| حەنیفیەت |
Open in Telegram
خۆشەویستﷺ فەرموویەتی:نزیکترین کات کە الله لە بەندەوە نزیك بێت سێ یەکی کۆتایی شەوە،جا گەر توانیت لەو کەسانە بیت کە لەو ساتەدا یادی الله دەکەن ئەوا ببە Instagram | hanifyat Facebook | حەنیفیەت وأَقِم قَلبِي عَلى كُلّ دَربٍ تحِبّهُ وترضاهُ رَبّاهُ..❤🕊️
Show more776
Subscribers
-324 hours
-67 days
-1430 days
Posts Archive
775
بڕواتان هەبێت ئەو شەڕە دەست پێ نەکاتەوە ئەو ڤیدۆیانەی عبداللطیف وەکو سیزنی دراما تورکیەکانی لێ دێ تەواوبونی بۆ نییە،فەیسبوک دەکەینەوە هەر دەنگی (وەرە پێش)ـی ئەو دەبیستین.
دەی توخوا ئەمە کاسبیە دەستداوەتێ کابرا
775
ئیسرائیل هێرش ناکاتە سەر حزب الله
بەڵکو جۆلانی بەو کارە هەڵدەستێ😁
کەواتە دەست و قاچی ئێران دەبڕدرێتەوە.
بەم شێوەیەش حزب الله لەناودەچێ بەبێ ئەوەی ئێران بتوانێ کاردانەوەی دژی ئیسرائیل هەبێت.
775
بیرت کردۆتەوە کە شەڕی حزب اللة بە چەتەکانی قسد دەکرێ؟
ئەوەتا ئەمریکا و ئیسرائیل بەشەرعیان وتوە دەبێ فراغی ئەمنی لوبنان پر بکەیتەوە،ئەویش لەبەرامبەرا داوای دوو شتی کردووە:
700 ملیار دۆلار بۆ ئاوەدان کردنەوەی سوریا و لەگەڵ پاشەکشەی تەواوی ئیسرائیل لەباشوری سوریا،بۆیەش تۆم باراک چوە سوریا تا لەرێی عەبدی و مەلەفی قسدەوە زەخت لە جۆلانی بکا بێ بەرامبەر بچێتە لوبنان.بۆیە چاوەرێی دوو شت بن:ئاوەدان بونەوەی سوریا+ئاژاوەی نێوان چەتەکانی قسد و میلیشیاکانی جۆلانی
ئەوەی لەو بەینەیدا مەڕی قەومچیە کە بەناوی کوردایەتیەوە ئدەدرێ بەکوشت.
19-6-2026
775
| دەربارەی ئەو بەرانەی ئیبراهیم علیە السلام.،
لە عبدالله کوڕی عەباسەوە -لە ڕێگەی سەعیدەوە- گوتوویەتی: سەبارەت بە ئایەتی: ﴿وَفَدَيْنَاهُ بِذِبْحٍ عَظِيمٍ﴾، ئەو بەرانەی ئیبراهیم سەری بڕی، هەمان ئەو بەرانە بوو کە کوڕەکەی ئادەم (هابیل) قوربانی کردبوو و لێی وەرگیرابوو(¹)
لە سەعیدی کوڕی جوبەیرەوە -لە ڕێگەی جەعفەرەوە- سەبارەت بە ئایەتی: ﴿وَفَدَيْنَاهُ بِذِبْحٍ عَظِيمٍ﴾ (واتە: و سەربڕینێکی گەورەمان کردە فیدای بۆی)، گوتوویەتی: ئەو بەرانەی ئیبراهیم سەری بڕی، چل ساڵ لە بەهەشتدا لەوەڕابوو، بەرانێکی ڕەنگ تێکەڵ (سپی و ڕەش) بوو، خورییەکەی وەک خورییە ڕەنگاوڕەنگ و سوورکراوەکان وابوو(²)
-----------------------
1-أخرجه ابن جرير ١٩/٦٠١
2-أخرجه ابن جرير ١٩/٦٠٢
775
| دەربارەی جنۆکەکان بۆت دەدوێم
لەتفسیری ئایەتی { وَمِنَ ٱلشَّیَـٰطِینِ مَن یَغُوصُونَ لَهُۥ وَیَعۡمَلُونَ عَمَلࣰا دُونَ ذَ ٰلِكَۖ وَكُنَّا لَهُمۡ حَـٰفِظِینَ }
واتە:وە ھەندێک لە شەیتانەکان (مان ڕام ھێنابوو) دەچوونە ژێری دەریا بۆ سولەیمان (تا گەوھەرو مرواری بۆ دەربھێنن) وە جگە لەوە کاری تریشیان دەکرد (بۆی وەک کۆشک دروستکردن) بەڕاستی ئێمەش چاودێر (و پارێزەری) ئەوان بووین.
حسنی بصری دەفەرموێ: لەو کارانەدا کە جنۆکەکان بۆی (سولەیمان پێغەمبەر) ئەنجامیان دەدا، یان لەو بەندکردنەی کە بە زنجیر کۆتیان دەکردن، تەنها جنە کافرەکان نەبێت هیچی تریان بۆ ئەو مەبەستە بەکار نەهاتوون، چونکە ناوی شەیتانیش هەر تەنها بۆ ئەو جۆرە جنانە بەکاردێت کە کافرن(¹)
لە ئیسماعیلی سودییەوە، سەبارەت بەم ئایەتەی «وَمِنَ الشَّيَاطِينِ مَن يَغُوصُونَ لَهُ» (و لە شەیتانەکان کەسانێک هەبوون بۆی نوقم دەبوون)، دەفەرمووێت: «مەبەست ئەوەیە کە لە ئاودا نوقم دەبوون(²)
موقاتیل کوڕی سولەیمان دەفەرمووێت: «﴿وَمِنَ الشَّيَاطِينِ مَن يَغُوصُونَ لَهُ﴾ واتە: بۆ سولەیمان لە دەریاکەدا نوقم دەبوون و مروارییان بۆ دەرهێناوە، ئەو (سولەیمان) یەکەم کەس بووە کە مرواریی لە دەریا دەرهێناوە. ﴿وَيَعْمَلُونَ عَمَلًا دُونَ ذَٰلِكَ﴾ واتە: کارێکی تریان بۆ ئەنجام دەدا جگە لە نوقمبوون لە دەریا؛ وەک دروستکردنی پەیکەر، دیزاینکردنی میحراب (شوێنی پەرستن)، دروستکردنی کاسەی گەورە وەک حەوز، و مەنجەڵی گەورەی جێگیر(³)
-----------------------------
1-علقه يحيى بن سلّام ١/٣٣٢
2-ابن أبي حاتم
3-تفسير مقاتل بن سليمان ٣/٨٩.
775
| إبن الجوزي : چیمان بۆ باس دەکات؟
ابن جوزی لەکتێبی تاریخەکەیدا باسی (ابوالمعالی الجوینی)دەکات کە کەسێکی زۆر مەعروفە و لای ئەشاعرە گەورە زانا و ئیمامە.کە پێی ئەڵێن (إمام الحرمين)هێندە بەڕێزە لەلایان.کە ئێستە لەحوجرەکاندا بەناو سەلەفیەکان و ئەشعەریەکانیش کتێبی (ورقات)ـەکەی ئەخوێنن.
ابن جوزی لە ژمارە 3544 دا باسی جوێنی دەکات و لەباسی مردنەکەی بەسەنەدی خۆی نەقڵی ئەکات و ئەڵێ:
چومە ژوورەوە بۆلای کاتێ نەخۆش بوو کەبەهۆی ئەو نەخۆشیەوە مرد،ددانەکانی لەدەمی هەڵەوەرین و کرمی لێ هەڵەوەری و کرم لێی دابو،کەس نەی ئەتوانی بۆنی بکا لەناخۆشی بۆنی،وە ئەیوت ئەمە عقوبەی ئەوەیە کە توشی (کەلام)بووم.ئێوەش حەزەری لێ بکەن.(¹)
ئەمانە ئەو کەسانەن کەکراونەتە ئیمام بەسەر خەڵکەوە و کتێبەکانیان ئەخوێنرێ لەکاتێکا خۆیان بەهلاکا چوون لەبەر خراپی و ئیلحادیان بەرامبەر ذاتی الله جل جلاله.وە بروایان وابوە کە خوا ئیفلیجە والعیاذبالله.وە ئێستە تازە بەتازە ئەشعەریەکان گەرمیان ئەکەنەوە بۆمان.
---------------------------
1-ص:246 و ذیل الطبقات لإبن رجب(268/1)
775
ڕەنگە رزقەکەت لە شوێنێک بێت کە یۆ حیسابی بۆ ناکەیت.
ئەم دوعایە زۆر بکەن …
اللهم إني أسألُك من فضلِك و رحمتِك ؛ فإنَّه لا يملُكها إلا أنت
775
چۆنیەتی لێ خوڕینی مەڕ:
ئێمە زۆر پێش کەوتین بەشێوەیەک بەعەکسەوە شتەکانمان دانا،
منداڵ لەدایەنگدا دەژیت ،دایک و باوک لە خەڵوەتگە،سەگ و پشیلە لەماڵەکان.
#دێڕێک_لەکتێبی_لێخوڕینی_مەڕەکان
775
• چۆنیەتی لێ خوڕینی مەڕ:
گەر ڕەسمێکی ڕەش و سپی لەپشتەوە یان لەگەڵ پشیلەیەک نەبێت بەڕەش و سپی ئەوا موەحید نیت.
من:بەخوا تۆ مەڕی بس بەبێ حبر
#دێڕێک_لەکتێبی_لێخوڕینی_مەڕەکان
775
• تەمەنت چەند بوو کەزانیت عاصاکەی دەستی سیدنا موسی علیه السلام ناوی (ماشا)بوو.
أخرجه ابن أبي حاتم ٨/٢٨٤٨ (١٦١٤٢).
775
لە عبداللە کوڕی عەباسەوە -لە ڕێگەی قەتادەوە-: سەبارەت بە (عەساکەی موسا) فەرمووی: فریشتەیەک لە فریشتەکان پێی بەخشی کاتێک ڕووی کردە (مەدین)، عەصاکە بە شەوان بۆی ڕووناک دەبووەوە، کاتێکیش بە زەویدا دەیکێشا ڕووەکی بۆ دەردەهات، هەروەها بەو عەسایە گەڵای داری بۆ مەڕەکانی دادەهێنایەوە (بۆ ئەوەی بیخۆن).(¹)
لە عبدالله کوڕی عەباسەوە -لە ڕێگەی عیکریمەوە- سەبارەت بە ئایەتی {فَأَلْقَاهَا فَإِذَا هِيَ حَيَّةٌ تَسْعَىٰ} (دەیهاوێشت، کتوپڕ بوو بە مارێکی خێرا جوڵاو): ئەو مارە پێش ئەوە مار نەبوو. مارەکە بەلای دارێکدا تێپەڕی و خواردی، بەلای بەردێکیشدا تێپەڕی و قوتیدا، موسا گوێی لە دەنگی بەردەکە دەبوو کە لەناو سکی مارەکەدا دەنگ دەداتەوە. موسا بە ترسەوە پشتی تێکرد و ڕایکرد، بانگکرا: ئەی موسا، بیگەرە. بەڵام نەیگرت، پاشان بۆ جاری دووەم بانگکرا: بیگرە و مەترسە. لە جاری سێیەمدا پێی گوترا: تۆ لە ئارامبووان و دڵنیابووانیت. ئیتر موسا گرتی(²)
----------------------
1-أخرجه ابن أبي حاتم ٩/٢٨٤٧
2-أخرجه ابن جرير ١٦/٤٧، وابن أبي حاتم -كما في تفسير ابن كثير ٥/٢٧٤-.
775
عشق غەریزەی جنسی تێدایە بەبەتاڵ بونەوەی غەریزەکە زۆرجار نامێنێ.وە عشق تایبەتە بەڕەگەزی بەرامبەرەوە کاتێ حەڵاڵە.
بەڵام حب خۆشەویستیە کە وابەستەیە بەدڵەوە و غەریزەی تێکەڵ نیە.دەگونجێ کەلەنێوان هەردوو ڕەگەزدا بێت وەک رسول الله(علیه الصلاةوالسلام) دەفەرموێ:
لم يُرَ للمُتَحابِّينَ مِثلُ النِّكاحِ.
نەمبینیوە هاوشێوەی هاوسەرگیری بۆ دووکەس کەیەکیان خۆش بوێ.
وە دەشگونجێ بۆ هەمان ڕەگەز بێت وە هۆکارەکەش لەبەر الله تعالی بێت وەک رسول الله صلى الله عليه وسلم دەفەرموێ:
مَن أحبَّ للَّهِ وأبغضَ للَّهِ ، وأعطى للَّهِ ومنعَ للَّهِ فقدِ استَكْملَ الإيمانَ.
هەرکەس خۆشەویستی لەبەر خوا بێت و ڕق لێ بونەوەی لەبەر خوا بێت،وەلەبەر خوا ببەخشێ و لەبەر خوا بگرێتەوە ئەوا ئیمانەکەی تەواو کردوە.
وە دەشگونجێ خۆشەویستی و حبی الله تعالی بێت بۆ عەبدێکی یان چەن عەبدێکی وەک ئەوەی لەقورئاندا لەچەن شوێنێک وارد بووە.
• بەشێوەیەکی پوخت ئەوەیە کەوا (عشق )غەریزەی جنسی تێدایە بەڵام (حب)تێدا نیە.هەر بۆیەش وشەی عشق بۆ خوا و پێغەمبەری خوا علیه الصلاةوالسلام جائز نییە
775
دەربارەی کەشتیەکەی کە خضر عەیبداری کرد تا پاشاکە داگیری نەکات.
کەعبی احبار ئەفەرموێ:
هی دە برابوو پێنجیان نەخۆش بوون (نەخۆشی پێستیان هەبوو)پێنحیشیان ئیشیان پێ دەکرد لەدەریا.
تفسير الثعلبي ٦/١٨٦، وتفسير البغوي ٥/١٩٤.
775
| دەربارەی ئازارێکی بەئێش بۆت دەدوێم
ڕووباری سەیحون... .
یەکێکە لەو چوار رووبارەی لەبەهەشتەوە هەڵەقوڵێن.
مەغۆل لێرەوە پەرینەوە بۆ وڵاتانی ئیسلامی و داگیرکردنی خاک و ناموسی موسڵمانان.خەلیفە سەرخۆشەکەی عباسیەکان تا تیرێک بەر جاریە راقصەکەی نەکەوت لە کۆشک نەیزانی کەمەغۆل هاتون.هەرخەریکی خواردنەوە و ئافرەت بوو.
بۆیە کاتێک کە جەنگیزخان دەیگرێت دەیکاتە ئەو شوێنەی بیت المالی لێیە و لەوێ زیندانی ئەکا ئەڵێ بخۆ زێڕی بیت المال بخۆ تۆ گەر عاقڵ بویتایە نەتدەهێشت من لە روباری سیحون و جیجون بپەڕمەوە.
تێبینی:بیت المالی موسڵمانان شتی زۆر دانسقە و گرانبەهای تیابوو بەشێوەیەک تەنها جلە گرانبەهاکانی ناوی ئەیتوانی بەربە حملەی مەغۆل بگرێ و نەهێڵێ ئەو کوشتارە بکەن.بەڵام کابرا بەناوی ئیسلام و خەلیفەوە خەریکی داوێنی خۆی بوو کە زۆرێک لەبنی العباس وابوون بۆیەش ئاوا بەئوممەتی ئیسلامی کرا.بیت المال نزیکی 500 ساڵ شتی تێ ئەکرا لەزێر و زیو و جلی گرانبەها بەشێوەیەک زێڕی سوری تیابوو کە ئێستا تەنها نیو کیلۆ بونی هەیە ئەویش لای ڕۆتشێڵدە بەڵام لەوکاتەیا 5 کیلۆ و نیو لەبیت المال بونی هەبوو.
775
زانیاریەک دەربارەی چیای عەرەفات
چیای عەرەفات جگە لە وەی شوێنێکی پیرۆزە لە مێژووی ئیسلامیدا وە لە رووی زانستی زەویناسیشەوە جێگای سەرنجە.
بەرزی ئەم چیایە نزیکەی ٧٠ مەترە لە ئاستی دەروروبەری وە ٤٥٤ مەترە لە ئاستی ڕووی دەریا وە. جۆری بەردی سەرەکی ئەم چیایە بریتی یە لە بەردی بورکانی لە جۆری گرانۆدایۆرایت (دەوڵەمەندە بە کوارتز و فێڵدسپارت) کە ئەم جۆرەیان لە ناخی زەوی سارد دەبنەوە و دروست دەبن نەک وەک ئەو بەردە بورکانیانەی کەدەتەقنەوە و دێنە سەر زەوی. تەمەنی ڕەسەنی بەردەکە نزیکەی ٦٠٠ ملیۆن ساڵە دواتر بەھۆی ڕوداوێکی تەکتۆنی کە نزیکەی ١٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر رویداوە و ئەم شێوەی وەرگرتووە(بەپێی تەمەنی جیۆلۆجی). بۆ بەراوردکردن بە مرۆڤ کەتەمەنی دەرکەوتنی لە خوار ملیۆنێک سالە، بەو مانایە دێت کە چیای عەرەفە زۆر پێش شارستانیەتی مرۆڤ بوونی هەبووە کە ئەمرۆ بوەتە هۆی بەستنەوەی مێژووی قووڵی زەوی بە مێژووی مرۆڤ و ڕۆحەوە.
Available now! Telegram Research 2025 — the year's key insights 
