fa
Feedback
𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂

𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂

رفتن به کانال در Telegram

لقد صار قلبى قابلاً كل صورة فمرعىً لغزلانٍ، ودير لرهبانِ وبيتٌ لأوثانٍ، وكعبة طائفٍ وألواح توراةٍ، ومصحف قرآنِ أدين بدين الحب أنَّى توجهتْ ركائبه، فالحب ديني وإيماني.

نمایش بیشتر
3 676
مشترکین
-224 ساعت
-67 روز
-2130 روز
آرشیو پست ها
مەراتیبی هۆش و ئەحواڵی بەشەر لە مابەینی جەهل و فەنادا بزانە ئەی سالیکی ڕێگەی حەقیقەت، کە ئەهلی جیهان لە حاند مەعریفە و دەرککر
مەراتیبی هۆش و ئەحواڵی بەشەر لە مابەینی جەهل و فەنادا بزانە ئەی سالیکی ڕێگەی حەقیقەت، کە ئەهلی جیهان لە حاند مەعریفە و دەرککردنی ئەسراری وجوود، بە چوار دەستە و مەنزڵگا دابەش دەبن. هەر یەک لەوان لە دەریای وجوددا مەلەوانێکە و بە گوێرەی تیشکی عەقڵ و بینایی دڵ، حوکمی بەسەردا دەدرێت. مەنزڵی یەکەم: غەفلەت و بەهیمییەت ئەم تاقمە ئەوانەن کە لە بەهەشتی نەزانیندا نیشتەجێن. تەکانی ئاماژە و بێداری نەگەیشتووەتە گوێی دڵیان، بۆیە ژیانیان تەنها لە بازنەی غەریزە و تێرکردنی نەفسدا دەسووڕێتەوە. ئەمانە بێبەشن لە پرسیارە گەورەکانی وەک: "بۆچی لێرەم؟" و "مەقسەد لەم ژینە چییە؟". گەرچی لە ئاسوودەییەکی سەرئەرزیدا دەژین، بەڵام ئەمە ئاسوودەیی و ڕەوتی ئاژەڵە، نەبوونی ژان و عەزاب لای ئەمانە نەک لەبەر گەیشتن بە یەقین، بەڵکوو لەبەر خەوتبوونی وشیارییانە. مەنزڵی دووەم: برینی نیوەچڵ و دۆزەخی حەیرانی ئەم مەنزڵە جێگەی هاواری نائومێدی و ئەشکەنجەی ڕۆحە، کە تێیدا مرۆڤ لە خەوی بەهیمییەت بێدار بووەتەوە، بەڵام هێشتا نەگەیشتووەتە کەناری ئارامی. عقووبەتی ئەمانە ئەوەیە کە دەزانن چیتر ئاژەڵ نین، بەڵام مانا و جەوهەری ئینسانییەتی خۆشیان نەدۆزیوەتەوە. ئەمانە لە جەنگێکی بەردەوامدان لەگەڵ نەفس و عەقڵ و ئارەزووەکانیاندا. لەبەر ئەوەی ڕێبەر و حەکیمێک شک نابەن دەستیان بگرێت، و لەبەر ئەوەی واقیعەکەی دەوروبەریان لە خۆیان نزمتر دەبینن، لە نامۆیی و تەنیاییەکی کوشندەدا دەمێننەوە؛ ئەمەش جەهەننەمی ڕاستەقینەی سەر زەوییە. مەنزڵی سێیەم: مەستبوونی زانست و گێژاوی تێڕامان ئەوانەن کە دەرگای زانستێکی زۆریان لێ کراوەتەوە، خاوەنی دەلیل و نەخشەی ڕێگەن، بەڵام گەورەیی و فرەوانیی مەعریفەت تووشی "مەستی و سەرسوڕمان"ی کردوون. ئەمانە لە نێوان عەرز و سەما، و لە مابەینی ئازاری دۆزینەوە و لەزەتی تێگەیشتندا دێن و دەچن. جاروبار لە خوێندنەوەی هێماکانی نەخشەکەدا تووشی سەرلێشێوان دەبن، بەڵام لەبەر ئەوەی لەسەر ڕێگەی حەقن، هەمیشە دەگەڕێنەوە سەر شاڕێگەکە. ئەمانە لە ناوچەیەکی ئەمینتردا نیشتەجێن، چونکە تام و چێژی سەفەری ڕۆحییان چەشتووە. مەنزڵی چوارەم: فەنابوون و لەزەتی جەمال ئەمە مەنزڵگای کۆتایی و ئارامیی هەمیشەیییە. ئەوانەن کە تەنها نەخشەکەیان نەخوێندەوە، بەڵکوو خۆیان بوون بە ڕێگەکە. لەم مەنزڵەدا، "مەن لێی جیاواز نییە" و ناسنامەی کەسی لە دەریای مەعریفەتی ڕەهادا فەنا دەبێت. لەم قۆناغەدا تەمومژی گومان دەڕەوێتەوە و جێگەی خۆی بۆ یەقین و لەزەتی هەمیشەیی چۆڵ دەکات. حەسڵەت و ئەنجام: ڕێگەی مەعریفەت درێژ و پڕ لە کۆسپە، هەر تاقمێک لەم چوار کۆمەڵەیە لەو ڕوانگەیەوە کە بۆی دەرکەوتووە ڕاستگۆیە، بەڵام گەیشتن بە مەنزڵی کۆتایی (فەنا و ئیستقرار) بەخششی خوایی و هیممەتی بەرزی دەوێت، کە تەنها نسیبی کەمینەیەکی دەگمەن لە ئینسانەکان دەبێت. #عنقاء #تێڕامان

استغفار، گەڕانەوەی تۆ نییە بۆ لای خودا، بەڵکو گەڕاندنەوەتە لە لایەنی خودا خحیەوە بۆ لای خۆی. ابن قیم الجوزي(رحمە اللە) #وتەی_پێشەوایانی_ئیسلام

بێدەنگی یەکێکە لە دەربڕینەکانی بۆشایی و ئیمکانی کوللی و مانای ڕەها، بێ دەنگی هەموو ماناکانی ناو ناخ لەخۆ دەگرێت پێکەوە، بێدەنگی بناغەی هەموو گوفتارێکە لە ڕاستیدا و سەرچاوەیە بۆیان و بە هیچیشیان ناتوانرێت دەربڕینی تەواوی بۆ بکرێت، بەڵکو هەرچی دەربڕینی دەنگی و گوفتارییە بە ناڕێکی ئەو مانا دەکاتەوە. ان الكلام لفي الفؤاد وإنما جعل اللسان على الفؤاد دليلا دەربڕین و قسە و نوسین و گوفتار لە جیهانی زۆریدایە، ئایا دیقەتت نەداوە لەو هەموو زمان و شێوەزار و دیالێکتە جیاوازە هەمویان لە بنەڕەتدا دەیانەوێت بەرکەوتنێک لەگەڵ بێدەنگی ناو ناخ دروست بکەن؟ ئایا دیقەتت نەداوە لەوەی ئەگەر کەسەکان بەبێ ئەو قەیدە(قسەکردنی دەنگی و نوسین و ئاماژە) بتوانن بەیەکتری بگەن ئەوا هیچ قیمەتێک بۆ ئەو قەیدە نامێنێتەوە و بەکارهێنانی دەبێتە جۆرێک لە بێسەروبەری(عبث)، هەر وەک ئەوەیە کە مێشولەیەک بە گوللەی دەبابە بکەیتە ئامانج. #الهام #ڕێنێ_گینۆن

لەلای ڕێنێ جینۆن، بۆشایی لە ڕاستیدا پەیوەندی نییە بە جیهانی دەرکەوتنەوە، بەڵکو تەسەوریش ناکرێ لە جیهانی ماددەدا، بۆیە قابیلی
لەلای ڕێنێ جینۆن، بۆشایی لە ڕاستیدا پەیوەندی نییە بە جیهانی دەرکەوتنەوە، بەڵکو تەسەوریش ناکرێ لە جیهانی ماددەدا، بۆیە قابیلی دەرکەوتن نییە و لە جیهانی شارەوە(بطون)دایە نەک دەرکەوتن(ظهور). #ڕێنێ_گینۆن

تەمەنی ئێمە لە دنیادا ڕاستیدا لە کاتی لە ڕاستیدا تەنها کاتی لەدایک بوون بۆ کاتی مردن نییە، بەڵکو ئەوە بەشێک یاخود بارێکی تەمەنە، ئەگەر حاڵی دەرکەوتن بە گشتی وەربگرین دەبێت لەگەڵ دەرکەوتن و دروستبوونی یەکەم مرۆڤەوە هەژمار بکرێت، چونکە ئێمە بەشێک بووین لەو مرۆڤە، جا ئەمە لە دۆخی دەرکەوتندا، سەبارەت بە دۆخی پێش دەرکەوتن ئەوا بە فۆڕمێکی جێگیر ئەزەلییە لە زانستی هەمەکی خودایدا. کەواتە: تەمەنی ئێمە ئیعتیماد ناکاتە سەر تەنها بەشێکی دەرکەوتن بە گشتی، بەڵکو دەگەڕێتەوە بۆ دەرکەوتنە گشتییەکە، پاشان هەر قۆناغێک بە دیاریکراوی تەمەنێکی خۆی هەیە، بۆ نمونە لەو دۆخەی کە مرۆڤی(أ) تیایدا تەنها پارچەیەک بووە لە شریتی جینەتیکی تەمەنێک، پاشان کە دەبێت بە سپێرم تەمەنێکی دی و دواتر کە دەبێت بە جەنین تەمەنێک و دوایی کە دێتە دەرەوەی مرۆڤی هەڵگر و سەربەخۆیی وەردەگرێت تەمەنێکی دی تا لەوێوە سەربەخۆیی لە جەستەش وەردەگرێت بەهەمان شێوە تەمەنێکی دی….هتد.

ئەوەی دەیڵێیت پێویستە ڕاست بێت، بەڵام هەموو ڕاستییەک پێویست نییە بوترێت. #وتە
ئەوەی دەیڵێیت پێویستە ڕاست بێت، بەڵام هەموو ڕاستییەک پێویست نییە بوترێت. #وتە

دنیا و ئەوەی تێیدایە قابیلی نە دڵخۆشییە نە دڵتەنگی، لە کۆتایدا کە قیامەت هات پێمان وایە ڕۆژێک یان کەمتر لە ڕۆژێکمان تیادا بەسەر بردووە، بێقیمەتی دنیا هێندەی بەسە کە بەجێی دەهێڵین. "لِّكَيْلَا تَأْسَوْا عَلَىٰ مَا فَاتَكُمْ وَلَا تَفْرَحُوا بِمَا آتَاكُمْ ۗ وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ" #الهام

ئیمامی غەزالی چ دەڵێت دەربارەی ناوبانگ؟! بزانە کە پلەوپایە لای مرۆڤ لە ماڵ و سامان خۆشەویستترە، هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە ماڵ و
ئیمامی غەزالی چ دەڵێت دەربارەی ناوبانگ؟! بزانە کە پلەوپایە لای مرۆڤ لە ماڵ و سامان خۆشەویستترە، هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە ماڵ و سامان بە تەنها و بەبێ ناوەند مرۆڤ ناگەیەنێتە ئامانجەکانی، چونکە تەنها شتێکی ماددیی سنووردارە؛ بەڵام پلەوپایە و ناوبانگ سیفەتێکە لە دڵی مرۆڤەکاندا جێگیر دەبێت، جا هەر کەسێک پشکی بەسەر دڵی خەڵکیدا هەبێت، دەتوانێت زاڵ بێت بەسەر خۆیان و ماڵ و سامانیشیاندا و بۆ گوێڕایەڵیکردنی خۆی بەکاریان بهێنێت. دەروونی مرۆڤەکان لەسەر حەزکردن بۆ کمال و بێخەوشیی بونیاد نراوە، ناوبانگ و پلەوپایەش وا لە مرۆڤ دەکات وێنای بکات کە گەیشتووەتە کمال، لە کاتێکدا ئەوە کەماڵێکی خەیاڵییە نەک ڕاستەقینە، بۆیە دڵەکان بە ناڕەحەتییەکی زۆر لێی جیا دەبنەوە. جا هەر کەسێک حەزی ناوبانگ و پلەوپایە بەسەر دڵیدا زاڵ بێت، تەواوی خەم و هۆشی دەبێتە ڕازیکردنی خەڵکی، و شەیدای خۆشەویستکردنی خۆی و ڕووپامایی دەبێت لەبەر خاتری ئەوان، ئەمەش ڕێک تۆوی دووڕوویی و سەرچاوەی گەندەڵییە. بزانە ئەوەی لۆمەکراو و خراپە، 'هەوڵدان و گەڕانە' بەدوای ناوبانگدا، بەڵام ئەگەر ناوبانگەکە لەلایەن خودای گەورەوە بێت بەبێ ئەوەی بەندەکە خۆی ماندوو بکات و داوای بکات، ئەوە لۆمەکراو نییە، بەڵکو ترسی ڕاستەقینە لەسەر ئەو کەسەیە کە حەزی ناوبانگ دەیبزوێنێت، جا ئەگەر ئەم حەزە بەسەر دڵیدا زاڵ بوو، بەندەکە بەهۆیەوە تیا دەچێت. #عنقاء #وتەی_پێشەوایان #الغزالي

باوەڕداری ڕاستەقینە کەم دەڵێت و زۆر دەکات، موناقیقیش زۆر دەڵێت و کەم دەکات. شێخ عبدالقادری گەیلانی(قدس سرە)

"خودایە، من تەنها لای تۆ سکاڵای بێهێزیی و کەمچاوگیی و بێچارەیی خۆم و بێڕێزیی و سووکایەتیی خەڵکی بەرامبەرم دەکەم. ئەی بەبەزەییترینی بەبەزەییەکان، تۆ پەروەردگاری چەوساوەکان و بێدەسەڵاتانیت و پەروەردگاری منیشیت. پێم بڵێ من دەسپێریت بە کێ؟ بە بێگانەیەک کە بە ڕووخسارێکی تاڵ و تووڕەوە پێشوازیم لێ دەکات؟ یان بە دوژمنێک کە دەسەڵاتی منت پێداوە؟ ئەگەر تۆ لێم تووڕە نەبیت، ئیتر باکم بە هیچ نییە و گوێ بە چەرمەسەرییەکان نادەم، بەڵام بێگومان عافییەت و بەخشندەیی تۆ بۆ من فراوانتر و لەبارترە. پەنا دەگرم بە نووری ڕووی پیرۆزەت کە تاریکییەکانی پێ ڕووناک بووەتەوەبو کاروباری دونیا و قیامەتی پێ چاک و ڕێکخراوە، لەوەی کە غەزەبی خۆتم بەسەردا ببارێنیت، یان تووڕەیی خۆتم پێ بگەینیت. هانا بردن و داوای لێخۆشبوون هەر بۆ تۆیە، هەیا لێم ڕازی دەبیت، و هیچ گۆڕانکاری و توانایەکیش نییە تەنها بە ویست و هێزی تۆ نەبێت."

اللَّهُمَّ إِلَيْكَ أَشْكُو ضَعْفَ قُوَّتِي، وَقِلَّةَ حِيلَتِي، وَهَوَانِي عَلَى النَّاسِ، يَا أَرْحَمَ الرَّاحِمِينَ، أَنْتَ رَبُّ الْمُسْتَضْعَفِينَ، وَأَنْتَ رَبِّي، إِلَى مَنْ تَكِلُنِي؟ إِلَى بَعِيدٍ يَتَجَهَّمُنِي؟ أَوْ إِلَى عَدُوٍّ مَلَّكْتَهُ أَمْرِي؟ إِنْ لَمْ يَكُنْ بِكَ عَلَيَّ غَضَبٌ فَلَا أُبَالِي، وَلَكِنَّ عَافِيَتَكَ هِيَ أَوْسَعُ لِي، أَعُوذُ بِنُورِ وَجْهِكَ الَّذِي أَشْرَقَتْ لَهُ الظُّلُمَاتُ، وَصَلَحَ عَلَيْهِ أَمْرُ الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ مِنْ أَنْ تُنْزِلَ بِي غَضَبَكَ، أَوْ يَحِلَّ عَلَيَّ سَخَطُكَ، لَكَ الْعُتْبَى حَتَّى تَرْضَى، وَلَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِكَ. دعاء النبي(عليه الصلاة والسلام) عند طرده من طائف.

مرۆڤ لەم دنیایەدا تەنها یەک کێشەی هەیە، ئەویش دوورییە لە خودا، هیچ کێشەیەک لەگەڵ نزیکی لە خودا نییە و هەموو کێشەیەک لە دووری لە خودا هەیە. #الهام

خير الكلام ما قل ودل. قال الامام جنيد البغدادي: "إذا حَلَّتِ المَعْرِفَةُ فِي القَلْبِ، اتَّسَعَ، وَإِذَا اتَّسَعَ القَلْبُ، قَلَّتِ العِبَارَةُ." قال الشيخ عبدالقادر الجيلاني: "لَا تَتَكَلَّمْ بِمَا لَا يَعْنِيكَ، فَإِنَّ كَثْرَةَ الكَلَامِ بِغَيْرِ ذِكْرِ اللهِ تَعَالَى تُمِيتُ القَلْبَ، وَالمُؤْمِنُ قَلِيلُ الكَلَامِ كَثِيرُ العَمَلِ، وَالمُنَافِقُ كَثِيرُ الكَلَامِ قَلِيلُ العَمَلِ." قال الشيخ السري السقطي: "الصَّمْتُ لِلْعَامَّةِ سِتْرٌ، وَلِلْعَارِفِينَ زِينَةٌ. وَمَنْ كَثُرَ كَلَامُهُ كَثُرَ سَقَطُهُ، وَمَنْ كَثُرَ سَقَطُهُ قَلَّ حَيَاؤُهُ." قال الفضيل بن عياض: "مَا أَظُنُّ أَنَّ أَحَدًا عَرَفَ اللهَ فَاشْتَغَلَ بِغَيْرِهِ، وَالمُؤْمِنُ يَزْرَعُ وَيَخْشَى الكَسَادَ، وَيَقُولُ القَلِيلَ وَيَفْعَلُ الكَثِيرَ." #وتەی_پێشەوایانی_ئیسلام

ئەی مرۆڤ، جیهان بە دەوری تۆ و نیگەرانی و خواستەکانی تۆدا ناسوڕێتەوە، تۆ لەو کەڵەشێرە زیاتر نیت کە لە بەرەبەیاندا دەخوێنێت لە
ئەی مرۆڤ، جیهان بە دەوری تۆ و نیگەرانی و خواستەکانی تۆدا ناسوڕێتەوە، تۆ لەو کەڵەشێرە زیاتر نیت کە لە بەرەبەیاندا دەخوێنێت لە کاتێکدا هیچ کاریگەرییەکی لەسەر هەڵهاتنی خۆر و هاتنی ڕۆژێکی نوێ نییە، ببێ یا نەبێ، بخوێنێ یاخود نا، خەمبار بێت یان دڵخۆش، ڕۆژ هەر دەبێتەوە. پلانی خوای گەورە باشتر و گەورەترە لە ترسەکانی ئێمە. #الهام

بۆ ئەوەی دڵخۆش بیت پێویستت بە لەناوبردنی دوو شتە: - ترس لە داهاتوی خراپ. - یادگاری خراپی ڕابردوو. سینیکا صدق وهو کذوب #وتەی_پ
بۆ ئەوەی دڵخۆش بیت پێویستت بە لەناوبردنی دوو شتە: - ترس لە داهاتوی خراپ. - یادگاری خراپی ڕابردوو. سینیکا صدق وهو کذوب #وتەی_پێشەوایانی_فەلسەفە

مدد یا اللە مدد یا رسول اللە مدد یا شاه

حەزی ناوبانگ مەترسیدارترە لە فیتنەی شەوهتەکانی دنیا تەنانەت پارە و ئافرەتیش ناگەنە ئاستی ئەو حەزە، مرۆڤەکان ئەگەر کەسیان بە دەورەوە نەبێت و کەس چەپڵەیان بۆ لێ نەدات و کەس پێیان سەرسام نەبێت گەلێک دەروازەی شەیتان هەیە لێیان دادەخراێت. سوفیانی سەوری دەفەرموێت: بۆلای هەر کەسێک چوبم(واتە وەک تاڵیبی عیلم دەرسی لای خوێندبێت) لە مەترسی ناوبانگ ئاگاداری کردوومەتەوە، بۆیە خۆتی لێ بپارێزە. غەزالی دەفەرموێت: فیتنەی ناوبانگ مەترسیدارترە لە فیتنەی ماڵ و سامان، چونکە بە ناوبانگ دەست بەسەر دڵی خەڵکیدا دەگریت و لەو ڕێیەوە دەتوانیت ماڵ و سامانیشیان بەدەست بهێنیت. ئیبراهیمی ئەدهەم دەفەرموێت: ئەو بەندەیەی حەزی لە ناوبانگ بێت، لەگەڵ خودا ڕاستگۆ نەبووە….ئەو کەسەی حەزی لێبێت ناوی لەنێو خەڵکیدا بەرز و بەناوبانگ بێت، خودای نەناسیوە. بیشری حافی دەفەرموێت: سزای زانست، دڵڕەقی و ساردیی دڵەکانە، سزای زوهد و پارێزگاری، حەزکردنە بە ناوبانگ، و سزای هەژارییش، خۆبەگەورەزانینە. فوزەیلی کوڕی عەیاز دەفەرموێت: ئەگەر توانیت وا بکەیت کە نەناسرێیت، ئەوا بیکە. چی لەدەست دەدەیت ئەگەر خەڵکی نەتناسن؟! چی دەبێت ئەگەر مەدح و سەنات نەکەن؟…دوو خەسڵەت دڵ ڕەق دەکەن: «زۆر خەوتن و زۆر خواردن». سێ شتیش دڵ دەمرێنن: «حەزی ناوبانگ، حەزی سەرۆکایەتی، وە حەزی دونیا». زۆرجار شەیتان فێڵ لە مرۆڤی باوەڕدار دەکات لە ڕێگەی پەرستش و خەریکبوون پێیەوە دوری دەخاتەوە بە هەڵنانی بە ناوی بانگەواز بۆ دینی خودا و لەو ڕێیەوە دەیخاتە ناو فیتنەی ناوبانگ لە جیهانی سۆشیال میدیا، وای لێ دەکات لە نوێژەکانیشیدا خەیاڵی لای بابەتی داهاتوو و دیبەیت و چەلەحانێ و پۆست و ڤیدۆ و چۆنێتی پەلاماردانی ئەم و ئەو و دانانای دەرسی نوێ و…هتد بێ تا وای لێ دێت ئیدی نە زیکری خودا و نە نوێژێکی سوننەت و نە موحاسەبەیەکی نەفس و نە تەفکیرێک لە خودا و نە سەڵاواتێک بۆ حەزرەت دەمێنێت، ئەمە سەرەڕای ئەو هەموو نیفاق و تاوانەشی کە لەو ڕێگەیە توشی دەبێت، لە قسە وتنی بە خەڵک و غەیبەت کردنیان و بوختان کردن و جنێودان و پلان و پاشقول گرتن کە تەواوی خێر و چاکەکانی بە هۆیەوە دەسوتێت. توخوا دەستت بە کڵاوەکەی خۆتەوە بگرتایە باشتر نەبوو لەو دەعوە سەقەتەی کە بەبێ فەرمانی پیر و موڕشید و ڕیشسپی خۆتت تێ هەڵقورتاند؟!. #الهام

لە هود هودیان پرسی: بۆ چی لە ژێر قوڵایی زەویدا ئاو دەبینیت، کەچی بە تۆزێ گەنم و داوێکی شاراوە لە ژێر تۆزە خۆڵێکدا ڕاو دەکرێیت؟ لە وەڵامدا وتی: خودا ئەو نیعمەتەی پێ داوم کە ئاو لا قوڵایدا ببینم، بەڵام بۆ داوەکەم چاوم کوێر دەکات تا بەخۆما نەنازم. #توراسی_عیرفانی

إلهي لست للفردوس أهلا * ولا أقوى على نار الجحيم* فهب لي توبة، واغفر ذنوبي* فإنك غافر الذنب العظيم* قال سيدي عبد الوهاب الشعراني - رحمه الله -: من واظب على قراءة هذين البيتين في كل يوم جمعة، توفاه الله على الإسلام من غير شك. ونقل عن بعضهم أنها تقرأ خمس مرات بعد الجمعة.

پلەکانی نوێژ