•هەیڤاپڕ•
Відкрити в Telegram
1 572
Підписники
Немає даних24 години
-37 днів
+530 днів
Архів дописів
1 572
کە هاتمەوە مەهاباد تازە دەمکوت بۆ بەردەوام چاوم لە شتەکانی کردووە و قەت هیچم لێ نەکڕیوە، پەشیمان بووم ئەوڕۆ چووم تێرم قسەدەگە کرد و پاشان کلیشم لێ کڕی. ئەوجار چاو بە کلی دایکە ئاسێ دەڕژم.
1 572
Repost from ژاوە | Jawe
"فریدون سە پسر داشت" داستان چهار برادرە، کە سرنوشت یا بهترە بگم انقلاب هرکدام را بە سویی میکشاند. برادرانی کە از یک خون و یک ژن هستند، در بزنگاهی از تاریخ در برابر هم میایستند، ایدوئولوژی مسخشان میکند و آنان را چنان در مقابل هم قرار میدهد کە انگار نە انگار از یک خون و تیرەاند.
مجید چند سال پس انقلاب اسلامی مجبور بە فرار میشە، حالا چهار سالیە کە در آلمان زندگی میکنە، اما امان از یوغ سنگینی کە خاک غریب بر گردن آدمی آویزان میکند، پس از چهار سال زندگی در غربت. مجید تصمیم بە برگشتن بە کشوری میگیرد کە حکم اعدامشو صادر کردە، اما وسوسەی بازگشت بە آغوش وطن و نجات از یوغ غربت او را بە سمت ایران میکشاند و ...
این کتاب هم مثل دیگر کتابهای معروفی اثری سیالە، ریزبینی نویسندنە منجر بە رسم تصاویری شدە کە شاید در هیچ کدام از یادداشتها و روایتهای تاریخیای یافت نشود؛ بالاخرە همین است رسالت ادبیات، رسوخ بە وجود انسان.
فکر میکنم کتاب خوب و قابل پیشنهادیە.
📚فریدون سە پسر داشت
#عباس_معروفی
#کتێب
1 572
گەر بمهەوێ ئێرەت بۆ وێناکەم دەبێ بڵێم لە میوانخانەیەکی قەدیمی دە ژوورێکی چکۆلەدا لەسەر تەخت و پەنا پەنجەرە دانیشتووم و دەڕوانمە شلوقی خیابان.
ئاوێنەیەکی زۆر کۆنی لێیە کە ئەگەر دەڕوانمە خۆم هەست دەکەم دەچمەوە بۆ ڕابردوو، بیر لەوە دەکەمەوە چەن کەس لەو ئاوێنەدا ڕوانیویانەتە خۆیان. پەنجەرەیەکی گەورە، دووکەڵی سیغار و گۆرانی کوردی کۆن. ئەگەر ژیان هەر ئەمەندەش ماباوە پێی ڕازی بووم بەس لێرەبام، بۆ هەمیشە.
1 572
لە تەواوی شارەکان وێڵی هێوری بووم و نەبوو لە ئامێزی خۆتم گرەوە دایکە سنە. بمپارێزە و کەسی من بە.
1 572
پێموابێ وە پێش ساڵی بەلوا کەوت ئەوەندە جوان بوو لە ڕوانگەی منەوە...هیچ ناڵێم بۆخۆتان بیخوێننەوە، دڵخۆش دەبم ئەگەر ڕای خۆتانم بۆ باسکەن.
1 572
لەبیرمە بابم هەمیشە باشترین چەرخەکانی بۆ دێنامەوە بەڵام هەمیشەش هەڕەشەیەکی قورسی لەسەر دەکردم کە دەبێ ئاگاداری ماشێنەکان بم، تووند نەڕۆم و لە گەڕەکی ئەرمەنیان نەچمە دەرێ فەقەت نێو کوچی مافی چەرخ لێخوڕینم هەبوو.
ئەو بیرە دەمێشکمدا خەست ببوو کە نابێ بچمە خیابان چوون ماشێن لێم دەدا. نازانم یازدەساڵم بوو یان دوازدە ئێوارەیەک بڕیارمدا چەرخەکەم هەڵگرم و کە بابم ڕۆیی بچمە خیابان، دوریش نا فەقەت دەچم بە کووچەی ماملێدا دێمە دەرێ و دەچمە چوارڕێیانی ئازادی و لەوێش ڕا بە سەیدنیزام دێمەوە نێو ئەرمەنیان. لەبیرم ناچێ چەندە دەترسام، سەرمام بوو، دوو دڵ بووم و پەشۆکاو.
بەڵام چووم. یەکەم هەستی ئازاد ژیانم ئەوکات چێشت، بۆ منداڵێک تێپەڕین لەو سنوورانەی کە بێ جێش نەبوون بەڵام تاقی کردنەوەیان پێویست بوو... کە هاتمەوە هەستم دەکرد گەورە بووم، ئەوجار ناترسێم و ژیان جوانە...
لە دوای وی دڵی بابەم ڕاگرت و هەرجار کە هەستم کرد پێویستە شتێک تاقی بکەم کردم، بە بابەشم نەکوت کە نەترسێ، کە خەمی تاقە کچەی نەبێ و کە باڵی فڕینم نەقرتێنێ...
سبەینێش بە شێوازێکی دیکە تاقی دەکەمەوە... قەرارە دیسان هەست بە ژیان کەمەوە.
1 572
نازانم دڵتەنگی چی ئەوم بەڵام دڵم بۆی تەنگە بەردەوام. نازانم یان نامهەوێ بە وردی بیری لێکەمەوە.
1 572
مەجبورم ئەوڕۆ کتێبە دڵخوازەکەم تەواو کەم چوون نامهەوێ نیوەچڵ بەجێی بهێڵم و ئەوەندەش کە ژێری ئەو بەشانەی کە جنێوی بەو دەوڵەتە داوە خەتم کێشاوە و پێم هەڵکوتووە کە لەهەر کوێ لێم بگرن خودا عافوم کا.
وەک عیشقبازی و ڕاموسانێک کە پێتخۆش نییە تەواو بوو ڕێک هەستم بۆ ئەو کتێبە وایە بەڵام چارەم نییە.
1 572
ئەوان دەیانهەوێ نەخشەی کوردستان لەسەر جوغڕافیا بسڕنەوە، بێخەبەر لەوەیکە دەناخی هەمووماندا کوردستان هەناسە دەکێشێ و ئەوە شتێکە کە هەرگیز ناتوانن بیکوژن.
1 572
تەواوی ئەو شارە لەسەر زیندان سازکراوە. لە هەندێک دیوەکان دەتوانی گوێ لە نۆژکەران ڕاگری کە سەر بە عەرزی دادەدەن تا ناوچاوانیان بە بەردە مۆرە شین بێتەوە، تەق.
«سبحان ربی الاعلی و بحمده»
اللە اکبر دوورترە لە تەقەکان.
لە هەندێک دیوەکانیش دەنگی زرمەی پێی منداڵی مەدرسە دێ. زریکەی زەنگی حەسانەوە و مامۆستای قوتابخانە کە دەڵێ:
بابە پوڵی هێنا.
بابە تەرمی خوێناوی منداڵەکەی لە نێوان کۆڵێک تەرم دۆزیەوە، کەس نازانێ دوای چەن ڕۆژ لە دوای دیتنی چەن هەزار تەرمی دیکە.
مامۆستا دەڵێ با لە دەرس دوور نەکەوینەوە.
دایە سەهۆڵی هێنا.
هەوا ساردە.
تەرم زوو بۆگەن دەبێ.
دایە سەهۆڵی لەسەر تەرم دانا.
دەرسی ئەوڕۆ بەسسە بۆ سبەینێ سەدجار بنووسنەوە، دەستێک کە د... بیبڕێ خوێنی نایە.
لە ساڵۆنەکان هاڕەی ماشێن دێ، لە دیوە بێ پەنجەرەکانی تاکە کەسی، ماشێن بەسەر سەریان دادەڕوا و نامرن، پان نابنەوە، ئەوان پێشتر ناوچاوانیان مۆر کراوە سوور، خوێن وێڵ بووە تا نێو چاویان و خۆڵ پڕیکردۆتەوە چاویان. یان تەرمەکەیان هێستاش نەدۆزراوەتەوە.
تەواوی شەقامەکانی ئەو شارە بەسەر گۆڕەکاندا کێشراوە.
ژێرزەوی تەواوی ئەو وڵاتە، زیندانی تێدا سازکراوە...
1 572
کوتی نێوم دڵتەنگیە، بمخوڵقێنە.
کوتم نامهەوێ گوێم لە دەنگیشت بێ.
کوتی لە دەم بێ بەشم کە.
پێکەوە گریاین.
