•هەیڤاپڕ•
Kanalga Telegram’da o‘tish
1 580
Obunachilar
+224 soatlar
+87 kun
-230 kun
Postlar arxiv
1 580
تۆ چۆنی گیانەکەم، حاڵەکەو خاسە؟! من بێدەنگم پێتوایە فەرامۆشی زاڵە؟! خاوە خەیاڵت، خەیاڵت خاو.
23 Noy, 16:57
1 580
لە نێوان کۆڵێک دوو پێ دام و هەست بە تەنیایێکی قووڵ دەکەم. هەموو شتێک نامۆیە بۆم.
23 Noy, 16:56
1 580
لەسەر جۆلانەی تەنیایێکانم دانیشتووم، لە نێوان پێنج بلووک نیزیکەی چەن هەزارکەس تەنیا من وەخەبەرم. سەگوەڕی سەگەکان لە دوورەوە دەبیسم و جاروبارەش دەنگی وەرینی گەڵایەک دەبیسم. ڕوو بە شاخەکان زاگڕۆسم، وێدەچێ ئەوانیش نووستبن. ئەوشۆ زانیم کێشەم نەبوونی تەنیایی و شوێن بۆ گریان بوو، دوای مانگێک گریام. تەنیایی هیچ بۆمن نامۆ نییە دایە، دەچارەنووسمدا نووسراوە، ڕەنگە کوڕەکەت بەهۆی وەی مرد کە من چارەنووسم تەنیایی بووە. بمبەخشە ئەگەر هۆکاری من بووم. ڕەنگە ئەگەر محەمەد نەمردبا ئەوەندە دنیای من تێکەڵ بە دنیای ئاژەڵان نەبووبا. نازانم، کاتێک کەسێک دەمرێ گابۆڕی بۆ دەکەی و پرسە و سەرەخۆشی بەڕێیەو خەڵک دێن بۆ پڵاو خواردن و قسەوباس ئەوجار ژانی مردنم بە تەنیا چێشت، تەنانەت مافی فرمێسک ڕژانیشتان نەدامێ، قووتم داوە و لێم خڕ بۆوە. نازانم دایە، مانگێک نەگریام چوون دەورم پڕ بوو لەو کەسانەی کە لێم تێنەدەگەیشتن، پڕ بوو لەو کەسانەی کە بێگانەبوون و من کەسێک نیم لای بیگانە فرمێسک بڕێژم.
ڕشتم؛ ڕەنگە ئەوجار تەنیا خوێنی خۆم مابێ...
20 Noy, 20:00
1 580
نازانم، هیچ ئیرادێک ناتوانم لەو کابرایە بگرم، دە یەک ساڵی ڕابردوودا ڕێک بۆتە نووسەری دڵخوازم، نە تەنیا ڕۆمانەکانی بەڵکو بەو کتێبە پێم سەلما کە شانۆکانیشی بێ عەیبە.
20 Noy, 10:44
1 580
هەرچی دەبوو زەنگم بۆ لێدەدا و یەکەم کەس و یەکەم هاوڕێ هەموو شتێکم بۆ ئەو دەگێڕاوە، حەتا ئەو بەیانەی هێستا نۆ ساڵ ژیانمم دەژێر خۆڵ نەنابوو زەنگم بۆ لێدا. دوای وی هەموو شتێک بووبە نمایش، لای بابم چیدیکە نەگریام، کاتی خۆی نەیانهێشت بگریم. ئێستا کە دایک و بابم زەنگ لێدەدەن بۆ چەن دەقان بە بزەی سەر لێوەوە قسە دەکەم، خەمەکان قووت دەدەمەوە. تاقە هاوڕێکەم سێ حەفتە حەولیدا بمدوێنێ و نەمتوانی. تەواوی ئەو کەسانەی ئەو ماوەیە ویستیان ئاگایان لێم بێ و من نەمتوانی گوێم لە دەنگیشیان بێ. ئێستا بە بزەیەکی درۆ دەتوانم زەنگیان بۆ لێدەمەوە سپاسیان بکەم کە ئەوکات لە لام بوون. کە چاو لە ئاوێنەش دەکەم دەتوانم درۆ دەگەڵ خۆم بکەم. بەڵام مێشک و دڵم و لەشم دەزانن درۆیە. خەونەکانم لەهەمووکات قورستر و ئاڵۆزترن. بەسەر عەرزەوە نیم، دێم و دەچم و ئەو کارانەی ئەشێ بیکەم بەزۆری دەیکەم. بەڵام شەوانە بە ژانە فەک وەخۆ دێمەوە، شەویلکەکانم ئازاریان هەیە. خەوەکەم زیاتر و هەمیشەییە. هیچ شتێکی ئەو دنیایەم بۆ گرینگ نییە حەتا بابم کە تەنیا دەزووی منە بۆ مانەوە لەو ژیانە. ئەگەر دەساڵ دیکە، ئەگەر حەفتەی دیکە و ئەگەر سەعاتێکی دیکە بمرم، جیاوازی لام نییە.
حاشام کرد لە هەموو شتێک، لە خۆشەویستی و تەنانەت لە خەمۆکیش، حاشای ناوێ... من بوومەتە کەسێکی خەمۆک کە هیچ شتێک دەو ژیانە کێرییەدا لای گرینگ نییە.
19 Noy, 17:24
1 580
هیچ شتێک نەگۆڕاوە، ساڵێک پترە و ئەوە چەندەمین جارە بە ئازار چاو دەکەمەوە.
وابیر دەکەمەوە لەناو زگی دایکیشمدا دەستم مست کردبێ و نینۆکەکانم حەولیاندابێ بچنە نێو گۆشتم، وابیر دەکەمەوە ئازار وەک خوێن، وەک ترپەی دڵ، وەک ئێسک، لە دەسپێکی مندا بووە. وابیر دەکەمەوە ئازار بەشێکە لە من. باش دەبوومەوە ئەگەر خەونەکان وێڵیان کردبام، وێڵم ناکەن دایە.
19 Noy, 01:08
1 580
+سەعات دوویە بۆ نانووی؟
-خەریکم جێگا پشیلە سازدەکەم بۆ پشیلە خوێن شیرنەکەی بەر دەرکی خابگا تا پاستیلەکانی سەرمایان نەبێ🥲
18 Noy, 17:32
1 580
پێموانەبوو ئەوەندە جوان بێ، دەستم لەرزیوە، بەڵام سۆزی دەنگی ئەوەندە نیشتە دڵم کە حەیفم هات لێی بێبەش بن ئێوە.
18 Noy, 12:09
18 Noy, ~12:10
