ru
Feedback

Не попадитесь на канал ботавода! Telemetrio находит и помечает такие каналы 👉 Хотите видеть метку — оформите подписку

•هەیڤاپڕ•

•هەیڤاپڕ•

Открыть в Telegram

•ئێرە مەجلسی شێعر و سیغار و تەنیاییە.

Больше
1 580
Подписчики
+224 часа
+87 дней
-230 дней
Архив постов
هەموو شتێک درۆیە، لە بوونمان ڕا بگرە تا نەمانمان.
23 нояб., 17:27

تۆ چۆنی گیانەکەم، حاڵەکەو خاسە؟! من بێدەنگم پێتوایە فەرامۆشی زاڵە؟! خاوە خەیاڵت، خەیاڵت خاو.
23 нояб., 16:57

لە نێوان کۆڵێک دوو پێ دام و هەست بە تەنیایێکی قووڵ دەکەم. هەموو شتێک نامۆیە بۆم.
23 нояб., 16:56

کە دەڵێ: وێڵم و تاریکە دەورم. ڕێک ئاوا.
23 нояб., 15:35

گیانی گیانەکەم، باوانم.
21 нояб., 10:54

لەسەر جۆلانەی تەنیایێکانم دانیشتووم، لە نێوان پێنج بلووک نیزیکەی چەن هەزارکەس تەنیا من وەخەبەرم. سەگوەڕی سەگەکان لە دوورەوە دەبیسم و جاروبارەش دەنگی وەرینی گەڵایەک دەبیسم. ڕوو بە شاخەکان زاگڕۆسم، وێدەچێ ئەوانیش نووستبن. ئەوشۆ زانیم کێشەم نەبوونی تەنیایی و شوێن بۆ گریان بوو، دوای مانگێک گریام. تەنیایی هیچ بۆمن نامۆ نییە دایە، دەچارەنووسمدا نووسراوە، ڕەنگە کوڕەکەت بەهۆی وەی مرد کە من چارەنووسم تەنیایی بووە. بمبەخشە ئەگەر هۆکاری من بووم. ڕەنگە ئەگەر محەمەد نەمردبا ئەوەندە دنیای من تێکەڵ بە دنیای ئاژەڵان نەبووبا. نازانم، کاتێک کەسێک دەمرێ گابۆڕی بۆ دەکەی و پرسە و سەرەخۆشی بەڕێیەو خەڵک دێن بۆ پڵاو خواردن و قسەوباس ئەوجار ژانی مردنم بە تەنیا چێشت، تەنانەت مافی فرمێسک ڕژانیشتان نەدامێ، قووتم داوە و لێم خڕ بۆوە. نازانم دایە، مانگێک نەگریام چوون دەورم پڕ بوو لەو کەسانەی کە لێم تێنەدەگەیشتن، پڕ بوو لەو کەسانەی کە بێگانەبوون و من کەسێک نیم لای بیگانە فرمێسک بڕێژم. ڕشتم؛ ڕەنگە ئەوجار تەنیا خوێنی خۆم مابێ...
20 нояб., 20:00

Видеосообщение00:31
20 нояб., 19:52

نازانم، هیچ ئیرادێک ناتوانم لەو کابرایە بگرم، دە یەک ساڵی ڕابردوودا ڕێک بۆتە نووسەری دڵخوازم، نە تەنیا ڕۆمانەکانی بەڵکو بەو کتێبە پێم سەلما کە شانۆکانیشی بێ عەیبە.
20 нояб., 10:44

آونگ خاطره های ما عباس معروفی.pdf2.01 MB
20 нояб., 10:42

لەوەیکە ناتوانم فرمێسک بڕێژم زۆر دەترسێم.
20 нояб., 09:31

Tasnife Bihamzaban (Live).m4a7.39 MB
19 нояб., 17:30

photo content
19 нояб., 17:28

هەرچی دەبوو زەنگم بۆ لێدەدا و یەکەم کەس و یەکەم هاوڕێ هەموو شتێکم بۆ ئەو دەگێڕاوە، حەتا ئەو بەیانەی هێستا نۆ ساڵ ژیانمم دەژێر خۆڵ نەنابوو زەنگم بۆ لێدا. دوای وی هەموو شتێک بووبە نمایش، لای بابم چیدیکە نەگریام، کاتی خۆی نەیانهێشت بگریم. ئێستا کە دایک و بابم زەنگ لێدەدەن بۆ چەن دەقان بە بزەی سەر لێوەوە قسە دەکەم، خەمەکان قووت دەدەمەوە. تاقە هاوڕێکەم سێ حەفتە حەولیدا بمدوێنێ و نەمتوانی. تەواوی ئەو کەسانەی ئەو ماوەیە ویستیان ئاگایان لێم بێ و من نەمتوانی گوێم لە دەنگیشیان بێ. ئێستا بە بزەیەکی درۆ دەتوانم زەنگیان بۆ لێدەمەوە سپاسیان بکەم کە ئەوکات لە لام بوون. کە چاو لە ئاوێنەش دەکەم دەتوانم درۆ دەگەڵ خۆم بکەم. بەڵام مێشک و دڵم و لەشم دەزانن درۆیە. خەونەکانم لەهەمووکات قورستر و ئاڵۆزترن. بەسەر عەرزەوە نیم، دێم و دەچم و ئەو کارانەی ئەشێ بیکەم بەزۆری دەیکەم. بەڵام شەوانە بە ژانە فەک وەخۆ دێمەوە، شەویلکەکانم ئازاریان هەیە. خەوەکەم زیاتر و هەمیشەییە. هیچ شتێکی ئەو دنیایەم بۆ گرینگ نییە حەتا بابم کە تەنیا دەزووی منە بۆ مانەوە لەو ژیانە. ئەگەر دەساڵ دیکە، ئەگەر حەفتەی دیکە و ئەگەر سەعاتێکی دیکە بمرم، جیاوازی لام نییە. حاشام کرد لە هەموو شتێک، لە خۆشەویستی و تەنانەت لە خەمۆکیش، حاشای ناوێ... من بوومەتە کەسێکی خەمۆک کە هیچ شتێک دەو ژیانە کێرییەدا لای گرینگ نییە.
19 нояб., 17:24

دۆینێ دنیای خەونەکان بوو، لە نێوان کتێبە هەرزانەکاندا نووقم ببووم.
+1
دۆینێ دنیای خەونەکان بوو، لە نێوان کتێبە هەرزانەکاندا نووقم ببووم.
19 нояб., 12:51

هیچ شتێک نەگۆڕاوە، ساڵێک پترە و ئەوە چەندەمین جارە بە ئازار چاو دەکەمەوە. وابیر دەکەمەوە لەناو زگی دایکیشمدا دەستم مست کردبێ
هیچ شتێک نەگۆڕاوە، ساڵێک پترە و ئەوە چەندەمین جارە بە ئازار چاو دەکەمەوە. وابیر دەکەمەوە لەناو زگی دایکیشمدا دەستم مست کردبێ و نینۆکەکانم حەولیاندابێ بچنە نێو گۆشتم، وابیر دەکەمەوە ئازار وەک خوێن، وەک ترپەی دڵ، وەک ئێسک، لە دەسپێکی مندا بووە. وابیر دەکەمەوە ئازار بەشێکە لە من. باش دەبوومەوە ئەگەر خەونەکان وێڵیان کردبام، وێڵم ناکەن دایە.
19 нояб., 01:08

Repost from کاردۆخ
ئەوین کۆتایی پێنایەت؛ تەنیا ڕۆژێک ئەگاتە ئاستێک ئیتر ناوێری بیری لێ کەیتەوە.
18 нояб., 18:15

+سەعات دوویە بۆ نانووی؟ -خەریکم جێگا پشیلە سازدەکەم بۆ پشیلە خوێن شیرنەکەی بەر دەرکی خابگا تا پاستیلەکانی سەرمایان نەبێ🥲
+سەعات دوویە بۆ نانووی؟ -خەریکم جێگا پشیلە سازدەکەم بۆ پشیلە خوێن شیرنەکەی بەر دەرکی خابگا تا پاستیلەکانی سەرمایان نەبێ🥲
18 нояб., 17:32

+1
VID_20261118_174813_18112026.m4a9.81 KB
18 нояб., 12:11

پێموانەبوو ئەوەندە جوان بێ، دەستم لەرزیوە، بەڵام سۆزی دەنگی ئەوەندە نیشتە دڵم کە حەیفم هات لێی بێبەش بن ئێوە.
18 нояб., 12:09
18 нояб., ~12:10

18 нояб., 12:08