| حەنیفیەت |
Kanalga Telegram’da o‘tish
خۆشەویستﷺ فەرموویەتی:نزیکترین کات کە الله لە بەندەوە نزیك بێت سێ یەکی کۆتایی شەوە،جا گەر توانیت لەو کەسانە بیت کە لەو ساتەدا یادی الله دەکەن ئەوا ببە Instagram | hanifyat Facebook | حەنیفیەت وأَقِم قَلبِي عَلى كُلّ دَربٍ تحِبّهُ وترضاهُ رَبّاهُ..❤🕊️
Ko'proq ko'rsatish745
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
-17 kunlar
+130 kunlar
Postlar arxiv
745
تەبعەن هەر شتێک کە ڕوودەدات لە مخلوقاتدا ویستی الله ی لەسەرە جا (بەبیرکردنەوەی مرۆڤەکان کەخۆش و ناخۆش بەگوێرەی لێکدانەوەی خۆیان دیاری ئەکەن) چ خۆش بێت یان ناخۆش بێت.بەڵام هەندێ لە قەدەرەکان بەهۆکارێک ڕوودەدەن.یەکێک لەوانە هەندێ لەنەخۆش کەوتنەکانی دایکە کە خۆی ئەبێتە هۆکار بەوەی بەبیرکردنەوەی خۆی خۆشەویستی خۆی بۆ مناڵەکەی دەرئەبڕێ بەڵام بێ ئاگا لەوەی کە دوعا لەخۆی ئەکات و جاری واش هەیە دوعاکە گیرا ئەبێت.بەنمونە لە زۆرێک لەدایکان ئەبیستیت کاتێک مناڵەکەیان کارێکی باش ئەنجام ئەدا یان شتێکی سەرنج ڕاکێش ئەکات یەکسەر ئەم قسەیەیی حازرە(خوا قەزایی تۆ بخا لێم) بێ ئاگا لەوەی ئەمە پێی ناوترێ دەربرینی خۆشەویستی.جا کاتێکیش پرسیاری لێ ئەکەی ئەڵێ واتە هەرچی ناخۆشی ئەوە بێ بۆ من .بەداخەوە ئەمە هەڵە تێگەشتنە لە خۆشەویستی چونکە مادەم تۆ مناڵەکەت کارێکی باشی کردوە ئەوا دەست خۆشی لێبکە یان ماچێکی بکە و دوعایەکی خێری بۆ بکە نەوەک دوعا لەخۆت بکەی.کە ئەم جۆرە وەک میرات بۆ دایکان ماوەتەوە و بۆتە هەڵەیەکی پەروەردەی گەورە جیل بەجیل ئەگوێزرێتەوە.
745
کوردی-العربیة
| حەکایەتی سەبری( ئارامی ) عیمرانی کوڕی حوسێن
• موتەڕڕیف دەڵێت: ڕۆژێکیان چوومە لای عیمرانی کوڕی حوسەین و گوتم: «من لەبەر ئەوەی دەتبینم لە چ ئازار و بارودۆخێکدا دەژیت، سەردانت ناکەم (چونکە دڵم بە دیار بینینتەوە تەنگ دەبێت).»
عیمران گوتی: «وا مەکە، بەخوا ئەوەیان کە لەلای من خۆشەویستترینە، هەمان ئەو بارودۆخەیە کە لەلای خوای گەورە خۆشەویستترینە.»جەریر دەڵێت: «سکی ئاوی هێنابووەوە (نەخۆشیی ئیستسقای هەبوو)، بۆیە سی ساڵ لەسەر تەختێکی وەها مایەوە کە ناوەڕاستەکەی کون کرابوو (تاکو بۆ پێداویستییەکانی سەر ئاو جوولەی پێنەکەن).»
حَدَّثَنِي مُطَرِّفٌ قَالَ: أَتَيْتُ عِمْرَانَ بْنَ حُصَيْنٍ يَوْمًا، فَقُلْتُ: إِنِّي لَأَدَعُ إِتْيَانَكَ لِمَا أَرَاكَ فِيهِ، قَالَ: «فَلَا تَفْعَلْ، فَوَاللَّهِ إِنَّ أَحَبَّهُ إِلَيَّ أَحَبُّهُ إِلَى اللَّهِ تَعَالَى» قَالَ جَرِيرٌ: «وَكَانَ سَقَى بَطْنُهُ فَمَكَثَ عَلَى سَرِيرٍ مَنْقُوبٍ ثَلَاثِينَ سَنَةً»
الزهد لإبن مبارك 461
745
جل و بەرگ هەرگیز ناتوانێ تۆ لەمەڕ بون بپارێزێ،چونکە سیما و جل و بەرگ ناتوانێ ئیسلامی تەندروستت پێ بناسێنێ بەڵام دۆزینەوەی ئیسلامی تەندروست زۆر گرنگتر و باشترە لەسیما.وە جل و بەرگت پێ دەناسێنێ.سەرەتا دۆزینەوەی دین پاشان جل و بەرگ.بگەیتەوە لای الله تعالی بەبێ نقاب و ریش (بەڵام بەئیسلامەوە) زۆر باشترە بەنیقاب و ریشەوە بگەرێیتەوە بەڵام بێ ئیسلام.
گەرنا وەک ئەوە وایە سواری فڕۆکە ببیت و بڵێی کەدابەزیم پاشان پارەی تکت دەدەم.
745
کوردی-العربية
رسول الله عليه الصلاةوالسلام ئەفەرموێ:
دوو خەسڵەت و ڕەوشت لە منافقدا (دووڕوودا) کۆناببنەوە: ڕەوشت و شێوازی چاک، و تێگەیشتنی قووڵ لە دیندا.
قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «خَصْلَتَانِ لَا تَكُونَانِ فِي مُنَافِقٍ، حُسْنُ سَمْتٍ، وَلَا فِقْهٌ فِي الدِّينِ»
الزهد لإبن مبارك 459
745
كردي- العربية
•هەرکەس بانگەشەی ئەوە بکات کە ئیمانی وەکو ئیمانی جبریلە یان وەک ملائیکەیە ئەوا ئەو کەسە مورجئەیە بگرە پیسترە لەمورجئە و وە ئەو درۆنە.
• هەرکەس بانگەشەی ئەوە بکات کە خەڵکی هەندێکیان فەزڵیان نییە بەسەر هەندێکی تریانەوە لە ئیاندا ئەوا ئەو کەسە درۆی کردووە.
• ومن زعم أن إيمانه كإيمان جبريل أو الملائكة فهو مرجئ [وأخبث من المرجئ فهو كاذب.
• ومن زعم أن الناس لا يتفاضلون في الإيمان فقد كذب
لادانێک بۆلای کتێبی اجماعاتی سلف
745
کوردی-العربية
رسول الله عليه الصلاةوالسلام دەفەرموێ:
دوو خەسڵەت و ڕەوشت لە منافقدا (دووڕوودا) کۆناببنەوە: ڕەوشت و شێوازی چاک، و تێگەیشتنی قووڵ لە دیندا.
قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «خَصْلَتَانِ لَا تَكُونَانِ فِي مُنَافِقٍ، حُسْنُ سَمْتٍ، وَلَا فِقْهٌ فِي الدِّينِ»
الزهد لإبن مبارك 459
745
ليمزالله الخبيث من الطيب.... .
دەعوەی خەڵکی سەرەتا وەک گەنمی سەوز بووە کە تازە سەری دەرهێنا بێت ئاوایە دەبێ ئاگات لێی بێت و بیپارێزی لە با و باران و تەرزە چونکە ناسکە،بەڵام کە پێ گەشت و گەورەبوو وەک سنۆبەر وایە هیچی لێ نایە بەرگەی هەموو شت دەگرێ.
745
چەن دێرێکی خێرا و کورت و تێگەشتنێک لەسەر قەدەر
قدر دوو جۆرە:-
کەونی
شەرعی
کەونی:وەک ئەوەی من گیان چاوم سەوزە و قۆزم و لە ئەفریقا لەدایک بووم، ئەمە ثابتە و الله تعالی دایناوە بەدانانی خۆی.یان باڵا بەرزی یان ڕەنگی پێست ڕەنگی هەورەکان.....تادوایی.
شەرعی:
تۆ گیان سور دەزانی پارە و پێ نییە دەچی بۆ مطعمێک ژەمێک ماسی تونە دەخۆی بە 10 وەرەقە.یان کەسێک کە نوێژناکات ئێ قدری وایە خۆی نایکات نەک الله پێی نەکات.بۆیە رێک سەرەو خوار شۆردەکرێتەوە بۆ دۆزەخ
هەردوکیان نوسراون بەڵام یەکێکیان اجباریە کە کەونیەکەیە ئەوی تر اجباری نیە بەڵکو علمی خۆیەتی نوسیویەتیەوە واتە علم قبل الحدث.وە ئەمەش هەر بەبێ بەبێ رەزامەندی الله روونادات.
گەر قدر هەمووی اجبار بێت کەواتە شەریعەت چ سودی هەیە و حکمەتی جهنم و بەهەشت چیە؟
ئەوەشی پرسیار و محاسەبەی لەسەرە قدری شەرعیە نەوەک کەونی
تێکەشتی شێرەکەم.
745
كردي-العربية
قەدەر خێر و شەڕی،کەم و زۆری،ئاشکرا و چاراوەی،خۆش شیرین و تاڵی،خۆشویستراو و رق لێ بوەوەی،باش و خراپی ،سەرەتا و کۆتایی،لەلای الله تعالی وەیە.
والقدر خيره وشره، وقليله وكثيره، وظاهره وباطنه، وحلوه ومره، ومحبوبه ومكروهه، وحسنه وسيئه، وأوله وآخره من الله تبارك وتعالى.
لە اجماعاتی سلف
السنة لحرب الکرمانی رحمه الله تعالی.
745
• تەیبی کوڕی إسماعیل دەڵێت: قورئانم لەلای حوسەین دەخوێند هەموو ڕۆژێ یەک ئایەتی فێردەکردم و لە ماوەی (١٥) ساڵدا پێی خەتم کردم .
[غایة النهایة لإبن الجوزي (٢٤٤/١)]
• أبو عبدالرحمن السلمي(رحمە️ اللّٰه) دەگێڕێتەوە و دەڵێت: ئەو هاوەڵانەی قورئانیان فێردەکردین وەک عوسمانی کوڕی عەففان و عبد️اللّٰه ی کوڕی مەسعود و ئوبەی کوڕی کەعب(️ اللّٰه لێیان ڕازی بێت) قورئانیان لە لای پێغەمبەری️ اللّٰه(ﷺ) خوێندووەو (١٠) ئایەتی پێ وتنەوەو لەوە تێنەدەپەڕین تا بە وردی کردەوەیان پێ دەکردو دەیان گوت: قورئانەکە بە جوانی فێربووین و کردەوەشمان بە هەموویان دەکرد ، پاشان أبو عبدالرحمن فەرمووی: لە دوای ئێمەوە بەرەیەک دێنەکایەوە ئەم قورئانە دەخوێنن وەک چۆن ئاو دەخواتەوە بەڵام لە گەرویان زیاتر ناڕواتە خوارەوە(دەستی برد بۆ گەرووی خۆی).
[رواە عبدالرزاق (٦٠٢٧) ، وابن أبي شیبة (٩٩٧٨) ، وابن جریر في تفسیرە (٨٢)]
• هەشیان بووە لە (٥) ئایەت زیاتری نەگوتۆتەوە: یونسی کوڕی أبي رجاء(رحمە️ اللّٰه) دەڵێت: أبو موسی الأشعري(رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ) لە (٥) ئایەت زیاتری پێ نەدەگوتین و پێنج پێنج فێری دەکردین .
[جمال القرأن للسخاوي (٤٤٦/٢)]
• أبو العالیە(رحمە️ اللّٰه) دەفەرموێت: ( تعلموا القرأن خمس آیات ، فإنە أحفظ لکم ) واتە: پێنج ئایەت ، پێنج ئایەت قورئان فێر ببن ، چونکە بۆ لەبەرکردن ئەوە باشترە .
[رواە ابن أبي شیبة (٩٩٨)]
745
• هەرگیز مەهێڵە دەوروبەرەکەت سیفەتە خراپەکانی خۆیان لەتۆدا بچێنن و لەسیفەتە باشەکانت سود وەرگرن.گەرنا ئەوکات تۆ لەچاوی هەمواندا بەخراپەکار و تاوانبار سەیردەکرێی هەرچەندەش چاک و بێ تاوان بیت
745
المروذي دەڵێت :
لە میحنەی خەلقی قورئاندا امام أحمد لە بەینی ئەو ئالەتەدا بو کە تعذیبی پێ دەدرا ، پێم گوت ئەی مامۆستا ، الله تعالى دەفەرموێت [وَلَا تَقْتُلُوا أَنفُسَكُمْ ۚ ] دەڵێت امام احمد پێی وتم ئەی مروذی بچۆ دەرەوە بزانە چ شتێک دەبینی ، دەڵێت چومە دەرەوە لە لایەکی کۆشکی خەلیفەوە ، ژمارەیەکم بینی لە خەڵکی ھیچ کەس ژمارەیانی نەدەزانی الا الله تعالى نەبێت ، وەرەقە لە بەردەستیان بوو وە قەڵەم و حیبر بە دەستیانەوە بوو ،
مروذي دەڵێت پێم گوتن چ شتێک دەکەن خەریکی چین ؟
گوتیان ، چاوەڕوانین أحمد چی بڵێ دەینوسینەوە ، مروذی پێی گوتن بمێننەوە لە شوێنی خۆتان ، دەڵێ چومەوە بۆ لای امام احمد ، وەستێنرابو لە بەینی ئامێری ئەشکەنجەدانەکەدا، دەڵێت پێم گوت بەڕاستی کەسانێکم بینی وەرەقەو قەڵەم بە دەستیانەوە بوو ، چاوەڕوانی ئەوەن تۆ چی بڵێیت بینوسنەوە ، مروذی دەڵێت امام احمد پێی گوتم ، ئەی مروذي ئا ئەوانە گشتیان گومڕا ببن ؟! دەلێ گوتی نەفسی خۆم دەدەم بە کوشت بەس ئەوانە گومڕا نەبن .
شاباص التائب دەڵێت :
بەڕاستی ھەشتا جەڵدم دا لە ئەحمەدی کوڕی حنبل ، ئەگەر بێو بمدایە لە فیل دەمخست و لەناوم دەبرد.
كتاب المحنة للتقي الدين المقدسي صفحة ٢٣٤
745
• ئیمام الآجري دەڵێ:
لە هەندێک فەقیهە کۆنەکانەوە پێم گەیشتووە کە پرسیار کراوە دەربارەی دوو پیاو کە سوێندیان بە تەڵاق خواردووە، یەکیان سوێندی خواردووە کە عائشة دایکێتی، ئەوەی تریان سوێندی خواردووە کە عائشة دایکی نییە.
گوتی: هیچیان سوێندیان نەکەوتووە!
پێی گوترا: ئەمە چۆن دەبێ؟! هەر دەبێ یەکیان سوێندەکەی کەوتبێ!
گوتی: ئەو کەسەی سوێندی خواردووە بەوەی دایکێتی ئەوە کەسێکی باوەڕدارە و سوێندی نەکەوتووە، وە ئەو کەسەی سوێندی خواردووە بەوەی دایکی نییە ئەوە کەسێکی مونافیقە و سوێندی نەکەوتووە.
[الشریعة : ٤٨٥/٣]• پیاوەکەی یەکەم سوێندەکەی نەکەوت چونکە باوەڕدارە، خێزانەکانی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دایکی باوەڕدارانن وەک لە ئایەت هاتووە. • بەهەمان شێوە پیاوەکەی دووەمیش سوێندەکەی نەکەوت چونکە بێ باوەڕە، خێزانەکانی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دایکی کەسانی بێ باوەڕ نین.
745
• حەسەنی بصری لە تەفسیری ئەم ئایەتەدا دەفەرموێ: ﴿وجعل بَيْنكُم مَوَدَّة﴾ واتە جیماع، ﴿ورَحْمَة﴾ واتە کوڕ.
تفسیر ابن ابی حاتم.• ترجمەی ئایەتەکە: وە لەنیشانەکانی ئەوە (نیشانەکانی خوایە) کە بۆی دروست کردوون لە(ڕەگەزی) خۆتان ھاوسەرانێک بۆ ئەوەی ئارام بگرن لە لایاندا وە خۆشەویستی و بەزەیی خستۆتە نێوانتان بەڕاستی لەوەدا بەڵگە و نیشانەی زۆر ھەیە بۆ کەسانێك کەبیردەکەنەوە.
