es
Feedback
𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂

𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂

Ir al canal en Telegram

لقد صار قلبى قابلاً كل صورة فمرعىً لغزلانٍ، ودير لرهبانِ وبيتٌ لأوثانٍ، وكعبة طائفٍ وألواح توراةٍ، ومصحف قرآنِ أدين بدين الحب أنَّى توجهتْ ركائبه، فالحب ديني وإيماني.

Mostrar más
3 574
Suscriptores
Sin datos24 horas
+37 días
-2630 días
Archivo de publicaciones
ژیان بە هەردوو دیودا دەخوێنڕێتەوە، چ باش چ خراپ، ئەوە خوێنەرە کە پێویستی بە ئاگاهییە تا لێی تێ بگات، جا ئەگەر گەیشتی بەو حاڵەی کە ڕوح تیایدا مەقامی ئاگاهی بەرز بوو بۆوە و تێدەگەیشت، دەزانیت کە هیچ شتێک لەوەی بەسەرتهاتووە خراپ نەبووە، بەڵکو هەرکامێک لەو دۆخە یەک بە دوایەکانە هەنگاوێک لەو ئاگاهییە نزیکیان کردویتەتەوە. ئەگەر ئاگاهیشت نەبوو ئەوا هەتا ئەوکاتەی دەگەیتە ئاگاهی هەمووی خراپە. هەر بۆیە حەزرەت(علیە الصلاة والسلام) فەرمووی: الاسلام يمحو ما قبله(ئیسلام پێش خۆی دەسڕێتەوە). واتە ئەوەی کە مرۆڤ بە خراپی دەزانێت لەو ڕێگەی ئیسلامەدا، هیچ نەبوون جگە هەنگاوێک لە گەیشتنیان پێی، بۆیە هەمووی دەبێت بە ئیسلام لە سەرەتا تا کۆتایی، واتە دەبێت بە باش، چونکە ئاگاهییەک هات کە لە خوداوەیە و بە چاوی ئەو ژیانی خۆی دەبینێت. قورئانیش کە باسی کەسانی تۆبەکار دەکات دەفەرموێت لە حەقیاندا:«يبدل الله سيئاتهم حسنات»(ئەوانە خودا خراپەکانیشیان بۆ دەگۆڕێت بە چاکە). لە ڕاستیدا خودا لە عەمد نایگۆڕێت، بەڵکو ئاوا یاساکەی داڕشتووە، کە گەیشتنیان بەو پلەیە خۆی لە خۆیدا بۆیانی دەردەخات کە سەبارەت بەوان لە بنەڕەتدا خراپ نەبووە. پۆلێک پولی دۆمینە بوون بە دوای یەکدا ڕیزکراو بوون، یەکیان کەوتووە و ئەوانی دیکەی بەدوای خۆیدا خستووە تا گەیشتۆتە ئەو دۆخەی کەتێیدا ئاگاهییەکە هاتووە، ئەوە نەدەبوو گەر ئەوانە نەبوونایە، بۆیە ئەم خێرا بە هۆکاری ئەم هەموو کەوتنە یەک لەدوایەکە هات، بۆیە بۆ ئەم ئەوانیش خێر بوون. #الهام

هەتا نەیەیتە دەرەوە لە جیهانی سۆشیالمیدیا و هەڵدانەوەی کورتەڤیدیۆ و پۆست بە دەایی یەکدا، نازانی چەندە بۆشایی هەیە لە دەرون و ناختدا، هاوکات تێ دەگەیت کە بەڵێ کاتت زۆرە و ئەو بابەتەیە کە کاتی لێت سەندۆتەوە و بەرەکەتی تیادا نەهێشتووە.

کاتێک کۆڵەکەکانی جیهانی مادی دەست دەکەن بەڕووخان، نابێت مرۆڤ هەوڵی ڕزگارکردنی پێکهاتە داڕماوەکە بدات، بەڵکو دەبێت فێر بێت چۆن
کاتێک کۆڵەکەکانی جیهانی مادی دەست دەکەن بەڕووخان، نابێت مرۆڤ هەوڵی ڕزگارکردنی پێکهاتە داڕماوەکە بدات، بەڵکو دەبێت فێر بێت چۆن سواری پشتی پڵینگەکە دەبێت؛ چونکە پڵینگ ناتوانێت ئەو کەسە بخوات کە لەسەر پشتی دانیشتووە. یۆلیۆس ئیڤۆلا Riding the Tiger ئیڤۆلا بە کورتی لێردا دەڵێت: نابێت لە جیهانی مۆدێرنە کە تێیدا هەموو ئەو بنەما ڕوحی و ئەخلاقیانە لەناودەچێت بە شێوزاێکی زۆر خێرا و بەهێز، هەوڵی چاککردنەوە یاخود ڕێگری کردن لە ڕوخانی بدرێت، ئەو کارە هاوشێوەی شەڕکردنە لەگەڵ پڵینگ، بەڵکو دەبێت هەوڵ بدرێت هەر کەسێک چاوی بکاتەوە و لەو واقعیە حاڵی بێت بۆ ئەوەی تێی نەکەوێت نەک بۆ ئەوەی ڕوبەڕوی بێتەوە، ئا بەم جۆرە دەتوانیت لەسەر پشتی پڵینگەکە دانیشیت و ئەویش ناتخوا. جینۆ هەمان وتە دەڵێت بەڵام بە جۆرێکیتر، دەڵێت: ڕوبەڕوبوونەوەی واقعی جیهانی مۆدێرنە، هاوشێوەی هەوڵدانە بۆ گرتنەوەی بەردێکی گەورە کە لە شاخێکی بەرزەوە ماوەیەکی زۆرە بڕێوەیە و خلۆر کراوەتەوە، هێندەی نەماوە کە بدات لە بنکی شاخەکە و هەپرون هەپرون ببێت. #عنقاء #عەنقا #ئیڤۆلا

دوو جۆر لە مرۆڤ هەن، یەکیان ئەکتەرە و نواندن دەکات و ڕوداوێک، ئەوی دیکەیان خۆی لەناو ڕوداوەکەیە و پێکی دەهێنێت.

Mensaje de voz25:46

نمونەی لاشە وەک نمونەی کۆشکێکە، ئەندامەکانیش نمونەی خزمەتکارەکانی ئەو کۆشکەن، دڵیش نمونەی سەرکردەی کۆشکە، هەر کام لە ئەندامەکان(چاو و گوێ و مێشک و عاتیفە و هەستە دەرەکی و ناوەکییەکانی دی) لە کاتی نوستنی سەرکردەدا خۆیان دەهێننە پێشەوە و پیشەکەی خۆیان بە شایستەترین دەزانن بۆ سەرکردایەتی، بەڵام کاتێک سەرکردەی ڕاستەقینە خەبەری بۆوە و خۆی نیشانی هەموان دا و ئاگاداری کردنەوە لەوەی کە خەریکی کاری خۆیان بن و دەست وەرنەدەن لە بڕیاردانی سەرکردە، ئەوا لاشە و دەرون بە شێوازێکی گونجاو و لەسەر ڕێڕەوی ڕاست بەرەو ئامانج دەڕوات، بەڵام ئەگەر بەردەوام بێت لە خەو؛ ئەوا دووبەرەکی و کێشە و ناکۆکی لە ناو ماڵدا دروست دەبێت و مرۆڤ دەکەوێتە ناو تەنگەتاوی ئاڵۆزی دەرون و لاشەشی نازانێت بەرەو کوێ دەڕوات و بۆچی بڕیار دەدات. جار بە جار چاو دەبێت دەسەڵاتدار و هەرچی بینی بڕیاری لەسەر دەدات و هەندێک جار عەقڵ زاڵ دەبێت و لێکدانەوە و بەراورد دەکات و لەسەر ئەو بنەمایە بڕیار دەدات، هەندێک جاری دی گوێ دەبێتە بڕیاردەر و هەرچی بیست باوەڕی پێ دەکات، هەندێک جار حەز و ویژدان و سۆز دەبنە بڕیاردەر. مەرج نییە هەمیشە بڕیارەکانی ئەوان هەڵە بێت، بەڵام هێندەی لە هەڵەوە نزیکە، لە ڕاستییەوە نزیک نییە. ئەندامەکان، کاری خۆیان هەیە و بەهرەمەندن تیایدا، بەڵام ڕای ئەوان بۆ دەسەڵات، وەکو ڕای کوێرێکە لەسەر دیمەنە جوانەکانی دونیادا. #الهام

ئەگەر مرۆڤ بیری لای عەیبەکانی خۆی بێت و خەریک بێت بە چاکردنیانەوە، ناپەرژێتە سەر چاککردنی عەیبی خەڵکی. هەموان ڕویان کردۆتە خەڵکی، کەمن ئەوانەی ڕویان لە خۆیانە، کەمترن ئەوانەی ڕویان لە خوایە، لە هەمویان کەمتر ئەوانەن کە ڕویان نەماوە و ڕوی خوا نیشان دەدەن. #الهام

هەرکەسێک هەوا و ئارەزوەکانی لە ژیانی دنیایدا بمرێنێت، لە دوای مردنی دەژی. ئیمامی غەزالی #وتەی_پێشەوایانی_ئیسلام #غەزالی

سێ وەبیرهاتنەوە هەیە بۆ مرۆڤی باوەڕدار؛ یەکێ بە دەنگ و پیت یەکێ بە هزر و تەسەور یەکێ بە دڵ و ڕوح کە مرۆڤ بە دڵ و ڕوح یاد دەکات، ئیدی خۆی نابینێت، بەڵکو ئەوە خودایە لەگەڵ خۆیدا دەدوێ، لەوێدا بایەزید وتی«سبحاني سبحاني ما اعظم شأني». #الهام

إلهي لست للفردوس أهلا * ولا أقوى على نار الجحيم* فهب لي توبة، واغفر ذنوبي* فإنك غافر الذنب العظيم* قال سيدي عبد الوهاب الشعراني - رحمه الله -: من واظب على قراءة هذين البيتين في كل يوم جمعة، توفاه الله على الإسلام من غير شك. ونقل عن بعضهم أنها تقرأ خمس مرات بعد الجمعة.

أصبحت لا أطيق الحديث إلا عن الله ما يتعلق به.

عقوبة العارف في دنياه: انقطاع ذكره لله، وإقباله على شغل الدنيا. سزای عاریف لە دونیادا، دەستهەڵگرتنیەتی لە زیکری خودا و روکردنییەیی لە کاری دونیا. حارس المحاسبي #توراسی_عیرفانی

زاناکان زۆرن، بەڵام عاریفان کەمن. زانا ئەوەیە کە بە تیۆری لە مەعریفەدا خۆی غەرق کردووە و هەموو دەرچە و ڕۆچەکانی زانست دەزانێت، بەڵام نەچۆتە ناوییەوە و زانستەکەی نەچەشتووە و نەشبووە بە ئەخلاقی لە زۆربەی کاتدا. بەڵام عاریف ئەو کەسەیە کە خۆی بووە بە زانستەکە، ئەو کارناکات و هەڵسوکەوت نانوێنێت بۆ ئەوەی بزانێت، بەڵکو کارکردنی خۆی لە بوونی بە زانستەکە و چەشتنییەتی. كان النبي قرآن يمشي. #الهام

مردنی هێواشی جوانی لە جیهاندا
+9
مردنی هێواشی جوانی لە جیهاندا

سەرەتای ڕێگە لە پەرستشی زۆرەوە دەستپێناکات، بەڵکو لە وازهێنان لە تاوان و جڵەوکردنی نەفس، هیچ کات زۆری پەرستش لەگەڵ کردنی تاوان و بوونی دڵڕەقی، نابێت بە دروازەی فەتحی ئیلاهی. بەڵکو قۆناغی یەکەم وازهێنان و دەستهڵگرتنە لە تاوان، ئیدی بۆ پڕکردنەوەی جێی تاوان مرۆڤ ناچار دەبێت پەنا بباتە بەر زیکر، لەو ڕێیەوە بە تێپەڕبوونی کات سوننەتە موئەکەدەکان دەبنە دیاری خودایی لە بەرامبەر وازهێنانی بەندە لە تاوان لە پێناو خودا. قۆناغی یەک دوای فەڕزەکان، دەستکردن نییە بە سوننەت، بەڵکو وازهێنانە لە تاوان، پاشان دەرهێنانی حیقد و دڵ ڕەقی و ئەنانییەت، ئەوجە کردنی سوننەت، زیکر و سەڵاواتیش وەک خوێی چێشتە و لەگەڵ هەموو قۆناغێکدا دەکرێت. #الهام

نیعمەتی دڵشکاوی و مەینەتی دونییا و هەژاری و غوربەت دەروازەیەکی گەورەیە بۆ گەڕانەوەی بەندە بۆلای خودا، ئەوەی بەو نیعمەتە نەزانێت و ڕو لە خودا نەکات شایەنی ئەوەیە کە لە پێش هەموانەوە بڕواتە دۆزەخەوە، مەینەتی یارمەتیدەرێکی گەورەیە بۆ بەندە تا خودای وەبیر بکەوێتەوە، لە کاتێکدا خۆشگوزەرانی و دەوڵەمەندی بەڵایەکی گەورەیە و زۆر بە هێزە بۆ غافڵ کردنی بەندە لە خودا. بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی، هەژارەکان هەمیشە بوارێکی باشتریان هەبووە بۆ پابەندبوونیان بە ئاینەکانەوە، لە کاتێکدا دەوڵەمەندەکان بە پێچەوانەوە ئەو بوارەیان بۆ نەڕەخساوە، هەربۆیە باشترینی مرۆڤەکان لە ڕۆژی دوایدا ئەوانەن کە دەسەڵات و ساماندارێکی دادوەر و بەئەمەک و ڕوو لە خودا بوون. ئەو مرۆڤانەی کە لە مەینەتی و هەژاری و دڵشکاویدان، زۆر جار قەدر و قیمەتی ئەو نیعمەتە گەورەیەی خودا نابینن بەسەر خۆیانەوە، بۆیە دەکەونە ناشکوری کردن، ئەگەر چاویان بکردایەتەوە ئەوا ئەو نیعمەتە گەورەیەیان دەبین و ئەو جیاوازییەیان درک پێ دەکرد لە نێوان خۆیان و ئەوانەی کە هەندێک جار ئاواتیان پێ دەخوازن. #الهام

خودا دەفەرموێت:«ذلك بان الله هو الحق و انه یحيي الموتی؟». خودا هەر خۆی ڕاستی ڕەهایە و هەر ئەوە مردووەکان زیندو دەکاتەوە. هەروەها دەفەرموێت: «لِيُنْذِرَ مَنْ كَانَ حَيًّا وَيَحِيقَ الْقَوْلُ عَلَى الْكَافِرِينَ». ئەم پەیامە هاتووە تا ئەوانەی زیندون ئاگادارئان بکاتەوە و وتەکەش بەسەر کافراندا جێبەجێ ببێت. لە ئایەتی یەکەمیاندا خودا زیندوێتی ڕەها دەداتە پاڵ خۆی، چ زیندوێتی لاشە بێت چ ناخ و ڕوح. لە ئایەتی دووهەمدا پەیامی خۆی دەداتە ئەو زیندوانەی کە خۆی گۆشی کردون و زیندوی کردونەتەوە و دڵی بۆلای ڕام کردوون. ئەو هەر خۆیەتی، هیچ شتێک ناوی لە کولەکەی تەڕدا نییە، هەر خۆیەتی ناخ زیندوو دەکاتەوە و هەر خۆیەتی پەیام دەدات بەو ناخە زیندووە و هەر خۆیەتی قبوڵی دەکات و هەر خۆیەتی پاداشت دەداتەوە. الا كل شيء ما خلا الله باطل. #الهام

ئێمە کتێبی گەردون دەخوێنینەوە، خۆمان ناینوسینەوە بەڵکو ئەزموونی دەکەین، ئەوەی بووە و دەبێت، جگە پارچەیەک لەو کتێبە چی دیکە نییە کە نوسەرەکەی خودایە. #الهام

مەجنون بەسەر کۆڵی وشترەکەیەوە ڕۆیشت بەرەو لەیلا، بەڵام لە ڕێگا بیری لەیلای کردەوە و وردەوردە لە خۆشەویستیدا نوقم بوو، تا ئیدی ئاگای لە دەوربەر و ڕێگە نەما و وشترەش بێ خاوەن ملی ڕێگەی گرتبوو کە خۆشی نەیدەزانی بەرەو کوێ دەڕوات، پاشان مەجنون هاتەوە بە هۆش خۆیدا و بینی کەوا ڕێگەکەی هەڵەیە، بۆیە ناچار بوو ئاڕاستەکەی پێچەوانە بکاتەوە، کەوتە ڕێ و دووبارە کەوتەوە بیری لەیلا و هۆشی لە ڕێگە نەما، وشترەش بیری ماڵەوەی کەوتەوە کە تیایدا ئیسراحەت و ئارامی وەردەگرێت و هیلاکی سەفەری بیر دەباتەوە، کاتێک مەجنون خەبەری بۆوە جارێکی دی بینی کە وا بەرەو ماڵ دەگەڕێتەوە و دووبارە ڕێگەکەی هەڵە کردووە، بۆیە هەمدیسا ملی وشترەی گێڕایەوە بەرەو ئاڕاستەی پێچەوانە، ئیدی بەم جۆرە بەردەوام دەبوون لە ڕۆژەکانیان، مەجنون و وشترەکەی نەدەگەشتنە ئامانج. دەبێ ساتێک بێت سوارچاک تێبگات کە ئەو وڵاخەکە نییە، خواردنی وڵاخەکەی خواردن نییە بۆ ئەو، مەبەستی وڵاخەکەی مەبەست نییە بۆی. #توراسی_عیرفانی