجارەکی بە دیاردەکە، پێویستە خاوەنەکانیان خۆبەخشانە زیادەڕەوییەکان لاببەن پێش ئەوەی تیمەکانی شارەوانی دەستیان بەسەردا بگرن.

kurdiu
25 044
قیستی مانگانەی قەرزی کارەبا بۆ هاوبەشەکان دیاری كرا بڕی قیستی مانگانەی قەرزی کارەبای ئەو هاوبەشانەی کە تا ئێستا قەرزەکانیان پ
قیستی مانگانەی قەرزی کارەبا بۆ هاوبەشەکان دیاری كرا بڕی قیستی مانگانەی قەرزی کارەبای ئەو هاوبەشانەی کە تا ئێستا قەرزەکانیان پاکتاو نەکردووە، دیاری کرا. هاوبەشان پێویستە قیستەکان لەگەڵ پسوولەی مانگانەی کارەبای نوێدا بدەن. قەرزی کارەبای پێش پڕۆژەی "ڕووناکی" بۆ ئەو هاوبەشانەی کە تا ئێستا قەرزەکانیان تەواو نەکردووە، کراوەتە قیستی مانگانە. هاوبەشان دەبێت ئەو قیستە لەگەڵ پسوولەی مانگانەی کارەبای نوێدا بدەن، کە ماوەی 50 ڕۆژ بۆ پارەدانی پسوولەکە دیاری کراوە. بەپێی خشتەی نوێ، قەرزی ماڵان و کەرتی کشتوکاڵ دەکرێتە 24 قیستی مانگانە و کەمترین بڕی پارەش 20 هەزار دینار دەبێت بۆ هەر مانگێک. بۆ هاوبەشانی بازرگانیی بچووک، ماوەی قیستەکە 12 مانگ دەبێت بە کەمترین بڕی 20 هەزار دینار. هاوبەشانی بازرگانی و پیشەسازیی گەورە، ماوەی دانەوەی قەرزەکەیان بە 6 مانگ دیاری کراوە و کەمترین بڕی پارەی قیستی مانگانەش 200 هەزار دینارە. حکومەت بەم ڕێکارانە قەرزی کۆن دەخاتە سەر هاوڵاتیان و بارگرانییە ئابورییەکانیان زیاد دەکات بەبێ چارەسەرکردنی کێشەی بنەڕەتی کارەبا. k9

kurdiu
25 044
عێراقچی: ڕێڕەوی نوێمان بۆ کەشتییەکانی عێراق لە گەرووی هورمز کردووەتەوە؛ ئامادەی جەنگین عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕا
عێراقچی: ڕێڕەوی نوێمان بۆ کەشتییەکانی عێراق لە گەرووی هورمز کردووەتەوە؛ ئامادەی جەنگین عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند بۆ کەمکردنەوەی زیان و تێچوونەکان، ڕێڕەوی نوێیان لە گەرووی هورمز بۆ کەشتییە عێراقییەکان کردووەتەوە، هاوکات هۆشداریشی لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگێکی نوێ دا. عێراقچی لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی "ئەلعێراقییە" ئاماژەی کرد کە ئەم هەنگاوە بارگرانیی دارایی سەر بەغدا کەمدەکاتەوە کە بەهۆی داخستنی گەرووەکەوە دروستبووە. وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دا لە ئەگەری دەستپێکردنی جەنگێکی نوێ لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە و جەختی کردەوە کە تاران بە تەواوی ئامادەیە. داخستنی گەرووی هورمز کێشەی گەورەی بۆ هەناردەکردنی نەوت و بازرگانیی دەریایی عێراق دروستکردبوو، کە بەغدای ناچار کردبوو بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکان پەنا بۆ ڕێگەی وشکانی و بەندەرە جێگرەوەکان ببات. k12