Phoenix Politics
Kanalga Telegram’da o‘tish
741
Obunachilar
-124 soatlar
-87 kun
-1630 kun
Postlar arxiv
❗️ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران: هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەمریکادا ناکرێت تاوەکو مەرجەکانی ئێران جێبەجێ نەکرێن.
سەرۆکی پارتی بژارده بۆ ئەڵمانیا (AfD) ئالیس ڤایدڵ لەسەر ڕووسیا:
❗️پێویستە سووتەمەنی بەردین لە هەر شوێنێک دەستبخەین کە غازی سروشتی و نەوتی تێدا هەرزانترین بێت — کە ئەویش ڕووسیا خۆیەتی.
⚠️هەم لە پێناو بەرژەوەندییە ئەمنییەکانمان و هەم لە پێناو بەرژەوەندییە ئابوورییەکانماندایە کە پەیوەندی باشمان لەگەڵ ڕووسیادا هەبێت.
ستیف هانكی ئابوریناسی ئهمریكی
⚠️: تورکیا و سووریا کار لەسەر هێڵێکی
شەمەندەفەریش دەکەن، کە سووریا لە ڕێگەی تورکیاوە هەم بە کەنداو و هەم بە ئەوروپاوە دەبەستێتەوە.
تورکیا = پردی سووریایە بۆ جیهان.
+1
⚠️بڕیاری بلۆککردن (قەدەغەکردنی دەستگەیشتن) بۆ 58 ئەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان درا کە پروپاگەندەی LGBTیان دەکرد.
Yeni şafak
+1
⚠️هەنگاوی توندی نەرویج دژی کۆمەڵگە نشینەکانی ئیسرائیل: تا ٣ ساڵ زیندانی بۆ هەر کەسێک بازرگانییان لەگەڵ بکات!
▪️ وەزیری دەرەوەی نەرویج،ئیسبن بارس ئایدی ڕایگەیاند، پڕۆژەیاسایەکیان ئامادەکردووە کە سزای تا ٣ ساڵ زیندانی دەسەپێنێت بەسەر ئەو کەسانەی بازرگانی لەگەڵ ئەو کۆمەڵگە نشینە ئیسرائیلییانەدا دەکەن کە زەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستینیان زەوتکردووە.
▪️ ئایدی وتی: "ئیسرائیل ڕاهاتبوو کاتێک ڕەخنەی لێدەگیرا، بە تۆمەتبارکردنی وڵاتانی ڕۆژاوا بیانترسێنێت. بەڵام ئێستا ئەو بەرگە پارێزەرەی ئیسرائیل نەماوە و لێبۆتەوە".
▪️ لە چوارچێوەی ئەم پڕۆژەیاسایەدا، ئامانج تەنیا قەدەغەکردنی بازرگانیکردن بە کاڵاکان نییە، بەڵکو قەدەغەکردنی هەندێک لەو خزمەتگوزارییانەشە کە پێشکەش بەو ناوچانە دەکرێن.
▪️ چاوەڕوان دەکرێت پڕۆژەیاساکە لە مانگەکانی داهاتوودا پێشکەشی پەرلەمانی نەرویج بکرێت.
سەرۆک کۆماری تورکیا ئەردۆغان لەسەر هاوپەیمانی مەککە:
سعوودیە، پاکستان و تورکیا کۆبوونەوە و هەنگاوێکیان نا.
بە هیوای خودا، لە ڕێگەی ئەم هەنگاوەوە دەمانەوێت پەیامێک لەم شوێنەوە بۆ جیهانی ئیسلامی بنێرین.
پێشهاتی ئەرێنی هەن.
سەرۆک کۆماری ئێران مەسعوود پزیشکیان:
سوپاس بۆ خودا ڕێبەری باڵامان لە ژیاندایە و لە چوارچێوەی هەمان پێکهاتەدا کارەکانی خۆی ڕادەپەڕێنێت.
لەبەر ئەوەی ناتوانن شوێنی تەواوی ئەو دیاری بکەن، دەنگۆ و پێشبینی لەبارەی ڕێبەری باڵامانەوە بڵاودەکەنەوە.
⚠️دامەزراندنی زیاتر لە ١٠٠ هەزار کامێرای ئەمنیی پێشکەوتوو لە بەشە گرنگەکانی ئەفغانستان
🔶 وەزارەتی کاروباری ناوخۆی ئیماراتی ئیسلامی ڕایگەیاندووە کە ژمارەی کامێرا ئەمنییەکان لە سەرانسەری وڵاتدا گەیشتووەتە زیاتر لە 100 هەزار دانە، و ئەم وەزارەتە لە هەوڵدایە بە ڕەچاوکردنی پێداویستییە ئەمنییەکان، ژمارەیان زیاتر بکات.
🔶، وتەبێژی ئەم وەزارەتە بەکارهێنانی کامێرا ئەمنییەکان لە دابینکردنی تەناهی، ناسینەوەی تاوانباران و بەدواداچوونی ڕووداوە تاوانکارییەکاندا بە کاریگەر وەەسف دەکات و دەشڵێت کە وەزارەتی ناوخۆ لە هەوڵی زیرەککردنی سیستەمەکانی چاودێری و دامەزراندنی کامێرای ئەمنیی پێشکەوتوودایە.
🔶 وتەبێژی وەزارەتی کاروباری ناوخۆ دەڵێت: «کامێرای ئەمنیی زۆر پێشکەوتوو و بەکوالێتی لە سەرانسەری وڵات، لە ڕێگا سەرەکییەکان (شۆستەکان)، بەنداوەکان، فڕۆکەخانەکان، بازاڕەکان و بەتایبەت لە شاری کابول دامەزراون. ئەم پرۆسەیە کۆتایی پێهاتووە.
Reuters
⚠️بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی وزەی ئەمریکا لە ئەیلوولی 2026، یەدەگی ستراتیژیی نەوتی ئەمریکا دابەزیوە بۆ نزیکەی 285 ملیۆن بەرمیل. ئەمەش نزمترین ئاستە لە دوای تشرینی دووەمی ساڵی 1982وە کە تێیدا یەدەگی نەوت هێندە کەم بووبێتەوە.
ترەمپ: ویلایەتە یەکگرتووەکان چەکی پێشکەوتوو بە بڕێکی بێوێنە بەرهەمدەهێنێت و ڕۆژانە ڕادەستی هێزەکانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکانی دیکەی دەکات.
بەرهەمهێنانەکە چڕبووەتەوە لەسەر موشەکەکانی پاتریۆت، ثاد، تۆماهۆک و سیستەمە موشەکییەکانی دیکە، و لە ئێستاوە خاوەنی کۆگایەکی گەورەین لێیان
❗️نەوت بە ناو گەرووی هورمزدا تێدەپەڕێت و وڵاتانی جیهان هیچ یارمەتییەکیان پێشکەش نەکردووین، پێویستە قەرەبوومان بکەنەوە و لە دوای کۆتایی هاتنی ململانێکە ئەم کارە دەکەن
⚠️نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت هەر کە ململانێ سەربازییەکە لەگەڵ ئێران کۆتایی هات، ئەمەش کاتێکی زۆری پێناچێت
⚠️كنترۆلكردنی "نۆڤۆاندریفكا لە ناوچهی زاپۆرۆژیا - وەزارەتی بەرگری ڕووسیا
بە كنترۆكردنی "نۆڤۆانردیفكا هێزەکانی ڕووسیا مەودای کۆنترۆڵکردنی خۆیان لە ناوچهی زاپۆرۆژیا فراوانتر کرد، ئەمەش هێڵی پێشەوەی بەرەکانی جەنگی بەهێزتر کرد و ڕێگەی خۆشکرد بۆ پێشڕەویی زیاتر بەرەو پێگەکانی ئۆکرانیا لەو نزیکانەدا.
📍 كنترۆلكردنی شیفتیشنكۆفو لە ناوچهی خارکۆڤ
بە کۆنترۆڵکردنی "شیڤتشینكۆفو سوپای ڕووسیا مەودای کۆنترۆڵکردنی خۆی بەرەو باشووری ڕۆژاوای "بیلی کۆلۆدیز" فراوانتر کرد و هێزەکانی بردە قووڵایی باکووری ڕۆژهەڵاتی خارکۆڤ،
📍 كنترۆلكردنی شیرۆکۆی" لە ناوچهی خارکۆڤ
له ڕێگەی ڕزگارکردنی "شیرۆکۆی"، هێزەکانی ڕووسیا پێگەکانی خۆیان لە ڕۆژاوای "ئۆزێرنۆی" فراوانتر کرد، ئەمەش گەمارۆی سەر هێزەکانی ئۆکرانیای لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای خارکۆڤ توندتر کرد.
🟠 بەرگری ئاسمانی ڕووسیا 1025 درۆنی ئۆکرانی و دوو مووشەکی لە جۆری "نیبتۆن ی خستەخوارەوە.
🟠 نزیکەی 1375 سەرباز زیانەکانی هێزەکانی کیێڤە لە سەرجەم بەرەکانی جەنگدا.
❗️سەرۆکی ئێران: ئەمریکا هەوڵدەدات لە ڕێگەی ئەو کێشە و سنووردارکردنانەی کە سەپاندوویەتی، ناکۆکی بنێتەوە و داڕمانی کۆمەڵایەتی لە ناوخۆی وڵاتەکەماندا دروست بکات.
⚠️ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات بە هەماهەنگی لەگەڵ دوژمنان، هەوڵدەدەن خەڵک لە ناوخۆی وڵاتدا هان بدەن.
⚠️نرخی غازی ئەوروپی بە ڕێژەی 5% بەرزبووەوە بۆ 84 یۆرۆ بۆ هەر مێگاوات/کاتژمێرێک، ئەمەش بۆ یەکەمجارە لە سەرەتای ساڵی 2023وە.
سعوودیە مووشەکی دروستکراوی چینی لە هێرشەکانیدا دژی ئەنساروڵڵا لە یەمەن بەکارهێناوە.
پاشماوەی بزوێنەری موشەکێکی دروستکراوی چینی لە جۆری (DF-15A) لە پارێزگای مەئریب لە یەمەن دۆزراوەتەوە. شیکەرەوەکان پێشبینی دەکەن کە لەوانەیە سعوودیە موشەکی بەهێزتری دروستکراوی چینی لە کۆگاکانی چەکیدا هەبێت.
جێنراڵی خانەنشین دەیڤد پێتراوس، بەڕێوەبەری پێشووی ئاژانسی زانیاریی ناوەندیی ئەمریکا (CIA):
پۆتین بەردەوام هەوڵی زیندووکردنەوەی یەکێتیی سۆڤیەت دەدات. بڕوا ناکەم لیتوانیا قوربانیی دواتر بێت. مۆڵدۆڤا زۆرترین ئەگەری هەڕەشەی لەسەرە، چونکە لەم ڕووەوە زۆر لاوازترە.
وڵاتانی ئەورووپی ئامادە نین. هیچ کامیان ئەو جۆرە گۆڕانکارییە بنەڕەتییانەیان ئەنجام نەداوە کە پێویستن لە چەمکەکانیان پەیوەست بە جەنگ، بەرگری و ئاسایش.
دیمەنە نوێیەکانی بەرنامەی "60 Minutes" ڕزگارکردنی دوو فڕۆکەوانی ئەمریکی ("ئەلفا" و "برافو") پیشان دەدەن، دوای ئەوەی فڕۆکە F-15Eـەکەیان لە مانگی نیساندا لە ئاسمانی پارێزگای ئەسفەهانی ئێران کەوتە خوارەوە.
ئەلفا: دوای ٨ کاتژمێر لە ئۆپراسیۆنێکی ڕۆژانەدا بە بەشداریی ٢١ فڕۆکە ڕزگارکرا.
برافو: نزیکەی دوو ڕۆژ لە ناو خاکی ئێراندا مایەوە و سەرەڕای شکانی بڕبڕەی پشت، دەست و شانی، توانی سەربکەوێت بۆ بەرزایی ٢,١٠٠ مەتر تا ڕزگارکرا.
خشتەی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان
ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ( ١٥ ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی شەممە ( ١٩ ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ ) کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.
حۆسییەکان:
بەیاننامەی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەبارەت بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی تایبەت و فراوان کە تیایدا دامەزراوە و ژێرخانی سەربازی لە ئاشیانەی فڕۆکە جەنگییەکان، ڕادارەکان، باندەکانی نیشتنەوە و فڕین، کۆگاکانی تەقەمەنی و چەندین ئامانجی تر لە پێگەی ئاسمانیی مەلیک خالید لە خەمیس مەشیت بە دەیان مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) ئامانج گراون - ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ز
🔴وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بارودۆخی سنوورەکانی هەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد
💠وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا جەختیان کرد لەسەر پێویستیی هەبوونی سەقامگیری و ئاسایش لە سنوورە هاوبەشەکانی دوو وڵات و بەردەوامی هەواهەنگییەکانی نێوان تاران و بەغدا.
پاڵێوراوی فەرەنسی بۆ سەرۆکایەتی، ژن لوک میلانشۆن:
ئەگەر لەڕێگەی دەنگی گەلی فەرەنساوە ببمە سەرۆکتان و بەناوی فەرەنساوە قسە بکەم، دەڵێم گەلی فەرەنسا قبووڵی ناکات ئەڵمانیا بەهێزترین سوپای نەریتی (کلاسیکی) لە کیشوەرەکەدا بنیاد بنێتەوە.
چونکە پرسیارەکەی من ئەوەیە: بۆچی؟ ئێمە جەنگمان ناوێت. ئێمە ئابوورییەکمان ناوێت کە پپشت بە جەنگ ببەستێت، و ڕێگە بە هیچ وڵاتێک نادەین، هەرچییەک بێت، بەسەر وڵاتانی تردا سەردەستیی سەربازیی خۆی بسەپێنێت - بەتایبەتی بەسەر فەرەنسادا.
سیستمی دارایی جیهانی لە لێواری داڕماندایە. ئایا گوێتان لێمە؟ سیستمی دارایی جیهانی لە لێواری داڕماندایە. ناچار دەبین ڕووبەڕووی ئەم بابەتە ببینەوە.
ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئامادەکاری بۆ جەنگ لەگەڵ چین دەکات. ئەگەر من ببمە سەرۆکی ئەم کۆمارە، بەهیچ جۆرێک بەشداری لەو جەنگەدا ناکەین.
