Phoenix Politics
Ir al canal en Telegram
757
Suscriptores
+324 horas
-17 días
-730 días
Archivo de publicaciones
ستیف هانكئ ئابوریناسی ئهمریكی:
⚔️شهڕهکهی ترامپ دژی ئێران کارهساتێکی تهواو بوو. هیچ گۆڕانکارییهکی ڕژێم ڕووی نهداوه. هیچ پێشکهوتنێک له لایهنی ئهتۆمییهوه نییە. هیچ پێشکهوتنێک له کهمکردنهوەی مووشهکه بالیستییە مهودا درێژهکانی ئێراندا نییە. هیچ پچڕانێک له پشتیوانیکردنی حهماس، حزبوڵڵا و حوسییەکاندا نییە.
❗️گهرووی هورمز پێشتر کراوه بوو، بهڵام ئێستا داخراوه. بنکه سهربازییهکانی ئهمریكا له کهنداو به توندی زیانیان پێ گهیشتووە. هاوپهیمانییهکهی ئهمریكا لهگهڵ وڵاتانی کهنداو ئێستا چهندین کون و درزی تێکهوتووە.
⏳بێگومانیش، ڕووسیا و چین براوە گهورهکان بوون.
⏳ئێران ئاگربەستەکەی بە بێدەنگی بۆ ئامادەکردنی بریکارەکانی بۆ گەڕی دووەم بەکارھێنا.
📑بەپێی ڕاپۆرتەکان، سوپای پاسداران پشووەکەی ڕابردووی قۆستووەتەوە بۆ ئەوەی سەرجەم تۆڕی بریکارەکانی لەسەر یەک هێڵ کۆبکاتەوە، لە ڕێگەی هەماهەنگی لەگەڵ حزبوڵڵا، حووسییەکان و میلیشیاکانی نزیک لە ئێران لە عێراق.
فەرماندەکانی فەیلەقی قودس کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاینیان لەگەڵ سەرکردەی گرووپە چەکدارەکان ئەنجام داوە و ڕاوێژکارانیان ڕەوانەی ناو لایەنە هاوپەیمانەکان کردووە لە مەیداندا.
❗️ئامانجەکە ڕوون و ئاشکرایە: فراوانکردن و هەماهەنگکردنی هێرشەکان لە سەرانسەری ناوچەکەدا بۆ ئەوەی تێچووی ستراتیژی و ئابووریی بەردەوامبوون لە جەنگ بۆ واشنتن قورس بکات.
❗️هەروەها تاران کۆنتڕۆڵی خۆی بەسەر حزبوڵڵادا توندتر دەکاتەوە، بە شێوەیەک فەرماندە باڵاکانی ئێرانی لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی گروپەکەدا جێگیر دەکات بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە سەرکردایەتییەکان و ئاراستەکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی.
‼️ماوەیەکی ئارام کە لە شێوهدا وەک ئاشتی دەردەکەوێت، زۆرجار تەنها ئەوەیە کە هەردوو لایەن خۆیان پڕچەک دەکەنەوە، و بێگومان ئێران هێمنییەکەی بەکارھێنا بۆ ئامادەکردنی تۆڕەکەی بۆ گەڕی دووەم.
سەرچاوە: نیویۆرک تایمز
🔴محمد مرادی، ڕاوێژکاری تیمی دانوستانکاری ئێران:
لەوانەیە ئەمشەو کۆتا شەوی ژیانی ئاسایی بێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
💬 ستیف هانكی ئابوریناسی ئهمریكی:
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هەڵمەتێکی گەورەی بۆردومانی وێستگەکانی کارەبا و پاڵاوگەکانی ئێران ئامادە دەکەن.
☝️شێتی ئەوەیە هەمان کار دووبارە و دووبارە بکەیتەوە و چاوەڕوانی ئەنجامی جیاواز بیت– ئەلبێرت ئاینشتاین.
⁉️میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە:
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لە لێواری بڕارداندایە بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی نزیک بۆ سەر ئێران.
لە ئیسرائیل، بەرپرسان دەڵێن:
"ئەمە کاتژمێری یەکلاکەرەوەن، چاوەڕێی پەرەسەندن دەکەین لە نزیکترین کاتدا.
کەناڵی 13ی ئیسرائیلی بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەباشی لە وڵاتەکەدا پشتڕاست دەکاتەوە!
چووینە ناو کاتژمێری یەکلاکەرەوەوە، و پێشبینی دەکرێت بڕیاری کۆتایی بدرێت و هێرشێک لە زووترین کاتدا ئەنجام بدرێت.
🔴کەناڵی هەواڵی (i24)ـیش پشتڕاستی دەکاتەوە:
ئیسرائیل لە حاڵەتی ئامادەباشیی توونددایە.
بەپەلە ‼️
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هۆشدارییەکی ئەمنیی بۆ کارمەندە دیپلۆماسییەکان ناردووە و ئاماژە بەوە دەکات کە پێشبینی دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا "پەرەسەندنێکی گەورە" لەگەڵ ئێران ڕووبدات.
هۆشدارییەکە بۆ سەرجەم نێردە و کارمەندە دیپلۆماسییەکانی ئەمەریکا لە وڵاتانی ناوچەکە دەرچووە، کە ئەمانەن:
– 🇦🇪 میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان
(ئیمارات)
– 🇶🇦 قەتەر
– 🇴🇲 عومان
– 🇮🇶 عێراق
– 🇯🇴 ئوردن
– 🇮🇱 ئیسرائیل
– 🇰🇼 کووەیت
– 🇸🇦 عەرەبستانی سعوودی
– 🇧🇭 بەحرەین
– 🇪🇬 میسر
‼️
بەریتانیا، ئوسترالیا و ئەڵمانیا داوا لە هاووڵاتییانیان دەکەن لە زووترین کاتدا ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەجێبهێڵن.
‼️
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە قاهیرە هۆشدارییەکی گەشتکردن بۆ وڵاتەکە دەردەکات، هەروەها ئامۆژگاری بە هاووڵاتییە ئەمەریکییەکانی نیشتەجێی مصر دەکات کە بیر لە بەجێهێشتنی وڵاتەکە بکەنەوە.
زاراوەی«تیرۆرست» و جنێوەکەی ڕۆژئاوا
ڕەگی زاراوەی "تیرۆریست" (Terrorist) و "تیرۆریزم" (Terrorism) دەگەڕێتەوە بۆ ڕەگێکی زمانەوانیی لاتینی و چەند وێستگەیەکی مێژوویی و سیاسی کە بوونە هۆی گۆڕانی ڕیشەیی لە ماناكەیدا لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا.
بنەچەی یەکەمی وشەکە دەگەڕێتەوە بۆ کرداری لاتینی Terrere (تێریری)، کە بە مانای: ترساندن، تۆقاندن، یان دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ دێت.
ڕۆمانییەکان ئەم چەمکەیان بەکار دەهێنا کاتێک ڕوبەڕوی هێرشی جێرمانییەکان دەبوونەوە.
ئەم ڕەگە گەشەی کرد بۆ زمانی فەرەنسیی کۆن و وەک ناوی Terreur (ترسی زۆر یان تۆقین) دەرکەوت، کە سەرجەم داتاشراوەکانی دەربڕینن لە کاریگەریی ترسی لەپڕ لەسەر تاکەکان.
لە سەدەی هەژدەی زاینی شۆڕشی فەڕەنسی هەڵگیرسا و
زاراوەکە بە شێوە سیاسییە هاوچەرخەکەی بۆ یەکەمجار بەکارهێنرا، بەتایبەتی لە قۆناغێکدا کە لە مێژوودا بە "سەردەمی تۆقاندن" (La Terreur) ناسراوە و لەلایەن مەکسیمیلیان ڕۆبسبێر و حزبی یاقوبییەکانەوە ڕێبەرایەتی دەکرا، بە هەزاران کەس لەو سەردەمەدا بەهۆی ئینتیمای سیاسی و ئاینییەوە کوژران، کاتێک
لە ئەیلوولی ١٧٩٣دا، کۆنگرەی نیشتمانیی فەرەنسا بڕیارێکی فەرمی دا و ڕایگەیاند: "با تۆقاندن (Terror) ڕۆژی سەردەم بێت". لەم قۆناغەدا نزیکەی ٤٠,٠٠٠ کەس لە ڕێگەی "گێلۆتین- مەقسەڵە"* ەوە لەسێدارە دران. حکومەت بە شانازییەوە خۆی بە بەکارهێنەری ئەم "تۆقاندنە" دەزانی بۆ لەناوبردنی دوژمنانی شۆڕش.
لەو سەردەمەدا، زاراوەی "تیرۆریست" (terroriste) چەمکێکی شەرمەزارکەر یان زۆردارانە نەبوو، بەڵکو وەسفێک بوو کە دەسەڵاتداران خۆیان بە کاریان دەهێنا بۆ ئاماژەدان بە بەکارهێنانی توندوتیژی و سەرکوتکاریی ڕێکخراو (لە ڕێگەی گێلۆتین و ئامرازەکانی ترەوە) بۆ پاراستنی کۆمارە تازەکە لە دوژمنە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی. ڕۆبسبێر پێی وابوو کە تیرۆر یان تۆقاندن هیچی تر نین جگە لە دادپەروەرییەکی خێرا، توند و بێسازش.
پاشان لە سەدەی بیستدا دوای دەرکەوتنی شۆڕشە یەکلەدوایەکەکان دژ بە حکومەت و شانشینەکانی ئەوروپا و ڕوسیا، ئەم ناوە دەنرا لە دوژمنانی دەسەڵەت، بۆ ئەو لایەنانە بەکاردەهێنرا کە بریتی بوون لە کۆمەڵێک کەسی (نا پابەند و گێرەشێوێن) کە دەیانویست سیستمی دەسەڵات لەڕێی کوشتنی غافڵگیرانەی سیاسی و کەسەدیارەکان و لێدان و نانەوەی تەنگەشە لە وڵاتدا دەسەڵات لاواز بکەن، هەر وەک ئەوەی شیوعییەکان لە ڕوسیا و چین کردیان.
پاشان زاراوەکە پەرەیسەند و وردەوردە کرا بە بەری لایەنێکی دیاریکراوی موسوڵماناندا کە ئەوانیش جیهادییەکانی ئەفغانستان بوون لە دوای ساڵانی نەوەدەکان، کاتێک ئەمریکا ئامادەکاری دەکرد بۆ گرتنەوەی جێگای یەکێتی سۆڤێت لە ئەفغانستاندا و لە پاش زنجیرە کردەوەیەکی ڕێکخراوە جیهادییەکان، ئەم ناوە بەسەریاندا بڕایەوە و سەدەی بیستویەک بوو بە ناسناوی جیهادییەکان.
لە گرتە ڤیدیۆیەکدا سەرکردەی جیهادی لە ئەفغانستان«عبداللە عەززام» وەک سەرەتای وەرگرتنی ئەم ناوە لە لایەن ئەوانەوە دەڵێت:
"نحن ارهابيين والارهاب فريضة في دين الله، ليعلم الشرق والغرب أننا ارهابيون وإننا مرعبون"واعدوا لهم ما استطعتم من قوة ومن رباط الخيل، ترهبون به عدو الله وعدوكم".
واتە: ئێمە تیرۆرستین و تیرۆر فەڕزە لە دینی خودادا. با هەموو ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بزانێت کە ئێمە تیرۆرست و ترسێنەرین(پاشان ئەو ئایەتەی قورئان وەک بەڵگە دەهێنێتەوە کە ئاماژەی بۆ وشەی(الارهاب- ترساندن)ی دوژمن تێدایە.
لە کۆتایدا پێویستە ئەوە بزانرێت کە ئەو لایەنانەی کە ئەم وشەیەیان بە ڕاستی دەدرێتە پاڵ، خۆیانی لێ بەری ناکەن وەک ئەوەی بڤە و نەشیاو بێت، ئەوان شانازی پێوە دەکەن و لاشیان حەرام و عەیبە نییە، بۆیە وەسف کردنیان بەوە لەڕوی تەنها وەسفەوە هیچ کێشەیەکی نییە، بەڵام وەک نەشیاو و خراپە و تاوان، ئەوەیان دەبێت بە دۆزێکی فەلسەفی و پێویستی بە گەنگەشە و دانانی پێوەرگەلێکی زۆر هەیە بۆ یەکلاکردنەوە.
بە هیوای سود
#عنقاء
#phoenix_politics
🔴واشنتۆن پۆست: جەنەڕاڵێکی ئەمەریکی هۆشداری دەداتە پێنتاگۆن کە هێزی پێویستی نییە بۆ پاراستنی
ئیسرائیل.
⏳ناتوانم باوهڕ بکەم، ئیسرائیل کردی!
توانیان ئەمەریکا بخەنە ناو جەنگێکەوە لەگەڵ ئێران، لە کاتێکدا خۆیان لە دوورەوە دانیشتوون و سەیری دەکەن.
🇷🇺 هێزە ڕووسییەکان هەردوو شارۆچکەی ليوبيتسكويه لە ناوچەی زابۆرۆژیا و أولغۆڤکا لە ناوچەی خارکۆڤ کۆنتڕۆڵ دەکەنەوە - وەزارەتی بەرگری ڕووسیا
🟠زیانەکانی هێزە ئۆکرانییەکان گەیشتنە نزیکەی 1330 سەرباز لە سەرانسەری بەرەکانی جەنگدا لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا.
❗️بەپێی راپرسییەکی نوێی کەناڵی CNN 74%ی ئەمریکییەکان پێیان وایە سەرۆک ترەمپ پلانێکی روونی نییە بۆ جەنگی ئێران.
ترەمپ هیچ پلانێکی نییە. ترەمپ نازانێت وشەی "پلان" واتای چییە.
🇺🇦 کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگیی پێشکەوتووی ئەمریکی لە جۆری "F-35B" لە نزیک بنکەی ئاسمانیی
میرامار لە ویلایەتی کالیفۆرنیا.
رزگاربوونی فڕۆکەوانەکەی کە سەر بە گرووپی ئاسمانیی 11یە، پاش ئەوەی بە کورسیی فڕێدەر خۆی فڕێوەدایە دەرەوە.
+3
🇺🇦 زێلێنسکی: ڕووسیا لە درێژایی شەودا 35 مووشەکی کە زۆرینەیان بالیستی بوون، لەگەڵ 185 دروونی هێرشبەری ئاراستەی ئۆکرانیا کردووە.
❗️تەنها یەک مووشەکی بالیستیمان خستە خوارەوە، ئەوەش بەهۆی کەمبوونی مووشەکی بەرگریی تایبەت بە سیستمەکانی پاتریۆت.
🔴کەناڵی سی ئێن ئێن لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە: ئەمریکا پلانی بۆ لێدانی نوێ دژی ئێران داناوە لە زووترین کاتی گونجاودا لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا.
سی ئێن ئێن لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە: فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا بژاردەکانی خۆی ئامادە کردووە و هێزەکانی خستووەتە ئامادەباشییەوە بۆ فراوانکردنی بازنەی جەنگەکە.
سی ئێن ئێن لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە: بژاردەکانی فراوانکردنی جەنگەکە بریتی دەبن لە بۆردومانێکی چڕی دوو هەفتەیی بۆ سەر پێگەکانی مووشەکیی ئێران.
سی ئێن ئێن لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە: سوپای ئەمریکا ئامادەکاریی کردووە بۆ لێدانی ژێرخانی ئەتۆمیی ئێران، لەوانەش چیای فائس.
🇺🇸 عێراق: کشانەوەی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکا لە هەولێر
دەسەڵاتدارانی ئەمریکا دەستیان بە پرۆسەی کشانەوەی کۆتا هێزەکانیان لە فڕۆکەخانەی هەولێر کردووە، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ کۆتاییهاتنی تەواوەتیی بوونی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق تا کۆتایی مانگی ئەیلول، کە کۆتایی بە 23 ساڵ لە ئامادەیی سەربازی دەهێنێت.
بەپێی زانیارییەکان، پاتریۆتەکان (سیستەمە بەرگرییە مووشەکییەکان کە بەرپەرچی مووشەک و درۆنەکان دەدەنەوە) پێشوەختە هەڵگیراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
هەولێر تەنها بنکەی ماوەی ئەمریکایە لە وڵاتەکەدا، و لابردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی پێش تەواوبوونی کشانەوەی هێزەکان هەنگاوێکی جێی سەرنجە.
🇺🇸 ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بیر لە کشانەوە دەکاتەوە لە کووەیت.
بۆ ماوەی چەندین دەیە، کووەیت گەورەترین ناوەندی لۆجستیکی سوپای ئەمریکا بوو لە ناوچەکەدا: پڕ لە تانک، تۆپخانە و هەزاران سەرباز.
ئەمە وەک دڵنیاییەکی ئەمنی باڵا بوو بۆ کووەیت لە دوای سەدام.
بەڵام جەنگی ئێران هاوکێشەکەی گۆڕی... بنکەکان بوونە ئامانج و بوونی هێزەکان لە ئێستادا هەم وەک قەڵغان و هەم وەک هەڕەشە و باری قورس دەردەکەوێت.
پێنتاگۆن پێشتر باسی لە کەمکردنەوەی هێزەکان دەکرد، ئێستاش پرۆسەکە خێرا دەکاتەوە.
کووەیت هێشتا خوازیاری بەردەوامیی پابەندبوونی ئەمریکایە، بەڵام پێگە هەمیشەیییە کۆنەکەی ئەگەری هەیە نەمێنێت.
سەرچاوە: ول ستریت جۆرناڵ
❗️ئوکراینا کۆتایی پێهاتووە
🔹جۆن میرشایمر: ئوکراینا بووەتە وڵاتێکی بێدەروازە بە ڕووی دەریادا و دۆنباس دەچێتە قۆناغی کۆتایییەوە
❗️هێرشە درۆنییە مەودادڕێژەکانی ئوکراینا چ کاریگەرییەکیان لەسەر ئەنجامی جەنگەکە هەبووە؟
🚨 ئەنجامی ئەم هەڵمەتە وای کرد پوتین جەنگەکە بە شێوەیەکی توندتر دژی ئوکرینا بەرەوپێش ببات.
رووسەکان بەندەری ئۆدێسایان لە دەریای ڕەش داخستووە، هەروەها سەرجەم بەەندەرەکانی ئوکرانیا لە دەریای ڕەشیان داخستووە، ئەمەش بە شێوەیەکی کاریگەر مانای ئەوەیە کە ئێستا ئوکرینا وڵاتێکی بێدەروازەیە بە ڕووی دەریادا.
ئەمە کارەساتە بۆ ئوکرینا. پێش دەستپێکردنی جەنگەکە، نزیکەی 90%ی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئوکرینا لە ڕێگەی بەندەرەکانی ئۆدێسایەوە هەناردە دەکرا، و نزیکەی 70%ی کۆی هەناردەکردنەکانیش لە ڕێگەی ئۆدێسایەوە ئەنجام دەدرا. ئەمە ژمارەی زۆر سەرنجڕاکێشن.
🔴ترهمپ: ڕهفتاری ئێران سهبارهت به ڕێككهوتنهكه پڕ بوو له بێوهفایی و بێمتمانهیی، بهڵام ئهمه هیچ له بارودۆخەکە ناگۆرێت چونکە دۆخی ئەوان زۆر خراپە.
ترهمپ: له ئێران دهدهین به شێوازێکی زۆر بههێز و توند.
ترهمپ: ئێران ههرگیز نابێت چهكی ناوكی بهدهست بهێنێت، و ئهگهر دهستیشی بكات، ئهوا رۆژههلاتى ناوهڕاست دهسڕێتهوه.
ترهمپ: تهنیا دهمانهوێت سهركهوتن بهدست بهێنین و كارێکی باش دژی ئێران دهكهین.
ترهمپ: ئێران ههمیشه دهیهوێت دانوستان بکات و دهیهوێت ڕێككهوتنێک لهگهڵ ئێمهدا بكات.
ترهمپ: ویتکۆف، کوشنەر، ڤانس و ڕۆبیۆ بهشداریی له گفتوگۆكانی پهیوهندیدار به ئێران دهكەن.
❗️ترهمپ: شێوازی ئێرانییەکان لە دانوستاندا تووڕەم دەکات؛ ئەوان حەوت کاتژمێر لەسەر بابەتێک خەرج دەکەن کە دەتوانن لە ١٠ خولەکدا ئەنجامی بدەن.
ترهمپ: دهتوانین بگهینه ڕێككهوتن لهگهڵ ئێران، بهڵام متمانهم پێیان لهدهست دهدهم.
ترهمپ: ڕێککەوتن لەسەر چەکداماڵینی حەماس هەنگاوێکی گەورەیە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
🔴ترهمپ: ئێران ئیتر هێزی دهریایی نهماوه و تواناكانی له ههڵدانی درۆنهكان به تهواوی لهناوبراون.
