fa
Feedback
Phoenix Politics

Phoenix Politics

رفتن به کانال در Telegram

هەواڵە گرینگەکانی جیهان، هەروەها شیکاری سیاسی.

نمایش بیشتر
772
مشترکین
+124 ساعت
+147 روز
-330 روز
آرشیو پست ها
🔹پێشبینی دەکرێت 8 کەس لە ئەندامانی تیمی ئەو فڕۆکە بۆمبهاوێژەی جۆری "B-52" کە لە کالیفۆرنیا کەوتە خوارەوە، کوژرابن - میدیای ئەمریکی.

🔹جی دی ڤانس بۆ "سی ئێن ئێن": ناتوانرێت بە ڕێژەی %100 دڵنیابین لەوەی کە ئێران بە هەموو بەڵێنەکانی خۆی پابەند دەبێت.

📹 فڕۆکەیەکی بۆمبهاوێژی ئەمریکی لە جۆری "B-52 Stratofortress" دوای فڕینی لە بنکەی ئاسمانیی ئێدواردز لە کالیفۆرنیا تێکشکا - هێزی ئاسمانی ئەمریکا. و

بۆ ئاگاداربوون لە نوێترین هەواڵەکانی جیهانی ئیسلامی ✅ بەسەرچاوەی باوەڕپێکراو. ✅ نیشاندانی ڕاستیەکان وەک خۆی. ✅ نیشاندانی چەواشەی میدیای کوردی . ✅ شیکاری دواین هەواڵ و ڕوداوەکان. جۆینی ئەم چەناڵە بکەن لە تلیگرام: https://t.me/Mansurkurdii

🔹گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیسماعیل بەقایی، سەبارەت بە یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران: ترامپ دەیەوێت "بێتە ژوورەوە و دەستی بەسەردا بگرێت". منیش بیرتان دەخەمەوە: ئەوان جارێک تاقییان کردەوە - و ئەنجامەکەشیان بینی. ئەگەر ژیر بن، دووبارەی ناکەنەوە.

🔹وەزیری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل، بن گڤیر: دەوڵەتی خاوەن سەروەری، بەڵێندەری ژێردەستەی هیچ زلهێزێک نییە و پابەندیش نابێت بەو ڕێککەوتنانەی کە توانای بەرگریکردن لە گەلەکەی لاواز دەکەن. لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە بوونییەکاندا، نابێت ملکەچی فشارە دەرەکییەکان بین، بەڵکو دەبێت تەنیا بە گوێرەی ویژدانی خۆمان هەنگاو بنێین. هەروەک چۆن هەر تاکێک بەرپرسیارە لە پاراستنی ماڵ و حاڵی خۆی، دەوڵەتی ئیسرائیلیش ئەرکدارە بە هەموو شێوەیەک بەرگری لە هاووڵاتییەکانی بکات.

🔹وەزیری دارایی ئیسرائیل سمۆتریتش: ئیسرائیل بەکارهێنانی هەموو ئەو ئامراز و کەرەستە بەردەستکراوانەی خۆی درێژە پێدەدات بۆ ڕووخاندنی ئەم ڕژێمە بکوژە لە ئێراندا.

🔹ڕۆژنامه‌ی عیبریی "‌یدیعۆت ئه‌حرۆنۆت": سه‌رجه‌م ئه‌و ئامانجانه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ دیاریکردبوون له‌ یاداشتی لێکتێگه‌یشتنه‌که‌دا ونن و دیار نییه‌ له‌ ڕێککه‌وتنه‌که‌دا به‌دی بێن؛ ئه‌وانیش بریتین له‌: له‌ناوبردنی مادده‌ پیتێنراوه‌کان، تێکدانی ژێرخانی پیتاندن، سنووردارکردنی به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌ک، و کۆتاییهێنان به‌ پشتیوانیکردنی هاوپه‌یمانه‌کان.

🇬🇧 سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا، ستارمر، به‌ڵێنی دا که‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌ 16 ساڵ که‌
🇬🇧 سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا، ستارمر، به‌ڵێنی دا که‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌ 16 ساڵ که‌متره‌ قه‌ده‌غه‌ بکات. ئه‌و ڕوونی کرده‌وه‌ که‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ له‌ ئه‌زموونی ئوستڕالیاوه‌ وه‌رگیراوه‌، که‌ له‌ مانگی کانوونی یه‌که‌می ڕابردوودا بوو به‌ یه‌که‌م وڵات که‌ به‌کارهێنانی تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی بۆ که‌سانی خوار ته‌مه‌نی 16 ساڵ قه‌ده‌غه‌ کرد.

🇪🇺 سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی ئه‌ورووپا: ئاشتییه‌کی هه‌میشه‌یی به‌دی نایه‌ت له‌کاتێکدا لوبنان له‌ژێر ئاگردا بێت، داواش ده‌که‌ین ڕێز
🇪🇺 سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی ئه‌ورووپا: ئاشتییه‌کی هه‌میشه‌یی به‌دی نایه‌ت له‌کاتێکدا لوبنان له‌ژێر ئاگردا بێت، داواش ده‌که‌ین ڕێز له‌ سه‌روه‌ریی ته‌واوی ئه‌و وڵاته‌ بگیرێت.

🔊که‌ناڵی 12ی عێبری: ڕۆیته‌رز له‌ زاری به‌رپرسێکی حیزبوڵڵاوه‌: له‌ کاتی ڕاگه‌یاندنی ڕێککه‌وتنه‌که‌ی ئێران و ئه‌مریکاوه‌، ئێمه‌ هیچ ئۆپه‌راسیۆنێکمان دژی ئیسرائیل ئه‌نجام نه‌داوه‌.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا: 💬 یەکێتیی ئەورووپا هەڵەیە لەوەی پێیوایە دەتوانێت ئاگاداریی کۆتایی ئاراستەی مۆسکۆ بکا ⚡️
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا: 💬 یەکێتیی ئەورووپا هەڵەیە لەوەی پێیوایە دەتوانێت ئاگاداریی کۆتایی ئاراستەی مۆسکۆ بکا ⚡️ مۆسکۆ هاوڕای ڕۆژئاوا نییە لە هەڵسەنگاندنەکانیان بۆ هەڵوێستی لایەنەکانی ململانێ لە ئۆکراینا و، ئەو تێگەیشتنانە بە خەیاڵپڵاویی دەزانێت. ⚡️ باڵیۆزانی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا هیچ پێشنیارێکی نوێیان لە کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا پێشکەش نەکرد. ⚡️ ڕووسیا پابەندە بەو ڕێککەوتنانەی پێشتر لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کراون و چاوەڕوانی جێبەجێکردنیان دەکات لەسەر زەوی. ⚡️ سەردانی ویتکۆڤ و کوشنێر بۆ ڕووسیا لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەنجام دەدرێت.

✈️ساتی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگیی ئێف-18ی ئەمریکی لە نزیک واشنتن.

🔴وه‌زیری دارایی ئیسرائیل، سمۆتریتش: رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران بۆ ئیسرائیل و بۆ ته‌واوی جیهانی ئازاد خراپه‌. ته‌واو. ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ هاوبه‌شه‌ی ئه‌نجامدرا، ده‌ستکه‌وتی زۆری هه‌بووه‌ له‌ لاوازکردنی ئێران، و ئه‌م ده‌ستکه‌وتانه‌ به‌فیڕۆ ناچن. ده‌بێت ئێمه‌ به‌رده‌وام بین له‌ هه‌ڵمه‌تی رووخاندنی رژێم به‌ ته‌نیا خۆمان و به‌ رێگه‌ی داهێنه‌رانه‌، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابین له‌وه‌ی ئێران هه‌رگیز خاوه‌نی چه‌کی ناوکی نه‌بێت.

تۆم باراک، نێردراوی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق و سووریا، ئەمڕۆ دووشەممە لە چوارچێوەی گەشتێکی فەرمیدا گەیشتە بەغدای پایتەخت. بڕی
تۆم باراک، نێردراوی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق و سووریا، ئەمڕۆ دووشەممە لە چوارچێوەی گەشتێکی فەرمیدا گەیشتە بەغدای پایتەخت. بڕیارە لەم سەردانەیدا زنجیرەیەک کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکان و بەرپرسانی باڵای حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات.

🔻 بڵاوكراوەی نوێی حیزبوڵای لوبنانی.

🔊وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل، یسڕائیل کاتس: من و نه‌تانیاهۆ سیاسه‌تێکی ڕوونمان گرتووه‌ته‌به‌ر که‌ ده‌ڵێت سوپا له‌ ناوچه‌ ئه‌من
🔊وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل، یسڕائیل کاتس: من و نه‌تانیاهۆ سیاسه‌تێکی ڕوونمان گرتووه‌ته‌به‌ر که‌ ده‌ڵێت سوپا له‌ ناوچه‌ ئه‌منییه‌کانی لوبنان و سوریا و غه‌ززه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌. ⭕️ سه‌ره‌ڕای هه‌موو گوشاره‌کانی ئێستا و داهاتوو، ڕه‌تیده‌که‌ینه‌وه‌ سوپای ئیسرائیل له‌ لوبنان بکشێنینه‌وه‌. ⭕️ ئه‌گه‌ر ئێران به‌هۆی ڕووداوه‌کانی لوبنانه‌وه‌ هێرش بکاته‌ سه‌ر ئیسرائیل، ئه‌وا ئێمه‌ به‌ هه‌موو هێزمانه‌وه‌ هێرشی بۆ ده‌که‌ین. ⭕️میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایان کردووه‌، نه‌تانیاهۆ به‌ ترامپی گوتووه‌ که‌ ئیسرائیل له‌ هه‌ر ڕێککه‌وتنێکی ئه‌گه‌ریی نێوان ئه‌مریکا و ئێراندا، هیچ پابه‌ندبوونێکی به‌ "بڕگه‌ی لوبنان"ه‌وه‌ نابێت.

🔻 بڵاوکراوەی نوێی حیزبوڵابی لوبنانی.

📑 ڕێککه‌وتنێکی چاوه‌ڕوانکراو له‌ نێوان ئێران و ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا... گرنگترین خاڵه‌کان: 🇮🇷🇺🇸 ⚡️ سه‌رۆک
📑 ڕێککه‌وتنێکی چاوه‌ڕوانکراو له‌ نێوان ئێران و ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا... گرنگترین خاڵه‌کان: 🇮🇷🇺🇸 ⚡️ سه‌رۆک وه‌زیرانی پاکستان شهباز شریف ڕایگه‌یاند که‌ ڕێککه‌وتنێکی ئاشتی له‌ نێوان ئێران و ئه‌مریکادا ئه‌نجامدراوه‌. ⚡️ ڕێککه‌وتنه‌که‌ ئاگربه‌ستێکی ده‌ستبه‌جێ و هه‌میشه‌یی له‌ سه‌رجه‌م به‌ره‌کاندا له‌خۆده‌گرێت، له‌وانه‌ش لوبنان. ⚡️ سه‌رۆکی ئه‌مریکا دۆناڵد ترامپ ڕێککه‌وتنه‌که‌ی پشتڕاستکرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند که‌ فه‌رمانی هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی ده‌ریایی سه‌ر ئێرانی ده‌رکردووه‌. ⚡️ به‌پێی ئاژانسی "ته‌سنیم"، بڕیاره‌ دوای واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگه‌یشتنه‌که‌ له‌ ڕۆژی هه‌ینی، سنووردارکردنه‌کانی سه‌ر گه‌رووی هورمز هه‌ڵبگیرێن. ⚡️ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران کاظم غریب ئابادی ڕایگه‌یاند که‌ نووسینی ده‌قی ڕێککه‌وتنه‌که‌ ته‌واو بووه‌ و بڕیاره‌ له‌ جنێڤ واژۆ بکرێت. ⚡️ غه‌ریب ئابادی ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا که‌ واژۆکردنی ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ ڕێگه‌ بۆ هه‌ڵگرتنی سه‌رجه‌م سزاکانی سه‌ر ئێران خۆش ده‌کات. ⚡️ ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، لای خۆیه‌وه‌ پشتڕاستی کرده‌وه‌ که‌ ده‌قی یاداشتی لێکتێگه‌یشتنی تایبه‌ت به‌ کۆتاییهێنان به‌ شه‌ڕ ته‌واو بووه‌. ⚡️ ڕێککه‌وتنه‌کان هه‌روه‌ها هه‌ڵگرتنی ته‌واوه‌تیی گه‌مارۆی ده‌ریایی سه‌ر ئێران له‌خۆده‌گرن.

⚡️ ترەمپ ستایشی ڕۆڵی پوتین و شی دەکات لە ئاسانکاریکردن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران. ⭕️ سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، ستا
⚡️ ترەمپ ستایشی ڕۆڵی پوتین و شی دەکات لە ئاسانکاریکردن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران. ⭕️ سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، ستایشی ڕۆڵی سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتین و سەرۆکی چین شی جین پینگ-ی کرد بۆ ئەو بەشداریکردنەیان لە ئاسانکاریکردن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئاشتییانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. ⭕️ لە هەمان کاتدا ترەمپ ڕەخنەی لە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهۆ گرت بەهۆی ئەو هەڵوێستانەی کە نزیک بوون لە تێکدانی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران.