ru
Feedback

Не попадитесь на канал ботавода! Telemetrio находит и помечает такие каналы 👉 Хотите видеть метку — оформите подписку

𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂

𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂

Открыть в Telegram

لێرە سودی ماددی وەرناگریت، جێگەیەکە بۆ مەعریفە کە ناخ پڕ دەکات نەک گیرفان، ئێمە لەوانەین کە ڕوحمان کۆنە و جەستەمان لە سەردەمی نوێدا دەژی.

Больше
3 535
Подписчики
Нет данных24 часа
-47 дней
-2530 дней
Архив постов
ئەگەر بتەوێت منداڵەکەت لە هونەری جومناستیک شارەزا بێت ئەوا لە هەموان ناپرسیت کە ئایا جومناستیک گونجاوە یاخود نا، بەڵکو دەچیت بۆلای کەسێک کە مامۆستای جومناستیکە، ڕای ئەو لەو بوارەدا لە ڕای زۆرینەی خەڵکی گرنگترە و پێش دەخرێت بەسەر ڕای ئەواندا، بەڵام کێیە ئەوەی کە بەهرەدارە بەوەی بزانێت هونەر خۆی چییە سەرەتا؟، پاشان بۆچی مەعریفەت خۆی گرنگترین نییە کاتێک تۆ بۆ هەر شتێکی تایبەت دەگەڕێیتەوە بۆلای شارەزا لەو بوارەدا؟ مەگەر هەر لەبەر ئەوە نییە کە مەعریفەتی هەیە لەو بوارەدا؟، کەواتە دەبێت مەعریفەت لە خودی خۆیدا بەرزترین بێت و هەموو ماناکانی دی بۆی دەگەڕێنەوە. سوکرات 📚هەڵگۆزراوەیەک لە دایەلۆگی(لاخیس)ی ئەفلاتون #سوکرات #ئەفلاتون #لاخیس #وتەی_پێشەوایانی_فەلسەفە
23 нояб., 06:52

گەمژەترین کەس ئەو کەسەیە کە دواڕۆژی خۆی دەگۆڕێتەوە بە دنیای کەسانی دیکە. عمر بن عبدالعزیز #وتەی_پێشەوایان #عمر_بن_عبدالعزیز
21 нояб., 04:17

یاری GTA دەربڕینێکە بۆ چینە بێکەڵکەکەی کۆمەڵگەی مۆدێرنە لە ناو شارە گەورەکانی جیهانی سەرمایەداریدا، کاتێک گەنجێک لە سەر شەقام
یاری GTA دەربڕینێکە بۆ چینە بێکەڵکەکەی کۆمەڵگەی مۆدێرنە لە ناو شارە گەورەکانی جیهانی سەرمایەداریدا، کاتێک گەنجێک لە سەر شەقامەکانی پڕ لە خۆپەرستی و پارەپەرستیدا گەورە دەبێت و جگە لە تێرکردنی حەزە جەستەییەکانی شتێکی دیکەی لەلا گرنگ نییە و دوور و نزیک پەیوەندییەکی بە ڕوحەوە نییە، سیماکەی پارە و ئافرەت و خواردنی خێرا و خیانەت و ئاژاوە و کێبڕکێی کۆکردنەوەی زۆرترین بڕی پارەیە بۆ خزمەتکردنی ورگ و بەینی ڕانەکان. ئافرەتیش تێیدا جگە لە کاڵایەک هیچی دیکە نییە، لە ڕاستیدا ئەوە دەربڕینێکی تەواو لۆژیکیانەیە بۆ جیلی داهاتوو. #عنقاء #عەنقا #مۆدێرنە #یاری_ئەلیکترۆنی #GTA
19 нояб., 16:37

ڕاڤەی کتێبی یوسفرۆ(Euthyphro) #ڕەڤەی_کتێبەکانی_ئەفلاتون #یوسفرۆ #ئەفلاتون https://t.me/Phoenix_Academy0
17 нояб., 17:55

سوکرات لێرەدا لە بەڵگەی(التمانع) بەکاردەهێنێت هەم بۆ ڕەتکردنەوەی فرەخوای و هەم بۆ هەڵوەشاندنەوەی بەباشدانان و بە خراپدانانی ع
+1
سوکرات لێرەدا لە بەڵگەی(التمانع) بەکاردەهێنێت هەم بۆ ڕەتکردنەوەی فرەخوای و هەم بۆ هەڵوەشاندنەوەی بەباشدانان و بە خراپدانانی عەقڵی. ئەم ڕێکارە هەزار ساڵ دواتر متکلمین گرتیانەبەر هەم دژی بتپەرست و سەنەوییەکان و هەم دژی موعتەزیلە. سوکرات 📚یوسفرۆ #سوکرات
17 нояб., 06:57

یوسفرۆ تەنها نییە، هەتا ئەم ساتەش عەوامی ناو کتێب ڕێبازەکەیان بەرنەداوە، سوکراتی داماویش بە مسقاڵ هاو ڕێبازی دەستدەکەوێت. #می
یوسفرۆ تەنها نییە، هەتا ئەم ساتەش عەوامی ناو کتێب ڕێبازەکەیان بەرنەداوە، سوکراتی داماویش بە مسقاڵ هاو ڕێبازی دەستدەکەوێت. #میم_فەلسەفی
16 нояб., 18:22

ڕاڤەی کتێبی کریتۆ/Crito #ڕەڤەی_کتێبەکانی_ئەفلاتون #کریتۆ #ئەفلاتون https://t.me/Phoenix_Academy0
16 нояб., 12:50

مامەڵە کردنی نادادوەرانە لەگەڵت مانای ئەوە نییە کە تۆ(مرۆڤی دانا) کاری نا دادوەرانە بکەیت. سوکرات 📚Crito #سوکرات #وتەی_پێشەوایانی_فەلسەفە
15 нояб., 18:16

ئەگەر ڕاکەم لە زیندان ئەوا سێ هەڵەم کردووە بەرامبەر ئەسینا: یەکەم ئەوەیە کە بەرامبەر دایک و باوکم کردومە کە ئەسینین و پەروەردەیان کردووم. دووهەمیان ئەوەیە کە یاسای وڵاتەکەم شکاندووە. سێهەمیان ئەو پەیمانەم شکاندووە کە لە نێوان هەموو ئەسینییەکاندا هەیە. کاتێکیش بەم تەمەنەوە ڕابکەم بۆ ژێر سایەی هەر وڵاتێک ئەوا بە چاوێکی سوک تەماشا دەکرێم، ئایە بۆچی ئەمە بکەم بەم تەمەنەوە؟ لە پێناو کەمێک خواردن و خواردنەوەی زیاتر و ژەمێکی ئێواران؟!. سوکرات 📚Crito #سوکرات #وتەی_پێشەوایانی_فەلسەفە
15 нояб., 18:03

تۆ لە باوکتی و بەشێکی لەو بۆیە ناکرێت خراپەی لەگەڵ بکەیت، بە هەمان شێوە کۆمەڵگە و شارەکەشت هەروایە، کاتێک کۆمەڵگەکەت ستەمێکت لێ دەکات یاخود سزات دەدات ناکرێت لێی یاخی بیت، هەر وەک چۆن لە باوکت هەڵناگەڕێیتەوە و یاخی نابیت، بەڵکو پێویستە بە بێدەنگی ئارامی لەسەر بگرین ئەگەر نەمانتوانی قەناعەتیان پێ بکەین بەوەی کە هەڵەن. سوکرات 📚Crito #سوکرات #وتەی_پێشەوایانی_فەلسەفە
15 нояб., 17:47

کتێبی Apologies/الدفاع/پۆزش #ڕەڤەی_کتێبەکانی_ئەفلاتون #پۆزش #ئەفلاتون https://t.me/Phoenix_Academy0
15 нояб., 11:20

پێویست ناکات گوێ بدەین بە قسەی و بیر و بۆچونی زۆرینە، کەسە چاکەکان خۆیان بیر دەکەنەوە و ڕاستییەکانیان بۆ دەردەکەوێت و دەیزانن. سوکرات 📚Crito #سوکرات #وتەی_پێشەوایانی_فەلسەفە
13 нояб., 17:40

مرۆڤانێک هەن بە سروشت کۆیلەن، بۆیە دەبێت کەسانێکی دی بەڕێوەیان ببەن، ئەمە ستەم نییە لێیان بەڵکو ڕەحمەتە کە کەسانێک ئەو ئەرکە لە ئەستۆ دەگرن و سنوریان بۆ دیاری دەکەن و بەڕێوەیان دەبەن. ئەرستۆ 📚Politic #ئەرستۆ #وتەی_پێشەوایانی_فەلسەفە
13 нояб., 09:50

سوکرات لێرەدا باسی زەوی ڕاستەقینە دەکات، کە دیارە بە دڵ کەشفی کردووە، شێوازێک لێی دەدوێت کە لە نێوان ماددە و مەعنادا سەر لە خ
سوکرات لێرەدا باسی زەوی ڕاستەقینە دەکات، کە دیارە بە دڵ کەشفی کردووە، شێوازێک لێی دەدوێت کە لە نێوان ماددە و مەعنادا سەر لە خوێنەر تێکدەدات بە جۆرێک کە تیایدا نازانێت کە ئایا باسی واقیعکی گەردونی دەکات یان لێکدانەوەیەکی میتافیزیکی، بەڵام ئەم جۆرە لە باسکردن زیاتر لە باسکردنی دینی ئاسمانی و عیرفانی سۆفیدا خۆی دەبینێتەوە، بۆیە تێگەیشتن لێی بە هیچ شێوەیەک ئاسان نییە بە تایبەتی بۆ کەسێک کە ئاگای لە عیرفان و تەسەوف نییە. *خاڵێکی دی کە زۆر گرنگ نییە لام، بەڵام لەوانەیە کەسانێک هەبن لەلایان گرنگ بێت ئەویش باسی زەوییە لەلای سوکرات کە چواندوێتی بە گۆیەک کە ئەگەر لە ئاسمانەوە تەماشای بکەیت وەک موروێکی درەوشاوە دێتە پێش چاو، ئەم زەویەش کە لەسەری دەژی تەنها کونێکی زەوی ڕاستەقینەیە و ئێمەش وەک بونەوەرانی ئاوی کە زەویمان نەدیوە گەر لەم زەوییە بچینە دەرەوە دەگەی بەو زەوییە گەورە جوانە. 📚Pheadon #سوکرات
12 нояб., 16:34

هەموو شتێک لە وجوددا کاری خۆی هەیە، چەقۆ بۆ بڕینە و چاو بۆ بینین. دەبێت مرۆڤ لە ژیانیدا ئەرکی چی بێت؟ بژی و چێژی جەستەیی لە خواردن و جوتبوون و خەوتن وەربگرێت؟ نەخێر ئەوە کاری ئاژەڵەکانە کە نزمترن لە مرۆڤ، بەڵکو کاری مرۆڤ بریتییە لە عەقڵکاری و بیرکردنەوە و تێڕامان کە هیچ بوونەوەرێکی سەر زەوی ئەو توانایەی پێ نەدراوە جگە مرۆڤ. ئەرستۆ 📚Nicomachean Ethics #ئەرستۆ #وتەی_پێشەوایانی_فەلسەفە
12 нояб., 10:55

جەنگی شەیتان لەگەڵ مرۆڤدا لەسەر خوایە
12 нояб., 05:11

کە باسی ڕەنگێکی جوان یان شێوەیەکی جوان یاخود شتێکی جوانم بۆ دەکەن، ئەمە تەنها ئاڵۆزی هزرم زیاد دەکات، بۆیە واز لە هەموو ئەو نمونانە دەهێنم و دەست دەگرم بەو جوانییەی کە بەژداری لە جوانکردنی هەموویان کردووە، بە نەزانی یاخود گەوجانە دەپرسم«جوانی چییە» دەمەوێت تێیبگەم؟. سوکرات 📚Pheadon #سوکرات #وتەی_پێشەوایانی_فەلسەفە
11 нояб., 16:06

μηδεὶs ἀγεωμέτρητος εἰσίτω مەیەرە ژوورەوە ئەگەر ئەندازیار نیت. ئەکادیمیا ———- قوڵبوونەوەی فەلسەفی پێویستی بەوەیە بنەمایەکی بی
μηδεὶs ἀγεωμέτρητος εἰσίτω مەیەرە ژوورەوە ئەگەر ئەندازیار نیت. ئەکادیمیا ———- قوڵبوونەوەی فەلسەفی پێویستی بەوەیە بنەمایەکی بیرتیژی لە مرۆڤەکەدا هەبێت، کە زیاتر بێت لە ڕوکەش، پێویستی بە ڕوحییەتێکی بەرز هەیە کە زیاتر بێت لە ئازایەتی، پێویستی بە لەخۆبردنێک هەیە کە زیاتر بێت لە قوربانیدان. ڕێگەی مەعریفە گەوج قبوڵ ناکات، بەڵکو دەبێت ڕەگەزی عەقڵی تاکەکە لەو ئەسیەدا بێت کە توانای هەڵگرتنی ئەو بارە سەختە مەعنەوییەی هەبێت. مەعریفە وەڵامی چۆن ناداتەوە، ئەوە لەبیر خۆت ببەرەوە کە بپرسی چۆن؟ بەڵکو وەڵامی(بۆ) دەداتەوە، مرۆڤ تیایدا دەبێت بگاتە ئاستێک کە بەرزتر لە خۆی تەماشا بکات، تیایدا خۆی نابێت مەبەست بێت، کاتێ دەپرسیت چۆن؟ واتە بەدوای کەرەستەیکدا دەگەڕێیت بۆ خزمەتکردنی خۆت، وەک هەر کەرەستەیەکی دیکەی ژیانی دنیا، بەڵام کە پرسیت بۆ؟ ئەوا تۆ لە حەقیقەت دەکۆڵیتەوە، بەدوای هۆکارەکانی پشتەوە دەگەڕێیت، نەک بۆ خزمەتی خۆت بەڵکو بۆ تێگەیشتن لە ڕاستیی و خزمەتکردنی. یەک چۆن وەڵامی هەیە، ئەویش ئەوەیە چۆن خزمەتی ڕاستی بکەم؟ نەک لە پێناو ئەوەی کە من منم، بەڵکو لە پێناو ئەوەی ڕاستی ڕاستییە. #تێڕامان #الهام
11 нояб., 10:05

ئەگەر وترا سوکرات لە سیبیۆس بچوکترە و لە فیدۆن گەورەتر، واتای ئەوە نییە بچوکی فیدۆن لەبەر ئەوەیە کە فیدۆنە و گەورەی سوکرات لەو لەبەر ئەوەیە کە سوکراتە، یاخود گەورەیی سیبۆس لەبەر ئەوەیە کە سیبیۆسە، بەڵکو هۆکارێک هەیە کە وای کردووە ئەمیان گەورە و ئەویان بچوک بێت کە ئەویش«گەورەیەتی و بچوکێتیی»لە خودی خۆیاندا(واتە بیرۆکەی گەورەیی و بچوکی ڕەها). سوکرات 📚pheadon #سوکرات #وتەی_پێشەوایانی_فەلسەفە
10 нояб., 18:25