kurdiu
前往频道在 Telegram
📈 Telegram 频道 kurdiu 的分析概览
频道 kurdiu (@kurdiu_org) 是活跃参与者。目前社区聚集了 26 461 名订阅者,在 政治 类别中位列第 2 263,并在 伊朗 地区排名第 12 788 位。
📊 受众指标与增长动态
自 невідомо 创建以来,项目保持高速增长,吸引了 26 461 名订阅者。
根据 07 七月, 2026 的最新数据,频道保持稳定运转。过去 30 天订阅人数变化为 -563,过去 24 小时变化为 -22,整体触达仍然可观。
- 认证状态: 未认证
- 互动率 (ER): 平均受众互动率为 3.76%。内容发布后 24 小时内通常能获得 3.02% 的反应,占订阅者总量。
- 帖子覆盖: 每篇帖子平均可获得 995 次浏览,首日通常累积 800 次浏览。
- 互动与反馈: 受众积极参与,单帖平均反应数为 4。
📝 描述与内容策略
作者将该频道定位为表达主观观点的平台:
“راستگۆیی لە هەواڵ و خێرای لە گەیاندن
Www.kurdiu.org”
凭借高频更新(最新数据采集于 08 七月, 2026),频道始终保持新鲜度与高覆盖。分析显示受众积极互动,使其成为 政治 类别中的关键影响点。
26 461
订阅者
-2224 小时
-1247 天
-56330 天
帖子存档
26 459
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و خۆراکی سلێمانی هۆشدارییەکی توند ئاراستەی بریکارەکانی خۆراکی ناوشار دەکات کە تەنها دوو ڕۆژ مۆڵەتیان لەبەردەمدایە بۆ هێنانی پارەی سەبەتەی چوارەمی خۆراکی ساڵی 2026 بە داتای مانگی حوزەیران، بەپێی بڕیارێکی بەغدادیش هەر بریکارێک دوابکەوێت بۆ هەر ڕۆژێک بە بڕی 25 هەزار دینار غەرامە دەکرێت.
بۆ ئەم مەبەستە، داوا لە بریکارەکانی بنکەکانی 265 و 266 دەکرێت لە ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی تەمموزی 2026ەوە سەردانیان بکەن بۆ ڕادەستکردنی بڕە پارەکە بە شێوەی کاش لە ڕێگەی بانکی جنوبی ئیسلامیەوە، بە مەرجێک کارتی بانکی و کۆپیەکی کارتی نیشتمانییان پێبێت، هاوکات ئەو بریکارانەی بنکەکانی 261 تا 266 کە پارەکەیان خستووەتە سەر کارت پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بۆ وەرگرتنی وەسڵی کەسەرەکانیان تا پارەکە لە کارتەکانیان ببڕدرێت.
لە کۆتاییدا بەڕێوەبەرایەتییەکە جەخت دەکاتەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە دوا مۆڵەتە بۆ بریکارەکانی بنکەکانی 263 و 264 بۆ ئیداعکردنی پارەکە، و ئەگەر کارەکانیان بکەوێتە سبەینێ پێنجشەممە، ڕاستەوخۆ غەرامەی دواکەوتنیان بەسەردا دەسەپێنرێت.
K8
26 459
ئیلیا سپیڤاک، شارەزای بازاڕە داراییەکان لەمبارەیەوە ئاماژەی بەوە کردووە کە جارێکی دیکە ترس لە هەڵاوسان سەریهەڵداوەتەوە و دابەزینی بەهای قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بوونەتە هۆکاری دابەزینی پێشتری نرخی زێڕ، لە ئێستاشدا وەبەرهێنەران بە توندی چاوەڕێی بڵاوبوونەوەی کۆنووسی کۆبوونەوەی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دەکەن لەژێر سەرۆکایەتیی کێڤن وارش بۆ ئەوەی ئاماژەی نوێیان دەربارەی ئاراستەی داهاتووی رێژەی سوود دەستبکەوێت.
K8
26 459
نرخی زێڕ دوای دابەزینە گەورەکەی دوێنێ کەمێک بەرزبووەوە
نرخی زێڕ لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ چوارشەممەدا کەمێک لە زیانە گەورەکانی شەوی رابردووی قەرەبوو کردەوە و نرخی هەر ئۆنسەیەک بە رێژەی 0.5% بەرزبووەوە بۆ نزیکەی 4126 دۆلار، ئەمەش دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە نرخەکەی لە 4180 دۆلارەوە بۆ نزیکەی 4090 دۆلار دابەزیبوو، لە کاتێکدا لە گرێبەستەکانی داهاتووشدا بۆ مانگی ئاب بە 4136 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەم ناجێگربوونییەی نرخی کانزای زەرد هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و هێرشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی کەنداو، کە بووەتە هۆی سەرهەڵدانەوەی ترس لە بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و نیگەرانییەکانی پەیوەست بە بەرزکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی زیاد کردووە، بە جۆرێک کە بازرگانان ئێستا چانسی بەرزکردنەوەی رێژەی سوود لە مانگی ئەیلوولدا بە زیاتر لە 63% دەبینن لە کاتێکدا دوێنێ سێشەممە ئەو ئەگەرە تەنیا 57% بوو.
26 459
لە هەولێر بۆ 100 کاژێر کارکردنی موەلیدەکان نزیکەی 6500 دینارە بۆ ئەمپێرێک وەردەگرن
لە هەولێر و دهۆک ناوبەناو کارەبای نیشتمانی 24 کاژێری دەبڕدرێت و موەلیدە تایبەتەکان کار دەکەن، بەڵام لە سلێمانی و هەڵەبجە موەلیدەکان کار ناکەن، لە هەولێر بۆ 100 کاژێر کارکردنی موەلیدەکان نزیکەی شەش هەزار دینار بۆ ئەمپێرێک لە هاونیشتمانیان وەرگیراوە، بەڵام لە دهۆک موەلیدەکان بە مانگانە کاریان کردووە و مانگی رابردوو نرخی یەک ئەمپێر گەیشتووەتە 9 هەزار و 250 دینار.
خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە بە میدیاكانی راگەیاند "ناچارین لەکاتی نەبوونی کارەبای 24 کاژێری موەلیدەکان کار پێبکەین، بۆ پارەکەشی بە کاژێر لە هاوبەشانی وەردەگرین".
بە گوتەی خۆرانی، لەم مانگەدا لەنێو شاری هەولێر رۆژانە سێ بۆ شەش کاژێر موەلیدەکانیان کار دەکەن؛ لە دەوروبەری هەولێریش کارکردنی موەلیدەکان دەگاتە حەوت کاژێر.
لەبارەی نرخەوە سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەڵێ: "ئێمە ئێستا 100 کاژێر جارێک پارە وەردەگرین، پارەی 100 کاژێر بە نرخی گازی ئەمڕۆ 5750 دینار بۆ 6500 دینارە".
26 459
له پێشبینیهكاندا هاتووه، وەرزی دابارینی ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو دەبێت و پێشبینی دەکرێت بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری لە کاتێکی پێشوەختەدا بێتە ناوچەکەوە. ئاماژە بەوەش کراوە کە بڕی بارانبارین لە مانگەکانی تشرینی یەکەم (10) و تشرینی دووەم (11) لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان لە سەرووی تێکڕای گشتیی ساڵانەوە دەبێت.
ئهوهش خراوهتهروو، ئەگەری هەیە لە مانگی تشرینی یەکەمدا، لە ئەنجامی یەکگرتنی هەردوو نزمەپەستانی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور، شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین ڕوو لە ناوچەکە بکات، کە لە هەندێک شوێن مەترسیی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و دروستبوونی لافاوی لێدەکرێت. هەروەها بۆ مانگەکانی کانوونی یەکەم (12) و کانوونی دووەم (1) پێشبینی دەکرێت بڕی دابارین لە سەرووی ئاستی مامناوەندەوە بێت، لەگەڵ ئەوەشدا جەخت کراوەتەوە کە ئەم داتایانە پێشبینی سەرەتایین و ئەگەری گۆڕانکارییان بە ئاراستەی باش یان خراپ تێدایە.
26 459
پێشبینی دهكرێت بارانبارینی ئەمساڵ لە هەرێم و عێراق لە سەرووی تێکڕای گشتیی ساڵانەوە دەبێت
پێشبینی سەنتەرەکانی کەشناسی ئاماژە بەوە دەکەن بەهۆی کاریگەرییەکانی دیاردەی "ئەلنیۆ"وه هەرێم و عێراق ڕووبەڕووی پایز و زستانێکی تەڕ و پڕباران دەبنەوە
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزیی بڵاویكردهوه،بەپێی پێشبینییە سەرەتاییەکانی سەنتەری کەشناسیی ئەوروپی بههۆی دیاردەی ئەلنیۆ لە ئێستادا لە بەشی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن دەستیپێکردووە و لە مانگەکانی داهاتوودا کاریگەرییەکانی زیاتر دەردەکەون. ئەم دیاردەیە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست دەبێت و باوبۆران و بارانی بەهێز بۆ ناوچەکە دەهێنێت، لە بەرامبەریشدا لە چەند وڵاتێکی وەک ئوسترالیا، ئەندەنوسیا و باشووری خۆرهەڵاتی ئاسیا دەبێتە هۆی وشکەساڵی.
k9
26 459
ههروهها باسی لهوهش كردووه "دادگا، دوای چاوخشاندنی بەو بەڵگانەی کە لەم دۆسیەیەدا بەدەست هاتوون، بینیویەتی کە بەڵگەکەکان بەس و قایلکەرن بۆ تاوانبارکردن، بۆیە بڕیارەکەی خۆی دژی تاوانبارەکە بەپێی أحکامەکانی ماددەی (315) لە یاسای سزاکاندا دەرکردووە".
26 459
دەسپاکی عێراق: سزای 10 ساڵ زیندانیی بۆ فەرمانبەرێکی عێراق دهركرا زیاتر لە ملیارێک دیناری لە نەینەوا بەفیڕۆدابوو
دەستەی دەسپاکی عێراق دەرچوونی بڕیاری حوکمی ئامادەبوونی بە سزای دە ساڵ زیندانییکردن بۆ فەرمانبەرێکی وەزارەتی نەوت ڕاگەیاند، کە زیاتر لە ملیارێک دیناری لە ماڵی گشتی بەفیڕۆدابوو.
ئەمڕۆ سێشەممە،دەستەی دەسپاکی عێراق لەراگەیندراوێكدا ئاماژهی بهوه كردووه : "دادگای تاوانەکانی نەینەوا/ دەستەی یەکەم، بڕیاری حوکمی ئامادەبوونی دەرکردووە کە بەپێی ئەو سزای دە ساڵ زیندانییکردن بەسەر فەرمانبەرێکی یەکێک لە وێستگەکانی حکومیی تێکردنی سووتەمەنی لە پارێزگای نەینەوادا دەسەپێنرێت؛ ئەمەش لەسەر پاشخانی بەفیڕۆدانی بڕی (1,177,287,000) ملیارێک و سەد و حەفتا و حەوت ملیۆن و دوو سەد و هەشتا و حەوت هەزار دینار"، ڕوونیشی کردووەتەوە کە "ئەو بڕە پارە بەفیڕۆدراوە نوێنەرایەتی کۆی گشتی فرۆشی بەرهەمە نەوتییەکان دەکات لە وێستگەکەدا بۆ هەردوو مانگی ئاب (هەشت) و ئەیلوول (نۆ)ی ساڵی 2025".
k9
26 459
لە عێراق سبەی چوارشەممە پشووی فەرمیە
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بڵاوی کردەوە بە بڕیاری عەلی زەیدی، سبەی چوارشەممە دەکرێتە پشووی فەرمی، ئەمەش بەبۆنەی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی، ڕێبەری پێشووی ئێران.
26 459
لە عێراق سبەی چوارشەممە پشووی فەرمیە
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بڵاوی کردەوە بە بڕیاری عەلی زەیدی، سبەی چوارشەممە دەکرێتە پشووی فەرمی، ئەمەش بەبۆنەی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی، ڕێبەری پێشووی ئێران.
26 459
ئەو پەرلەمانتارەی یەکگرتوو بەراوردێکی ژمارەیی لە نێوان ساڵانی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٥ دەکات و دەڵێت: "لەو ماوەیەدا خەرجییەکان زیادیان کردووە، بەڵام داهاتەکان کەمیان کردووە."
بەگوێرەی ئامارەکان:
داهاتی وەزارەتەکان لە ساڵی ٢٠٢٥ بەراورد بە ٢٠٢٢ بە ڕێژەی نیوە کەمیکردووە (نزیکەی ١.٢ ترلیۆن دینار دابەزیوە).
داهاتی باج لە نێوان ٢٠٢٤ بۆ ٢٠٢٥ بە بڕی ٢٥٠ ملیار دینار کەمیکردووە.
داهاتی گومرگ لە هەمان ماوەدا ٥٥٠ ملیار دینار کەمی کردووە.
لە کۆتایی زانیارییەکانیدا، کاوە شێخ عەلی ئاماژە بەوە دەکات کە خەرجی وەبەرهێنانی چوار ساڵ (٢٠٢٠-٢٠٢٣) یەکسانە بە خەرجی تەنها ساڵی ٢٠٢٥، لە کاتێکدا زۆربەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان ڕاگیراون یان پەکخران. ئەو پەرلەمانتارە دەسەڵاتداران و کۆمپانیاکانی هەردوو زۆن تۆمەتبار دەکات بەوەی ئەو کەمە پڕۆژەیەی کە ماوە، بە شێوەی "تاک سەرچاوە"و بەبێ کێبڕکێ دراون بەو کۆمپانیایانەی کە دەسەڵاتدارانیان لە پشتە.
26 459
کاوە شێخ عەلی: داهاتی پڕۆژەی ڕوناکی ناچنە خەزێنەی حکومەتەوە
کاوە شێخ عەلی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتوو، چەند زانیارییەکی مەترسیدار و شۆککەر لەبارەی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان و شەفافییەتی داهاتەکان بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت کە "بەشێکی زۆری داهات ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت."
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بەوە دەکات کە وەزارەتی دارایی ئاگاداری هەموو داهاتەکان نییە. بە گوتەی ناوبراو، وەزارەتەکە تەنها ئاگاداری داهاتی "گومرگە فەرمییەکانە" و هیچ زانیارییەکی لەسەر داهاتی بازگەکان، دەروازە نا فەرمییەکان و قاچاخچێتی نییە و تەنانەت وەزارەتەکە دەڵێت: "ئەو داهاتانە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە."
کاوە شێخ عەلی پەنجە دەخاتە سەر چەند سەرچاوەیەکی گەورەی داهات کە ناچنە ناو خەزێنەی گشتییەوە، لەوانە:
١. وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: داهاتی ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتەکە ناچێتە ناو لیستی داهاتەکانی وەزارەتی دارایی.
٢. وەزارەتی ناوخۆ: داهاتە زەبەلاحەکانی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ ناگەڕێنەوە بۆ وەزارەتی دارایی.
٣. پڕۆژەی ڕوناکی: داهاتی ئەم پڕۆژەیە بە نادیاری ماوەتەوە و وەزارەتی دارایی ئاگاداری نییە.
26 459
مەلەکردن لە چەند شوێن و سەیرانگەیەک قەدەغەکرا
گەشتوگوزاری هەڵەبجە ڕایگهیاند، تابلۆی ئاگادارکردنەوەمان لەو شوێنانە دانا کە مەترسین بۆ سەر ژیانی گەشتیاران و لەمەودوا مەلەکردن لەو شوێنانە قەدەغەیە.
ئهمرۆ سێ شهممه گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئاشکرایکرد، لە ناوچەکانی هاوینەهەواری ئەحمەدئاوا، سەرچاوەی زەڵم، دوانزە ئیمام، نەورۆڵی و سازان، تابلۆی ڕێنمایی و ئاگارکردنەوەمان دانا، چونکە لەم شوێنانە مەترسیی لەسەر ژیانی گەشتیاران و سەردانیکەران هەیە.
ههروهها داواش لە گەشتیاران و سەردانیکەران دەکات پابەندی ڕێنماییەکان بن و دورکەونەوە لە قەراخ سەرچاوەی ئاویەکان.
k9
26 459
فالح ساری، ئەندامانی لیژنەکەی لە دۆخی دارایی ئێستا و ئەو ڕێوشوێنانە ئاگادارکردەوە کە وەزارەت بۆ جێبەجێکردنی پابەندبوونە داراییەکان گرتوویەتیەبەر، لەگەڵ هەوڵەکانی بۆ زیادکردنی داهاتە نانەوتییەکان، بەمەبەستی دەستەبەرکردنی بەردەوامیی دابینکردنی دارایی بۆ پڕۆژە و خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی هاووڵاتیان.
کۆبوونەوەکە هاوڕایی لەسەر تێڕوانینەکان سەبارەت بە ئەولەویەتەکانی چاکسازی دارایی بەخۆوە بینی، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامیی هەماهەنگی نێوان هەردوو دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان بۆ سەرخستنی پڕۆژەی بودجەی داهاتوو و بەدیهێنانی ئامانجەکانی چاکسازی دارایی و کارگێڕی.
وەزیری دارایی عێراق لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقدا بە پەرلەمانتارە کوردەکانی وتووە: "پارەی کاشم لە بەردەستدا نییە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، هەر بۆیە تاکو ئێستا مووچەی مانگی شەشم بۆ نەناردوون”.
26 459
دارایی عێراق لەسەر بودجە و مووچە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ پرسی ئامادەكردنی بودجەی ساڵی نوێ و تەرخانكراوی دارایی بۆ چاككردنی دۆخی كارەبا و دابین كردنی مووچە و بەتایبەت مووچەی هەرێمی كوردستانی كۆبویهوه
بەگوێرهی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دارایی عێراق، فالح ساری، وەزیری دارایی، جەختی کردەوە کە قۆناغی یەکەمی "بودجەی بەرنامە و کارایی”، کەرتی کارەبا و هەردوو پارێزگای دیوانیە و سەڵاحەدین دەگرێتەوە، بەو مەرجەی لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا بە شێوەیەکی پلەبەرزانە فراوانتر بکرێت بۆ ئەوەی سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەت بگرێتەوە.
ئاماژهی بهوهش كرد، هەڵبژاردنی وەزارەتی کارەبا لەبەر ئەوە بووە کە ئەم کەرتە لە ساڵانی ڕابردوودا بڕە پارەیەکی زۆری بەفیڕۆ داوە بەبێ ئەوەی ئەنجامە خوازراوەکان بەدەستبهێنێت، ئەمەش وا دەخوازێت بودجەی بەرنامەکان پەیڕو بکرێت بۆ دەستەبەرکردنی ئاراستەکردنی خەرجییەکان بەرەو چارەسەری بەردەوام و ئەنجامی پێوراو.
k9
26 459
پۆلیسی دارستان سێ سەرپێچیکاری ژینگەیی دەستگیر دەکاتمەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی مێرگەپان، دوای بەدواداچوونی ورد، سێ چالاکیی جیاوازیان لە گوندەکانی مێرگەپان، کۆتەڵ و کانی خان بۆ ڕێگریکردن لە بڕینی دارستانە سروشتییەکان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکاندا، دوو هاوڵاتی بە تۆمەتی بڕینی نایاسایی دارەکان دەستگیرکران و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا. لە وێستگەی یەکەمدا لە مێرگەپان، تۆمەتبارێک بەهۆی بڕینی ٩ داری بەڕووی تەمەن ٢٠ بۆ ٢٥ ساڵ دەستگیرکرا. لە گوندی کۆتەڵیش، کەسێکی تر بەهۆی بنبڕکردنی ٤٠ داری بەڕووی تەمەن ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵ دەستبەسەرکرا. لە پێشێلکارییەکی گەورەدا لە گوندی کانی خان، دارێکی بەڕووی مێژوویی کە تەمەنی نزیکەی ٣٠٠ ساڵ بوو، لە لایەن چەند سەرپێچیکارێکەوە تەنها بە مەبەستی دەرهێنانی "مێشەهەنگ و هەنگوین" بە تەواوی بڕدراوە. ئەگەرچی تۆمەتبارانی کەیسی سێیەم (کانی خان) هێشتا ڕایانکردووە و ناسنامەیان نادیارە، بەڵام پۆلیس ڕایگەیاند کە بۆ هەر سێ ڕووداوەکە پەڕاوی فەرمی ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە تا توندترین سزای یاسایی بەرامبەر تێکدەرانی ژینگە بگیرێتەبەر.
26 459
دۆسیەیەکی گەورەی گەندەڵی لە وەزارەتی بەرگریی عێراقدا ئاشکرا دەکرێت
فالح خەزعەلی، سەرۆکی فراکسیۆنی «مونتەسیروون»ی پەرلەمانی عێراق، ڕۆژی سێشەممە ٧ی تەممووزی ٢٠٢٦، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا پەردەی لەسەر گرێبەست و دۆسیەیەکی یەکجار گەورەی گەندەڵی لە ناو وەزارەتی بەرگریی عێراقدا لادا، کە بووەتە هۆی بەهەدەردانی بڕی ١ تریلیۆن و ٦٠٠ ملیار دیناری عێراقی.
خەزعەلی ئاشکرای کرد کە نووسراوێکی فەرمیی ئاراستەی سەرۆکوەزیران عەلی زەیدی کردووە تاوەکو لێکۆڵینەوەی بەپەلە و ورد لەم بابەتەدا دەستپێبکات، هاوکات جەختیشی کردەوە کە پەرلەمان بە تەواوی پشتگیری لە ڕێکارەکانی حکومەت دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ڕاوەدوونانی گەندەڵکاران لە دامەزراوەکاندا.
وردەکاریی ئەم دۆسیەیە پەیوەستە بە فرۆشتنی ئاسنی کۆن و بەسەرچووی سەر بە وەزارەتی بەرگری، کە بڕەکەی کەمتر نییە لە ٤ ملیۆن تۆن ئاسنی جۆراوجۆر.
درێژەی بابەت : kurdiu.org
26 459
بانکی ناوەندی پشکی دۆلاری گەشتیاران کەم دەکاتەوە سەرچاوەکانی هەواڵ لە بەغدا، لە ڕێکەوتی ٧ی تەممووزی ٢٠٢٦، دەرچوونی ڕێنمایی نوێی بانکی ناوەندیی عێراقیان سەبارەت بە ڕێکخستنی فرۆشتنی دراوی بیانی بە هاووڵاتییان ئاشکرا کرد.📌 ناوەڕۆکی بڕیارە نوێیەکە: ▪️ کەمکردنەوەی پشکی دۆلار: بەپێی ڕێنماییە نوێیەکان، پشکی فەرمیی هەر گەشتیارێک لە دراوی دۆلار بۆ ٢٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی کەم دەکرێتەوە، لە کاتێکدا پێشتر پشکەکە ٣٠٠٠ دۆلار بوو. ▪️ گرتنەوەی بڕیارەکە: ئەم گۆڕانکارییە سەرجەم ئەو هاووڵاتییە عێراقییانە دەگرێتەوە کە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنووری و وشکانییەکانی وڵاتەوە گەشت بۆ دەرەوە دەکەن، بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی زیاتری بازاڕی خستنەڕووی دراو. ▪️ شێوازی دابەشکردن: ڕێگاکانی ڕادەستکردنی پارەکە بە هاووڵاتییان وەک خۆی بە جێگیری دەمێنێتەوە و تەنها لە ڕێگەی بانکە حکومییەکان، بانکە ئەهلییە باوەڕپێکراوەکان و کۆمپانیا فەرمییەکانی گۆڕینەوەی دراو دەبێت کە مۆڵەتی بانکی ناوەندییان هەیە. ▪️ ڕەهەندی ئابووری: چاودێرانی ئابووری پێیان وایە کەمکردنەوەی پشکی گەشتیاران، هەنگاوێکی توند و پێویستە بۆ ڕێگریکردن لە دزەکردنی دراوی بیانی بۆ دەرەوە
26 459
جێگەی باسە، سەبەتەی چوارەمی بەشەخۆراکی ئەم مانگە پێکهاتووە لە: (٣ کیلۆ برنج، ١ کیلۆ شەکر، ١ لیتر زەیت، ٥٠٠ گرام نیسک، ٥٠٠ گرام لەتکەنۆک و ٤٠٠ گرام دۆشاوی تەماتە).
K8
26 459
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و دابەشکردنی خۆراکی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی و رێکاری لە بەغدا، دابەشکردنی سەبەتەی چوارەمی بەشەخۆراکی مانگی حوزەیرانی 2026 دواکەوتووە و هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنی دابەشکردن لە چەند رۆژی داهاتوودا بەردەوامن.
دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و دابەشکردنی خۆراکی هەولێر ئاشکرای کرد، بەغدا رێگری لە دابەزاندنی برنج لە کۆگەکانی هەولێر دەکات تاوەکو سەرجەم بەشە پێویست بۆ هەموو بریکارەکان دابین نەکرێت، ئەوەش بە بیانووی کەمکردنەوەی تێچووی گواستنەوە.
لەلایەکی دیکەوە، ئەو دواکەوتنە نیگەرانی لای بریکارانی دابەشکردنی خۆراک دروستکردووە. عەباس محەممەد، یەکێک لە بریکارەکان ئاماژەی بەوە کرد، سەرەڕای وەرگرتنی مادەکان، کۆمپانیای دابینکەر رێگری لێدەکات دەست بە دابەشکردن بکات. هاوکات هۆشداری دا لەوەی بەرزبوونی پلەکانی گەرما مەترسی تێکچوونی مادە خۆراکییەکان، بەتایبەت برنج، زیاد کردووە و ناچار بووە بۆ پاراستنیان فێنککەرەوە بەکاربهێنێت.
现已上线!2025 年 Telegram 研究 — 年度关键洞察 
