𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
前往频道在 Telegram
لقد صار قلبى قابلاً كل صورة فمرعىً لغزلانٍ، ودير لرهبانِ وبيتٌ لأوثانٍ، وكعبة طائفٍ وألواح توراةٍ، ومصحف قرآنِ أدين بدين الحب أنَّى توجهتْ ركائبه، فالحب ديني وإيماني.
显示更多3 601
订阅者
+124 小时
+27 天
-2130 天
帖子存档
3 601
ئێمە کتێبی گەردون دەخوێنینەوە، خۆمان ناینوسینەوە بەڵکو ئەزموونی دەکەین، ئەوەی بووە و دەبێت، جگە پارچەیەک لەو کتێبە چی دیکە نییە کە نوسەرەکەی خودایە.
#الهام
3 601
مەجنون بەسەر کۆڵی وشترەکەیەوە ڕۆیشت بەرەو لەیلا، بەڵام لە ڕێگا بیری لەیلای کردەوە و وردەوردە لە خۆشەویستیدا نوقم بوو، تا ئیدی ئاگای لە دەوربەر و ڕێگە نەما و وشترەش بێ خاوەن ملی ڕێگەی گرتبوو کە خۆشی نەیدەزانی بەرەو کوێ دەڕوات، پاشان مەجنون هاتەوە بە هۆش خۆیدا و بینی کەوا ڕێگەکەی هەڵەیە، بۆیە ناچار بوو ئاڕاستەکەی پێچەوانە بکاتەوە، کەوتە ڕێ و دووبارە کەوتەوە بیری لەیلا و هۆشی لە ڕێگە نەما، وشترەش بیری ماڵەوەی کەوتەوە کە تیایدا ئیسراحەت و ئارامی وەردەگرێت و هیلاکی سەفەری بیر دەباتەوە، کاتێک مەجنون خەبەری بۆوە جارێکی دی بینی کە وا بەرەو ماڵ دەگەڕێتەوە و دووبارە ڕێگەکەی هەڵە کردووە، بۆیە هەمدیسا ملی وشترەی گێڕایەوە بەرەو ئاڕاستەی پێچەوانە، ئیدی بەم جۆرە بەردەوام دەبوون لە ڕۆژەکانیان، مەجنون و وشترەکەی نەدەگەشتنە ئامانج.
دەبێ ساتێک بێت سوارچاک تێبگات کە ئەو وڵاخەکە نییە، خواردنی وڵاخەکەی خواردن نییە بۆ ئەو، مەبەستی وڵاخەکەی مەبەست نییە بۆی.
#توراسی_عیرفانی
3 601
مرۆڤەکان زۆربەیان بیریان چووە کە بۆچی هاتونەتە دنیا، ساڵانێکی زۆر بەڕێ دەکەن و تیایدا خۆیان بە شتانێکەوە دەخافڵێنن کە لە ڕاستیدا پەیوەندی بەو ئامانجەوە نییە کە بۆی هاتوون.
نمونەی مرۆڤەکان نمونەی خزمەتکارێکە کە سەرکردەکەی دەینێرێت بۆ جێگەیەک تا لەوێ کارێکی بۆ بکات، بەڵام ئەو دەڕوات و لەوێدا خزمەتی خەڵکی دیکە دەکات و بەو کارانەی ئەوانەوە سەرقاڵ دەبێت، پاشان کە گەڕایەوە لای سەرکردەکەی ئەو کارەی نەکردووە کە ئەو پێی سپاردووە، بۆیە دەبێت چاوەڕوانی سزاکەی بکات.
#توراسی_عیرفانی
3 601
نوسین شتێکی نا سروشتییە و مرۆڤ پێکیهێناوە بۆ زیاتر مانەوەی لە دنیادا و گەورەکردنی پێگەی خۆی تیایدا، هەر وەک خانووی بەردی و ئەسمەنتی و کۆشک و تەلارە گەورەکان کە لە دوای سەردەمی خێر و بەرەکەتی کۆچەری مرۆڤیان بەستەوە بە زەوییەوە زیاتر و زیاتر.
ئەسڵ و عورفی مرۆڤ لە دنیادا سودوەرگرتنە لە سروشت بە هێندەی ئەوەی کە پێویستییە سەرەتاییەکانی ژیانی پێ بەڕێ دەکات و بۆ ئەو ماوە کەمە ژیانێکی سەرەتایی بۆ بنیاد دەنێت، نەک زیاتر پەیوەستی بکات پێیەوە.
حەزرەتی پێغەمبەر(علیە الصلاة والسلام) لە دوو جێگەدا دوو وتەی گرنگمان پێ دەفەرمووێ کە خوڵاسەی ئەوەیە کە باسمان لێوە کرد.
یەکەمیان دەفەرموێت: کن في الدنيا كانك غريب أو عابر سبيل.
واتە لە دونیادا وەک غەریبێک یان ڕێبوارێک بە.
(ئەمە ئەو بەشەیە کە باسم کرد لە پێکهێنانی شتی دەستکرد بۆ زۆرمانەوە لە ژیانی دونیادا و پەیوەستی زیاتر بە زەوییەوە، چونکە ڕێبوار تەنها کەمێکی لە خواردن هەڵگرتووە و پۆشاکێکی لەبەردایە و دەگەڕێت لە جێیەکەوە بۆ جێیەکی دیکە و ئەوەی بینای دەکات تەنها کوخی بچکۆلەیە بۆ مانەوەی شەوێکی و ئەوەی پێیەتی چەکێکی سوکە بۆ بەرگری لە خۆی لە دڕندە و ئەوەی لەبەریدایە لە سەرما و گەرما دەیپارێزێت)، تەواوی کارەکانی لە هەر جێگەیەکدا کاری کاتین و ئەوەی دروستیشی دەکات بۆ کاتێکی کەمە و پاش خۆی هیچ نیشانەیەکی وای لێ نامێنێتەوە.
دووهەم: نحن أمة أمية لا نكتب ولا نحسب.
واتە ئێمە گەلێکی نەخوێندەوارین، نانوسین و هەژمارکاری ناکەین.
ئەمەشیان لەسەر خوێندن و خوێندنەوەی زۆر و سەریەکنانی کتێب و بەدواداچون لە ناو پەڕاوەکاندا، ئەم ئوممەتە پێویست بوو لەسەری کە زۆر گرنگی بەو باسە نەدات، بەڵکو ئەوە پیشەی کیتابییەکانی پێشو بوو کە دوای توانەوەی ڕوحییەت لەناویاندا سەریان خستە سەر کتێب و گرنگییان بە ڕوکەشی شەریعەتدا و وردەوردە کامە خوێندنەوە و نوسینی زیاتر بووایە و زانیاری زیاتری لەلا بوایە لە ڕوکەشی شەریعەت، ئەوەیان دەخرایە پێشەوە و گەورە دەکرا.
هەر بۆیە خودای گەورە لە حەقیاندا فەرموی:"کمثل الحمار يحمل أسفارا" وەک ئەو کەرەن کە بارە کتێبیان هەڵگرتووە.
دەڵێم و بەرپرسم لەو قسەیەم، ڕێگەی گەشتن بە خودا خوێندنەوەی زۆر و نوسینی زۆر و قسەی زۆر نییە، بەڵکو دڵێکی جوانی شکاو و ڕولەخوایە کە خاڵییە لە کیبر و فێڵ و درۆ و خیانەت و خۆشویستنی دنیا و ئەوەی تیایدایە.
#الهام
3 601
ئەگەر خوێندن و خوێندنەوە و نوسین، ڕێگەی گەیشتن بوایە بە خودا، ئەوا کامڵین و باشترین و گەورەترین پەیامبەر دەیزانی و لە سیفەتەکانی دەبوو.
بەڵام ئەو بابەتە هیچ پەیوەندییەکی نییە بە گەیشتن بە خودا، بەڵکو بە پێچەوانەوە یەکێکە لە هۆکارەکانی دورکەوتنەوە و غافڵبوون لە خودا، لە هەمان کاتدا هۆکارێکی گەورەی گومڕا بوونی مرۆڤەکانە.
لە خۆت بپرسە: لە ژیانتدا چەند نەخوێنەوارت بینیوە ببن بە مولحید؟، من هیچم مولحیدێکم نەدیوە نەزانێت بنوسێت و بخوێنێت و بخوێنێتەوە، بەڵکو ئەو مولحیدانەی بینیومن خوێنەرێکی زۆر عەجیبی کتێب بوون!.
#هەڵوێستە
3 601
نەخۆشی لادانە لە سروشتی و لادانیش لە سروشت نەهێشتنی باڵانسە لە نێوان شتەکاندا و کۆتایهێنانە بە سوننەتی مودافەعە.
سەبارەت بە مرۆڤی ئەمڕۆ، دەتوانم بڵێم کە بە تەواوی زۆرینەی زۆرمان نەخۆشین، لە پێش هەموانەوە ئەوانەی کە بانگەشەی زانستی دەرونی دەکەن، چونکە ئەوان دورترین کەسەکانن لە سروشت و باڵانسە سروشتییەکان، بەوپێیەی کارەکەیان ئەوە دەخوازێت کە لە ناو شارە گەورەکاندا و لە نێوان چوار دیواردا کار بکەن.
هەتا زیاتریش بەرەو پێش بڕۆین، زیاتر لە سروشت دوردەکەوینەوە، بۆیە زیاتر نەخۆش ئەکەوین.
#الهام
3 601
سایگۆ تاکامۆری/
کۆتا سامۆرای کە لە ساڵی 1877 کۆچی دوایی کرد، دوای ئەوەی دژی دەسەڵاتی ئابوری نوێ وەستایەوە و شکستی خوارد، پاشام خۆی کوشت.
سامۆرای لە گرنگترین سیفەتەکانیان بریتی بوون لە: «شەرەفمەندی - دڵسۆزی - بەرپرسیارێتی».
نەمانی سامورای و کۆتایهاتنیان، کۆتایی بەها باڵاکانمان پێ دەڵێت لەو ناوچەیە بە تایبەتی و هەموو ڕۆژهەڵات بە گشتی، بە نزیکی لەو مێژووەدا نەخۆشیە کوشندەکانی ڕۆژئاوا داخڵی وڵاتانی ڕۆژهەڵات بوون، کە لە نەمانی مانا و بەها باڵاکانی کۆمەڵگە و هاتنی بیروباوەڕی ئابوری پەرستی و ماددەگەرایدا خۆیان نواند و خەڵکی شوێنیانکەوتن.
#تەپاوتلی_مۆدێرنە
3 601
لە میسۆلۆجیای ئیغریقیدا کەسایەتییەک هەیە بەناوی ئۆدیب«Oedipus» کە وەک باقی داستانەکانی دیکە پڕمانا و بەچێژە چیرۆکەکەی، کە تێیدا ڕوێکی قەدەر دەردەخات کە دەتوانم بڵێم بەم ڕستەیە پێناسە دەکرێت"هەموو هەوڵێک بۆ دەربازبوون لە چارەنوس، خۆی نزیکبوونەوە و کارئاسانییە بۆ هاتنەدی ئەو چارەنوسە".
ئۆدیب کوڕی پادشا«لایۆس» کە پادشای شاری «تیباس» بوو.
پادشا لایۆس دوای لەدایکبوونی ئۆدیب پێشبینی لە کاهینی پەرستگای«دێلفی» وەردەگرێت بەوەی کە ئەو کوڕەی دەبێتە هۆکاری مردنی باوکی و دەسەڵاتی شارەکە دەگرێتە دەست.
هەر بۆیە بە بێ دودڵی«لایۆس» هەڵدەستێت بە هەوڵدان بۆ لاناوبردنی«ئۆدیب»ی کوڕی، بەڵام لە ترسی خواوەندەکان ناوێرێت خۆی لەناوی ببات، بۆیە سەرەوخوار بە دارێکی ناو دارستانەکەدا هەڵیدەواسێت و فەرمان بە یەکێک لە شوانە خزمەتکارەکانی دەکات کە بچێت بیکوژێت، بەڵام شوانەکە بەزەی پیایدا دێتەوە و دڵی نایات ئەو کارە بکات، بۆیە دەیدا بە هاوڕێیەکی و ئەویش دەیبەخشێت بە پادشای شاری«کۆرنسۆس».
لەوێ لە لای پادشای ئەوشارە گەورە دەبێت، تا ئەگاتە هەڕەی لاوێتی و ڕۆژێک ڕێی دەکەوێتە پەرستگای«دێلفی»، لەوێ کاهینی پەرستگا پێی دەڵێت کە پێشبینی دەکرێت کە باوکی خۆی بکوژێت و دایکی مارە بکات. لەوێدا ئۆدیب گەلێک خەمبارد دەبێت و هەڵدەستێت زڕ-دایک و باوکی بەجێ دەهێڵێت(چونکە وادەزانێت ئەوان دایک و باوکین) و لەو شارە و شانشینەکەش دوردەکەوێتەوە تا بەوە ڕێ بگرێت لە هاتنەدی پێشبینییەکە.
زۆر دەڕوات تا دەگاتە شاری«تیباس» و لەوێ لەگەڵ پیرە پیاوێک و کۆمەڵێک لە پاسەوانەکانی تێکدەگیرێت و پیاوەکە دەکوژێت و هەموو سەربازەکانیشی بە هەمان شێوە جگە دانەیەکیان، کە ڕادەکات.
پاشان دەچێتە ناو شارەکە و هەواڵی کوژرانی پادشا بڵاو دەبێتەوە، لەو دەمانەدا خەڵکی شار هێشتا پادشایان هەڵنەبژاردووە و پادشاکەشیان جێگرەوەی نییە لە نەوەی خۆی، بۆیە گەورەکان مەرجێک دادەنێن بۆ پادشایەتی، کە ئەو مەرجەش ئەوەیە"شارەکە لە سیفۆنیکس ڕزگار بکەن" سیفۆنیکس دڕندەیەک بوو کە سەری مرۆڤ بوو لەشی شێر و دوو باڵی هەبوو، کە لە نزیک شارەکە مۆڵگەی هەبوو، هەر کەسێک بە نزیکیدا ڕێی بکردایە مەتەڵی لێ دەپرسی، گەر نەیزانیایە دەکوشت، کەسیش نەیدەزانی بۆیە هەرکەسێک پێی بگەشتایە کوشتن سەرئەنجامی بوو.
لەوێدا ئۆدیب دێتە پێشەوە و لەناوبردنی سیفۆنیکس دەگرێتە ئەستۆ، دەڕوات بۆلای سیفحنیکس، ئەویش پرسیارێکی لێ دەکات و ئۆدیبیش دەیزانێت وەڵامەکەی، ئیدی لەتاو شورەیی و شکست«سیفۆنیکس» خۆی لە چیایەکەوە بەردەداتە خوارەوە و دەمرێت.
لە پاشدا ئۆدیب دەکرێتە پادشا و ژنی پادشای پێشو کە باوکی خۆی بوو مارەی دەکات و دوو منداڵیشی لێ دەخاتەوە!!.
بەمجۆرە هەم باوکی کوشت و هەم داکیشی مارە کرد.
چیرۆکەکە درێژە و ڕوداوی زیاتری تیادایە بەڵام ئەوەندەیم مەبەست بوو، وێنەکەش ئۆدیبە کە چاوکانی خۆی کوێر کردووە دوای ئەوەی لە کۆتاییدا دەزانێت کە بۆتە بکوژی خۆی و دایکیشی مارە کردووە، منداڵەکانیشی بەسەریدا دەگرین.
#میتۆلۆجیا
#داستان
3 601
حەزرەتی شێخ محمد عوسمان سیراج الدین (قدس سرە العزیز)،
لە جەژنە پیرۆزەیەکیدا بۆ جەنابی عالی مەقام عارفی حەق مامۆستای عەلامە مامۆستا عبدالکریمی مودەڕیس ئەم هۆنراوانە دەنوسێ
یا کەریم دەخیل کەریمم خۆش بی
لە هەموو جەژنا وەک گوڵی گەش بی
جەژنت پیرۆز بێت هەتا هەتایە
بۆ تەفسیری جوان پڕ ئایە و مایە
قەسەم بەو قورئان تۆ تەفسیرت کرد
بەو حەدیسانەی تۆ تەعبیرت کرد
ڕوحم لە لاتە غالب ڕۆژ و شەو
هەر ئانێ جوان بی عومریش لە نەو
مامۆستای عەلامەش کاتێ کتێبی [مواهب الرحمن] تەواو دەکا بە دیاری دەینێرێ بۆ شێخ و ئەم دوو بەیتەی لەسەر دەنوسێ :
ئەم دیارییەم بۆ گەورەی بەرزم
بۆ خۆشەویستی تەختی سەر عەرزم
عوسمانی زەمان مەرکەزی ئیمان
خوا پیپارێزێ لە فیتنەی زەمان...
#توراسی_عیرفانی
3 601
بە هەر سۆفییەک گەشتبم گومانی نەبووە لە ویلایەتی حەزرەتی شا عوسمانی سیراجە دین.
حەزرەتی محمد علیە الصلاة والسلام دەفەرموێت: أَيُّمَا مُسْلِمٍ شَهِدَ لَهُ أَرْبَعَةٌ بِخَيْرٍ أَدْخَلَهُ اللَّهُ الْجَنَّةَ.
واتە هەر موسوڵمانێک چوار کەسی باوەڕدار شایەتی خێری بۆ بدەن ئەوا خودای گەورە دەیخاتە بەهەشتەوە.
جا ئەبێ حاڵی ئەوە چۆن بێت کە هیچ باوەڕدارێک نەبێت لەوانەی پێیگەشتون شاهیدی ویلایەت و کەرامەتیان بۆ نەدابێت و لە سەرو خۆیانەوە بە فەزڵ و مەعریفە و ساڵحییەت نەیانبینیبێت.
خۆر پێویستی بە بەڵگە نییە بۆ نیشانەکردنی لە کاتێکدا ناوەڕاستی ئاسمانی گرتبێت.
تۆ کە پێشەوایەکی ئاوات هەبێ چیت داوە لە گەجەروگوجەری ئەملاولا کە دۆستەکانی خۆشیان شاهیدی خێریان بۆ نادەن نە لە ژیانیان و نە لە دوای مردنیان، ئەسڵەن هەر بە پیاویشیان نازانن لە زۆر کاتدا.
جیاوازییەکە زۆر گەورەیە بۆ کەسێک دڵێکی عاقڵی هەبێت.
3 601
ئەگەر تەنها لە ژیاندا یەک فرسەتت هەبێت بۆ خواستنی یەک ئاوات، ئەوا هەرچی هەڵبژێریت هی خۆت نییە، بەڵکو هی ئەو کەسەیە کە ئەو فرسەتەی پێداوی، بۆیە باشترین هەڵبژرادە ئەوەیە کە بڵێیت: ئەمەوێ کە هیچم نەوێت جگە ئەوەی کە تۆ بۆمت دەوێت، ئیدی جڵەوت بدەرە دەستی با چی دەوێت پێتی بکات.
#الهام
3 601
خودا چێژی لە نوێژی ئەم سەردەمەدا هەڵگرتووە هەر وەک چۆن چێژی ژیان و خواردنی لێ هەڵگرتووە.
3 601
دوێ شەو جەنابی شێخ حەسەن گەلێک فەرمایشتی جوانی فەرموو دەربارەی زۆر بابەت، بەڵام لە گرنگترینیان بۆ بەندە ئەو خاڵە بوو کە فەرمووی: مرۆڤی جاران«جوان مەرد»بوو، هەرچەندە فیسق و فجوریشیان هەبوایە، بەڵام کۆمەڵێک هێڵی سور هەبوون کە نەیاندەتوانی تێی بپەڕێنن، بۆیەش دادوەری هاوەڵان لەویادا دەبینرێت، دادوەری ئەوان بەوە نەبووە کە تاوانیان نەکردووە، بەڵکو هاوەڵان هەندێکیان تیادا بوو کە توشی گوناهە گەورەکانی وەک زینا و شەراب خواردن و قەتڵ بوون، بەڵام هیچ کامیان ئامادەییان تیادا نەبووە لە هیچ کاتێکدا کە درۆ بە دەمی حەزرەت(علیە الصلاة والسلام) بکەن، ئائەوە هێڵە سورەکەی ئەوان بووە، ئەوا لە گەیاندنی دین هیچ مەسڵەحەتێکی خۆیان لێک نەداوەتەوە و هیچ درۆیەکیان نەکردووە، هەر بۆیە عەدالاتی ئەوان لای من ئەم خاڵەیە.
زیادەیەک بۆ قسەکانی جەنابیان دەڵێم:
مرۆڤی ئەم سەردەمە هیچ هێڵێکی سوری نییە، بنەما لەلای ئەو بریتییە لە نەبوونی بنەما، بۆیە هەمیشە دەست بگرن بەوەی کە پێش ئەم سەردەمە موسوڵمانانی لەسەر بوون، بە دڵنیاییەوە ئەوە ڕاستییەکەیە، شوێنکەوتنی فەتوای شاز و قەولی مۆدێرن کە«ما سبقهم بها من احد» گومڕایی و سەرلێشێوانە، تەنانەت ئەگەر بانگەشەکردنیش بوو بۆ شوێنکەوتنی سەلەف(بەو تەفسیرەی ئەوان کە دوورە لە تەفسیری موعتەمەدی جەمعی موسوڵمانانی ڕابردوو) بە هەمان شێوە هەر گومڕایی و لە ڕێ دەرچونە، دەست بگرن بەو زنجیرە زانایەوە کە بە درێژایی مێژوو نوێنەرانی دین بوون.
#هەڵوێستە
3 601
ئەهلی دڵ پێویستیان بە ڕێکخستنی موقەدیمات نییە بۆ دەرئەنجام، ئەوان بە دڵ تەماشەی شتەکە دەکەن و دەرئەنجامی بێ هاوکێشە و حسابات دەردەهێنن، هاوکێشە و حسابات هی بۆ کوێردڵەکانە، وەک ئەو دارەی دەستی کوێرێکە کە سەر ڕێگە تاریکەکەی بەردەمی خۆی پێ ئەزمون دەکات، بەڵام چاوساغ پێویستی بەوە نییە.
هاوکێشە و حسابات لە دابەزینی کوالێتی مرۆڤەکانەوە پەیدا بوو، بۆیە وەک منداڵی پێنجساڵان دەبێت فێری«دارا دوو داری دیی» بکرێت.
شێخە جوانەکەم دەڵێت بیکە منیش ئەیکەم، پێویستم بە بەڵگە نییە، ئەو بۆخۆی بەڵگەیە.
3 601
زۆرن ئەوانەی کە بەسەر چیادا سەردەکەون بۆ ئەوەی ببینرێن، کەمینەیەکن سەردەکەون بۆ ئەوەی ببینن.
#وتە
#ڕەواقی
3 601
لە هەموو لایەکەوە لاشەی لە ئازاردایە، بەڵام بە هێمنی چاوەکانی داخستووە و گوێنداتێ چونکە ڕوحی ئارامە، دەوروبەر ناتوانن بگەنە ڕوح هەرچەندە فشار لە جەستە بکەن، ئەوان تەنها ئازاری ئەو جەستەیە دەدەن، ناتوانن ئازاری ڕوح بدەن، هێزی ڕاستەقینە وا لە پشتی جەستەوەیە، ئەوانەی پەلاماری جەستەی ڕوحێکی بەرزیان داوە لە ڕاستیدا خۆیان ڕوحیان لاوازە، ئەوان توڕەن و دەیانەوێت زیان بگەیەنن لە تاو لاوازی ڕوحیان تۆڵەی ئەو لاوازییە لە جەستەی ڕوحێکی بەهێز دەکەنەوە.
#الهام
3 601
ئاگاداری بیرکردنەوەکانتبە، چونکە لە بەهەشتەوە گوێیان لێیەتی.
قەشە ئۆگەستین
#وتە
#توراسی_عیرفانی
3 601
لە جەنگی دەروندا، دۆڕاو هەمیشە براوەیە.
دەبێت نەفس بدۆڕێت تا بەرزبێتەوە، بە پێچەوانەی جەنگە دنیاییە ماددییەکانەوە، جەنگی ناوەکی هەتا زیاتر دۆڕاوبێت دەرون تیایدا و زیاتر شکست بخوات بەرامبەر ڕوح، زیاتر لە ڕوح نزیک دەبێتەوە، هەروەک ئەسپێک کە لەلایەن سوارچاکێکی کارامەوە دەستەمۆ دەکرێت و دەبنە خۆشەویستی یەکتر لە دوای دەستەمۆ بوون، هەروەک ژن چەندە دەستەمۆی پیاوەکەی بێت هێندە خۆشەویستتر دەبێت لە دڵیدا.
#توراسی_عیرفانی
