ar
Feedback
𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂

𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂

الذهاب إلى القناة على Telegram

لقد صار قلبى قابلاً كل صورة فمرعىً لغزلانٍ، ودير لرهبانِ وبيتٌ لأوثانٍ، وكعبة طائفٍ وألواح توراةٍ، ومصحف قرآنِ أدين بدين الحب أنَّى توجهتْ ركائبه، فالحب ديني وإيماني.

إظهار المزيد
3 660
المشتركون
+324 ساعات
-97 أيام
-2730 أيام
أرشيف المشاركات
ڕەحمەتی خودا لەم زاتە موبارەکە(ولا نزکي علی اللە)، بیرمە کە دایکم بەردەوام بە دیار قسەکانییەوە دادەنیشت، منیش لەگەڵیدا گوێم لێ دەگرت، ئەوکات شتێکی وا حاڵی نەئەبووم لێی، تەنها هەستم بە ئیماندارییەکی قوڵ دەکرد کاتێ گوێم لە دەنگی دەبوو، هەستم ئەکرد مرۆڤێکە لە بەهەشتەوە دابەزیوە و بە دەستییەوە کلیلی دڵە قوفڵکراوەکانی پێیە و بە هێمنی دەیانکاتەوە و خۆی دەکات بە ژورا، نەمدی لە ژیانمدا موسوڵمانێک بەڵکو مولحید و کافریش ڕقیان لێی بێت و دژایەتی کەسایەتی بکەن(بەدەر لە بانگەوازەکەی چونکە ئەوە هەر دژایەتی دەکرێت). ساڵ بە ساڵ خۆزگەم بە پار، ئەوسا ئەمانە مامۆستایانی سەر شاشەکانمان بوون، ئیستەش مەگەر هەر خوا خۆی بزانێ چی لێهاتووە، مناڵە وردکە لەلایەک و شێخ و مەلای بەتاڵ و بەناو بانگخواز، لە لایەکی دی. #الهام

إلهي لست للفردوس أهلا * ولا أقوى على نار الجحيم* فهب لي توبة، واغفر ذنوبي* فإنك غافر الذنب العظيم* قال سيدي عبد الوهاب الشعراني - رحمه الله -: من واظب على قراءة هذين البيتين في كل يوم جمعة، توفاه الله على الإسلام من غير شك. ونقل عن بعضهم أنها تقرأ خمس مرات بعد الجمعة.

مەولانا بۆ خودا: جرحُ الحبيب خيرٌ من مرهم الغريب. برینێک کە خۆشەویست لەسەرم دروستی دەکات بە لێدانەکانی، لە دەرمانی جگە ئەو باشترە. #وتەی_پێشەوایانی_ئیسلام

عن عبدالله ابن مسعود، قال: جاء رجل إلى النبي ﷺ فقال: إني عالجت امرأة في أقصى المدينة، وإني أصبت منها دون أن أمسها، فأنا هذا فاقض فيّ ما شئت، فقال عمر بن الخطاب: «لقد ستر الله عليك لو سترت على نفسك» ولم يرد النبي ﷺ شيئاً... ونزلت الآية: (وَأَقِمِ الصَّلَاةَ طَرَفَيِ النَّهَارِ وَزُلَفًا مِّنَ اللَّيْلِ ۚ إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ ۚ ذَٰلِكَ ذِكْرَىٰ لِلذَّاكِرِينَ). #فەرمودە #الحديث

بەڵام ڕێگای ڕۆحی، ئەو مێرگەیە کە مەعریفە لە هاوکێشە عەقڵییە ماندووکەرەکانەوە دەگۆڕێت بۆ ئەزموونێکی بوونگەرایی چێژبەخش، کە تێیدا مرۆڤ بە ئاشتی لە ئازاری گەڕانی درێژخایەنەوە دەگوازێتەوە بۆ ئارامیی تامکردن و گەیشتن. #عنقاء #ڕۆح #عەقڵ

لەنێوان ماندووبوونی بیرکردنەوە و شیرینیی کەشفدا گەشتی عەقڵ و ڕۆح بەرەو زانستەکانی حەقیقەت لە مێژووی هەوڵەکانیی مرۆڤدا بۆ تێگە
لەنێوان ماندووبوونی بیرکردنەوە و شیرینیی کەشفدا
گەشتی عەقڵ و ڕۆح بەرەو زانستەکانی حەقیقەت لە مێژووی هەوڵەکانیی مرۆڤدا بۆ تێگەیشتن لە بوون، پرسی "سروشتی مەعریفە" سەرنجی زۆری پێدراوە. تێڕوانینێکی ڕەسەن و دێرین هەیە کە زانا گەورەکان و فەیلەسوفەکان لە بەستێنی مێژوودا دایانڕشتووە، کە ڕێڕەوی هۆشیاری دەکاتە دوو بەشەوە: ڕێگای عەقڵیی تیۆری، و ڕێگای ڕۆحیی شایتحاڵی (بینینی دڵ). لە کاتێکدا یەکەمیان ئاسۆکان بەڕووی ئەگەرگەلێکی بێکۆتاییدا دەکاتەوە، بەڵام زۆرجار دەبێتە هۆی سەرلێشێواوی و دڵەڕاوکێ بۆ خاوەنەکەی؛ لەبەرامبەردا، ڕێگای ڕۆحی وەک جۆرێک لە تامکردن و شادمانیی بوونگەرایی دێت کە حەقیقەت لە بیرۆکەیەکی وشک و بێدەنگەوە دەگۆڕێت بۆ چێژێکی ژیاو. - دڵەڕاوکێی گومان و ماندووبوونی بەڵگەی عەقڵی: پشتبەستنی ڕەها بە عەقڵی پەتی بۆ گەیشتن بە حەقیقەتە گەورەکان، سەرەتای گەشتێکی تاقەتپڕووکێن و سەختە. عەقڵ بە سروشتی خۆی ئامرازێکی شیکردنەوە و لێکبڵاوکردنەوەیە، بەدوای هۆکار و هۆکارەکاندا دەگەڕێت، و هەمیشە لەنێوان بەڵگە و نیشانەکاندا دێت و دەچێت بەبێ ئەوەی بگاتە خاڵێکی یەکلاکەرەوە و جێگیری یەقین. ئەم دۆخە لە "دڵەڕاوکێی مەعریفی" لە زۆر کاتدا دەکرێت بگۆڕێت بۆ ئازارێکی ناوەکیی ڕاستەقینە و تەنگژەیەکی دەروونی و جەستەیی کە ڕێبوارەکە ماندوو دەکات. له‌ قووڵایی ئه‌م ئه‌زموونه‌ تاقیکەرەوەیەدا، «ئەبو حامیدی غەزالی»لە کتێبەکەیدا «المنقذ من الضلال» (ڕزگارکەر لە گمڕایی) باسی ئەوە دەکات کاتێک چۆن نوقمبوون لە ڕێبازە عەقڵییە وشکەکاندا تەنیا سەرلێشێواوی بۆ هێناوەتەوە، و هیچ شتێک لەو خولگەیە ڕزگاری نەکردووە تەنیا وەرچەرخان بەرەو فەزای ڕۆحی نەبێت، و جەخت دەکاتەوە کە چاکبوونەوەی ڕاستەقینەی مەعریفە بە بەڵگەی ڕەق و نووسراو نەبووە، بەڵکو بەمە بووە: "ڕووناکییەک بوو کە خودا خستییە ناو دڵەوە، و ئەو ڕووناکییە کلیل بۆ زۆربەی مەعریفەکانە." عەقڵ دەتوانێت سنوورەکانی بیرۆکەکە دیاری بکات، بەڵام ناتوانێت ئارامیی دڵنیایی بە نەفسی مرۆڤ ببەخشێت. - سنوورەکانی عەقڵ و بەربەستەکانی بیرکردنەوە بەرامبەر بە فرەوانیی ڕۆح ڕەنگدانەوەی فەلسەفیی قووڵی ئەم جیاوازییە لە تێگەیشتن لە خودی سروشتی عەقڵدا دەردەکەوێت؛ عەقڵ لە بنەڕەتی زمانەوانیدا لە "عِقال" واتە حەسار یان بەندەوە هاتووە. ئەو هەمیشە هەوڵ دەدات حەقیقەتی بێپایان لە ناو قاڵب و لۆژیکێکی دیاریکراودا قەتیس بکات، ئەمەش وای لێدەکات دەستەوەستان بێت لە دەستپێکردنی زانستە قووڵەکان مەگەر تەنیا لە ڕواڵەت و بە شێوەیەکی گوماناوی و ئەگەری نەبێت. لێرەوە جیاوازییەکی بنەڕەتی لەنێوان دوو جۆر زانستدا دەردەکەوێت کە «محیی الدین ابن عربي» پەردەی لەسەر لاداوە، و ڕوونی دەکاتەوە کە جیاوازییەکی گەورە هەیە لەنێوان: *زانستی دەستکەوتوو (عەقڵی): کە لەسەر بنەمای تێڕوانین و بەڵگە وەستاوە، کە تێیدا خاوەنەکەی هەمیشە لە ماندووبوون و کۆششی بەردەوامی بیرکردنەوەدایە لە ترسی گومانەکان و بۆ ڕەتکردنەوەی بەڵگەکان. *زانستی بەخشراو (ڕۆحی): کە لەسەر بنەمای "چێژ و تامکردن" (الذوق) و بینینی دڵ وەستاوە، کە تێیدا مەعریفە بەبێ ماندووبوون دەڕژێتە ناو دڵەوە، تا دەبێتە وەک میوەیەکی خۆش کە ڕێبوارەکە چێژی لێ وەردەگرێت؛ لێرەدا حەقیقەت بە چاوی بەسیرەت و ناوەوە دەبینرێت نەک بە چاوی بیرکردنەوەی دوودڵ. - عەشق و چێژی ڕۆحی: حەقیقەتەکان وەک میوەی پێگەیشتوو کاتێک ڕێبوار لە کۆتوبەندەکانی لۆژیکی وشک ڕزگاری دەبێت و دەچێتە ناو فەزای ڕۆحی، مەعریفە لە بارێکی قورسی بیرکردنەوەوە دەگۆڕێت بۆ تابلۆیەکی جوانیی بێوێنە کە پڕە لە چێژ و وەجد (خرۆشان). لەم فەزایەدا، حەقیقەتەکان تەنیا نابنە تیۆرییەک بۆ گفتوگۆ یان کتێبێک بۆ خوێندنەوە، بەڵکو دەبنە دۆخێک لە یەکبوون لەگەڵ جوانیی خوداییدا. و «جەلالەدینی ڕۆمی» دەستەوەستانیی ڕێبازی عەقڵیی ڕەق و توند بۆ فڕین لە ئاسمانی حەقیقەتی ڕەهادا وێنا دەکات، و بە دێڕە شیعرێکی ڕەوان لە "مەسنەوی"دا دەڵێت: "پێی ئەوانەی پشت بە بەڵگە دەبەستن (عەقڵانییەکان) دارینە.. و پێی دارینیش هەرگیز جێگیر نابێت." ڕێگای عەقڵ لای ئەو پڕە لە ڕەقی و تینوێتی، لە کاتێکدا ڕێگای ڕۆح ڕێگای عەشق و خۆشەویستییە. لە ڕێڕەوی ڕۆحیدا، ڕێبوارەکە لە بوونی حەقیقەتدا دەتوێتەوە و تامی دەکات ڕێک وەک ئەو کەسەی کە تامی میوەیەکی پێگەیشتوو تاقی دەکاتەوە؛ ئیتر پێویستی بە وەسفکردنی یان هێنانەوەی بەڵگە لەسەری نابێت، بەڵکو تەنیا بەو شادمانی و چێژە ناوەکییە کورت دەهێنێت کە ویژدانی پڕ دەکاتەوە. بەراوردکردنی نێوان ئەم دوو ڕێگایە دەری دەخات کە ڕێگای عەقڵی، سەرەڕای گرنگییەکەی لە کردنەوەی دەرفەتە فیکرییەکاندا، هێشتا ڕێگایەکی سەختە کە مرۆڤ لە تینوێتییەکی بەردەوام و سەرلێشێواویدا بەجێ دەهێڵێت.

لە کەسێکیان پرسی: ئەو پێڵاوانە هی کێیە؟ لە وەڵامدا وتی: هی خوایە! خەڵکی زۆریان پێ سەیر بوو، هەندێک وتیان ئەمە شێتە و هەندێکی دی تەکفیریان کرد و کەسانێکی کەمیش لێی حاڵی بوون و وتیان: ئەمە حەقە بەڵام ناکرێ بە هەموو کەسێک بوترێت. حەزرەتی ئەبو هورەیرە فەرمووی: من دوو زانستم لە پەیامبەر(درودی خوای لێ بێ) وەرگرتووە، یەکیانم بڵاو کردۆتەوە، بەڵام ئەوی دیکەیان ئەگەر بڵێم ئەوا لە ملم دەدەن. پێڵاوەکان هی خوا بوون، بەڵام مرۆڤەکان تەنها مرۆڤیان دیوە پێڵاو لە پێ بکات و وەک پێداویستییەکی ڕۆیشتن تەماشایان کردووە، بیریان لەوە نەکردۆتەوە کە ئەوەی خاوەنی بەرهێنەر و بەکاربراوە…خودایە. «ولە مافي السماوات ومافي الارض» #الهام

ژیان بۆ خەڵکی لە دوای مردن سود بە مرۆڤ ناگەیەنێت، ژیان بۆ خۆت دوو ڕووی هەیە، یەکیان ڕوی هەڵگەڕانەوە و دژایەتی و کینەیە و ئەوی دیکەیان ئەنانییەت و خۆبەزلزانییە، ژیان بۆ خودا سەرفرازی دنیا و دواڕۆژە.

تەسەوف ڕوحە، هەر مەزهەب و دین و فیکرە و ڕێبازێکی فەلسەفی خاڵی بێت لە تەسەوف، ئەوا بە بێ هیچ گومانێک خاڵییە لە ڕوح. هیچ جیاکارییەکم نییە بۆ هیچ مەزهەبێک، تەنانەت مەزهەبە کەلامییەکان و لەسەرویانەوە ئەشعەری، بەبێ تەسەوف بریتییە لە ڕێبازێکی فەلسەفی و لە ئەو پەڕی قووەتیدا دەبێتە فەرعێک لە فەرعەکانی فەلسەفەی مەشائی ئەرستی، ئەگەر چی هەڵگرانیشی دان بەوەدا نەنێن. بۆیە ناکرێ مرۆڤی باوەڕدار بەبێ تەسەوف هەڵگری هیچ فیکرە و مەزهەب و ڕەوتێکی فەلسەفی بێت، چونکە هەموو ئەوەی فێریدەبێت تەنها ڕوکەشێکە و پێویستی بە ئاڕاستەکردنی دەبێت لەلای تەزکییە و تەسەوفەوە، ئەگەرنا هیچ قیمەت و مانایەکی نییە جگە خۆخڵافاندن نەبێت بە مەعقولات و قسەکەردنە لە غەیب. بنەڕەت لە تەسەوفیش هەبوونی «موڕشید»ە کە دەسکاری دڵ و ڕوحی مرۆڤی باوەڕدار دەکات و ئاڕاستەی دەکات و خاڵی دەکاتەوە لە خەوش و ژەنگ و پیسی تاوان. #الهام

چۆنێتی ڕابیتە لە تەریقەتی نەقشبەندی. مامۆستای بوداقی(اعلی اللە مقامە).

#ڕۆمی
#ڕۆمی

رسالة صوتية09:56

وفي الصحاح وعند اصحاب السير من حديث صلح الحديبية: ''قال: ثمَّ إنَّ عروةَ جعَل يرمُقُ صحابةَ رسولِ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم بعينِه فواللهِ ما يتنخَّمُ رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم نُخامةً إلَّا وقَعتْ في كفِّ رجُلٍ منهم فدلَك بها وجهَه وجِلدَه وإذا أمَرهم انقادوا لأمرِه وإذا توضَّأ كادوا يقتتلون على وَضوئِه وإذا تكلَّم خفَضوا أصواتَهم عندَه وما يُحِدُّون إليه النَّظرَ تعظيمًا له فرجَع عروةُ بنُ مسعودٍ إلى أصحابِه فقال: أيْ قومِ واللهِ لقد وفَدْتُ إلى الملوكِ ووفَدْتُ إلى كسرى وقيصرَ والنَّجاشيِّ واللهِ ما رأَيْتُ ملِكًا قطُّ يُعظِّمُه أصحابُه ما يُعظِّمُ أصحابُ محمَّدٍ محمَّدًا وواللهِ إنْ يتنخَّمُ نُخامةً إلَّا وقَعت في كفِّ رجُلٍ منهم فدلَك بها وجهَه وجِلْدَه وإذا أمَرهم ابتدَروا أمرَه وإذا توضَّأ اقتتلوا على وَضوئِه وإذا تكلَّم خفَضوا أصواتَهم عندَه وما يُحِدُّون إليه النَّظرَ تعظيمًا له.''

حەزرەتی ئیبن عەربی لە دێڕێکی نامەکەیدا بۆ ئیمامی ڕازی دەفەرموێت: "فينبغي للعاقل اللبيب أن لا يطلب علم الله إلا من الله... فالعالم من يُلهِمهُ الله، لا من تقيّد بـ (قيل وقال)". لێرەدا شێخی ئەکبەر ئاماژە بە خاڵێکی جەوهەری دەکات لە بابەتی عەقڵانی بوون کە بریتییە لە(قال و قیل)ێ ڕوت و قسەی گیرفان و دوان لە غەیب. لە کۆتاییەکانی تەمەنیدا ئیمام ڕازی کتێبی«دم اللذات الدنيا» دەنوسێت کە تێیدا دەریدەخات چۆن تەسلیمی ئامۆژگارییەکانی شێخی ئەکبەر بووە، دەفەرموێت: نِهَايَةُ إِقْدَامِ الْعُقُولِ عِقَالُ وَأَكْثَرُ سَعْيِ الْعَالَمِينَ ضَلَالُ وَأَرْوَاحُنَا فِي وَحْشَةٍ مِنْ جُسُومِنَا وَحَاصِلُ دُنْيَانَا أَذًى وَوَبَالُ وَلَمْ نَسْتَفِدْ مِنْ بَحْثِنَا طُولَ عُمُرِنَا سِوَى أَنْ جَمَعْنَا فِيهِ (قِيلَ وَقَالُوا). من تەنها دوو نمونە لە جیهانی ئیسلامی دەهێنمەوە لە دەستهەڵگرتنیان لە عەقڵانی بوونی سڕف، ئەو دوانەش «غەزالی و ڕازی»ن، جا ئەگەر ئەرستۆ لە زەمەنی ئەوان و نزیکیان ژیابا تەنها بە خوێندکار وەردەگیرا لەلایان، لەو ئاستەدا نییە کە هاوشانی ئەو دوانە بکرێت لە معقلاتدا، بەوپێیەی هەردووکیان نەک هەر فەلسەفەی ئەرستییان هەزم کردووە، بەڵکو زۆر لەوە دوورتر و قوڵتر ڕۆیشتون و پاشان بۆیان دەرکەوتووە کە ڕێیەکە مرۆڤ ون دەکات، بۆیە هەردووکیان لە کۆتاییا گەڕانەوە بۆ ڕوح، هەرچەندە ئیمامی غەزالی زۆر زووتر فریای خۆی کەوت، بەڵام نمونەکەی من بۆ قەبارەی گەورەیی ئەوانە کە دەستیان لەو بابەتە هەڵگرتووە، لە کاتێکدا کە تیایدا ڕۆچون و بەهێزترینی سەردەمانی خۆیان بوون تیایدا و هیچ کەسێک توانای زاڵبوونی نەبووە بەسەریاندا. ئایا منێک پێم وابێت دەتوانم لەوان زۆرتر و قوڵتر بڕۆم؟!! ئەگەر هەموو ژیانم تەنها بۆ دیراسەی ئەوان تەرخان بکەم بۆم تەواو ناکرێت!، کەچی پێم وابێت ئەو ڕێگایە کە ئەوان دەستیان لێ هەڵگرتووە ڕێیەکە من تیایدا دەگەم بە ئەنجام!(شێتانەیە). داخوازییەکە لێرەدا وازهێنان نییە لە عەقڵ و کەم نرخاندنی نییە، بەڵکو داخوازی نەکردنە لێی بە زیاتر لە توانای خۆی، عەقڵ تا ئەو جێیەی کە دەتگەیەنێت بەڕوح کاری هەیە، لەوێدا کارەکانی کۆتایدێت و (حدس) بەسەریدا زاڵ دەبێت و نەفسی لەدەست وەردەگرێت، ئیدی ئیشی ئەو دەبێت شوێنکەوتن بێت نەک شوێنکەوتوو. #الهام

ڕێگەی گەیشتن بە حەقیقەت دوو جۆرە، یەکەمیان عەقڵ و دووهەمیان ڕوح. سەبارەت بە ڕێگەی عەقڵ، هاوشێوەی ڕێنوێنیکارێکە کە دتباتە ناو
ڕێگەی گەیشتن بە حەقیقەت دوو جۆرە، یەکەمیان عەقڵ و دووهەمیان ڕوح. سەبارەت بە ڕێگەی عەقڵ، هاوشێوەی ڕێنوێنیکارێکە کە دتباتە ناو شارەکانی مەعریفە، بەڵام هیچ کوێیەک پێنازانێ لە ناویاندا و زمانی خەڵکەکەشی ئاگادار نییە و لەوێدا بەرەڵات دەکات و بە حەیرانی دەمێنیتەوە و سەر دەکەیت بە هەموو کونێکدا تیایدا و نازانیت کوێیە و کێی تیایە، هەر بۆیە لە ئازار و ناهەمواریدا دەتهێڵێتەوە لەگەڵ ئەوەی لە شاری مەعریفەتیشدا هاتوچۆ دەکەیت بەڵام هەزاران ئەگەر چواردەورت دەدات و هیچیانت بۆ یەکلایی ناکاتەوە، بەڵام جۆری دووهەمیان کە ڕوحە لە دەستی عەقڵت وەردەگرێت و دەتبات بۆ کون بە کونی شاری مەعریفە و دیمەنە جوان و ناوازەکانیت نیشان دەدات و نازت هەڵدەگرێت و ئارامیت پێ دەبەخشێت، ئەگەر پیاوبیت بۆت دەبێتە ئافرەتێکی جوانکیلە کە لە تەنیشتیدا ئارامی باڵ دەکێشێت بەسەرتدا و بە دەنگە ناسکەکەی دڵت دەکاتەوە و بە چاوە گەورە جوانەکانی تەماشات دەکات و زۆرجاریش خۆی بچوکدەکاتەوە لە باوەشتا باش ئەوە گەیاندویتی بە جێیەکی خۆشی دور لە خەڵکی، ئەگەریش ئافرەت بیت، بۆت دەبێت بە پیاوێکی چوارشانەی بە هەیبەت و نازت دەکێشێت و لە باوەشت دەگرێت و قسەی خۆشت بۆ دەکات تا بێتاقەت نەبیت، ئەگەر گریایت فرمێسکەکانت بۆ دەسڕێ و ئەگەر هەستت بە نائارامی کرد دەبێت بە قەڵغانت و ئەگەر پێداویستیەکت هەبوو دەیخاتە بەردەستت. بەمجۆرە ڕێگەی عەقڵ ڕێگەی سەختی و ناهەمواریی و گومان و دوودڵییە و مرۆڤ هیلاک دەکات لە گەڕان و جوانییەکانیشی نیشان نادات، زبر و ڕەق و بێ تامە، ڕێگەی ڕوحیش ناسک و نەرم و بە چێژە، ئەگەریش ئەزموونی هەردووکیان بکەیت و تەماشای هەڵگرانیان بکەیت ئەوکات بە باشی بۆت دەردەکەوێت، عەقڵانی زەوییەکی ڕەقی بێ پیت و وشکە، بەڵام ڕوحانی زەویەکی سەوزی پڕ لە دار و درەخت و بەروبووم و ئاوی سازگارە و هەموو کەرەستەکانی ژیانی تێدایە. #الهام

دەستیان گرتم و لە هەموو دنیایان کردم و کۆتاییان بە مونافەسە و موناقەشەی ئەغیار هێنا و بردیانم بۆلای خۆم.
دەستیان گرتم و لە هەموو دنیایان کردم و کۆتاییان بە مونافەسە و موناقەشەی ئەغیار هێنا و بردیانم بۆلای خۆم.

مەبەست لەوە کە ئەگەر هاتباو هەموو ئەو ئیمکانییەتانەی کە قابیلیەتی جێبەجێ بوونی هەیە بۆ ئەو مرۆڤە بخرێتە بەردەستی مرۆڤەکە خۆی ئەوا ئەگەر خراپیش بن بۆی ئەوا ئەوایان هەڵدەبژێرێت کە کەمترین خراپەی هەیە بۆی. مرۆڤ خۆی بەرەو ئەو مەسیرە دەچێت کە بۆی هەڵبژێردراوە نەک بەزۆر بۆی ببرێت، لەمبارەیەوە پێشەوا ابن عربی دەفەرموێت: ئەگەر هەستی ئازار چەشتن دەربکرێت لە مرۆڤ ئەوا ئەهلی دۆزەخ دۆزەخیان لەناو گۆڕەکانیاندا هەڵدەبژارد. واتە کێشەکە تەنها ئازار بابەتەکە دەگۆڕێ کە لە واقعدا مرۆڤ تێیدەکەوێت ئەوجە دەزانێت ئەوی هەڵیبژاردووە بۆ ئەو ناخۆشە.

"ئەگەر هێزێکی ڕەهامان هەبوایە بۆ دیاریکردنی چارەنووسمان، و دیدگایەکی ڕەهامان هەبوایە بۆ بینینی داهاتوو و بمانزانیایە چی باشتر
"ئەگەر هێزێکی ڕەهامان هەبوایە بۆ دیاریکردنی چارەنووسمان، و دیدگایەکی ڕەهامان هەبوایە بۆ بینینی داهاتوو و بمانزانیایە چی باشترینە بۆ ئێمە، ئەوا بە تەواوی ئەو چارەنووسەمان هەڵدەبژارد کە خوای گەورە بۆی هەڵبژاردوین"
ئیمامی غەزالی
#وتە #وتەی_پێشەوایان #غەزالی

“إِنَّ مِمَّا أَدْرَكَ النَّاسُ مِنْ كَلَامِ النُّبُوَّةِ الْأُولَى: إِذَا لَمْ تَسْتَحْيِ فَاصْنَعْ مَا شِئْتَ” فاصنع ما شأت فانك علی الحق اذا لا تخاف من تسریب ما یخدش حیائك، ای ما تصنعك لا یضر حیایك.

مرۆڤی فیتنە چی لە هەموو بۆنە و ڕوداوێکدا دەست دەداتە ئەو خاڵانەی کە هەستیارن و دووبەرەکی و کێشە دروست دەکەن. بۆیە ئەگەر ویستتان بزانن کامەیە فیتنەچی و ئاژاوەگێڕ تەماشای بۆنەکان بکەن بزانن کێ کار دەکات تیایاندا و کێش دەیقۆزێتەوە بۆ دروستکردنی فیتنە و ئاشوب. الفتنة نائمة لعن الله من أيقظها