| حەنیفیەت |
前往频道在 Telegram
خۆشەویستﷺ فەرموویەتی:نزیکترین کات کە الله لە بەندەوە نزیك بێت سێ یەکی کۆتایی شەوە،جا گەر توانیت لەو کەسانە بیت کە لەو ساتەدا یادی الله دەکەن ئەوا ببە Instagram | hanifyat Facebook | حەنیفیەت وأَقِم قَلبِي عَلى كُلّ دَربٍ تحِبّهُ وترضاهُ رَبّاهُ..❤🕊️
显示更多731
订阅者
-124 小时
-17 天
-730 天
帖子存档
730
- قتادة رحمه الله شەڵێت : (لەوەتەی قورئان دەخوێنمەوە تەڕەپیازم نەخواردووە) .
- یزید بن أبي مالک دەڵێت : (دەمەکانتان ڕێگایەکە لە ڕێگاکانی الله تعالی - واتە بۆ خوێندنەوەی قورئان -، جا ئەوەندەی ئەتوانن پاکی بکەنەوە، لەوەتەی قورئان دەخوێنم پیازم نەخواردووە) .
- لە واصل بن أبي جمیل لە مجاهد ـەوە کە (پێی ناخۆش بووە کەسێک بیەوێت شەونوێژ بکات و سیر و پیاز و تەڕەپیاز بخوات) .
- لە عبدالعزیز بن أبي رواد لە مجاهد ـەوە کە نوێژی بکردایە و هەستی بە بۆنی - دەمی - بکردایە ئەوە دەستی لە قورئان خوێندنەوە هەڵئ
دەگرت) .
- مجاهد رحمه الله دەڵێت : (ئەگەر قورئانت دەخوێندەوە و باوێشکت هات ئەوە دەست لە خوێندنەوە هەڵبگرە هەتا باوێشکەکەت نامێنێت) .
- عکرمة رحمه الله دەڵێت : (ئەگەر یەکێکتان قورئانی شەخوێندەوە و باوێشکی کرد ئەوە با بێدەنگ بێت، با بە دەم خوێندنەوەوە نەڵێت ها ها ها) .
- لە إبراهیم النخعي ــەوە لە علي ـەوە رضي الله عنه کە : (پێی خۆش نەبووە قورئان لە شتێکی بچووک دا بنووسرێت) .
- رسول الله ﷺ دەفەرمووێت : (بە قورئانەوە گەشت مەکەن، چونکە دەترسم بکەوێتە بەردەست دوژمنەکان) .
- أبي بکر بن محمد بن عمرو بن حزم رحمه الله دەڵێت : (رسول الله ﷺ بۆ باپیرەمی نووسی کە دەست نەدات لە قورئان ئیللا بە دەستنوێژەوە نەبێت) .
فضائل القرأن لأبي عبید : (٤)
730
ئیمامی مالیك ڕەزای خوای لێبێ فەرموویەتی:
گەر كەسێ گەیشتەوە بە خوای پەروەردگار
بە پڕاوپڕی زەوی كۆڵی تاوانی هەڵگرتبێ پاشان بە خوا گەیشتەوە لەسەر سوننە (شوێنكەوتنی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم لە عقیدە و گشت بەشەكانییەوە بەتایبەت) ئەوە لەبەهەشتدا لەگەڵ پێغەمبەران و ڕاستگۆیان و شەهیدان و پیاو چاكان دایە، بەڕاستی ئا ئەوانە چاكترینی
هاوەڵن .
ذم الكلام وأهله: (۷٥/٥/۷٦)
730
کاتێک کە خەمەکان و کێشەکان هێرشیان هێنا بۆ سەردڵت ئەوکات چی ئەکەی؟چۆن بیردەکەیتەوە؟
گەر بیر لەکەوتن بکەیتەوە ئەوە تۆ یەقینت تەنها لەدێرەکاندا بینیوە و لەناختدا بونی نییە،کاتێ کە دوژمنەکەت لەخۆت بەهێزتر بوو چی؟دەستت شل دەبێت و دەلەرزێ؟ئەی کوا توکلت؟
بەخۆتدا بچۆرەوە
خەمەکەت و دوژمنەکەت چەنێک گەورەبن لە خواکەت گەورەتر نین
لە دووملیارە ڤاکسین کراوەکە مەبە.
730
تۆی باوک یان تۆی مێرد کەسی یەکەمی ماڵی وە قسەی تۆ کۆتاقسە و کۆتابڕیارە بۆیە دەتوانی کۆنتڕۆڵی شەمەندەفەری ماڵت بکەی و ئاراستەی تاکەکانی نێو ماڵت بەرەو ڕێیەکی ڕاست ئاراستە بکەی.هەوڵبدە وەک ئەو فلتەری ئاوە بیت کە ناهێڵێ هیچ خراپی و پیسیەک بگات بەنێو پەرداخی ئاو خواردنەوەکە.
تۆی باوک یان مێردیش ئاوابە مەهێڵە خراپەکان بێنە نێو خێزانەکەت تیڤیەکەت و میوانەکانت بافلتەر بن.جار جار سەیرێکی مۆبەکان بکە چونکە ئەوە ئەرکی تۆیە،بەردەستەکانت هەڵەیەکیان توش بێت تۆ دووجار لێدان ئەکرێی ئەوان یەکجار.
هەوڵبدە کاتێک لەسەر سفرە دادەنیشیت بەدەنگێک هەموان دەیبیستن بسم الله بکەی پێش خواردن و بەوانیشی بکە و فێریان بکە.قەیچیەکا باتالای تۆن ئاوابیت.ذکری چونە دەرەوە و هاتنەوە و چونە تەوالێت و جل گۆرین و چونە حمام،فێریان بکە کاری تۆیە تۆ بەرپرسی.
بیجامە خەت خەتەکان لەپێ مەکە و کۆنتڕۆڵ بگری بەدەستەوە هەواڵ بنێی بەهەواڵەوە.چەن ساڵە گوێ بۆ هەواڵ دەگری چ سودێکت لێ وەرگرت؟مناڵ بەوناوا ئایپاد و مۆبایلی بدەی بەدەستەوە کەس بەکەس بێت ماڵت.
هەستە بەکاری خۆت و خێزانەکەت و تاکەکانی بپارێزە تالەبەهەشت لەگەڵت بن.بەڕۆژا هەر خەریکی فرکە فرکی شەویش کەمێک دەمە تەقە لەگەڵ ماڵەوەت بکە.بابزانن کە تامی هەبونی خێزان چۆنە بابزانن چەترێکیان هەیە کە بۆیان دەبێتە سێبەر لەهاویندا و لەزستانیش لەباران دەیانپارێزێ.
مێرد بوون هەر ناوجێگەکە نییە و تەواو نەزانی بۆ ژنت هێناوە.تۆ دەبێ جیاواز بیت.باوک بوون هەر ئەوەنیە بڵێی ئەوەنە مناڵم هەیە.پەروەردە لەسەرتۆیە سەرەتا پەروەردەی خێزانت پاشان هی مناڵت.پەروەردەیەکی جوانی موسڵمانانەیان بکە و فێریان بکە کەچۆن هەڵسوکەوت بکەن و چی بڵێن و چی نەڵێن.تۆ باوکی یان مێردی پێویستە شارەزابیت و خوێنەواربیت پێش ئەوەی بیتە باوک یان ژن بێنی.دەبێ ئامانجت هەبێ هەبوونی ئامانج زۆر گرنگە.
ماڵەکەت بپارێزە لەکەسانی خراپ و کەناڵی خراپ.
مەهێڵە مناڵەکانت بێ پەروەردە گەورە ببن فێریان بکە کە ئەوان گۆشت و خوێنی یەکن نابێ پشت لەیەک بکەن لەبەر هەر هۆکارێکی دونیایی بێت.گەر من و تۆ پەروەردەنەکرابین ئەوا بائێمە ئەوانەی دوایی خۆمان پەروەردە بکەین.چونکە ئێمە بەرپرسین.
تۆ ئەگەر نەتوانی وەک فلتەری ئاو خراپەکان گل بەیتەوە و ڕێگربیت لەوەی بچنە نێو خێزانەکەت ئەوانەبوونت باشترە تاهەبونێکی نەبوو.
730
سەلوا
ئەو باڵندەیەیی الله تعالی گۆشتەکەی باراند تا بنی ئیسرائیل لێی بخۆن کەچی چوون داوای نیسکیان کرد😒
730
کە زانيت هەموو دڵۆپەیەکی باران فریشتەیەکی لەگەڵدایە.
وە هەرگیز دڵۆپەیەک ناکێشێ بەدانەیەکی تردا
730
زۆرێک گیرۆدەی ئەوەن کە خەوی ناخۆش دەبینن.
پێش خەو ئەمە بخوێنە پشتیوان بەخوا ئەو کێشەت نامێنێ:
أعوذ بكلمات الله التامة من غضبه وعقابه وشر عباده ومن همزات الشياطين وأن يحضرون.
-بۆ ئەوانەی نازانن عەرەبی بخوێننەوە:
ئەعوذو بیکەلیماتیل لاهی تتاممەهـ مین غەضەبیهی وەعیقابیهی وەشەڕڕی عیبادیهی وە مین هەمەزاتیشەیاطینی وە ئەی یەحضورون.
730
• زۆرجار ئێمەی مرۆڤ درەنگ یان هەندێ جار تێناگەین کە بۆچی زاتی الله جل جلاله کۆمەڵێ شتی لەسەر ئێمە حەرام کردوە.
سەرنجی مۆسیقاتان دابێت(باسی حوکمەکەی ناکەین چونکە ثابتە) ڕێژەیەکی زیاد لە پێویست ئیسراحەت دەدا بە مێشکی مرۆڤ و ڕوحی هەر لەبەر ئەوەشە ساڵانە ڕێژەی خۆ کوشتن لەزیادبوندایە تەنها و تەنها بەهۆی گوێ گرتن بۆ مۆسیقا و گۆرانی.ئەگەر سەرنج بدەی لەبەرامبەردا هەرگیز نابینی لەمێژوودا هیچ کەسێک بەهۆی گوێ گرتن لە قورئان خۆی کوشتبێت.
چونکە:
قورئان ئەگەر ئەوکەس گوێی بۆ دەگرێ لێشی تێنەگات ئیسراحەت و حەسانەوەی زیاد لەپێویست نادات بەڕووحی بۆیە بەپێی ماندووبونی ڕۆحی کەسەکە پشووی دەداتێ وە بگرە زۆرجاریش خەفەتەکانی بۆ لادەبات.
• مۆسیقا زیاد لەپێویست وادەکات لە گوێگرەکەی کە ڕۆحی پشو وەربگرێ بەشێوەیەک وادەزانێ گەشتۆتە بن بەست و ئیتر تاکە خۆشبەختی و چارەسەری هەمیشەیی مردنە.بۆیە کاتێک دەزانێ دەڵێن فڵان کەس خۆی کوشت.بەبێ ئەوەی هیچ کێشەی هەبێت.بەڵام کاتێک لێی دەکۆڵیتەوە گوێگرێکی سەختی مۆسیقا و گۆرانی بوە.وە گۆرانی چارەسەری خەم و خەفەتی بۆ نەکردوە و لەسەری هەڵینەگرتوە.
سوپای نازی ئەڵمانی کاتێ ژمارەیەکی زۆریان لێ دەکوژرا ئەوا سرودی تایبەت بە نازیەتیان بۆ لێ دەدرا و دەسیان دەکردەوە بەکوشتار.
مەغۆل کاتێ ماندوو دەبون لەکوشتن و بڕین کابرایەک دەهاتە ناوەڕاستی سوپاکە و بە دەفێکی بچوکەوە دوبارە دەفعی دەکردنەوە.تاوەکو بەو شێوە زیاد لە 40 ملیۆن خەڵکیان کوشت.
ڤاگنەری ڕووسی کە ئەوروپا و ئەمریکایان بەگیرهێناوە هەموویان مۆسیقا و گۆرانی بێژن.
سوپای ژاپۆن ملیۆنان چینی لەناوبرد هەر بە مۆسیقا.
نمونەکان زۆرن ئەگەر وردبینەوە.
730
ئیسلام بە شمشێر بڵاو بویەوە زۆرێک خۆیان لەوقسە لادەدەن لەبەر نەبوونی وەڵام
بەڵام دیموکراسیەت و مەسیحیەت بە فڕۆکەی لەناوبەری F35ی ئەمریکی B2 ئەمریگی و پاتریۆتی ئەمریکی هەلیکۆپتەری راڤاڵی فەرەنسی فڕۆکەی سوخوی ڕووسی و سیستەمی بەرگری S300 -S400-S500 ڕوسی و چالێنچەری بەریتانی و ئەڵمانی بڵاو بویەوە.
بەراستی ئیسلام ترسناکە پێویستە لەناوببرێ.وە گەر تۆ دیموکراسیت قەبوڵ نەبێت ئەوا خۆت دەزانی چیت پێ دەوترێ.بەڵام گەر ئیسلامت قبوڵ نەبێ ئەوا ئازادی.
• دەربارەی خەوتنی ئوممەتێک بۆتان دەدوێم
730
عبيدالله کوڕی عمير دەڵێت:
قەومی نوح لە پێغەمبەر نوحیان دەدا تا دەیان بوراندەوە، کاتێك کە هۆشی دەهاتەوە دەی فەرموو: اللهم اغفر لقومي فإنهم لا يعلمون.!!
الزهد لأحمد بن حنبل ٢٧٨
730
خۆ ئەگەر تاوان نەبێت عوجب سەری ئینسان دەخوات!!!
ئیمامی سفیان الثوری دەفەرمووێت:
پێمان گەیشتوە کە ئەوان دەیان فەرموو:
ئەگەر تۆ لەماڵەکەت بخەویت و بەیانی بکەیتەوە بە پەشیمانیەوە، زۆر باشترە لەوەی لە ماڵەکەت شەونوێژ بکەیت و بەیانی بکەیتەوە بە بە سەرسامیەوە{موعجیبی خۆت ببیت}، وە ئەگەر تۆ پێبکەنیت و بترسیت، زۆر باشترە لەوەی بگریت و سەرسام بیت بەکردەوەکانت.
مسند ابن الجعد ١٨٩٢
730
| چی دەزانی دەربارەی کۆتا دەرفەتی شەیتان
• كاتێک نەگبەتی
بمانەوێت یان نا ڕەحمی الله جل جلاله هەموو کەسێک و شتێکی گرتۆتەوە،
ئیتر ئەوە خودی کەسەکەیە کە دەیەوێ یاخود نا.
تەنانەت خودی شەیتانیشی گرتۆتەوە لەوانەیە لات سەیربێت سەرنج بدە:
ابن أبي دنيا لەکتێبی مکائد الشیطان دا بۆمان ڕیوایەت دەکا:
دوایی ئەوەی شەیطان سواری کەشتیەکەی نووح بوو علیه السلام،نوح پێی وت وەیل بۆتۆ سەر زەوی بەهۆی تۆوە ژێر ئاو کەوتن!!!
ئیبلیسیش پێی دەڵێ:
من چی بکەم؟
پێغەمبەر نوح دەفەرموێ:
تەوبە بکە.
ئیبلیسی مەلعونیش دەڵێ:بڵێ بە پەروەردگارت بزانە تەوبە بۆ من هەیە؟
نوح دوایی پرسیارکردن لە الله جل جلاله وەحی بۆ دێ و بە نوح دەفەرموێ:
بایەک سوجدە ببا بۆ گۆرەکەی ئادەم لێی خۆش دەبم.
کاتێک نوح ئەمە بە ئیبلیس ڕادەگەیەنێ
ئیبلیسیش دەڵێ:
من بە زیندووی سوجدەم بۆ نەبرد بە مردووی چۆن بۆی دەبەم.
730
• دار خورما و جەهمییەکان
- حماد بن زيد ( ١٧٩هـ) دەڵێت :
نمونەی جەهمیەکان وەك پیاوێکە پێی بوترێت : ئایا لە ماڵەکەتدا دار خورما هەیە؟
دەڵێت : بەڵێ .
پێی بوترێت : گەڵای هەیە؟
دەڵێت : نەخێر .
لق و پۆپی هەیە؟
دەڵێت : نەخێر .
قەدی هەیە؟
دەڵێت : نەخێر .
ڕەگی هەیە؟
دەڵێت : نەخێر .
پێی دەوترێت : کەواتە دار خورما نییە لە ماڵەکەتدا .
بەهەمان شێوە جەهمیەکان پێیان دەوترێت : پەروەردگارتان هەیە؟
دەڵێن : بەڵێ .
پێیان دەوترێت : قسە دەکات؟
دەڵێن : نەخێر .
دەستی هەیە؟
دەڵێن : نەخێر .
قاچی هەیە؟
دەڵێن : نەخێر .
پەنجەی هەیە؟
دەڵێن : نەخێر .
ڕازی دەبێت و توڕە دەبێت؟
دەڵێن : نەخێر .
پێیان دەوترێت : کەواتە ئێوە پەروەردگارتان نییە .
شرح مذاهب أهل السنة لإبن شاهین، والحجة في بیان المحجة
730
• ئێمە بڕوامان بە قسەی ١٤٠٠ ساڵ و تەفسیری ١٤٠٠ ساڵ لەمەوبەر هەیە خۆمان بەموسڵمانیش دەزانین،تۆش شوێن ناسا و قسەکانی بکەوە و خۆت بەزانست خواز بزانە بەڵام بیرت بێت ناسا و الله لەدڵێکدا جێیان نابێتەوە کەر هەرچی حدیث و ئایەتە لاریان بکەیتەوە وەتا واز لە فکری ڕۆژئاوایی نەهێنی کەبەرگی دینت داوە بەسەریا ئەوا تۆ جارێ هەرموشریکی چونکە زانست بۆتە خوات:
لەخزمەت قورئاندا لەباسی خۆر و مانگدا:-
تفسیری ئایەتی:
• وجعلنا اللیل والنهار ایتین... .
• لە عبد الله ی کوری عباسەوە رەزای الله ی لێبێت -لەرێگەی ابن جريج- دەربارەی ئایەتی: ﴿وجعلنا الليل والنهار ءايتين﴾، دەڵێت: مانگ ڕووناکی دەدات هەروەک چۆن خۆر ڕووناکی دەداتەوە، مانگ نیشانەی شەوە، خۆریش نیشانەی ڕۆژ(¹).
• مقاتل بن سليمان دەڵێ: ﴿وجعلنا الليل والنهار آيتين﴾، واتە: دوو نیشانەی ڕووناککەرەوەن، ڕووناکی مانگ وەکو ڕووناکی خۆربوو، شەو و ڕۆژ نەدەناسرایەوە.(²)
🍄تفسیری بەشی(فَمَحَوۡنَاۤ ءَایَةَ ٱلَّیۡلِ):
• لە سعيد المقبري: کەوا عبد الله بن سلام پرسیاری لە پێغەمبەر ﷺ کرد دەربارەی ئەو ڕەشایەیی لەناو مانگدا هەیە، ئەویش فەرمووی: «مانگ و خۆر دوو خۆر بوون». پاشان فەرمووی: الله فەرمووی: ﴿وجعلنا الليل والنهار ءايتين فمحونا ءاية الليل﴾؛ ئەو ڕەشایەیی دەیبینی هی سڕینەوەیە»(³)
• لە علي بن أبي طالب رضي الله عنه، لە ئایەتی: ﴿فمحونا ءاية الليل﴾، دەڵێت: ئەو ڕەشایەتیەیە کەلەنێو مانگدا هەیە.(⁴)
• لە علي بن أبي طالب رضي الله عنه دەربارەی ئەم ئایەتە دەفەرموێ: شەو و ڕۆژ وەکو یەک وابوون، الله نیشانەی شەوی سریەوە، وای لێکرد تاریک بێت، نیشانەی ڕۆژی بەوشێوە جێهێشت-واتە کەڕووناک بێت-(⁵)
• لە علي کوری ربيعة، دەڵێ: ابنُ الكَوّاءِ پرسیاری لە علي کوری أبي طالب کرد دەربارەی ئەو ڕەشایەتیەی لەناومانگدا هەیە ئەویش فەرمووی: ئەوە قسەی الله تعالی یە کەدەفەرموێ: ﴿فمحونا ءاية الليل﴾.(⁶)
• لە عبد الله ی کوری عباس -لەڕێگەی العوفي- لەئایەتی: ﴿فمحونا ءاية الليل﴾دەڵێ: ئەوە ڕەشایی شەوە.(⁷)
• لە عبد الله ی کوری عباس -لەڕێگەی ابن جريج- لەئایەتی: ﴿فمحونآ ءاية الليل﴾، دەڵێ: ئەو ڕەشایەتیەیە کەلە مانگدا هەیە.(⁸)
• عبد الله کوری عباس لەئایەتی﴿فمحونا آية الليل﴾ دەڵێ: الله نوری خۆری کردبە حەفتا بەشەوە، وە نوری مانگیش بەهەمان شێوە، شەست و نۆ بەشی لە نوری مانگ سریەوە، خستیە سەر نوری خۆر، خۆر بوبە سەد و سی و نۆ بەش لە نور، مانگ بەیەک بەش مایەوە.(⁹)
• لە مجاهدەوە دەڵێ: هرەقل نامەی نوسی بۆ موعاویە و سێ شتی لێ پرسی: لەچ شوێنێک گەر نوێژبکەی واگومان دەبەم کە نوێژت نەکردوە روبەروی قیبلە؟ وە لە چ شوێنێک خۆری تێداهەڵهاتووە کە پێشتر خۆری تیاهەڵنەهاتووە و وە جارێکی تریش تیایدا هەڵنایەت؟ وە دەربارەی ئەو ڕەشایەیی کەلەمانگدا هەیە؟. ئەویش پرسیاری کرد لە ابن عباس و بۆی نوسی-واتە بۆ هرەقلی ڕۆم-: شوێنی یەکەم سەربانی کەعبەیە، شوێنی دووەم ئەو دەریایەبوو کە الڵه تعالی شەقی کرد بۆ موسی علیەالسلام، وە ئەو ڕەشایەتیەیی کەهەیە لەنێو مانگدا ئەوە سڕینەوەیە.(¹⁰)
• لە سعيد ی کوری جبير، لەئایەتی: ﴿فمحونآ ءاية الليل﴾، ئەڵێ: سەیری هلال بکە لەشەوی سێزدە یان چواردە، دەیبینی وەک ئەوەی پیاوێک بێت سەری پیاوێکی تری بەدەستەوە بێت.(¹¹)
• لە مجاهد ی کوری جبر، لەئایەتی: ﴿فمحونآ ءاية الليل﴾، دەڵێ: تاریکایی شەوە.(¹²)
• لە محمد کوری كعب القُرَظِيِّ، دەربارەی ئایەتەکە دەڵێت: خۆرێک هەبوو لەشەودا وە خۆرێکیش هەبوو لەڕۆژدا، الله تعالی خۆری شەوی سریەوە، ئەوە ئەو سرینەوەیە کەلەمانگدا هەیە.(¹³)
• لە قتادةی کوری دعامة -لەڕێگەی سعيد- ﴿فمحونا آية الليل﴾ دەڵێ: ئەو ڕەشایەتیەیە کەلەمانگدا هەیە.(¹⁴)
• لە ابن كثير مكيەوە -لەڕێگەی ابن جريج- دەڵێ: ﴿فمحونا آية الليل﴾، تاریکایی شەوە(¹⁵)
——
1-أخرجه ابن جرير ١٤/٥١٦-٥١٧، وفي تاريخه ١/٧٧. وعزاه السيوطي إلى ابن المنذر. 2-تفسير مقاتل بن سليمان ٢/٥٢٤. 3-أخرجه البيهقي في دلائل النبوة ٦/٢٦١-٢٦٢، وابن عساكر في تاريخ دمشق ٢٩/١١٠-١١٢ كلاهما مطولًا. قال السيوطي في الخصائص الكبرى ١/٣١٥. 4-أخرجه ابن جرير ١٤/٥١٥-٥١٦، وفي تاريخه ١/٧٦. وعزاه السيوطي إلى ابن أبي شيبة، وابن المنذر، وابن أبي حاتم، وابن الأنباري في المصاحف. 5-تفسیر المأثور 6-أخرجه ابن عساكر ٢٧/٩٩، وعنده: هذه اللطمة، بدل: السواد. وأخرجه ابن جرير ١٤/٥١٥ بلفظ: هو المحو، وعنده ١٤/٥١٥ من طريق أبي الطفيل: قال ابن الكواء لعلي: يا أمير المؤمنين، ما هذه اللطخة التي في القمر؟ فقال: ويحك! أما تقرأ القرآن؟ ﴿فمحونا ءاية الليل﴾، فهذه محوُه. 7-أخرجه ابن جرير ١٤/٥١٦، وفي تاريخه ١/٧٦-٧٧. 8-أخرجه ابن جرير ١٤/٥١٦-٥١٧، وفي تاريخه ١/٧٧. وعزاه السيوطي إلى ابن المنذر. 9-تفسير الثعلبي ٦/٨٧، وتفسير البغوي ٥/٨١. 10-أخرجه عبد الرزاق (٩٠٨٠). وعزاه السيوطي إلى ابن المنذر.
