𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
Open in Telegram
لقد صار قلبى قابلاً كل صورة فمرعىً لغزلانٍ، ودير لرهبانِ وبيتٌ لأوثانٍ، وكعبة طائفٍ وألواح توراةٍ، ومصحف قرآنِ أدين بدين الحب أنَّى توجهتْ ركائبه، فالحب ديني وإيماني.
Show more3 602
Subscribers
+124 hours
-47 days
-2730 days
Posts Archive
3 602
نوسین شتێکی نا سروشتییە و مرۆڤ پێکیهێناوە بۆ زیاتر مانەوەی لە دنیادا و گەورەکردنی پێگەی خۆی تیایدا، هەر وەک خانووی بەردی و ئەسمەنتی و کۆشک و تەلارە گەورەکان کە لە دوای سەردەمی خێر و بەرەکەتی کۆچەری مرۆڤیان بەستەوە بە زەوییەوە زیاتر و زیاتر.
ئەسڵ و عورفی مرۆڤ لە دنیادا سودوەرگرتنە لە سروشت بە هێندەی ئەوەی کە پێویستییە سەرەتاییەکانی ژیانی پێ بەڕێ دەکات و بۆ ئەو ماوە کەمە ژیانێکی سەرەتایی بۆ بنیاد دەنێت، نەک زیاتر پەیوەستی بکات پێیەوە.
حەزرەتی پێغەمبەر(علیە الصلاة والسلام) لە دوو جێگەدا دوو وتەی گرنگمان پێ دەفەرمووێ کە خوڵاسەی ئەوەیە کە باسمان لێوە کرد.
یەکەمیان دەفەرموێت: کن في الدنيا كانك غريب أو عابر سبيل.
واتە لە دونیادا وەک غەریبێک یان ڕێبوارێک بە.
(ئەمە ئەو بەشەیە کە باسم کرد لە پێکهێنانی شتی دەستکرد بۆ زۆرمانەوە لە ژیانی دونیادا و پەیوەستی زیاتر بە زەوییەوە، چونکە ڕێبوار تەنها کەمێکی لە خواردن هەڵگرتووە و پۆشاکێکی لەبەردایە و دەگەڕێت لە جێیەکەوە بۆ جێیەکی دیکە و ئەوەی بینای دەکات تەنها کوخی بچکۆلەیە بۆ مانەوەی شەوێکی و ئەوەی پێیەتی چەکێکی سوکە بۆ بەرگری لە خۆی لە دڕندە و ئەوەی لەبەریدایە لە سەرما و گەرما دەیپارێزێت)، تەواوی کارەکانی لە هەر جێگەیەکدا کاری کاتین و ئەوەی دروستیشی دەکات بۆ کاتێکی کەمە و پاش خۆی هیچ نیشانەیەکی وای لێ نامێنێتەوە.
دووهەم: نحن أمة أمية لا نكتب ولا نحسب.
واتە ئێمە گەلێکی نەخوێندەوارین، نانوسین و هەژمارکاری ناکەین.
ئەمەشیان لەسەر خوێندن و خوێندنەوەی زۆر و سەریەکنانی کتێب و بەدواداچون لە ناو پەڕاوەکاندا، ئەم ئوممەتە پێویست بوو لەسەری کە زۆر گرنگی بەو باسە نەدات، بەڵکو ئەوە پیشەی کیتابییەکانی پێشو بوو کە دوای توانەوەی ڕوحییەت لەناویاندا سەریان خستە سەر کتێب و گرنگییان بە ڕوکەشی شەریعەتدا و وردەوردە کامە خوێندنەوە و نوسینی زیاتر بووایە و زانیاری زیاتری لەلا بوایە لە ڕوکەشی شەریعەت، ئەوەیان دەخرایە پێشەوە و گەورە دەکرا.
هەر بۆیە خودای گەورە لە حەقیاندا فەرموی:"کمثل الحمار يحمل أسفارا" وەک ئەو کەرەن کە بارە کتێبیان هەڵگرتووە.
دەڵێم و بەرپرسم لەو قسەیەم، ڕێگەی گەشتن بە خودا خوێندنەوەی زۆر و نوسینی زۆر و قسەی زۆر نییە، بەڵکو دڵێکی جوانی شکاو و ڕولەخوایە کە خاڵییە لە کیبر و فێڵ و درۆ و خیانەت و خۆشویستنی دنیا و ئەوەی تیایدایە.
#الهام
3 602
ئەگەر خوێندن و خوێندنەوە و نوسین، ڕێگەی گەیشتن بوایە بە خودا، ئەوا کامڵین و باشترین و گەورەترین پەیامبەر دەیزانی و لە سیفەتەکانی دەبوو.
بەڵام ئەو بابەتە هیچ پەیوەندییەکی نییە بە گەیشتن بە خودا، بەڵکو بە پێچەوانەوە یەکێکە لە هۆکارەکانی دورکەوتنەوە و غافڵبوون لە خودا، لە هەمان کاتدا هۆکارێکی گەورەی گومڕا بوونی مرۆڤەکانە.
لە خۆت بپرسە: لە ژیانتدا چەند نەخوێنەوارت بینیوە ببن بە مولحید؟، من هیچم مولحیدێکم نەدیوە نەزانێت بنوسێت و بخوێنێت و بخوێنێتەوە، بەڵکو ئەو مولحیدانەی بینیومن خوێنەرێکی زۆر عەجیبی کتێب بوون!.
#هەڵوێستە
3 602
نەخۆشی لادانە لە سروشتی و لادانیش لە سروشت نەهێشتنی باڵانسە لە نێوان شتەکاندا و کۆتایهێنانە بە سوننەتی مودافەعە.
سەبارەت بە مرۆڤی ئەمڕۆ، دەتوانم بڵێم کە بە تەواوی زۆرینەی زۆرمان نەخۆشین، لە پێش هەموانەوە ئەوانەی کە بانگەشەی زانستی دەرونی دەکەن، چونکە ئەوان دورترین کەسەکانن لە سروشت و باڵانسە سروشتییەکان، بەوپێیەی کارەکەیان ئەوە دەخوازێت کە لە ناو شارە گەورەکاندا و لە نێوان چوار دیواردا کار بکەن.
هەتا زیاتریش بەرەو پێش بڕۆین، زیاتر لە سروشت دوردەکەوینەوە، بۆیە زیاتر نەخۆش ئەکەوین.
#الهام
3 602
سایگۆ تاکامۆری/
کۆتا سامۆرای کە لە ساڵی 1877 کۆچی دوایی کرد، دوای ئەوەی دژی دەسەڵاتی ئابوری نوێ وەستایەوە و شکستی خوارد، پاشام خۆی کوشت.
سامۆرای لە گرنگترین سیفەتەکانیان بریتی بوون لە: «شەرەفمەندی - دڵسۆزی - بەرپرسیارێتی».
نەمانی سامورای و کۆتایهاتنیان، کۆتایی بەها باڵاکانمان پێ دەڵێت لەو ناوچەیە بە تایبەتی و هەموو ڕۆژهەڵات بە گشتی، بە نزیکی لەو مێژووەدا نەخۆشیە کوشندەکانی ڕۆژئاوا داخڵی وڵاتانی ڕۆژهەڵات بوون، کە لە نەمانی مانا و بەها باڵاکانی کۆمەڵگە و هاتنی بیروباوەڕی ئابوری پەرستی و ماددەگەرایدا خۆیان نواند و خەڵکی شوێنیانکەوتن.
#تەپاوتلی_مۆدێرنە
3 602
لە میسۆلۆجیای ئیغریقیدا کەسایەتییەک هەیە بەناوی ئۆدیب«Oedipus» کە وەک باقی داستانەکانی دیکە پڕمانا و بەچێژە چیرۆکەکەی، کە تێیدا ڕوێکی قەدەر دەردەخات کە دەتوانم بڵێم بەم ڕستەیە پێناسە دەکرێت"هەموو هەوڵێک بۆ دەربازبوون لە چارەنوس، خۆی نزیکبوونەوە و کارئاسانییە بۆ هاتنەدی ئەو چارەنوسە".
ئۆدیب کوڕی پادشا«لایۆس» کە پادشای شاری «تیباس» بوو.
پادشا لایۆس دوای لەدایکبوونی ئۆدیب پێشبینی لە کاهینی پەرستگای«دێلفی» وەردەگرێت بەوەی کە ئەو کوڕەی دەبێتە هۆکاری مردنی باوکی و دەسەڵاتی شارەکە دەگرێتە دەست.
هەر بۆیە بە بێ دودڵی«لایۆس» هەڵدەستێت بە هەوڵدان بۆ لاناوبردنی«ئۆدیب»ی کوڕی، بەڵام لە ترسی خواوەندەکان ناوێرێت خۆی لەناوی ببات، بۆیە سەرەوخوار بە دارێکی ناو دارستانەکەدا هەڵیدەواسێت و فەرمان بە یەکێک لە شوانە خزمەتکارەکانی دەکات کە بچێت بیکوژێت، بەڵام شوانەکە بەزەی پیایدا دێتەوە و دڵی نایات ئەو کارە بکات، بۆیە دەیدا بە هاوڕێیەکی و ئەویش دەیبەخشێت بە پادشای شاری«کۆرنسۆس».
لەوێ لە لای پادشای ئەوشارە گەورە دەبێت، تا ئەگاتە هەڕەی لاوێتی و ڕۆژێک ڕێی دەکەوێتە پەرستگای«دێلفی»، لەوێ کاهینی پەرستگا پێی دەڵێت کە پێشبینی دەکرێت کە باوکی خۆی بکوژێت و دایکی مارە بکات. لەوێدا ئۆدیب گەلێک خەمبارد دەبێت و هەڵدەستێت زڕ-دایک و باوکی بەجێ دەهێڵێت(چونکە وادەزانێت ئەوان دایک و باوکین) و لەو شارە و شانشینەکەش دوردەکەوێتەوە تا بەوە ڕێ بگرێت لە هاتنەدی پێشبینییەکە.
زۆر دەڕوات تا دەگاتە شاری«تیباس» و لەوێ لەگەڵ پیرە پیاوێک و کۆمەڵێک لە پاسەوانەکانی تێکدەگیرێت و پیاوەکە دەکوژێت و هەموو سەربازەکانیشی بە هەمان شێوە جگە دانەیەکیان، کە ڕادەکات.
پاشان دەچێتە ناو شارەکە و هەواڵی کوژرانی پادشا بڵاو دەبێتەوە، لەو دەمانەدا خەڵکی شار هێشتا پادشایان هەڵنەبژاردووە و پادشاکەشیان جێگرەوەی نییە لە نەوەی خۆی، بۆیە گەورەکان مەرجێک دادەنێن بۆ پادشایەتی، کە ئەو مەرجەش ئەوەیە"شارەکە لە سیفۆنیکس ڕزگار بکەن" سیفۆنیکس دڕندەیەک بوو کە سەری مرۆڤ بوو لەشی شێر و دوو باڵی هەبوو، کە لە نزیک شارەکە مۆڵگەی هەبوو، هەر کەسێک بە نزیکیدا ڕێی بکردایە مەتەڵی لێ دەپرسی، گەر نەیزانیایە دەکوشت، کەسیش نەیدەزانی بۆیە هەرکەسێک پێی بگەشتایە کوشتن سەرئەنجامی بوو.
لەوێدا ئۆدیب دێتە پێشەوە و لەناوبردنی سیفۆنیکس دەگرێتە ئەستۆ، دەڕوات بۆلای سیفحنیکس، ئەویش پرسیارێکی لێ دەکات و ئۆدیبیش دەیزانێت وەڵامەکەی، ئیدی لەتاو شورەیی و شکست«سیفۆنیکس» خۆی لە چیایەکەوە بەردەداتە خوارەوە و دەمرێت.
لە پاشدا ئۆدیب دەکرێتە پادشا و ژنی پادشای پێشو کە باوکی خۆی بوو مارەی دەکات و دوو منداڵیشی لێ دەخاتەوە!!.
بەمجۆرە هەم باوکی کوشت و هەم داکیشی مارە کرد.
چیرۆکەکە درێژە و ڕوداوی زیاتری تیادایە بەڵام ئەوەندەیم مەبەست بوو، وێنەکەش ئۆدیبە کە چاوکانی خۆی کوێر کردووە دوای ئەوەی لە کۆتاییدا دەزانێت کە بۆتە بکوژی خۆی و دایکیشی مارە کردووە، منداڵەکانیشی بەسەریدا دەگرین.
#میتۆلۆجیا
#داستان
3 602
حەزرەتی شێخ محمد عوسمان سیراج الدین (قدس سرە العزیز)،
لە جەژنە پیرۆزەیەکیدا بۆ جەنابی عالی مەقام عارفی حەق مامۆستای عەلامە مامۆستا عبدالکریمی مودەڕیس ئەم هۆنراوانە دەنوسێ
یا کەریم دەخیل کەریمم خۆش بی
لە هەموو جەژنا وەک گوڵی گەش بی
جەژنت پیرۆز بێت هەتا هەتایە
بۆ تەفسیری جوان پڕ ئایە و مایە
قەسەم بەو قورئان تۆ تەفسیرت کرد
بەو حەدیسانەی تۆ تەعبیرت کرد
ڕوحم لە لاتە غالب ڕۆژ و شەو
هەر ئانێ جوان بی عومریش لە نەو
مامۆستای عەلامەش کاتێ کتێبی [مواهب الرحمن] تەواو دەکا بە دیاری دەینێرێ بۆ شێخ و ئەم دوو بەیتەی لەسەر دەنوسێ :
ئەم دیارییەم بۆ گەورەی بەرزم
بۆ خۆشەویستی تەختی سەر عەرزم
عوسمانی زەمان مەرکەزی ئیمان
خوا پیپارێزێ لە فیتنەی زەمان...
#توراسی_عیرفانی
3 602
بە هەر سۆفییەک گەشتبم گومانی نەبووە لە ویلایەتی حەزرەتی شا عوسمانی سیراجە دین.
حەزرەتی محمد علیە الصلاة والسلام دەفەرموێت: أَيُّمَا مُسْلِمٍ شَهِدَ لَهُ أَرْبَعَةٌ بِخَيْرٍ أَدْخَلَهُ اللَّهُ الْجَنَّةَ.
واتە هەر موسوڵمانێک چوار کەسی باوەڕدار شایەتی خێری بۆ بدەن ئەوا خودای گەورە دەیخاتە بەهەشتەوە.
جا ئەبێ حاڵی ئەوە چۆن بێت کە هیچ باوەڕدارێک نەبێت لەوانەی پێیگەشتون شاهیدی ویلایەت و کەرامەتیان بۆ نەدابێت و لە سەرو خۆیانەوە بە فەزڵ و مەعریفە و ساڵحییەت نەیانبینیبێت.
خۆر پێویستی بە بەڵگە نییە بۆ نیشانەکردنی لە کاتێکدا ناوەڕاستی ئاسمانی گرتبێت.
تۆ کە پێشەوایەکی ئاوات هەبێ چیت داوە لە گەجەروگوجەری ئەملاولا کە دۆستەکانی خۆشیان شاهیدی خێریان بۆ نادەن نە لە ژیانیان و نە لە دوای مردنیان، ئەسڵەن هەر بە پیاویشیان نازانن لە زۆر کاتدا.
جیاوازییەکە زۆر گەورەیە بۆ کەسێک دڵێکی عاقڵی هەبێت.
3 602
ئەگەر تەنها لە ژیاندا یەک فرسەتت هەبێت بۆ خواستنی یەک ئاوات، ئەوا هەرچی هەڵبژێریت هی خۆت نییە، بەڵکو هی ئەو کەسەیە کە ئەو فرسەتەی پێداوی، بۆیە باشترین هەڵبژرادە ئەوەیە کە بڵێیت: ئەمەوێ کە هیچم نەوێت جگە ئەوەی کە تۆ بۆمت دەوێت، ئیدی جڵەوت بدەرە دەستی با چی دەوێت پێتی بکات.
#الهام
3 602
خودا چێژی لە نوێژی ئەم سەردەمەدا هەڵگرتووە هەر وەک چۆن چێژی ژیان و خواردنی لێ هەڵگرتووە.
3 602
دوێ شەو جەنابی شێخ حەسەن گەلێک فەرمایشتی جوانی فەرموو دەربارەی زۆر بابەت، بەڵام لە گرنگترینیان بۆ بەندە ئەو خاڵە بوو کە فەرمووی: مرۆڤی جاران«جوان مەرد»بوو، هەرچەندە فیسق و فجوریشیان هەبوایە، بەڵام کۆمەڵێک هێڵی سور هەبوون کە نەیاندەتوانی تێی بپەڕێنن، بۆیەش دادوەری هاوەڵان لەویادا دەبینرێت، دادوەری ئەوان بەوە نەبووە کە تاوانیان نەکردووە، بەڵکو هاوەڵان هەندێکیان تیادا بوو کە توشی گوناهە گەورەکانی وەک زینا و شەراب خواردن و قەتڵ بوون، بەڵام هیچ کامیان ئامادەییان تیادا نەبووە لە هیچ کاتێکدا کە درۆ بە دەمی حەزرەت(علیە الصلاة والسلام) بکەن، ئائەوە هێڵە سورەکەی ئەوان بووە، ئەوا لە گەیاندنی دین هیچ مەسڵەحەتێکی خۆیان لێک نەداوەتەوە و هیچ درۆیەکیان نەکردووە، هەر بۆیە عەدالاتی ئەوان لای من ئەم خاڵەیە.
زیادەیەک بۆ قسەکانی جەنابیان دەڵێم:
مرۆڤی ئەم سەردەمە هیچ هێڵێکی سوری نییە، بنەما لەلای ئەو بریتییە لە نەبوونی بنەما، بۆیە هەمیشە دەست بگرن بەوەی کە پێش ئەم سەردەمە موسوڵمانانی لەسەر بوون، بە دڵنیاییەوە ئەوە ڕاستییەکەیە، شوێنکەوتنی فەتوای شاز و قەولی مۆدێرن کە«ما سبقهم بها من احد» گومڕایی و سەرلێشێوانە، تەنانەت ئەگەر بانگەشەکردنیش بوو بۆ شوێنکەوتنی سەلەف(بەو تەفسیرەی ئەوان کە دوورە لە تەفسیری موعتەمەدی جەمعی موسوڵمانانی ڕابردوو) بە هەمان شێوە هەر گومڕایی و لە ڕێ دەرچونە، دەست بگرن بەو زنجیرە زانایەوە کە بە درێژایی مێژوو نوێنەرانی دین بوون.
#هەڵوێستە
3 602
ئەهلی دڵ پێویستیان بە ڕێکخستنی موقەدیمات نییە بۆ دەرئەنجام، ئەوان بە دڵ تەماشەی شتەکە دەکەن و دەرئەنجامی بێ هاوکێشە و حسابات دەردەهێنن، هاوکێشە و حسابات هی بۆ کوێردڵەکانە، وەک ئەو دارەی دەستی کوێرێکە کە سەر ڕێگە تاریکەکەی بەردەمی خۆی پێ ئەزمون دەکات، بەڵام چاوساغ پێویستی بەوە نییە.
هاوکێشە و حسابات لە دابەزینی کوالێتی مرۆڤەکانەوە پەیدا بوو، بۆیە وەک منداڵی پێنجساڵان دەبێت فێری«دارا دوو داری دیی» بکرێت.
شێخە جوانەکەم دەڵێت بیکە منیش ئەیکەم، پێویستم بە بەڵگە نییە، ئەو بۆخۆی بەڵگەیە.
3 602
زۆرن ئەوانەی کە بەسەر چیادا سەردەکەون بۆ ئەوەی ببینرێن، کەمینەیەکن سەردەکەون بۆ ئەوەی ببینن.
#وتە
#ڕەواقی
3 602
لە هەموو لایەکەوە لاشەی لە ئازاردایە، بەڵام بە هێمنی چاوەکانی داخستووە و گوێنداتێ چونکە ڕوحی ئارامە، دەوروبەر ناتوانن بگەنە ڕوح هەرچەندە فشار لە جەستە بکەن، ئەوان تەنها ئازاری ئەو جەستەیە دەدەن، ناتوانن ئازاری ڕوح بدەن، هێزی ڕاستەقینە وا لە پشتی جەستەوەیە، ئەوانەی پەلاماری جەستەی ڕوحێکی بەرزیان داوە لە ڕاستیدا خۆیان ڕوحیان لاوازە، ئەوان توڕەن و دەیانەوێت زیان بگەیەنن لە تاو لاوازی ڕوحیان تۆڵەی ئەو لاوازییە لە جەستەی ڕوحێکی بەهێز دەکەنەوە.
#الهام
3 602
ئاگاداری بیرکردنەوەکانتبە، چونکە لە بەهەشتەوە گوێیان لێیەتی.
قەشە ئۆگەستین
#وتە
#توراسی_عیرفانی
3 602
لە جەنگی دەروندا، دۆڕاو هەمیشە براوەیە.
دەبێت نەفس بدۆڕێت تا بەرزبێتەوە، بە پێچەوانەی جەنگە دنیاییە ماددییەکانەوە، جەنگی ناوەکی هەتا زیاتر دۆڕاوبێت دەرون تیایدا و زیاتر شکست بخوات بەرامبەر ڕوح، زیاتر لە ڕوح نزیک دەبێتەوە، هەروەک ئەسپێک کە لەلایەن سوارچاکێکی کارامەوە دەستەمۆ دەکرێت و دەبنە خۆشەویستی یەکتر لە دوای دەستەمۆ بوون، هەروەک ژن چەندە دەستەمۆی پیاوەکەی بێت هێندە خۆشەویستتر دەبێت لە دڵیدا.
#توراسی_عیرفانی
3 602
زۆرینەی شوێنکەوتوانی«دەججال» ئافرەتانن.
قال رسول اللە(صلی اللە علیە وسلم):
"يَنْزِلُ الدَّجَّالُ فِي هَذِهِ السَّبَخَةِ بِمَرِّقَنَاةَ، فَيَكُونُ أَكْثَرَ مَنْ يَخْرُجُ إِلَيْهِ النِّسَاءُ، حَتَّى إِنَّ الرَّجُلَ لَيَرْجِعُ إِلَى حَمِيمِهِ وَإِلَى أُمِّهِ وَابْنَتِهِ وَأُخْتِهِ وَعَمَّتِهِ، فَيُوَثِّقُهَا رِبَاطًا، مَخَافَةَ أَنْ تَخْرُجَ إِلَيْهِ".
واتە: لەم ناوچە وشکەڵە و لە دۆڵی((مرقناة) کە دەکەوێتە مەدینە چونکە دەججال خۆی ناتوانێت بچێتە ناو شارەکە)) زۆرینەی ئەوانەی بەرەوڕوی دەچن و شوێنی دەکەون ئافرەتانن، بۆیە کاتێک پیاو دەگەڕێتەوە بۆلای ژنەکەی و دایکی و کچەکەی و خوشک و پورەکانی، پەلوپۆیان دەبەستێتەوە بۆ ئەوەی نەچن بۆلای و شوێنی نەکەون.
لەم فەرمایشتەدا چەند ئاماژەیەکی گرنگ هەیە:
١- ئافرەتان زۆر ئاسانتر لە پیاوان فریو دەخۆن بە فێڵەکانی شەیتان کە«دەجال و سەردەمی دەجال و دەجالئاساکان» دەرکەوتەن بۆی.
٢- ئەگەر ئەمە حاڵی مەدینەی پەیامبەر بێت کە پێگەی ئیمانە و پارێزراوە بە فریشتەکان، ئەوا جێگەکانی دیکە پێشوەختە ئافرەتانیان شوێنی کەوتون.
٣- ئافرەت بەردەوام پێویستی بە پاراستنە لەلایەن پیاوەوە، پێویستی بەوەیە پیاو بیپارێزێت لە پیاوانی دی و تەنانەت ئافرەتانی دیکەش بە هەمان شێوە.
٤- ئافرەت نابێت بدرێتە دەستی خۆی و هەڵبژاردنی هەبێت لە بابەتە مەسیرییە دژوارەکاندا، بەڵکو دەبێت پیاو جڵەو بگرێتە دەست و بڕیار بدات.
#فەرمودە
#میتافیزیکی_نێرومێ
3 602
سیستمی دارای نوێ و کۆمپانیا زەبەلاحەکان و پارەپەرستی، مرۆڤیان لە بوونەوەرێکی سروشتییەوە کرد بە بونەوەرێکی ڕۆبۆتی، لە ژێر ناوی«بەرەو ژیانێکی باشتر» مرۆڤیان برد بۆ بنمیچی کۆیلایەتی و جیهانیشیان کرد بە کارگەیەکی گەورە، بە جۆرێکی وا کە مرۆڤ هەموو ژیانی تەرخان دەکات لە کارکردنی بەردەوام لە چوارچێوەی دیواری ئەسمێنتی، لە پێناو ئەوەی کە لە کۆتاییەکانی تەمەنیدا وەک جوتیارێکی سەدەکانی ناوەڕاست لە کێڵگەیەکی دورەدەستدا بژی!!.
ئەگەر بەڵای سیستمی بە مانا کردنی ئابوری و جیهانی مۆدێرنە بەسەر مرۆڤەوە تەنها ئەمە بێت، ئەوا کافییە بۆ ئەوەی پێی بوترێت«پیسترین دۆخی گوزەرانی مرۆڤ».
#تەپاوتلی_مۆدێرنە
#هەڵوێستە
3 602
ئافرەت دەگەڕێتەوە سەر سروشتی خۆی کاتێک شارە گەورەکان کاول دەبن و باڵادەستی حکومەتەکان بەسەر خاکی ژێردەستیان کەمدەبێتەوە و دەسەڵات دەچێتەوە ژێر دەستی کۆمەڵە بچوکەکان، ئەوکاتەی کە غەریزە و لاشە و عەقڵی بەهێز دەدوێت و دوژمنایەتی ڕاستەقینە دەستپێدەکات و لەو وەهمە مرۆڤ ڕزگاری دەبێت کە لە نێو چیمەنتۆ و ئاسنی شارە گەورەکاندا بۆی دروستکراوە.
#هەڵوێستە
