en
Feedback
•هەیڤاپڕ•

•هەیڤاپڕ•

Open in Telegram

•ئێرە مەجلسی شێعر و سیغار و تەنیاییە.

Show more
1 573
Subscribers
No data24 hours
+27 days
+2830 days
Posts Archive
ئەوڕۆ ڕۆژێکی گرینگ بوو دەژیانمدا، لەوەی بەولاوە سەرم بەرزە و کە منداڵم بوو فێری دەکەم ئەگە دەنکێکیان لێدا بەجێگای گریان، خەم
ئەوڕۆ ڕۆژێکی گرینگ بوو دەژیانمدا، لەوەی بەولاوە سەرم بەرزە و کە منداڵم بوو فێری دەکەم ئەگە دەنکێکیان لێدا بەجێگای گریان، خەم خواردن لە نەبوونی پشتیوانەیەک وەک برا بۆخۆی تۆڵەی خۆی بکاتەوە. خۆم ئەو منداڵەبووم ئەوڕۆ، دوای ساڵێک و چوارمانگ فرمێسکەکانم سڕیەوە و خوێنم دەبەرابەر خوێندا ڕشتەوە. ئەوەیکە بێدەنگ نەبووم دڵخۆشم دەکا، ئەوەیکە خۆمی ڕاستی زیندووبۆتەوە دڵخۆشتر. زۆر شت دەژیانمدا ئاڵوگۆڕی بەسەردادێ... ۱۹خەرمانان۲۷۲۶

ئەو ماوەیە زۆر سەرم ئێشاندن، ببورن و ماڵئاوا🤍

نازانم ئەو دابڕانە کەنگێ کۆتایی دێ...ناتوانم چیدیکە.

ڕۆح و ڕەوانم خەریکە هەڵدەوەرێ...

ئەو ماوەیە زۆرم کلیپ دیتووە باسی فلۆکسێتین دەکەن و ئەوەیکە چەندە قاقا لێدەدەن و هەمووشتێک باشە و هەست بە هیچ ناکەن. من پسپۆڕنیم دەو باسەدا بەڵام ژیانی ژیاوی خۆم دەڵێم و دەبێ بڵێم ئەگەر بە تەنیا ئەو حەبە مەسرەف بکرێ هیچ وانییە کە باسی دەکەن، هەست دەکەم بۆتە تەبلیغ، بۆیە کلیپی تەنز و ڕەنگە ئەوە زۆر باسێکی هەڵە بێ کە بۆ تەنز و فشە هەڵیانبژاردووە، کەسێک کە خەمینە پێیوایە بە خواردنی وانە خەمی نامێنێ و هەمووشتێک گوڵ و بولبولە. زۆری لەسەر ناڕۆم تەنیا تکامە فریوی وانە مەخۆن، من بڕوام بە دوکتوری ڕەوانپزشکیش نییە چبکا بەو کلیپانە. دەبێ بڵێم خۆشم دەیخۆم و هێستاش هەستم هەیە و خەمینیش دەبم و پێشدەکەنم. دەڕۆژدا چەن جاریش فازم دەگۆڕدرێ و هێدی و تووڕە دەبم. ئەگە کاریگەری ئەو حەبانە تەنیا ئەوەیە کە دەخەوت بکا تا هەست بە هیچ نەکەی وە ئەگەر قەرار با بە خەو هەموو شتێک باش بووبا دەبا دەنگی قاقای ورچ گوێی زەوی کەڕ کردبا. ئەگەر پێویست بوو، ئەگە بەڕاستی فشاری رەوانیتان لەسەر بوو تاقی کەنەوە بەڵام فریوی ئەو کلیپانە مەخۆن.

پێکەنیم بەژیانم دێ کاتێک دەبینم ئەوەندە لاواز بووە ژیانم کە بە بیستنی ڕستەیەک کە لەڕووی گوومان و بێفکر کووتراوە، کۆنتڕۆڵی دوومانگی ژیانم لەدەستم دەرهات. ڕستەیەکی زۆر خوێڕی کاتێک لە زمانی هاوڕێیەکی زۆر عەزیزتەوە دێتە دەرێ دەتوانێ کاریگەرێکی وێرانگری لەسەر ژیانتان بێ، ئاگاداری وشەکان بن. «ئەویش تۆی خۆش دەوێ»

خەیاڵان شەو، هیجرانان ڕۆ قامەت خەم کەردەن چون چەمیلەی چۆ دڵ بییەن وە دار سەر کەل لای وەشت چەمەڕای وایێن ڕیشەش بێ وەدەشت
مەولەوی کورد

4_6026000950655715825.mp313.15 MB

مەگە چەندجار دەرفەتی ژیانمان پێ دەدەنەوە؟

ئەوشۆ، پەنجەکانم توانیان دووهەمین قەتعەی کامیل بە تەمۊرە بژەنن. هەستێکی سەیرە کاتێک هەمیشە زگم بە سازەکانم دەسووتا چون پێموابوو لەلای کەسێک نین کە بتوانێ قەت بژەنێ و خەساربوون. ئێستا دڵنیام عودەکەم ئێرەیی دەباتەوە بە «نازدار». ئەو هاوینە ڕووبە کۆتاییە و هەندێک شتی فێری من کرد کە یەکەمجارم بوو تاقیم دەکردەوە، زیاتر لە هەمیشە پەنجەکانم تێکەڵ بە گڵ کرد و شتم خوڵقاند، پەنجەکانم تێکەڵ بە سیم کرد و نەوایی نەوایی گەیشتە پەردەکانی گوێم و پەنجەکانم تێکەڵ بە لاپەڕەی کتێبەکان کرد، بە پێنووسێک کە نووسی تا باری دڵم سووک کاتەوە. هەست دەکەم خۆم لەتەواوی هاوینەکانی ڕابردوو خۆشتر ویست. هەرچەند خۆشەویستی بۆم دۆزەخیش بوو بەڵام بە تینی ئەو ئاورەم کە لەسەر پێم. ڕەنگە ئەو هاوینە خەمین ترینی خۆم بووبم بەڵام هەم و بەردەوامم.

«اون رفت برای همیشە بە جملەی... کە حیف نمیشە این حس... کە دیگە تکرار نمیشە... چشماش، چشماش، چشماش» بێگانەیەک دەئاوێنەدا دەڕوانێتە چاوەکانم؛ دەڵێ: سەخت و پیسە بەڵام قەحبە بوون باشترە تا کەسێکت لەناخەوە خۆش بوێ.

Ye Vaght Yadet Nare [SevilMusic].mp34.87 MB

نەنە لەلای گۆڕە تازەکانە، ئەوڕۆ لاقم هەڵنەدەهاتەوە چۆکم دەفیزاوە کە بەپەنا گۆڕەتازەکاندا دەچوومە خوار، قەبرێکی چۆل چاوەڕێی گەیشتنی مردوویەکی نوێ، تۆڕێکی سەوز بەسەر گۆڕێک، یەکی دیکە تارای سووری پڕ لە گوڵ، گۆڕەکەی دیکە ڕۆحی کابرا لەپەنا وێنەکەی دانیشتبوو و خەفەتی بەحاڵم دەخوارد، لەسەر کێلێک نووسرابوو «ڕەسوڵ» قەوەتمدا لاقم تا دوورتر بمەوە. نەنە لەوێ بوو شۆخ و شەنگ بە دەسماڵێکی زەردەوە دەیڕوانیە من. کوتم گوڵەندامەکەت هاتووە نەنە. گریانی ئەوڕۆم ئاسایی نەبوو، دەتکوت بۆ تەواوی مردووانی ئەو گۆڕستانە نوێیە دەگریم. خەفەت بۆ جوانەمەرگی ئەو منداڵانە... زۆریان کاتیان نەبوو، کەچی ئێستا خۆڵ خەریکە وردە وردە لەشیان دەڕزێنێ و دایکە لەسەر گۆڕی بە گەسکێکی کۆڵ، خۆڵی سەر گۆڕی دەماڵێ....

(کوتی بۆ ساڵگەردی کوڕەکەی جلی دەبەر داری کردبوو دەیکوت کوڕەکەمە... پێدەکەنی. کوتم مەسخەرەی مەکە هەندێک کەس دوای چێشتنی مەرگ ش
(کوتی بۆ ساڵگەردی کوڕەکەی جلی دەبەر داری کردبوو دەیکوت کوڕەکەمە... پێدەکەنی. کوتم مەسخەرەی مەکە هەندێک کەس دوای چێشتنی مەرگ شێت دەبن). چوومە سەرگۆڕی، مۆمەکەم بۆداگیرساند و کوتم دۆعابکە چاک بێوە، پاشان قاقام لێدا. نەخۆشێکەت چاک نەبۆوە هیچ ژیانی منیشی سووتاند.

85482251.mp35.17 MB

هەستەکانم هەمیشە درکاند؛ ڕەنگە ئەوە گەورەترین هەڵەی ژیانم بووبێ.
+3
هەستەکانم هەمیشە درکاند؛ ڕەنگە ئەوە گەورەترین هەڵەی ژیانم بووبێ.

4_5990099078510286230.mp33.72 MB

پێستم لەبیرت ناکا.
پێستم لەبیرت ناکا.

بێزەحمەت نەفەرێک بێ ئەو قاپە ڕەنگە سەبزە لەدەستم دەربێنێ تا مانگی دیکە نوقتەی سپی دە دیوەکەمدا ناهێڵم. ئەوجار هاتوومە زگ دیوار✌️🏼