en
Feedback
Phoenix Politics

Phoenix Politics

Open in Telegram

هەواڵە گرینگەکانی جیهان، هەروەها شیکاری سیاسی.

Show more
748
Subscribers
No data24 hours
-27 days
-1030 days
Posts Archive
دیمەنێک لە وانەی پەروەردەی وەرزشی لە قوتابخانەیەکی چینیدا، کە تێیدا سەدان قوتابی لە یەک کاتدا دەچنە دەرەوە بۆ یاریگاکە بۆ ڕاهێنان

🗣ئۆزنور کوچوکەر سیرینە:پسپۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ❗️ئەی ئیسرائیل چی دەستدەکەوێت (لە ڕێگەی هاوبەشییەکەی لەگەڵ یۆنان)؟
🗣ئۆزنور کوچوکەر سیرینە:پسپۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ❗️ئەی ئیسرائیل چی دەستدەکەوێت (لە ڕێگەی هاوبەشییەکەی لەگەڵ یۆنان)؟ یەکەم، بێگومان ئەم هاوبەشییە خزمەت بە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن دەکات؛ واتە دروستکردنی ئەو تێڕوانینەی کە "تورکیا هەڕەشەیە هەم بۆ سەر یۆنان و هەم بۆ سەر ئیسرائیل" و "ئێمە دژ بەم هەڕەشەیە یەکمان گرتووە. ▪️دووەم، لە ڕاستیدا ئیسرائیل لە ڕێگەی یۆنانەوە ئەم پەیامە ئاراستەی تورکیا دەکات: ❗️تۆ پلانەکانی منت لە سووریا هەڵوەشاندەوە؛ چی ڕوویدا؟ من دەمویست سووریایەکی دابەشکراو لە قۆناغی دوای ئەسەد بونیاد بنێم، بەڵام تۆ لە جیاتی ئەوە کەسایەتییەکی نزیک لە خۆتت گەیاندە دەسەڵات و سووریایەکت بونیاد نا کە خاوەن دەسەڵاتێکی ناوەندیی بەهێز بێت. ئێستاش بە هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا، گرنگیی سووریا لە جیهاندا بەرز دەکەیتەوە. تۆ هەموو پلانەکانی منت لەباربرد. ❗️دووبارە بە هەمان شێوە، جەنگی ئێران دەستی پێکرد؛ ئێمە دەمانویست ئێران دابەش بکەین، بەڵام تۆ چیت کرد؟ هاتیتە سەر هێڵ و ڕێگەت نەدا گرووپە کوردییەکان ئێران دابەش بکەن. بەم دەستوەردانەش، ڕێگەت گرت لەوەی ئەمریکا لەم بابەتەدا هاوبەشیم لەگەڵ بکات. دیسانەوە، پلانەکانی منت لە غەززە و لوبنان لەباربرد و هەوڵ بۆ هێنانەدیی سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەکەدا دەدەیت. ڕێگەت گرت لەوەی پەیوەندییەکانم لەگەڵ وڵاتانی کەنداو لە چوارچێوەی "ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیم"دا ئاسایی بکەمەوە و "هاوپەیمانیی مەککە"ت دامەزراند؛ کورتەکەی لە هەموو شوێنێک دەبیتە ڕێگر لەبەردەمم. کەواتە منیش چی دەکەم؟ بە هەمان شێوە لە دەریای ئیجە، دەریای ناوەڕاست و دەریای سووردا دێمە بەردەمت. ئیسرائیل چی کرد؟ بۆ نموونە دژ بە بوونی سەربازیی تورکیا لە سۆماڵ، دانی بە سۆماڵیلاندا نا. ئەمڕۆش لە دەریای ئیجە و دەریای ناوەڕاستدا، لە ڕێگەی بونیادنانی هاوبەشییەکی هاوشێوە لەگەڵ یۆنان و قوبرسی باشووردا، لە ڕاستیدا هەوڵ دەدات تورکیا لاواز بکات، کاتی بەفیڕۆ بدات و ڕێگری لە پلانەکانی بکات؛ دەیەوێت گەمارۆی تورکیا بدات. بە زمانێکی تر دەڵێت: «تۆ گەمارۆت دام، منیش بەم شێوەیە گەمارۆت دەدەمەوە.

🚨🇮🇷🇺🇸 پەیامنێری ئیسرائیلی درۆر بالازادا پێیوایە کە ستراتیژیی سەرکردایەتی ئێران بۆ کۆتایهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئەمریکا، لەسەر بنەمای کات کوشتن و چاوەڕوانکردنی ئەوەیە کە ترەمپ لە کۆتاییدا پاشەکشە بکات. 🗣️ «لە ئێران هیوادارن کە کات لە بەرژەوەندی ئەواندا بڕوات. لە لایەکەوە گوشاری ئابووری تەنگ بە بەرپرسانی ڕژێمەکە هەڵدەچنێت، بەڵام لە کۆتاییدا بیر لەوە ناکەنەوە پاشەکشە بکەن و بچنە سەر مێزی دانوستان.» 📌 بە وتەی بالازادا، ئامانجی تاران ئەوەیە کە سەرەڕای گوشارە ئابوورییەکان، هەڵوێستی ئێستای بپارێزێت و پڕۆسەکە درێژ بکاتەوە. 🗣️ «ئامانجی ئەوان کات کوشتنە؛ باوەڕیان وایە کە ترەمپ لە کۆتاییدا دەستبەردار دەبێت.» ⚠️ ئەم هەڵسەنگاندنە ڕەنگدانەوەی شیکارییەکانی ئیسرائیلە کە پێیان وایە ئێران لە نێوان گوشاری ئابووری و گرژیی سەربازیدا، لەبری دانوستان، ستراتیژیی شەکەتکردن و چاوەڕوانی پەیڕو دەکات.

⚫سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەبارەت بە ڕێره‌وی دانوستانەکان لەگەڵ ڕووسیا ڕایگەیاند: • واشنتۆن تاوتوێی کەمکردنەوەی پەرەسەندنە سەربازییەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا لە ماوەی زستاندا و دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئاشتی دەکات.ئەگەری بەڕێوەچوونی خولێکی دانوستان لە نێوان ئەمریکا، ئۆکرانیا و ڕووسیا هەیە، بەڵام هێشتا بڕیاری کۆتایی لەسەر نەدراوە.ئۆکرانیا هەموو ئەو سازشانەی کە لە توانایدا بووە پێشکەشی کردووە.هەر ڕەوتێکی دیپلۆماسی پێویستی بە گەرەنتی ئەمنی و پاڵپشتی ئابووری هەیە.ئەوەی لە سەردانەکەی ویتکۆف و کوشنەر تێگەیشتین ئەوەیە کە پۆتین ئامادەیە بۆ تاوتوێکردنی بیرۆکەکان بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی دانوستانەکان.

🔴سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەمەن: هێزەکانمان بەردەوامن لە جێبەجێکردنی ئەركە دەستوورییەکەیان تاوەکو گەڕانەوەی تەواوی دەزگاکانی دەوڵەت.

یاریدەدەری وەزیری بەرگرییەوە: بڕیار درا بۆ ڕزگارکردنی سەنعا و یەکلاکردنەوەی دۆخەکە.

سیستمی نوێی بەرگریی ئاسمانیی (GÜRZ) کە لەلایەن کۆمپانیای "ئەسێلسان"ی تورکییەوە بەرهەم هێنراوە، یەکەمین تاقیکردنەوەی تەقەکردنی ڕاستەوخۆی بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهێنا. • سیستمەکە لەسەر یەک ئۆتۆمبێل پێکەوە بەستنی ڕاداری (AESA)ی چوار ڕوویی، هەستەوەرە کارۆ-ڕووناکییەکان، تۆپ و مووشەکەکان کۆدەکاتەوە؛ ئەمەش بەرگرییەکی ئاسمانیی فرەچینی کورتەمەودا دژ بە چەندین جۆری جیاوازی هەڕەشەکان لە ڕێگەی یەک سەکۆوە دابین دەکات. • مووشەکی "گۆکسور" (GÖKSUR) لە کاتی تاقیکردنەوەکەدا مانۆڕی ئاڵۆزی ئەنجامدا. • ئەم سیستمە بە تەواوی لە ناوخۆدا (به‌ شێوازی خۆماڵی) پەرەی پێدراوە.

🔴ترامپ نەخشەیەک بڵاودەکاتەوە کە تێیدا کەنەدا، مەکسیک، گراینلەند و چەند وڵاتێکی تر بە ڕەنگەکانی ئاڵای ئەمەریکا ڕەنگ کراون، بێ
🔴ترامپ نەخشەیەک بڵاودەکاتەوە کە تێیدا کەنەدا، مەکسیک، گراینلەند و چەند وڵاتێکی تر بە ڕەنگەکانی ئاڵای ئەمەریکا ڕەنگ کراون، بێ ئەوەی هیچ لێدوانێک زیاد بکات.

🔴وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا: داخستنی کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە شاری سانت پترسبۆرگ🇩🇪

ترەمپ: لە هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولدا سەرکەوتنێکی گەورە و مێژوویی بەدەستدەهێنین و ئەمریکا ڕزگار دەکەین

🔴سەرۆکی تورکیا: درۆکانی ئیسرائیل و هاندانی بەردەوامی، هەوڵەکانی ڕێککەوتنی ئیسلام ئابادی پەکخست • باجی ئەو جەنگەی کە ئیسرائیل لە ناوچەکەدا دەستیپێکردووە، تەنها ئێرانییەکان و وڵاتانی کەنداو نایدەن، بەڵکو هەمووان دەیدەن.

یەمەن لەبەردەم جەنگێکی خوێناوی گەورە حوسیەکان و گرووپەچەکدارەکانی سەر بەسعودیە لەئێستادا رووبەرووبوونەوەی سەخت لەنێوانیان داه
یەمەن لەبەردەم جەنگێکی خوێناوی گەورە حوسیەکان و گرووپەچەکدارەکانی سەر بەسعودیە لەئێستادا رووبەرووبوونەوەی سەخت لەنێوانیان داهەیە، هەردوولا بانگەشەی سەرکەوتن دەکەن بەڵام ئەوەی دیارە حوسیەکان لەچەند ناوچەیەک بەتەواوی شکستیان هێناوە

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لاڤرۆف سەبارەت بە پلانی "نەهاتوو بە خەیاڵدا"ی چەرچڵ: دەرکەوت هێشتا دەنگی تۆپەکانی جەنگی جیهانیی دووەم بڕاوە نەببوو، چەرچڵ سەرقاڵی تەواوکردنی پلانی ئۆپراسیۆنی "نەهاتوو بە خەیاڵدا" بوو. لە ساڵی ١٩٤٩دا، ئەمریکییەکان پلانیان بۆ هێرشی پێشوەختە بۆ سەر نزیکەی ٣٠٠ شاری ئێمە دەناوە. ئەمریکییەکان هێور نەبوونەوە، تا ئەو کاتەی ڕووسیا بۆمبی ئەتۆمی دروست کرد.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، سەرگی لاڤرۆف: هەر وڵاتێک مێژووی تایبەت بە خۆی هەیە، و هەر وڵاتێکیش بەرپرسیارێتی مێژووەکەی دەگرێتە ئەستۆ. ئەگەر ئەم مێژووە لەسەر دڵی ئینگلیز و ئیسکۆتلەندی و ئیرلەندییەکان شیرینە، دەی لەبەر خودا لێیان گەڕێن با بەو جۆرە بژین کە خوداکەیان پێی فەرموون. 📌دڵنیا نیم لەوەی ئێمە بڕوامان بە هەمان خودا هەبێت.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، سەرگی لاڤرۆف: چیتر پەیوەندییەکان لەگەڵیان وەک پێش شوباتی ٢٠٢٢ی لێ نایەتەوە. متنانە بە ڕۆژئاوا ناکرێتەوە کە لە ڕابردوودا درۆیان لەگەڵ کردووین و ئێستاش بەردەوامن لە درۆکردن لەگەڵمان. هەوڵەکانمان بۆ پێدانی دەرفەت بەو هاوکارە ڕۆژئاواییانە لە کۆتاییدا سەللماندی کە ئێستا ئێمە لەسەر تاقە ڕێگەی ڕاستین.

کۆبونەوەی چوارچیوەی هەماهەنگی و گروپە چەکدارەکان بۆکاتێکی نادیار دواخرا سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردەوە، کۆبوونەوە چوار قۆڵیی
کۆبونەوەی چوارچیوەی هەماهەنگی و گروپە چەکدارەکان بۆکاتێکی نادیار دواخرا سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردەوە، کۆبوونەوە چوار قۆڵییەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی و گروپە چەکدارەکان بۆ تاوتوێکردنی پرۆسەی چەکداماڵین دواخرا. کۆبوونەوەکە بڕیاربوو لە نێوان هەریەک لە ( نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وسەرۆکی چوار فراکسیۆنەکەو نوێنەرەکانیان) بەڕێوەبچێت. باس لەوەشدەکرێت، ڕەنگە کۆبوونەوەکە بکەوێتە دوای 30ی ئەیلول بەرواری کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق.

🔴حکومەتی ترامپ ئەمریکای هەژارتر و نەخۆشتر کردووە گوێن نیوسام، حاکمی کالیفۆرنیا: 💠 «ئێمە لە گەڵ جۆرێک هێرشبەر لە کۆشکی سپی‌دا ڕووبەڕوین. شتێک کە هەرگیز پێشتر ئەزموونمان نەکردووە؛ کەسێک کە دەیگوت دەوڵەمەندتر و تەندروستترمان دەکات، بەڵام ئێستا بە هەموو پێوەرەکاندا، هەم نەخۆشتر بووین و هەم هەژارتر.»

🇩🇪 ئالیس ڤایدڵ، سەرۆکی پارتی بژارده‌ (AfD)ی ئەڵمانیا: ❗️ئەڵمانیا لە ڕاستیدا ئیفلاسی کردووە. ئەڵمانیا مایەپووچ بووە، بەڵام ئەوان ئەمەتان پێ ناڵێن. لە کاتێکی دیاریکراودا، تەنها دەبێت ڕاستییەکان ئاشكرا بکەیت و ژمارەکان بخەیتە ڕوو. تەواوی ئەم دۆخە چیتر لە ڕووی داراییەوە بەردەوام نابێت. ❗️فەرەنساش مایەپووچ بووە. کێ لە ڕاستیدا بڕیارە پارەی ئەم هەموو سەرگەردانییە لە یەکێتیی ئەورووپادا بدات؟ بەم زووانە، ئێمە چیتر ناتوانین ئەم کارە بکەین، چونکە تەنها تێچووی سوودەکان بە شێوەیەکی خێرا بەرز دەبنەوە. لەبەر ئەوە، ناچار دەبین هەموو شتێک ڕابگرین — وە ئەمەش ڕوو دەدات، چونکە سیاسەتگەلێکی تەواو ناڕەسەن و نابەرپرسانە لە دژی وڵاتەکەی خۆمان پەیڕەو دەکرێن. هیچ ڕاوێژکارێک پێش ئەو هێندەی فریدریش مێرتز بێزراو و ناپەسەند نەبووە، کە بووەتە بارگرانییەکی گەورە لەسەر گەشەسەندنی ئەرێنیی ئەڵمانیا. ئێمە سیاسەت بۆ ئەڵمانییەکان دەکەین، بۆ دانیشتووانی خۆمان، کە هەستی تەناهی و ئاسایشیان تێکدراوە. جگە لەوەش، تەواوی ئەم دیمەنە نمایشکارییەی سنوورە کراوەکان کە لێرە بەڕێوە دەچێت، چیتر لە ڕووی داراییەوە بەرگەی ناگیرێت و بەردەوام نابێت. تەنها سەیری بودجەی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بکەن. سەیری تەواوی سیاسەتی خەرجکردن بکەن.

🔴وەزیری دەرەوەی پۆڵندا، سەرکەوتنی حزبی ڕاستڕەوی "جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا"ی لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی ساکسۆنیا-ئانهالت بە "ئاماژەیەکی زۆر نیگەرانکەر" وەسف کرد. 🔴وەزیری دارایی فەرەنسا ڕۆلان لیسکور نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە سەرکەوتنی پارتی ڕاستڕەوی "جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا" لە هەڵبژاردنەکانی ویلایەتی "ساکسۆنیا-ئەنهاڵت"، و دەرئەنجامەکەی وەک "ئاماژەیەکی زۆر نائارامکەر" وەسف کرد،

▪️وەزیری پێشووی بەرگری ئەمریکا لیۆن بانیتو : ویلایەتە یەکگرتووەکان سەرکێشی بە شەڕێکی بێکۆتایی دەکات لەگەڵ ئێران 🗣"شەڕ لەگەڵ ئێران پێدەچێت بۆ شەش مانگی دیکە بەردەوام بێت، ویلایەتە یەکگرتووەکان سەرکێشی بە شەڕێکی بێکۆتایی دەکات لەگەڵ ئێران، و پشێوییەکانی ناو پێنتاگۆن پەیامێکی لاوازی بۆ نەیارە سەرەکییەکانمان دەنێرێت."