fa
Feedback

فریب کلاهبرداران را نخورید! تل‌متریو این کانال‌ها را شناسایی و برچسب‌گذاری می‌کند 👉 برای مشاهده برچسب، اشتراک تهیه کنید

•هەیڤاپڕ•

•هەیڤاپڕ•

رفتن به کانال در Telegram

•ئێرە مەجلسی شێعر و سیغار و تەنیاییە.

نمایش بیشتر
1 575
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-117 روز
+430 روز
آرشیو پست ها
بیر لە وشەی «چارەنووس» دەکەمەوە باوان. کێ چارە دەنووسێ؟! چارەکانی چارەن یان ناچار؟! من تۆم دەویست و تۆشم دەوێ، کەچی وەک باڵند
بیر لە وشەی «چارەنووس» دەکەمەوە باوان. کێ چارە دەنووسێ؟! چارەکانی چارەن یان ناچار؟! من تۆم دەویست و تۆشم دەوێ، کەچی وەک باڵندەی ناو قەفەز دەڕوانمە بەرزایەکانی ئاویەرت و تێدەپەڕم. بەڵام لێت نیزیکم و ئەوە سووکناییم دەدا. لەو جادەیە تێدەپەڕم کە شەوانێکی زۆر دەمڕوانیە سەری، پەنجەم سیغار و دڵم خەم، خەمی مەرگ کە لێم نیزیک بوو. چاوم لەو ماشێنانە دەبڕی کە تێدەپەڕین و کات و شوێنیان دەدڕی. لەدوورەوە خەم دیار نەبوو و من داخم دەخوارد کە بۆ من خەمبارم. ئەوشۆ منیش دە یەکێک لەو ماشێنانەدام کە لەدوورەوە دەڕواننە سەرم و خەم نابینن، خەمبارم باوان. ئەوە خووی هەموومانە، دەباڵ گڵی ئێمەی مرۆ ئاوە یان تۆز بەڵام ئی خەمە، گەردی خەمە پڕژاوەتە سەرمان. لە خەمێکەوە بۆ خەمێکی تر. خەمین ترینی خۆمم باوان. هاوڕێکەم دەگەڵ نییە و تەنیاترینی منت دیت ئەوشۆ. سیغارەکەم هەر سیغاری جارانە بەڵام دوکەڵەکەی ئەوجار نیوەیە، نیوەی بۆ لەشی من و نیوەش بۆ ئاسمانی تۆ. هاوڕێکەم لە کۆشی مەرگەکان بەجێ هێشت و خۆم تەنیا دەچم بۆ شارێکیتر. ئەوە چارەنووسە. باوان ئەوەی چارە دەنووسێ شارەزایە یان نابەڵەد؟! خراپی نووسی. وا من تەنیاترین خەمباری دونیام.

باوەشی ماڵئاوایی.
+1
باوەشی ماڵئاوایی.

ژیان مقەدەرە هەڵاڵە. مقەدەر.
ژیان مقەدەرە هەڵاڵە. مقەدەر.

Repost from ReşînAl
نەزان چووزانۆ جە بیروونەوە من چێشم مێشۆ جە دەروونەوە

ئەو چەن ڕۆژە کە حاڵم دەپرسن زۆر هەستێکی مەسخەرەم هەیە. دەبیسم دەپرسن چۆنی و دەنگێک دەمێشکمدا دەڵێ عەزەمەەەەت، دەبێ چۆن بم؟ ئەوە پرسیارە دەیکەی؟ چاوەڕێی بڵێم باشم؟ باش نیم... دوای چەن سانیە مێشکم هێدی دەبێ و وڵام دەدەمەوە کە نازانم، باش دەبم.

دیسان ژیانی سەرگەردانی. چاو لە کتێبەکانم دەکەم، لەو جیهانەی کە لەنێوان من و ئەواندا شاراوەیە و تەنیا خۆمان دەیزانین و... لە دیوانە شێعرەکان دەڕوانم و خەمینم کە دوور دیسان دەکەوێتە نێوانمان، کە دڵی من لە نێوان دیوانەکانی مەحوی و وەفایی جێ دەمێنێ و منی وێڵ. شینایی و سەوزایی شووشەکان. گڵەکانی کە ئێستا کەسایەتی تایبەتی خۆیان گرتووە و لەسەر دیوار جێ دەمێنن. گوڵەکانم... کە کەس نییە وەک من نازکێشیان و دەبێ ڕیشەیان بشارمەوە دەخۆڵدا تا خۆڕاگر بن. کچەکەم کە سپاردۆتە دەستی خۆڵ، تۆ دولبەر، تۆ نەنە، هەموو شتێک ڕۆمانسی دەبینم و هاوکات هێڵنجم دێ لە خۆشەویستی. کوتم دەزانی بۆ بێزارم لەو شارە و پێمخۆشە زوو بڕۆم؟! کوتی فکرم بۆ هەندێک شت دەچێ بەڵام خۆت پێم دەڵەی بۆ. مەست بووم، کوتم هەڵدێم تا چیدیکە ئەو نەبینم، تا شایەد فەرامۆشی کەم.

کوتی: کاکە دەنکێکمان هەنار دەدەیەی؟ کوتی: میخوای بردار. چوو هەناری بۆ هێنام🫠
+1
کوتی: کاکە دەنکێکمان هەنار دەدەیەی؟ کوتی: میخوای بردار. چوو هەناری بۆ هێنام🫠

پیام صوتی00:56

هێمن و دەنگی، کۆتا ڕۆژە.

پیام صوتی01:02

ذوب شده عباس معروفی.pdf1.71 MB

کەس کتێبی«ذوب شدە»ی عەباس مەعڕوفی هەیە؟! پێویستم بە وێنەی سەفحەیەکە دە کتێبی مندا سانسۆڕە...

زۆرم حەولدا لەبیریکەم، تا بیرەوەرێکانی ئەو فەرامۆش کەم مەجبور بووم زۆر شتی دیکە لە بیری ساڵە خۆشەکانی ژیانم بسڕمەوە، هیوادارم قەت نەگەڕێتەوە، لە هیچ ساڵێکی تەمەنمدا.

هەموو لەسەر لاقین، بەڵام هەموومان زیندوو نین.

هەرچی خۆشم ویستووە جێی هێشتووم.

ڕۆڵەکەم لای لایە لای لایە لای لایە.

تەمەن سەیرە، نێوان پێنج ساڵی پێش ئێستام و ئێستام، سەدان ساڵ تەمەنە. کەسە تایبەتەکانی ژیان قەت فەرامۆش ناکرێن.
تەمەن سەیرە، نێوان پێنج ساڵی پێش ئێستام و ئێستام، سەدان ساڵ تەمەنە. کەسە تایبەتەکانی ژیان قەت فەرامۆش ناکرێن.

فرمێسک دەبارێ

Nishtiman Project - Arzum erzurumi (2ème mouvement).mp321.71 MB

نەنە بە چۆکی خۆیدا دەدا دەیکوت نازانم بۆ زیندووم،نازانم چۆن زیندووم، قەت پێموانەبوو لە دوای دولبەر زیندوو بمێنم.