Phoenix Politics
الذهاب إلى القناة على Telegram
766
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
لا توجد بيانات7 أيام
+630 أيام
أرشيف المشاركات
ليندسی گراهام دابەشکردنی سووریا‌ن دژی بەرژەوەندی ئەمریکایە دەبێ لەگەڵ شەرع هاوکاربین ….
🔻سێناتۆر "لیندسی گراهام"، پاش بەشداریکردنی لە لووتکەی ناتۆ لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ "ئەحمەد شەرع":
🟥 هاوکاری لەگەڵ سەرۆک ئەحمەد شەرع لە کرۆکی بەرژەوەندیی نیشتمانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادایە.
🟥 پێویستە دەرفەتی تەواو بدرێت بە سەرۆك شەرع بۆ سەلماندنی تواناکانی لە پێکهێنانی حکومەتێکی جێگیر و کارا لە سوریادا.
🟥 سیناریۆی دابەشکردنی سوریا، کە لەلایەن سەرکردەی کەمینەکانەوە پشتیوانی لێ دەکرێت، تەنها خزمەت بە دوژمنانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات.
🔴نه‌ته‌نیاهوو:
"هه‌موو كاتێك له‌گه‌ڵ ئیلۆن ماسك قسه ده‌كه‌م، لێی ده‌پرسم 'داهاتوو چییه؟ ئه‌م هه‌موو شته به‌ره‌و كوێ ده‌چێت؟'
چونكه ئیسرائیل ته‌نیا له‌و كاته‌دا ده‌مێنێت كه ئێمه له هه‌موو كه‌سێكی دیكه پێشكه‌وتووتر بین.
🔴به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی "مهر"، ئامانجی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئوردن بنكه‌ی ئاسمانیی "موفقق سه‌ڵتی" بووه.
🔴سوپای پاسداران: به 10 مووشه‌ك بنكه‌یه‌كی فه‌رمانده‌یی دووژمن له ڕۆژئاوای ئاسیا و بنكه‌ی ئه‌زره‌قی ئه‌مریكیمان له ئوردن كرده ئامانج.
ئه‌گه‌ر سوپای ئه‌مریكا ده‌ستدرێژییه‌كانی دووباره بكاته‌وه، ئه‌وا بنكه‌كانی دیكه‌ی له ناوچه‌كه له ئاگری چڕی مووشه‌كه‌كانمان به‌دوور نابن.
🇮🇷 فه‌رمانده‌ی باره‌گای خاتم ئه‌لئه‌نبیا: هێزه چه‌كداره‌كانمان هه‌رگیز له سزادانی بكوژانی ڕێبه‌ری كۆچكردوو پاشگه‌ز نابنه‌وه و زوو یان دره‌نگ سزایان ده‌ده‌ین.
🇮🇷 هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران: هەر سەرکێشییەکی ئەمریکا یان دەستێوەردان لە دیاریکردنی ڕێڕەوەکانی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز، ڕووبەڕووی وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی ئێمە دەبێتەوە.
بیانییەکان هیچ بەرژەوەندییەکیان لە گەرووی هورمزدا نییە.
سەرکێشییەکانی سوپای ئەمریکا بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتانە دەخاتە مەترسییەکی گەورەوە کە سوود لە گەرووی هورمز وەردەگرن.
🔴سوپای پاسدارانی ئێران: 3 له هێزه‌کانمان له هێرشه‌کانی ئه‌مریکا که بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ کرانه سه‌ر پارێزگای خووزستان له باشووری ڕۆژئاوای وڵاته‌که، کوژران.
🔴یاریده‌ده‌ری ئه‌منی پارێزگاری هرمزغان ئێران: 3 ماسیگر کوژران و 15 کەسی دیکەش برینداربوون له هێرشه‌کانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ڕه‌سیفێکی تایبه‌ت به ماسیگرتن له شاری سیریک.
🔴سوپای ئوردن: 8 موشەکی ئێرانی کە ئاسمانی وڵاتەکەیان بەزاندبوو، ڕێگریمان لێکردن و خستماننە خوارەوە.
☢️تەلەفزیۆنی ئێران ڕایگەیاند: موشەکێکی ئەمریکی لە نزیک وێستگەی ئەتۆمیی بوشهر کەوتووەتە خوارەوە.
🇺🇸🇮🇷 یەکێک لە گرنگترین ڕێڕەوە کەشتیوانییە نێودەوڵەتییەکانی جیهان بە خێرایی چۆڵ دەبێت.
دوای دوایین هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، هاتووچۆ لە گەرووی هورمز کەمیکردووە... تەنها 14 کەشتیی بارهەڵگر دوێنێ بەوێدا تێپەڕیون.
ئەمە نزمترین ئاستە لە دوای واژۆکردنی یاداشتنامەی تێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و ئێران.
ئەم گەرووە خاڵی بڕیاردەرە بۆ نزیکەی 20٪ی نەوتی جیهان. کاتێک هاتووچۆ لێرە خاو دەبێتەوە، کاریگەرییەکەی لە هەموو جیهاندا هەستی پێ دەکرێت.
سه‌رچاوه: Bloomberg
🔴ئاژانسی فارسی ئێران: هێرشێکی ئەمریکی لە بەیانی ئەمڕۆدا پردێکی هێڵی ئاسنی کردووەتە ئامانج کە بۆ ڕێڕەوی بازرگانی لەگەڵ چین و ڕووسیا بەکاردێت.
🔴کاتس:
ئێمە داوای ڕەزامەندی هیچ لایەنێکمان بۆ چوونە ناو لوبنان نەکردووە، بۆ مانەوەش لە لوبنان پێویستمان بە ڕەزامەندی نییە.
ئێمە بەردەوام دەبین لە مانەوە لەناو ناوچە ئەمنییەکە لە لوبنان و هەر کاتێک پێویست بکات لەوێوە چالاکی ئەنجام دەدەین، تا ئەو کاتەی حزبوڵا لە سەرانسەری لوبناندا چەکەکانی لێ دادەماڵدرێت.
سوپای پاسدارانی ئێران:
🟥 کۆمەڵە هێرشێکی درۆنیمان کردە سەر سیستمی پاتریۆتی سوپای ئەمریکا لە کوەیت، وەک وەڵامێک بۆ دەستدرێژییەکانی ئەمریکا.
🟥 بە درۆن ئانتێنی مانگە دەستکردەکان لە قەتەر (پێگەی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە)ـمان کردە ئامانج، وەک وەڵامێک بۆ دەستدرێژییەکانی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکە.
🟥 بە درۆنی خۆکوژ کۆگاکانی تەمەنی سووتەمەنیی سوپای ئەمریکامان لە بەحرەین کردە ئامانج، وەک وەڵامێک بۆ دەستدرێژییەکانی ئەمریکا.
بەپێی هەواڵێکی تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران، بەهۆی ئەو زنجیرە هێرشە ئاسمانییانەی ئەمریکا کە لە کاتژمێرەکانی ڕابردوودا کرانە سەر ئێران، هێڵی شەمەندەفەری نێوان تاران و مەشهەد لەکار کەوتووە و گەشتەکان ڕاگیراون.
بەپێی هەواڵێکی تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران، بەهۆی ئەو زنجیرە هێرشە ئاسمانییانەی ئەمریکا کە لە کاتژمێرەکانی ڕابردوودا کرانە سەر ئێران، هێڵی شەمەندەفەری نێوان تاران و مەشهەد لەکار کەوتووە و گەشتەکان ڕاگیراون.
🔴سوپای کوێت: به سه‌رکه‌وتوویی سێ مووشه‌کی بالیستی، مووشه‌کێکی کروز و 10فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانی دوژمنکارانه‌مان تێکشکاند.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کوێت: به توندترین شێوه ئیدانه و شه‌رمه‌زاری به‌رده‌وامبوونی په‌لاماره تاوانکارییه‌کانی ئێران بۆ سه‌ر خاکی وڵاته‌که‌مان ده‌که‌ین.
🇮🇷 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران: ئیدانه‌ی په‌لاماره‌کانی ئه‌مه‌ریکا له پارێزگاکانی باشوور و له‌سه‌ر دوو پردی هێڵی ئاسنین له ڕۆژهه‌ڵات ده‌که‌ین و به تاوانی جه‌نگیان ده‌ژمێرین.
بڕیارمان داوه به‌رگری له سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی و یه‌کپارچه‌یی خاکی وڵاته‌که‌مان بکه‌ین و سزای ده‌ستدرێژکاران بده‌ین.
به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه ناده‌ین پابه‌ندنه‌بوونی واشنتن به به‌ڵێنه‌کان و چه‌ته‌گه‌رییه‌کانی، کاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان هه‌بێت.
په‌لاماره‌کانی ئه‌مه‌ریکا پێشێلکردنێکی زه‌قی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و بڕگه‌ی یه‌که‌م و پێنجه‌می ڕێککه‌وتننامه‌که‌یه.
په‌لاماره‌کانی ئه‌مه‌ریکا بیانوویه‌که بۆ پاساوھێنانه‌وه به به‌رده‌وامبوونی پابه‌ندنه‌بوونیان به ڕێککه‌وتننامه‌که.
نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی توندی خۆمان به‌رامبه‌ر لێدوانه‌کانی تره‌مپ و به‌رپرسانی دیکه‌ی ئه‌مه‌ریکا دژ به گه‌له‌که‌مان ده‌رده‌بڕین.
پارێزگاری بوشەهری ئێران 🇮🇷: هێرشکردنە سەر وێستگەی وزەی ئەتۆمی و دوورگەی خارک ڕاست نییە.
