en
Feedback
kurdiu

kurdiu

Open in Telegram

راستگۆیی لە هەواڵ و خێرای لە گەیاندن Www.kurdiu.org

Show more

📈 Analytical overview of Telegram channel kurdiu

Channel kurdiu (@kurdiu_org) is an active participant. Currently, the community unites 25 617 subscribers, ranking 2 303 in the Politics category and 13 381 in the Iran region.

📊 Audience metrics and dynamics

Since its creation on невідомо, the project has demonstrated rapid growth, gathering an audience of 25 617 subscribers.

According to the latest data from 01 September, 2026, the channel demonstrates stable activity. Although there has been a change in the number of participants by -438 over the last 30 days and by -20 over the last 24 hours, overall reach remains high.

  • Verification status: Not verified
  • Engagement rate (ER): The average audience engagement rate is 3.78%. Within the first 24 hours after publication, content typically collects 2.82% reactions from the total number of subscribers.
  • Post reach: On average, each post receives 970 views. Within the first day, a publication typically gains 722 views.
  • Reactions and interaction: The audience actively supports content: the average number of reactions per post is 3.

📝 Description and content policy

The author describes the resource as a platform for expressing subjective opinions:
راستگۆیی لە هەواڵ و خێرای لە گەیاندن Www.kurdiu.org

Thanks to the high frequency of updates (latest data received on 02 September, 2026), the channel maintains relevance and a high level of publication reach. Analytics show that the audience actively interacts with content, making it an important point of influence in the Politics category.

25 617
Subscribers
-2024 hours
-1017 days
-43830 days
Posts Archive
kurdiu
25 617
وەزارەتی کارەبا ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌باره‌ی دۆخی کارەبا بڵاوده‌كاته‌وه‌ وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت کە دۆخی کارەبا لە پ
وەزارەتی کارەبا ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌باره‌ی دۆخی کارەبا بڵاوده‌كاته‌وه‌ وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت کە دۆخی کارەبا لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک ئاسایی بووەتەوە، دوای ئەوەی ئاگرێک بووە هۆی کێشە لە وێستگەی کەورگۆسک. وەزارەتی کارەباى حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوێنێ شەو ئاگرێک لە وێستگەی کەورگۆسک لە هەولێر کەوتەوە و بەهۆی سوتانی محاویلەی سەرەکی، کارەبا لە نێوان هەولێر و دهۆک بڕا و چەند یەکەیەکى بەرهەمهێنانی کارەباش لە کارکەوتن. وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەدا کە تیمەکانی چاکسازی و کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم توانیویانە بارودۆخەکە ئاسایی بکەنەوە. لە ئێستادا کار بۆ چاککردنەوەی محاویلە سووتاوەکە دەکرێت و تا تەواوبوونی چاککردنەوەکە، فیدەرەکانی سەر ئەو محاویلەیە دەخرێنە سەر محاویلەیەکی دیکە. حکومەت ناتوانێت پارێزگاری لە ژێرخانی سەرەکی کارەبا بکات و هاوڵاتیان هێشتاش بێبەش دەبن لە کارەبای بەردەوام. k9

kurdiu
25 617
کەشناسی، هەرێم دوو ڕۆژی گەرمی لە پێشە لە کاتێکدا وەرزی پاییز نزیک دەبێتەوە، پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان ی
کەشناسی، هەرێم دوو ڕۆژی گەرمی لە پێشە لە کاتێکدا وەرزی پاییز نزیک دەبێتەوە، پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان یەک بۆ دوو پلە بەرز ببنەوە. ئەمڕۆ و سبەی گەرمترین کاتەکانی ئەمساڵ تۆمار دەکرێن. بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 9.2.2026، ئاسمان بە گشتی ساف و ساماڵ دەبێت و لە هەندێک ناوچە پەڵە هەور دەبینرێت. پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزتر لە دوێنێ دەبن. بۆ سبەی پێنجشەممە گۆڕانکاری ئەوتۆ لە کەشدا نابێت، بەڵام پلەی گەرما لە هەندێک ناوچە زیاتر بەرز دەبێتەوە، بە جۆرێک کە بەرزترین پلەی گەرما لە ناوچەی گەرمیان دەگاتە 41 پلەی سیلیزی. بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە پێشبینی کراون: لە هەولێر 37 پلە، سلێمانی 36 پلە، دهۆک 36 پلە، هەڵەبجە 37 پلە، زاخۆ 38 پلە، گەرمیان 40 پلە، و حاجی ئۆمەران 26 پلەی سیلیزی. k9

kurdiu
25 617
دووپاتیشیکردەوە، ئەمریکا کار بۆ پچڕاندنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و جیهان دەکات و هەر لایەنێک مامەڵە لەگەڵ تاران بکات، دەبێتە ئامانجی سزاکانی واشنتن.

kurdiu
25 617
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا داوا لە وڵاتان دەکات لە ئێران دووربکەونەوە وەزیری گەنجینەی ئەمریکا هۆشداری توندی داوەتە وڵاتان و داوا
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا داوا لە وڵاتان دەکات لە ئێران دووربکەونەوە وەزیری گەنجینەی ئەمریکا هۆشداری توندی داوەتە وڵاتان و داوایان لێدەکات لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران دووربکەونەوە، چونکە ئابووریی ئەو وڵاتە رووبەڕووی قەیرانێکی قوڵ بووەتەوە و بەرپرسانی تاران خۆیان دانیان بەو دۆخە نەخوازراوەدا ناوە. ئەمڕۆ چوارشەممە، 2ـی ئەیلوولی 2026، سکات بێسنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند "ئێمە لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا گفتوگۆ دەکەین کە پشتیوانی ئێران دەکەن". ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی سزاکانی واشنتنەوە، بەهای تومەن بە تەواوەتی دابەزیوە و رێژەی هەڵاوسانیش لە ئێران 100%ـی تێپەڕاندووە، بە جۆرێک حکوومەتی ئێران لە دابینکردنی مووچەی سەربازەکانیشی پەکیکەوتووە. وەزیری گەنجینەی ئەمریکا جەختیکردەوە، "سزای بێ وێنەمان بەسەر ئێراندا سەپاندووە و ئەو سزایانە، ئابوورییەکەیان دادەتەپێنێت". هەروەها ئاشکرایکرد، سزا نوێیەکان کەرتی فڕۆکەوانی، کەرتی دەریاوانی و سەرجەم سامانە دیجیتاڵییەکانی ئێران دەگرێتەوە. لەبارەی جموجۆڵە بازرگانییەکانی تاران، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا روونیکردەوە "زیاتر لە 17 ملیۆن بەرمیل نەوت بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیوە". k9

kurdiu
25 617
بڕیاری خانەنشینیی کەرتی تایبەت شۆفێرانی تەکسی و کرێکارانی بیناسازیش دەگرێتەوە کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەت
بڕیاری خانەنشینیی کەرتی تایبەت شۆفێرانی تەکسی و کرێکارانی بیناسازیش دەگرێتەوە
کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان، ئاشکرای کرد کە پڕۆژەیاسای خانەنشینیی کەرتی تایبەت ئامادەکراوە و توێژەکانی وەک کرێکارانی بیناسازی و شۆفێرانی تەکسی دەگرێتەوە. 📌 خاڵە سەرەکییەکانی پڕۆژەکەی وەزارەتی کار: ▪️ خانەنشینی بۆ کەرتی تایبەت: پڕۆژەیاساکە تەواو بووە و لە ئەنجوومەنی شووراوە ڕەوانەی پەرلەمانی کابینەی داهاتوو دەکرێت، تاوەکو بە شێوەیەکی بنەڕەتی گەرەنتیی ئایندە و مافی کرێکارانی کەرتی تایبەت و ناڕەسمی لە بازاردا بپاریزرێت. ♿️ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان: دوای ڕاگرتنی تۆمارکردن لە ساڵی ٢٠١٢وە، لەم کابینەیەدا زیاتر لە ١٣ هەزار کەسی نوێ تۆمارکراون و ناوەکانیان ڕەوانەی وەزارەتی داراییی عێراق کراوە. 💰 پێشنیازی بەرزکردنەوەی مووچە: وەزارەت کار دەکات بۆ بەرزکردنەوەی مووچەی مانگانەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بۆ ٢٥٠ هەزار دینار لە ڕێگەی جێگیرکردنی لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٧دا.

kurdiu
25 617
دهۆک دووبارە ڕووبەڕووی پچڕانی کارەبا دەبێتەوە جارێکی دیکە کێشەیەکی تەکنیکی لە وێستگەی کەورگۆسک بووە هۆی پچڕانی کارەبا لە چەند
دهۆک دووبارە ڕووبەڕووی پچڕانی کارەبا دەبێتەوە جارێکی دیکە کێشەیەکی تەکنیکی لە وێستگەی کەورگۆسک بووە هۆی پچڕانی کارەبا لە چەند ناوچەیەکی سنوری پارێزگای دهۆک.  تیمەکانی پڕۆژەی ڕووناکی ڕایانگەیاندووە کە هەوڵ دەدەن کێشەکە بە زوویی چارەسەر بکەن. ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، تیمەکانی پڕۆژەی ڕووناکی ڕایانگەیاند کە کێشەیەکی تەکنیکی لە وێستگەی کەورگۆسک هۆکار بووە بۆ پچڕانی کاتی کارەبا لە چەند ناوچەیەکی سنوری پارێزگای دهۆک. کارمەندانی پڕۆژەکە بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ چاککردنەوەی وێستگەکە و گەڕاندنەوەی کارەبا بۆ ناوچە بێبەشکراوەکان. پێشبینی دەکرێت لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا کێشەکە بە تەواوی چارەسەر بکرێت و دۆخی کارەبا ئاسایی ببێتەوە. پێشتر چەندین جار بەهۆی کێشەی تەکنیکی لە وێستگەکانی کارەبادا، کارەبا پچڕاوە، بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەکان بە خێرایی چارەسەریان کردووە. ئەم پچڕانە بەردەوامەکان نیشان دەدات کە حکومەت لە چارەسەرکردنی کێشە بنەڕەتییەکانی ژێرخانی کارەبا شکستی هێناوە، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان و چالاکییە ئابوورییەکان دروست دەکات. K12

kurdiu
25 617
پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو دامەزراندنی نایاساییی ٥٧ مامۆستای گرێبەست ئاشکرا دەکات هەلز ئەحمەد بوتانی، ئەندامی خولی شەشەمی پەرلەم
پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو دامەزراندنی نایاساییی ٥٧ مامۆستای گرێبەست ئاشکرا دەکات هەلز ئەحمەد بوتانی، ئەندامی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتوو، لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆمەڵێک پێشێلکاریی ئیداری و یاساییی لەسەر دۆسیەی دامەزراندن لە وەزارەتی پەروەردە خستە ڕوو. - نووسراوی نهێنی و دامەزراندن: پەرلەمانتارەکە ئاماژەی بە دەرچوونی بڕیاری ژمارە (٢٨١٨) لە ڕێکەوتی ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٦ کرد کە لەسەر بنەمای نووسراوێکی نهێنی، ٥٧ کەس وەک مامۆستای گرێبەست لە وەزارەتی پەروەردە دامەزراون. - پێشێلکردنی بڕیارەکانی حکومەت: هەلز بوتانی جەختی کردەوە کە ئەم هەنگاوە سەرپێچیی ڕاستەوخۆی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانە لەبارەی ڕاگرتنی تەواوەتیی دامەزراندن، هاوکات بەزاندنی دەسەڵاتەکانی ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژە و ڕێنمایییەکانی وەزارەتی دارایییە. - نایاساییبوونی لە ڕووی دەستوورییەوە: لە کۆتاییدا هێمای بۆ ئەوە کرد کە بەپێی دەستوور، دامەزراندن لە دەسەڵاتی حکومەتی کاربەڕێکەردا نییە، لە کاتێکدا کابینەی نۆیەم سێ ساڵە وەک کاربەڕێکەر ماوەتەوە؛ لەسەر ئەم بنەمایەش پرسیاری جدی لەسەر ناسنامە و شێوازی دامەزراندنی ئەو کەسانە بە نایاسایی دەکات

kurdiu
25 617
بە هەوڵەکانی د. موسەننا ئەمین ٣٠ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی لیبیا دەگەڕێندرێنەوە بۆ کوردستان د. موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجوومە
بە هەوڵەکانی د. موسەننا ئەمین ٣٠ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی لیبیا دەگەڕێندرێنەوە بۆ کوردستان
د. موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند کە شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممەی داهاتوو، ٣٠ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد لە وڵاتی لیبیاوە بە فەرمی دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان. - د. موسەننا ئەمین لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە لەگەڵ سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بەدواداچوونی وردی بۆ چارەنووسی دەستبەسەرکراوەکان کردووە تاوەکو ڕێکارە یاساییەکان خێرا بکرێن. - بەپێی وەڵامی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، سەرجەم مامەڵە یاساییەکان بڕاون و بلیتی گەشتی ئاسمانی بۆ تەواوی هاووڵاتیییەکان دابینکراوە. - بڕیارە لە کاتی دیاریکراودا بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان و بە شێوەیەکی فەرمی ڕادەستی خێزانەکانیان بكرێنەوە.

kurdiu
25 617
د. فاتیح سەنگاوی لە پەیامێکی تونددا ڕەخنە لەم هەنگاوە دەگرێت و دەڵێت: "ناتوانن پاساوی نەبوونی داهات بۆ گەنجانی بێبەش بهێننەوە و لەپشت دەرگا داخراوەکانیشەوە، بێدەنگانە ئەوانەی دەیانەوێت دایانمەزرێنن!" ئەو پەرلەمانتارەی یەکگرتوو جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەم شێوازە لە کارکردن "دووفاقییە لە بەڕێوەبردن" و پێشێلکارییەکی ڕوونی یاساییە. دەشڵێت: "یاسا یان دەبێت بۆ هەمووان وەک یەک بێت و لەسەر بنەمای خاڵبەندی و شەفافیەت بێت، یان ئەم جیاکارییانە ڕابگیرێت." ئەم ناڕەزایەتییەی پەرلەمانتارەکەی یەکگرتوو لە کاتێکدایە، کە لە ساڵی 2014وە بەهۆی قەیرانی دارایی و بڕیارە کارگێڕییەکانەوە، دامەزراندنی گشتی و تەنانەت "شوێنگرتنەوە" (ملاک) لە هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە، ئەمەش سوپایەکی گەورەی لە دەرچووی بێکار دروستکردووە کە ساڵانە بە خۆپیشاندان داوای مافی دامەزراندن دەکەن. K14

kurdiu
25 617
د.فاتیح سەنگاوی: لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە خەڵک دادەمەزرێنن لە کاتێکدا زیاتر لە 13 ساڵە پڕۆسەی دامەزراندن لە هەرێمی کوردستان
د.فاتیح سەنگاوی: لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە خەڵک دادەمەزرێنن لە کاتێکدا زیاتر لە 13 ساڵە پڕۆسەی دامەزراندن لە هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە، دەرچوونی فەرمانێکی نهێنی بۆ دامەزراندنی ژمارەیەک مامۆستا تەوژمێکی نوێی ناڕەزایەتی لێدەکەوێتەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی د. فاتیح سەنگاوی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی، فەرمانێکی "نهێنی" بۆ دامەزراندنی 57 کەس وەک مامۆستا بە شێوازی گرێبەست دەرچووە. ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە هەزاران دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان ساڵانێکی درێژە چاوەڕوانی هەلی دامەزراندنن و حکومەت بە پاساوی "نەبوونی داهات" دەرگای دامەزراندنی بەڕوودا داخستوون.

kurdiu
25 617
بارەگای خاتەمولئەنبیا: هەر وڵاتێک هاوکاری ئەمریکا بکات دەبێت باجە مەترسیدارەکەی بدات وتەبێژی بارەگای ناوەندیی "خاتەمولئەنبیا"
بارەگای خاتەمولئەنبیا: هەر وڵاتێک هاوکاری ئەمریکا بکات دەبێت باجە مەترسیدارەکەی بدات وتەبێژی بارەگای ناوەندیی "خاتەمولئەنبیا" جەختی لەوە کردەوە کە ئۆپەراسیۆنە هێرشبەرییەکانیان وەک وانەیەک دژی ئەمریکییەکان بەردەوام دەبێت، تا ئەو کاتەی لە تاوانەکانیان پەشیمان دەبنەوە. ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا، هۆشداریی توندی دایە هەر وڵاتێک کە هاوکاریی سوپای "شەڕخواز"ی ئەمریکا بکات و ڕایگەیاند: "هەر دەوڵەتێک ڕێگە خۆش بکات بۆ سوپای ئەمریکا، دەبێت بەرپرسیارێتیی لێکەوتە مەترسیدارەکانی ئەو بڕیارە بگرێتە ئەستۆ." زولفەقاری ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم ئۆپەراسیۆنە هێرشبەریانە بەردەوام دەبن تا ئەمریکییەکان وانەیەکیان لێ وەردەگرن و لە کردەوەکانیان پەشیمان دەبنەوە. ناوبراو هۆشداریشی دا کە بەردەوامبوونی ئەمریکا لە تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە، بە وەڵامدانەوەیەکی قورستر، بەرفراوانتر و وێرانکەرتر بەرەوڕوو دەبێتەوە. K5

kurdiu
25 617
ئینزۆ فێرناندێز بە بڕێکی پێوانەیی پەیوەندی بە مانچستەر سیتییەوە کرد یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی، لە دواساتەکانی بازاڕی گواست
ئینزۆ فێرناندێز بە بڕێکی پێوانەیی پەیوەندی بە مانچستەر سیتییەوە کرد یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی، لە دواساتەکانی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا، گواستنەوەی ئینزۆ فێرناندێزی ئەرجەنتینی، ئەستێرەی یانەی چێڵسی بۆ ڕیزەکانی ڕاگەیاند. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوە فەرمییەکەی مانچستەر سیتی، گرێبەستەکەی ئینزۆ بۆ ماوەی ٥ ساڵە و بە بڕی ١٢٥ ملیۆن پاوەند ئەنجامدراوە. بەمەش ئینزۆ بووە گرانترین یاریزان لە مێژووی خولی نایابی ئینگلیزیدا و ژمارە پێوانەییەکەی ئەلێکساندەر ئیساکی یاریزانی لیڤەرپوڵی یەکسان کردەوە. ئینزۆ فێرناندێزی تەمەن ٢٥ ساڵ، جارێکی دیکە لەژێر سەرپەرشتی ئینزۆ مارێسکای ڕاهێنەری پێشووی لە چێڵسی کاردەکاتەوە، کە ئەم هاوینە ئەرکی ڕاهێنانی سیتیی گرتە ئەستۆ. ئەم گرێبەستە دوای کەمتر لە دوو کاتژمێر لە گواستنەوەی ئیلیمان ندیاێ لە ئێڤەرتۆنەوە بۆ سیتی ڕاگەیەندرا. لە یەکەم لێدوانیدا دوای واژۆکردنی گرێبەستەکە، ئینزۆ وتی: "مانچستەر سیتی سەرکەوتووترین یانەی ئینگلتەرایە و هەر یاریزانێک ئارەزوو دەکات ببێتە بەشێک لەم پڕۆژەیە." K5

kurdiu
25 617
دژە تیرۆری هەرێم : بە (10) درۆن هێرش كرایە سەر هەولێر درەنگانی شەوی ڕابردوو، گرژییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دژە تیرۆری هەرێم : بە (10) درۆن هێرش كرایە سەر هەولێر درەنگانی شەوی ڕابردوو، گرژییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران گۆڕا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازیی ڕاستەوخۆ. دوای ئەوەی ئەمریکا چەند ئامانجێکی لەناو خاکی ئێران پێکای، سوپای پاسداران بە مووشەک و درۆن وەڵامی دایەوە و بنکەکانی ئەمریکای لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەرێمی کوردستان کردە ئامانج. دژە تیرۆری کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە (2ی ئەیلوولی 2026)، لە نێوان کاتژمێر 01:13 بۆ 03:31ی پاشنیوەڕۆ، هێزەکانی هاوپەیمانان توانیویانە 10 درۆنی بۆمبڕێژکراو لە سنووری ئاسمانی پارێزگای هەولێر تێکبشکێنن و بخەنە خوارەوە. بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە. هاوکات سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستانی گرتە ئەستۆ و ڕایگەیاند، لە وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکا، بنکە و بارەگاکانی ئەو وڵاتەیان لە هەولێر بە مووشەک و درۆن کردووەتە ئامانج. K5

kurdiu
25 617
لە دەریای مەڕمەڕە دوو کەشتی بەیەکدا دەدەن و ١٠ کارمەند بێسەروشوێنن بەهۆی پێکدادانی دوو کەشتیی بارهەڵگر لە نزیک کەناراوەکانی س
لە دەریای مەڕمەڕە دوو کەشتی بەیەکدا دەدەن و ١٠ کارمەند بێسەروشوێنن بەهۆی پێکدادانی دوو کەشتیی بارهەڵگر لە نزیک کەناراوەکانی سیلیڤری لە ئەستەنبوڵ، پەیوەندی لەگەڵ کەشتییەک و ١٠ کارمەندی نێوی پچڕا و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە. پارێزگای ئەستەنبوڵ ڕایگەیاند ڕووداوەکە کاتژمێر ٣ی بەرەبەیان ڕوویداوە؛ یەکێک لە کەشتییەکان سەلامەتە، بەڵام کەشتیی دووەم کە تەمەنی ٣٦ ساڵە، بەهۆی کۆنی و هەڵەی مرۆییەوە ئەگەری نوقمبوونی لێدەکرێت. تیمەکانی پاسەوانی کەناراوەکان و فریاکەوتنی دەریایی بە هەلیکۆپتەر و بەلەمی خێرا، لە ناوچە قەرەباڵغەکانی دەریای مەڕمەڕە بەردەوامن لە گەڕان بۆ دۆزینەوەی کارمەندە بێسەروشوێنەکان. k12

kurdiu
25 617
ئێران: ئەمریکا هێرشی کردە سەر ئاهەنگێکی هاوسەرگیری و دەیان کەسی کوشت و بریندار کرد بەهۆی هێرشێکی هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئاهە
ئێران: ئەمریکا هێرشی کردە سەر ئاهەنگێکی هاوسەرگیری و دەیان کەسی کوشت و بریندار کرد بەهۆی هێرشێکی هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە شارۆچکەی سیریک لە پارێزگای هورمزگان، دوو کەس کوژران و 50 کەسی دیکەش بریندار بوون، وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش هێرشەکە بە "لووتکەی دڕندەیی" ناودەبات. ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەم تاوانە درێژەی هێرشە نایاساییەکانی ئەمریکایە و بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە واتای شەرعییەت دانە بەو دڕندەییە، جەختیشی کردەوە کە ئێران بە توندی وەڵامی ئەم هێرشە دەداتەوە. ئەحمەد نەفیسی، جێگری پارێزگاری هورمزگان، وردەکاریی هێرشەکەی بۆ سەر ماڵێکی نیشتەجێبوون لە شارۆچکەی "کوهستەک" پشتڕاستکردەوە؛ وەزارەتی دەرەوەش هۆشداری دا کە چاوپۆشیکردن لەم تاوانانە تەنیا دەبێتە هۆی بوێرکردنی زیاتری تاوانباران و تێکچوونی دادپەروەری. ئێران هۆشداری دەداتە ئەو وڵات و دامەزراوانەی بێدەنگن، کە بێدەنگییەکەیان نیشانەی بێلایەنی نییە و لە داهاتوودا بێبەش نابن لە دەرئەنجامە خراپەکانی ئەم چاوپۆشیکردنە لە نادادپەروەری. k12

kurdiu
25 617
واشنتن: داڕمانی ئابووری ئێران نزیکە و فشارەکان توندتر دەکرێن وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند ئابووری ئێران لە لێواری داڕمان
واشنتن: داڕمانی ئابووری ئێران نزیکە و فشارەکان توندتر دەکرێن وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند ئابووری ئێران لە لێواری داڕماندایە و واشنتن بەردەوام دەبێت لە گۆشەگیرکردنی دارایی تاران و بڕینی دەستی لە دۆلار، تا ئەو کاتەی ناچار دەبێت بۆ رێککەوتنێکی نوێ بێتە سەر مێزی گفتوگۆ. سکۆت بێسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد کە هەموو رێگاکانی گواستنەوەی پارە بۆ ئێران دادەخەن و راوەدووی ئەو لایەنانە دەنێن هاوکاری تاران دەکەن؛ راشیگەیاند کە ئێستا تاران توانای دەستڕاگەیشتنی بە دۆلاری نەماوە و دۆخی ناوخۆیی وڵاتەکەش گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار. وەزیری گەنجینە ئاشکرای کرد کە چین وەک کڕیارێکی سەرەکی نەوت، ئامادە نەبووە بچێتە پاڵ بەیاننامەی گرووپی ٢٠ دژی ئێران، لە کاتێکدا وڵاتانی گرووپەکە داوای پاراستنی ئاسایشی دەریاوانی لە گەرووی هورمز دەکەن بەهۆی زیادبوونی گرژییەکان. ئیدارەی واشنتن لەرێگەی سێگۆشەی "سزا، فشاری دیپلۆماسی و جووڵەی سەربازی" تێچووی رووبەڕووبوونەوە بۆ تاران زیاد دەکات، بە ئامانجی گۆڕینی هەڵوێستە سیاسییەکانی ئێران و ناچارکردنی بۆ رێککەوتنێکی نوێ. k12

kurdiu
25 617
وەزارەتی بازرگانی: خەزێنی گەنمی عێراق بۆ زیاتر لە ساڵ و نیوێک بەسە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە ئاس
وەزارەتی بازرگانی: خەزێنی گەنمی عێراق بۆ زیاتر لە ساڵ و نیوێک بەسە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە ئاسایشی خۆراک جێگیرە و خەزێنی ستراتیژیی گەنم بۆ زیاتر لە ١٨ مانگ بەردەستە، بەمەش مەترسیی ئاڵۆزییە ناوچەیییەکان و داخستنی گەرووی هورمز لەسەر بژێوی خەڵک دەڕەوێنێتەوە. ستار جەبار، بریکاری وەزارەتی بازرگانیی عێراق، ڕایگەیاند کە ڕێڕەوی نوێ بۆ گواستنەوەی کەلوپەلەکان دۆزراوەتەوە و ئەمساڵ ٨ بەشەخۆراک دابەش دەکرێت. ئاماژەی بەوەش کرد کە کێشە داراییەکان و شایستەی جووتیاران نەبوونەتە ڕێگر لەبەردەم پڕۆسەی پڕکردنی کۆگاکان و دابینکردنی پێداویستییەکان. وەزارەت جەخت دەکاتەوە کە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک (ئارد، برنج، شەکر و ڕۆن) بە ئاسایی بەردەوام دەبێت و تەواوی ڕێکارەکان بۆ پاراستنی سەقامگیریی بازاڕ و ڕێگری لە هەر کەمکوڕییەک گیراونەتە بەر. k12

kurdiu
25 617
ليستی بەنزینی چوار شەم 2/9/2026 k9
ليستی بەنزینی چوار شەم 2/9/2026 k9

kurdiu
25 617
ڤیدیۆ: ببینە ژن و مێردێک لە کاتی بینینی ژیانی پێغەمبەر (د.خ) دەکەونە چ حالەتێک.. ⬇️

kurdiu
25 617
هێرش کرایە سەر دوو تانکەری نەوتی سعوودی لە گەرووی هورمز دوو تانکەری زەبەلاحی نەوتی سعوودی کە هەڵگری 2 ملیۆن بەرمیل نەوت بوون،
هێرش کرایە سەر دوو تانکەری نەوتی سعوودی لە گەرووی هورمز دوو تانکەری زەبەلاحی نەوتی سعوودی کە هەڵگری 2 ملیۆن بەرمیل نەوت بوون، لە کاتی تێپەڕبوونیان بە گەرووی هورمزدا ڕووبەڕووی هێرشێکی تەنێکی نادیار بوونەتەوە. تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە. ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، دوو تانکەری زەبەلاحی نەوتی سعوودی لە کاتی تێپەڕبوونیان بە گەرووی هورمزدا، لە لایەن تەنێکی نادیارەوە هێرشیان کراوەتە سەر. بەپێی زانیارییەکانی کۆمپانیای ماریسکس بۆ بەڕێوەبردنی مەترسییە دەریاییەکان و کێپلەر بۆ شوێنکەوتنی جوڵەی کەشتییەکان، هێرشەکە درەنگانی شەوی دووشەممە و بە جیاوازی چەند خولەکێک لە نێوان هەردوو تانکەرەکەدا ڕوویداوە. هەر تانکەرێک بڕی 2 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی سعوودی هەڵگرتبوو کە هەفتەی ڕابردوو لە بەندەری ئەلموجەیمە بار کرابوون. ئەم ڕووداوانە لە کاتێکدایە کە کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودی لە مانگی ئابدا دەستی بە پرۆسەی بارکردن و فرۆشتنی نەوت لە گەرووی هورمزدا کردبووەوە. تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەم هێرشانە ڕانەگەیاندووە. K14