kurdiu
📈 Аналітичний огляд Telegram-каналу kurdiu
Канал kurdiu (@kurdiu_org) є активним учасником. На даний момент спільнота об'єднує 25 605 підписників, посідаючи 2 305 місце в категорії Політика та 13 387 місце у регіоні Іран.
📊 Показники аудиторії та динаміка
З моменту свого створення невідомо, проект продемонстрував стрімке зростання, зібравши аудиторію у 25 605 підписників.
За останніми даними від 02 вересня, 2026, канал демонструє стабільну активність. Хоча за останні 30 днів спостерігається зміна кількості учасників на -434, а за останні 24 години на -19, загальне охоплення залишається високим.
- Статус верифікації: Не верифікований
- Рівень залученості (ER): Середній показник залученості аудиторії становить 3.73%. Протягом перших 24 годин після публікації контент зазвичай збирає 2.78% реакцій від загальної кількості підписників.
- Охоплення публікацій: В середньому кожен допис отримує 956 переглядів. Протягом першої доби публікація в середньому набирає 713 переглядів.
- Реакції та взаємодія: Аудиторія активно підтримує контент: середня кількість реакцій на один пост – 3.
📝 Опис та контентна політика
Автор описує ресурс як майданчик для висловлення суб'єктивної думки:
“راستگۆیی لە هەواڵ و خێرای لە گەیاندن
Www.kurdiu.org”
Завдяки високій частоті оновлень (останні дані отримано 03 вересня, 2026), канал підтримує актуальність та високий рівень охоплення публікацій. Аналітика показує, що аудиторія активно взаємодіє з контентом, що робить його важливою точкою впливу в категорії Політика.
Триває завантаження даних...
| Дата | Залучення підписників | Згадування | Канали | |
| 03 вересня | 0 | |||
| 02 вересня | 0 | |||
| 01 вересня | 0 |
| 2 | وەزارەتی بازرگانی دەستپێکردنی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی ڕاگەیاند
وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستپێکردنی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی بۆ بریکارەکان لە بەغدا و پارێزگاکان ڕاگەیاند. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزیری بازرگانیدایە بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی هاووڵاتیان.
وەزارەتی بازرگانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاند کە دەستیان بە دابەشکردنی بابەتەکانی ناو سەبەتەی خۆراک بەسەر بریکارەکاندا لە بەغدا و پارێزگاکان کردووە.
بەپێی لێدوانێکی لێمیا هاشم موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراک، کارمەندانی وەزارەت لە بەغدا و پارێزگاکان دەستیان بە بڕینی پسوڵە و دابینکردنی ژەمی نوێی بابەتەکانی سەبەتەی خۆراک بۆ بریکارەکان کردووە، بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو و لەسەر بنەمای ناوچە هەژارنشینەکان.
موسەوی ئاماژەی بەوەشکرد کە بڕین و دابینکردنی بابەتەکانی سەبەتەی خۆراکی هاووڵاتیان و سەبەتەی تایبەت بە چاودێریی کۆمەڵایەتی بەیەکجار ئەنجام دەدرێت.
k9 | 285 |
| 3 | وەزارەتەکە داوا لە هاووڵاتیان دەکات سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراکەکانیان و هەر سەرپێچییەک لە ڕێگەی هێڵە گەرمەکانی چاودێری و پلاندانان، یان بەشی کاروباری هاووڵاتیان، یان لاپەڕەی فەرمی وەزارەت لە فەیسبووک، یان لە ڕێگەی لێنکی خزمەتگوزاریی ئەلیکترۆنیی (ڕاقبنی - چاودێریم بکە) ئاگادار بکرێتەوە. | 60 |
| 4 | وەزارەتی بازرگانی دەستپێکردنی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی ڕاگەیاند
وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستپێکردنی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی بۆ بریکارەکان لە بەغدا و پارێزگاکان ڕاگەیاند. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزیری بازرگانیدایە بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی هاووڵاتیان.
وەزارەتی بازرگانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاند کە دەستیان بە دابەشکردنی بابەتەکانی ناو سەبەتەی خۆراک بەسەر بریکارەکاندا لە بەغدا و پارێزگاکان کردووە.
بەپێی لێدوانێکی لێمیا هاشم موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراک، کارمەندانی وەزارەت لە بەغدا و پارێزگاکان دەستیان بە بڕینی پسوڵە و دابینکردنی ژەمی نوێی بابەتەکانی سەبەتەی خۆراک بۆ بریکارەکان کردووە، بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو و لەسەر بنەمای ناوچە هەژارنشینەکان.
موسەوی ئاماژەی بەوەشکرد کە بڕین و دابینکردنی بابەتەکانی سەبەتەی خۆراکی هاووڵاتیان و سەبەتەی تایبەت بە چاودێریی کۆمەڵایەتی بەیەکجار ئەنجام دەدرێت.
k9 | 70 |
| 5 | وەزارەتەکە داوا لە هاووڵاتیان دەکات سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراکەکانیان و هەر سەرپێچییەک لە ڕێگەی هێڵە گەرمەکانی چاودێری و پلاندانان، یان بەشی کاروباری هاووڵاتیان، یان لاپەڕەی فەرمی وەزارەت لە فەیسبووک، یان لە ڕێگەی لێنکی خزمەتگوزاریی ئەلیکترۆنیی (ڕاقبنی - چاودێریم بکە) ئاگادار بکرێتەوە. | 1 |
| 6 | نرخی نەوتی برێنت بۆ سەروی ٩٧ دۆلار بەرزبوویهوه
ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت بەرزبوونەوەی پێوانەیی تۆمار کرد و گەیشتە ٩٧.٢٩ دۆلار، کە بەرزترین ئاستە لە ماوەی شەش هەفتی ڕابردوودا تۆمار کرابێت، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە قورسدترین ئاڵوگۆڕی سەربازیی نێوان ئەمریکا و ئێران لە مانگی تەممووزەوە.
هەڕەشەکانی ئیسرائیل دژ بە ژێرخانی وزەی ئێران، لەگەڵ دابەزینی کۆگا نەوتییەکانی ئەمریکا و تەسکبوونەوەی بازاڕی بەرهەمە پاڵاوتووەکان، فشاری زیاتریان لەسەر بازاڕ دروست کردووە.
لە مانگی نیساندا نرخی نەوتی برێنت لووتکەی لە سەروی ١٢٦ دۆلاردا تۆمار کردبوو، بەڵام لە کاتی هێوربوونەوەی دۆخەکەدا دابەزی بۆ نێوان ٧٠ بۆ ٨٠ دۆلار.
ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخ ترسی سەرهەڵدانی هەڵاوسانی زیاتری لێکەوتووەتەوە، بووەتە هۆی بەرزکردنەوەی سوودی قەرزە حکومییەکان، و چاوەڕوانییەکان بۆ بەرزکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی فیدراڵی، بانکی ناوەندیی ئەوروپا و بانکی ئینگلتەرا زیاد کردووە.
k9 | 324 |
| 7 | Немає тексту... | 539 |
| 8 | پلهكانی گهرما له ههرێم بهرزدهبێتهوه
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیی کردووە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە و سبەی هەینی پلەکانی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم بەرزببنەوە. ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور.
پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ بە نزیکەی 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبنەوە.
خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و ئاراستەکەشی بەرەو باکووری خۆرهەڵات دەبێت.
مەودای بینینیش لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتردا دەبێت.
بۆ سبەی هەینی، پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
ئاراستەی با دەگۆڕێت بۆ باکووری خۆرئاوا بە هەمان خێرایی (10 – 20 کم/ک) و مەودای بینین بە نەگۆڕیی (8 – 10 کم) دەمێنێتەوە.
k9 | 540 |
| 9 | گەندەڵیەكی گەورە لە پارێزگایەكی عێراق ئاشكراكرا
دەستەی دەستپاکی ڕێگری لە بەهەدەردانی ٣٤ ملیار دینار کرد لە دۆسیەی فرۆشتنی زەوییەکی ١٣٦ دۆنمی لە ئەنبار، کە ١٠ هێندە کەمتر لە نرخە ڕاستەقینەکەی خەمڵێنرابوو.
لیژنەی سووتەمەنی لە پەرلەمانی عێراق هەفتەی داهاتوو ڕاپۆرتی کۆتایی بۆ چارەسەری قەیرانی بەنزین لە هەرێم پێشکەش دەکات و چاوەڕێی پێشنیازی فەرمیی وەزارەتەکانی نەوت و سامانە سرووشتییەکانە.
هەوڵە پەرلەمانییەکان چڕکراونەتەوە بۆ تەرخانکردنی ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بۆ هەرێم بە نرخی پاڵپشتیکراو، هاوکات لێکۆڵینەوە لە بەرپرسانی دۆسیەی زەوییەکەی ئەنبار دەستیپێکردووە.
k2 | 584 |
| 10 | نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی سپیی ماڵان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا هەڵکشانێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە نێوان 245 بۆ 255 هەزار دینار.
ئەم بەرزبوونەوەیە لە کاتێکدا تۆمار دەکرێت کە تاوەکو ڕێککەوتی 3ی ئەیلوولی 2026، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بە نرخی پاڵپشتیکراوی حکومەت دەستیپێنەکردووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی گوتەبێژی نەوت و کانزاکانی سلێمانی، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە مانگی 10ی داهاتوودا ڕێنماییەکانی تایبەت بە دابەشکردنی نەوت ڕادەگەیەنێت.
لە ساڵانی ڕابردوودا حکومەتی هەرێم لە چوارچێوەی بەرنامەی پاڵپشتیکردندا، بڕی 200 لیتر نەوتی بە نرخێک کە 104 هەزار دینار بوو بەسەر هاونیشتمانییاندا دابەش دەکرد.
لە لایەکی ترەوە، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان داوای لە حکومەتی فیدراڵ کردووە پشکی هەرێمی کوردستان لە نەوت و پێداویستییە سووتەمەنییەکاندا هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بنێردرێت، تاوەکو بتوانرێت بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش بکرێت و گوشاری سەر بازاڕ کەم بکرێتەوە.
K8 | 612 |
| 11 | سەرپەرشتیاری پڕۆژەی ڕووناکی داوا لە هاووڵاتییان دەکات بێ دواکەوتن سوود لە دەرفەتی لێخۆشبوونی 50٪ی قەرزی کارەباکانیان وەربگرن و جەخت دەکاتەوە کە ئەم وادەیە بە هیچ جۆرێک درێژ ناکرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆژان یاسین، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی ڕووناکی ڕایگەیاند تەنیا هەفتەیەک لەبەردەم هاووڵاتییاندا ماوە بۆ سوودمەندبوون لە بڕیاری لێخۆشبوونی 50٪ی قەرزی کۆنی کارەبا کە لەلایەن حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیەندراوە.
ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەمە یەکەمجارە حکومەت بە ڕێژەیەکی ئەوەندە بەرز لێخۆشبوون بۆ قەرزی کارەبا ڕابگەیەنێت، تاوەکو ئێستاش نزیکەی 500 هەزار هاوبەشی کارەبا لەم دەرفەتە سوودمەند بوون.
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، کۆژان یاسین جەختی لە گرنگیی بەشداریی هاووڵاتییان کردەوە و داوای لێکردن خۆیان لە پڕۆژەی ڕووناکیدا تۆمار بکەن، چونکە بەپێی پلانەکان وردە وردە سیستمی ئاسایی و هاتنەوەی پسوولە شینەکە بەتەواوەتی کۆتایی پێدێت.
K8 | 535 |
| 12 | لیژنەی بەدواداچوون بۆ پرسی سووتەمەنی لە پەرلەمانی عێراق چاوەڕێی پێشنیازی فەرمیی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین.
ئەندامێکی لیژنەکە رایگەیاندووە کە هەفتەی داهاتوو راپۆرتی کۆتایی رەوانەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکەن.
ئەم لیژنەیە لە 27-07-2026 پێکهێنراوە بۆ بەدواداچوونی تەرخانکردنی 50 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی رۆژانە بۆ هەرێمی کوردستان، بە ئامانجی دابینکردنی بەرهەمە نەوتییەکان بە نرخێکی پاڵپشتیکراوی حکومی.
لیژنەکە بە سەرۆکایەتیی عامر عەبدولجەبار و ئەندامێتیی حەوت پەرلەمانتاری دیکە پێکهاتووە.
K8 | 490 |
| 13 | ترەمپ وادەی کۆتاییهاتنی جەنگی دژی ئێران تاوتوێ دەکات
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لەگەڵ راوێژکارە باڵاکانی پرسی راگەیاندنی کۆتاییهاتنی جەنگ دژی ئێران تاوتوێ دەکات و جەخت دەکاتەوە کە سەرکەوتنی واشنتن لەم ململانێیەدا تەنیا بابەتی کاتە.
بەپێی راپۆرتێکی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"، ترەمپ پێیوایە فشارە ئابوورییەکان رژێمی ئێران ناچار دەکات یان دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی بێت یان تووشی داڕمان ببێت. لە ئێستادا ئەمریکا ١٩ کەشتیی جەنگی و دوو فڕۆکەهەڵگری لە ناوچەکەدا بڵاوکردووەتەوە و کۆنترۆڵی گەرووی هورمزی کردووە.
ترەمپ ئاماژەی بەوە کردووە کە وەڵامە سەربازییەکانی ئێران لاواز بوون و زۆربەی تواناکانی ئەو وڵاتە تێکشکێنراون، بەوەش کۆتاییهاتنی جەنگەکە بە حەتمی دەبینێت.
واشنتن ماوەی ئەرکی هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی لە ناوچەکە بۆ ساڵێک درێژکردووەتەوە. ترەمپ دەڵێت ٩٩٪ی ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکان بۆ پاراستنی ئیسرائیل و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران.
k12 | 481 |
| 14 | سنوار خۆی و گۆچانەکەی بەناو غەززەدا دەسوڕانەوە !
کەچی ناتانیاهۆ ئاوا بە ترس و لەرزەوە چوەتە غەززەیەک کە هەموو بیناکانی تەخت کراون! | 489 |
| 15 | لە ئەنجامی هێرشێکی چەکدارانی نەناسراو بۆ سەر خاڵێکی پاسەوانیی بارەگای فەوجێکی لیوای 16ی حەشدی تورکمانی لە شارۆچکەی پردێ، چەکدارێکی هێزەکە کوژرا و یەکێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو.
عەمید عامر نووری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند، کە کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستڕێژی گوللە لە بارەگاکە کراوە و لە ئەنجامدا چەکدارێک بە ناوی عەلی بەهجەت حامد کوژراوە و بریندارەکەش ڕەوانەی نەخۆشخانەی کۆماری لە کەرکووک کراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
بەرپرسانی ئەمنیی کەرکووک ئاماژە بەوە دەکەن کە هێرشەکە لەلایەن دوو چەکداری ماتۆڕسوارەوە ئەنجامدراوە و زیاتر لە 9 گوللەیان تەقاندووە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتوون.
تاوەکو ئێستا ناسنامەی هێرشبەران و هۆکاری ڕووداوەکە ڕوون نییە و هیچ کەسێک دەستگیر نەکراوە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
دەستبەجێ دوای ڕووداوەکە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک چووەتە شوێنی ڕووداوەکە و هێزێکی زۆری ئەمنی لە پردێ بڵاوەیان پێکراوە بە مەبەستی کێوماڵکردنی ناوچەکە و دەستگیرکردنی تەقەکەرەکان.
K8 | 530 |
| 16 | ئیسرائیل هەڕەشەی وەڵامێکی "سەربەخۆ و توند" لە ئێران دەکات و فڕۆکەکانی خستە ئامادەباشییەوە
یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بە هێزێکی گەورە و بە شێوەیەکی سەربەخۆ وەڵامی هەر هێرشێکی ئێران دەداتەوە، ئاماژەی بەوەش کرد کە فڕۆکە جەنگییەکانیان لە ئامادەباشی تەواودان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هەڕەشەیەک.
ئەم هۆشدارییەی ئیسرائیل دوای ئەوە دێت کە ئێران زنجیرەیەک هێرشی موشەکی کردە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی کەنداو و ئوردن؛ لەگەڵ ئەوەشدا جەدعون ساعەر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، دووپاتی کردەوە کە ئێستا هیچ پلانێکیان بۆ چوونە ناو جەنگەکەوە نییە، مەگەر ئەوەی تاران هێرشیان بکاتە سەر.
ئەم ئاڵۆزییانە درێژکراوەی ئەو جەنگەیە کە لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦ـەوە لەنێوان واشنتن و تاران دەستیپێکردووە، ئیسرائیل نیگەرانە لەوەی ئێران لە پشووەکانی جولەکە لە ناوەڕاستی ئەیلوولدا سوود لە کاتەکە وەربگرێت بۆ ئەنجامدانی هێرش.
k12 | 561 |
| 17 | سێنتکۆم: ڕێڕەوی 86 کەشتیی بازرگانی بەهۆی گەمارۆکانی سەر ئێران گۆڕدراوە
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە نوێترین ئاماردا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی توندکردنی گەمارۆ دەریاییەکانی سەر ئێران، ڕێڕەوی ٨٦ کەشتیی بازرگانییان گۆڕیوە و چەند کەشتییەکی دیکەشیان پەکخستووە.
بەگوێرەی بەیاننامە فەرمییەکە، لە ماوەی پێنج ڕۆژدا (لە ٢٨ی ئاب تا ٣ی ئەیلوول) چوار کەشتیی نوێ خراونەتە لیستی ئەو کەشتییانەی ڕێڕەویان گۆڕدراوە. هەروەها هێزەکانی ئەمریکا سێ کەشتییان پەکخستووە و چووەتە سەر دوو کەشتیی دیکە بە مەبەستی پشکنین، ئەمەش لەکاتێکدایە سێنتکۆم هیچ زانیارییەکی لەسەر ناسنامە، ئاڵا و باری ئەو کەشتییانە ئاشکرا نەکردووە.
ئەم ئۆپەراسیۆنە دەریاییانە هاوکاتن لەگەڵ زنجیرەیەک هێرشی پێشتری ئەمریکا بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی سوپای پاسداران لە ناو خاکی ئێران، کە دامەزراوە دەریاییەکان و سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانییان کردبووە ئامانج.
k12 | 526 |
| 18 | مالیکی: زمانی هەڕەشە لەگەڵ گروپە چەکدارەکان کۆتایی هاتووە و کار بۆ رێکخستنی چەک دەکرێت
نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، زمانی هەڕەشە و ئاڵینگاری لەگەڵ گروپە چەکدارەکان گۆڕدراوە بۆ لۆژیک و دیالۆگ. ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستا لەبری داماڵینی چەک، کار بۆ رێکخستن و لەخۆگرتنی چەکەکانیان لە ناو دەوڵەتدا دەکرێت.
مالیکی ئاشکرای کرد لیژنەیەکی هاوبەش بۆ پۆلێنکردنی جۆرەکانی چەکی قورس و سووک پێکهێنراوە تا میکانیزمێکی گونجاو بۆ کۆنترۆڵکردنیان بدۆزرێتەوە. هۆشداریشی دا کە هەر ململانێیەکی ناوخۆیی مەترسییە بۆ سەر سەقامگیریی و تەواوی پێکهاتەکانی عێراق دەبنە قوربانی.
ئەم هەوڵانە لەکاتێکدایە حکومەت ٣٠ـی ئەیلوولی وەک دوا مۆڵەت بۆ داماڵینی چەک دیاریکردووە، بەڵام گروپە چەکدارەکان رادەستکردنی چەکەکانیان بە کشانەوەی تەواوەتی هێزە بیانییەکانەوە دەبەستنەوە.
k12 | 518 |
| 19 | نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ڕێژەی 0.6% زیادی کرد، بەجۆرێک نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە 4430 دۆلار.
ئەم هەڵکشانەی نرخی زێڕ ڕاستەوخۆ بەهۆی پاشەکشەی بەهای دۆلار و دابەزینی ڕێژەی سوودی قەواڵەکانی گەنجینەی ئەمریکاوە هاتووەتە ئاراوە.
ئەم بەرزبوونەوەیە لە کاتێکدا پێدەنێتە قۆناغێکی هەستیارەوە کە وەبەرهێنەران لە جیهاندا چاوەڕوانی بڵاوبوونەوەی داتاکانی کەرتی کار دەکەن لە ئەمریکا.
ئەم داتایانە ڕۆڵێکی بڕیاردەر دەگێڕن لە دیاریکردنی ئاڕاستەی بڕیارەکانی داهاتووی بانکی ناوەندیی ئەمریکا (فیدراڵی) سەبارەت بە دەستکاری کردن یان ڕاگرتنی ڕێژەی سوودی بانکی.
لە لایەکی ترەوە، شارەزایانی ئابووری ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەگەر ئامارەکانی کەرتی کار لاوازتر بن لەوەی پێشبینی کرابوو، ئەوا ئەگەری بەردەوامیی هەڵکشانی نرخی زێڕ زیاتر دەبێت.
هاوکات ڕاپۆرتێکی ئابووریی بانکی ناوەندیی ئەمریکا پشتڕاستی کردووەتەوە کە چالاکییە ئابوورییەکان و دەستکەوتنی هەلی کار لە وڵاتەکەدا تووشی گەشەیەکی کەم و سستبوون بوونەتەوە.
K8 | 650 |
| 20 | ليستی بەنزینی پێنج شەم 3/9/2026
k9 | 899 |
