•هەیڤاپڕ•
Ir al canal en Telegram
1 575
Suscriptores
Sin datos24 horas
-117 días
+430 días
Archivo de publicaciones
1 575
بیر لە وشەی «چارەنووس» دەکەمەوە باوان.
کێ چارە دەنووسێ؟! چارەکانی چارەن یان ناچار؟! من تۆم دەویست و تۆشم دەوێ، کەچی وەک باڵندەی ناو قەفەز دەڕوانمە بەرزایەکانی ئاویەرت و تێدەپەڕم. بەڵام لێت نیزیکم و ئەوە سووکناییم دەدا. لەو جادەیە تێدەپەڕم کە شەوانێکی زۆر دەمڕوانیە سەری، پەنجەم سیغار و دڵم خەم، خەمی مەرگ کە لێم نیزیک بوو. چاوم لەو ماشێنانە دەبڕی کە تێدەپەڕین و کات و شوێنیان دەدڕی. لەدوورەوە خەم دیار نەبوو و من داخم دەخوارد کە بۆ من خەمبارم. ئەوشۆ منیش دە یەکێک لەو ماشێنانەدام کە لەدوورەوە دەڕواننە سەرم و خەم نابینن، خەمبارم باوان. ئەوە خووی هەموومانە، دەباڵ گڵی ئێمەی مرۆ ئاوە یان تۆز بەڵام ئی خەمە، گەردی خەمە پڕژاوەتە سەرمان. لە خەمێکەوە بۆ خەمێکی تر. خەمین ترینی خۆمم باوان. هاوڕێکەم دەگەڵ نییە و تەنیاترینی منت دیت ئەوشۆ. سیغارەکەم هەر سیغاری جارانە بەڵام دوکەڵەکەی ئەوجار نیوەیە، نیوەی بۆ لەشی من و نیوەش بۆ ئاسمانی تۆ. هاوڕێکەم لە کۆشی مەرگەکان بەجێ هێشت و خۆم تەنیا دەچم بۆ شارێکیتر. ئەوە چارەنووسە.
باوان ئەوەی چارە دەنووسێ شارەزایە یان نابەڵەد؟! خراپی نووسی. وا من تەنیاترین خەمباری دونیام.
1 575
ئەو چەن ڕۆژە کە حاڵم دەپرسن زۆر هەستێکی مەسخەرەم هەیە. دەبیسم دەپرسن چۆنی و دەنگێک دەمێشکمدا دەڵێ عەزەمەەەەت، دەبێ چۆن بم؟ ئەوە پرسیارە دەیکەی؟ چاوەڕێی بڵێم باشم؟ باش نیم...
دوای چەن سانیە مێشکم هێدی دەبێ و وڵام دەدەمەوە کە
نازانم، باش دەبم.
1 575
دیسان ژیانی سەرگەردانی.
چاو لە کتێبەکانم دەکەم، لەو جیهانەی کە لەنێوان من و ئەواندا شاراوەیە و تەنیا خۆمان دەیزانین و... لە دیوانە شێعرەکان دەڕوانم و خەمینم کە دوور دیسان دەکەوێتە نێوانمان، کە دڵی من لە نێوان دیوانەکانی مەحوی و وەفایی جێ دەمێنێ و منی وێڵ.
شینایی و سەوزایی شووشەکان. گڵەکانی کە ئێستا کەسایەتی تایبەتی خۆیان گرتووە و لەسەر دیوار جێ دەمێنن. گوڵەکانم... کە کەس نییە وەک من نازکێشیان و دەبێ ڕیشەیان بشارمەوە دەخۆڵدا تا خۆڕاگر بن. کچەکەم کە سپاردۆتە دەستی خۆڵ، تۆ دولبەر، تۆ نەنە، هەموو شتێک ڕۆمانسی دەبینم و هاوکات هێڵنجم دێ لە خۆشەویستی.
کوتم دەزانی بۆ بێزارم لەو شارە و پێمخۆشە زوو بڕۆم؟!
کوتی فکرم بۆ هەندێک شت دەچێ بەڵام خۆت پێم دەڵەی بۆ.
مەست بووم، کوتم هەڵدێم تا چیدیکە ئەو نەبینم، تا شایەد فەرامۆشی کەم.
1 575
کەس کتێبی«ذوب شدە»ی عەباس مەعڕوفی هەیە؟! پێویستم بە وێنەی سەفحەیەکە دە کتێبی مندا سانسۆڕە...
1 575
زۆرم حەولدا لەبیریکەم، تا بیرەوەرێکانی ئەو فەرامۆش کەم مەجبور بووم زۆر شتی دیکە لە بیری ساڵە خۆشەکانی ژیانم بسڕمەوە، هیوادارم قەت نەگەڕێتەوە، لە هیچ ساڵێکی تەمەنمدا.
1 575
تەمەن سەیرە، نێوان پێنج ساڵی پێش ئێستام و ئێستام، سەدان ساڵ تەمەنە.
کەسە تایبەتەکانی ژیان قەت فەرامۆش ناکرێن.
1 575
نەنە بە چۆکی خۆیدا دەدا دەیکوت
نازانم بۆ زیندووم،نازانم چۆن زیندووم، قەت پێموانەبوو لە دوای دولبەر زیندوو بمێنم.
