uk
Feedback
| حەنیفیەت |

| حەنیفیەت |

Відкрити в Telegram

خۆشەویستﷺ فەرموویەتی:نزیکترین کات کە الله لە بەندەوە نزیك بێت سێ یەکی کۆتایی شەوە،جا گەر توانیت لەو کەسانە بیت کە لەو ساتەدا یادی الله دەکەن ئەوا ببە Instagram | hanifyat Facebook | حەنیفیەت وأَقِم قَلبِي عَلى كُلّ دَربٍ تحِبّهُ وترضاهُ رَبّاهُ..❤🕊️

Показати більше
739
Підписники
+124 години
+17 днів
-630 днів
Архів дописів
هاوەڵان لەسەرە مەرگیشدا ئامۆژگاری کار بوونە! هاوەڵی خۆشەویست خاڵی ئیمانداران [معاویەی کوڕی ابو سوفیان-خوا لێیان ڕازی بێت-]کات
هاوەڵان لەسەرە مەرگیشدا ئامۆژگاری کار بوونە! هاوەڵی خۆشەویست خاڵی ئیمانداران [معاویەی کوڕی ابو سوفیان-خوا لێیان ڕازی بێت-]کاتێک گەیشتە سەرەمەرگ ، هەموو کەسەکانی کۆکردەوە و پێیانی فەرموو: "ئایا ئێوە خزم و کەسی من نین؟" گوتیان بەڵێ خوا بمانکاتە فیدات فەرمووی: "ئەوەی ڕووحی من وا لە قاچەکانمەوە دەردەچێتە دەرێ ، دەی مەهێڵن دەرچێ و بیگەڕێننەوە[واتە مەهێڵن بمرم]، هەموویان دەستیان کردە گریان و وتیان هێز و توانای ئەوەمان نییە، ئینجا بەدەنگێکی گریاناوی بەرز فەرمووی: لەدوای من بە دونیا هەڵنەخەڵەتێن!.
•سير أعلام النبلاء

تەڵاق پیاوێك لەگەڵ خێزانەکەی دەبێتە دەمەقاڵێیان لەسەردەمی ئیمامی مالك رحمه الله.. ئافرەتەکە لەسەر پایەیەك وەستاوە لەماڵەوە. ک
تەڵاق پیاوێك لەگەڵ خێزانەکەی دەبێتە دەمەقاڵێیان لەسەردەمی ئیمامی مالك رحمه الله.. ئافرەتەکە لەسەر پایەیەك وەستاوە لەماڵەوە. کە دەمەقاڵێی زۆردەکەن پیاوەکە زۆر توڕە دەبێت و بەخێزانەکەی دەڵێت : دابەزی تەڵاق دراوی، سەربکەوی تەڵاق دراوی، لەجێی خۆت بوەستی هەر تەڵاق دراوی! ئافرەتەکەش نە سەرکەوت، نە دابەزی، نە لەشوێنی خۆی وەستا، بەڵکو لەسەر پایەکەوە خۆی هەڵدەداتە سەر سەری پیاوەکەی، پیاوەکە بەزەوی دا دەکەوێ بریندار دەبێت، بەڵام سەری بەرز دەکاتەوە و بەخێزانەکەی دەڵێت : بەدایك و باوکەوە بەقوربانت بم، ئەگەر ئیمامی مالك وەفاتی کرد، خەڵکی مەدینە پێویستییان بەتۆ دەبێت بۆ فتوا ڕووت لێ بکەن 😂
[ المُستطرف في كُلّ فنٍّ مُستظرف (49) ]

لێرە فێرببە کەوا ئیمامی علی بەهیچ جۆرێک شمشێری نەبووە کە دوو دەم بێت.بەڵکو ئەوەی کە دوو دەمە خەنجەرەکەی ئەبو لوءلوءی فەیروزی
لێرە فێرببە کەوا ئیمامی علی بەهیچ جۆرێک شمشێری نەبووە کە دوو دەم بێت.بەڵکو ئەوەی کە دوو دەمە خەنجەرەکەی ئەبو لوءلوءی فەیروزی فارس بوو کە کابرایەکی مجوسی بوو(واتە ئاگر پەرست)لەتۆڵەی ڕووخاندنی دەوڵەتی فارس-ساسانیەکان-هاتە مەدینە و ئیمامی عومەری شهید کرد.بۆیە ئێستەش گڵکۆیەکی گەورەی بۆ دروست کراوە لەوڵاتی ئێران. جا وریابە. تەبەڕی لە تاریخەکەیدا ( ڕۆژانی نێردراوو پاشاکان )
(أيام الرسل و الملوك) لە ڕوداوەکانی سالی 23 کۆچیدا
هێناویەتی و گوتویەتی : سرری بۆی نوسیم ، لە شوعەیبەوە ئەویش لە سەیفەوە ئەویش لە باوکی مەنسوڕەوە گوتی: بیستم باسی لە کوشتنی باوکی دەکرد ، گوتی: کاتی خۆی عەجەم لەمەدینەدا دڵنەوایی و ئارامیان بەیەکتر دەدا ، جا فەیروز بەلای باوکمدا تێپەڕی و خەنجەرێکی دووسەری لابوو باوکیشم لێی وەرگرتو لێی پرسی لەو وڵاتەدا چ کارت بەمەیە؟ گوتی: دلم پێی دەکرێتەوە . پیاوێکیش بینی ، کاتێ پێشەوا عومەر پێکرا ووتی ئەوەم بە هورمزان بینی دای بە فەیروز ، جا عوبیداللە گەیشتە سەری و کوشتی. وریایی فیلمە عەرەبیەکان بن پێیان نەخەڵەتێن چونکە دروستکراوی شیعەن

sticker.webp0.26 KB

sticker.webp0.26 KB

| دەربارەی مەدینە بۆت دەدوێم. •کۆتایی حوثیەکان و ال سعود بەهۆی مەدینەوە: تەبعەن هیچ نەسێکمان نییە کە پارێزراوی مەدینە بسەلمێن
| دەربارەی مەدینە بۆت دەدوێم. •کۆتایی حوثیەکان و ال سعود بەهۆی مەدینەوە: تەبعەن هیچ نەسێکمان نییە کە پارێزراوی مەدینە بسەلمێنێ بەڵام نەصمان هەیە کە کۆتایی ئەو گروپانە دەسەلمێنێ کە دەست درێژی دەکەنە سەر مەدینە،بە درێژایی مێژوو ئەوەی تجروبەی کردبێت لەلاپەرەکاندا هەر هەڵەیەک دەرهەق بە ئەهلی مدینە کرابێت ئیلا لەناوچوون کۆتایی بووە.سەرنج بدە وەک چۆن رسول الله (علیه الصلاةوالسلام)دەفەرموێ: هەرکەس بیەوێ خراپە بە ئەهلی مەدینە بکا ئەوا خوا دەیتوێنێتەوە وەک چۆن ئاو لەخوێدا ئەتوێتەوە.(¹)کەواتە دەشێ ئەهلەکەی و خەڵکەکەی ناوی توشی نارەحەتی بێن بەڵام لەکۆتاییدا ئەو کەس و گروپە کۆتاییان دێ کە زوڵم و ستەم لەخەڵکی ئەوشارە شەکەن.لەبەر ئەوە مرۆڤ دەبێ ئامادەی ئەوە بێت کە دیمەن و هەواڵانێکی ناخۆش ببیستێ دەربارەی مەدینە کە پێشتر نەیبیستبن بۆ ئەوەی لەکاتی ڕوودانیان ملحدین نەیکەنە چەکێک بۆ ڕەخنەگرتن و لاوازکردنی ئیمان.
1-رواه مسلم (1387)، وأحمد (1593)، وأبو يعلى الموصلي (804)

| نیشانەکانی چاو و نەفەس ❶نیشانەکانی کەسێک نەفەس لێی دابێ و حەسوودی پێ برابێ ❷پاشان چارەسەرییەکانی باس کراوە ✔نیشانە کانی ئەو کەسانەی چاوە زار یان لەسەرە یان نەفەس کاری تێ کردوون 1ـ ڕەنگ زەرد بوون 2ـ برژانگەکان دەنوسێن بەیەکە وە 3ـ هێزی تێدانامێنێ 4ـ خواردنی بۆناخورێت 5ـ پەڵەی شین لەلەش دەردەچێت 6ـ میزکردنێکی زۆر 7ـ سەر ئێشەیەکی زۆر لەبەشی پێشەوەی سەر 8ـ گریانێکی توند لە پڕدا 9ـ تێکچونێکی ئاشکرا بە گوێ گرتن یان خوێندنی سورتی الفلق و الناس 10ـ تایەکی زۆر بەڵام لەرزی لەگەڵ نییە 11ـ لێدانی دڵ بەپەلە 12ـ ناتوانێت لەیەك ژەم زیاتر بخوات لە ڕۆژێکدا نیشانەكانی چاوپیسی و حەسوودی ١- دایم غەمبارە. ٢- قیژان و هاوار كردن و دووبارە كردنەوەی بەبێ هۆكار. ٣- لاواز بوونی مێشك و لەبیر چوونەوە بە خێرایی. ٤- گرنگیدانی بە بوار و ئیشەكانی ژیانی لاواز دەبێت. ٥- لاواز بوونی لەبەر كردن. ٦- باوێشك دان لە زۆربەی كاتەكاندا لە كاتی نوێژ و لە كاتی قوڕئان خوێندن. ٧- نەخۆش لاواز دەبێت. ٨- بڕوا بەخۆبوونی تێدا نامێنێت. ٩- تەڵاق دانی خێزان. ١٠- بێزار بوون لە هاوسەرگیری كردن. ١١- گەرم بوونی چاو و لاشە. ـــــــــــــــــــــــــــــ • نیشانەكانی چاو پیسی لە ماڵ ١- شەڕ و ئاژاوە لە نێوان ئەندامانی خێزاندا بەبێ هۆكار. ٢- خەو بینین بە ئاگر لە یەكێك لە ژوورەكانی ماڵوەتاندا. ٣- تێك چوون و خراپ بوونی ئامێرەكانی ماڵ بە بەردەوامی. ٤- بەزوویی تەواو بوونی ڕزق و خۆراك و پارەی ماڵ و نەمانی بەرەكەت تیایاندا. • هەندێ لە نیشانەکانی چاوپیسی یەکەم:- ڕەنگی زەرد هەڵدەگەڕێ چاوی دەچێ بەقوڵا. دووەم:- لەشی زۆرگەرم دەبێ و تای لێدێت. سێیەم:- هەندێک جار لاڵ دەبێت زمانی لەکار دەکەوێت. چوارەم:- منداڵی شیرە خۆرە هەنێ جار مەمکی دایکی ناگرێ تۆش بڵاوی کەوە بازۆر ترین کەس سودی لێببینێت ئەمەش چارەسەرەکەی بەئیزنی خوا چارەسەری چاوەزار و چاو نەفەس سەرەتا بابزانین ئایا چاوپیسی شتێكی ڕاسته‌ و كاریگه‌ری هه‌یه؟ مرۆڤی باوه‌ڕدار پێویسته‌ له‌سه‌ری ڕازی بێت به‌و به‌شه‌ی كه‌ په‌روه‌ردگار له‌ دونیا پێی به‌خشیوه،‌ پاشان هه‌رگیزیش چاو نه‌بڕێته‌ ماڵ وسه‌روه‌ت وسامانی خه‌ڵكی تا له‌ ( چاوپیسی ) ڕزگاری ببێت، به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر خۆی نه‌پاراست له‌و هۆكارانه‌ گومانی تێدا نیه‌ تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ كووشنده‌یه‌ ده‌بێت، به‌ڵام ئایا به‌چ شێوه‌یه‌ك ئه‌و ( چاوپیسی ) یه‌ كاریگه‌ری به‌جێ ده‌هێڵێت وده‌بێت به‌هۆی زیان گه‌یاندن به‌كه‌سی به‌رامبه‌ر، ئه‌وه‌ مه‌سئه‌له‌یه‌كه‌ و ته‌نها خوای گه‌وره‌ عیلمی پێی هه‌یه‌، باوه‌ڕدار ته‌نها ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر باوه‌ڕی پێی هه‌بێت، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحدا ده‌فه‌رموێت : ( العین حق ولو كان شيء سابق القدر لسبقته العين ... ) ( رواه مسلم )، واته‌ ( چاوكردن ( چاوپیسی ) شتێكی ڕاسته‌، وه‌ئه‌گه‌ر بهاتایه‌ شتێك پێش قه‌ده‌ری خودا بكه‌وتایه‌ ئه‌وه‌ بێگومان ( چاوپیسی ) پێشی ده‌كه‌وت • چاو پیسان دوو جۆرن یه‌كه‌م : چاوپیسێك كه‌ به‌ ویستی خۆیه‌تی كه‌ چاوی پیسه‌ : مه‌به‌ست له‌مه‌ش ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ هه‌میشه‌ چاوی له‌ده‌ست و ماڵ وسامانی خه‌ڵكه‌ و به‌دوای نهێنی خه‌ڵك وئه‌و ناز ونیعمه‌تانه‌ ده‌كه‌وێت كه‌ په‌روه‌ردگار به‌خشیویه‌تی به‌ كه‌سانی تر، به‌ڵام ئه‌م كه‌سه‌ ڕازی نییه‌ به‌و به‌شه‌ی خوای گه‌وره‌ پێی به‌خشیوه‌ بگره‌ هه‌میشه‌ ئاخ و داخ و ئۆفیه‌تی وده‌رونی ماندوه‌ و ئاواته‌ خوازه‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ناز ونیعمه‌تی خودای به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ له‌ناو بچێت وخودا بیدات به‌ئه‌م یان هه‌ر تیابچێت ئه‌گه‌ر بۆخۆیشی نه‌بێت، ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ به‌ وویستی خۆیان حه‌سوودن وچاویان پیسه‌، وه‌ گه‌رنا ده‌توانن چاره‌سه‌ری خۆیان بكه‌ن ئه‌ویش به‌وه‌ی واز له‌و خوه‌ خراپه‌ بهێنن وته‌وبه‌ بكه‌ن وچاو نه‌بڕنه‌ ماڵی خه‌ڵكی وئاوات نه‌خوازن به‌ تیاچوونی ناز ونیعمه‌تی خه‌ڵكانی تر . دووه‌م : كه‌سێك‌ به‌سروشت وطه‌بعی خۆی هه‌ر چاوی پیسه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی بیه‌وێت، ئه‌م جۆره‌ له‌چاوپیسان زۆر خراپتر وترسناكتره‌‌ له‌جۆری یه‌كه‌م ، ئه‌م كه‌سه‌ چاوپیسه‌ ئیمكانی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ چاویش له‌خۆی یان له‌ كوڕ وماڵ ومناڵی بكات، به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆیشی حه‌زی پێ بكات، ده‌ره‌نجامی ئه‌و هه‌موو حه‌سودیه‌ی كه‌ دڵ وده‌رونیدا چووه‌ته‌ خواره‌وه‌ بووه‌ به‌به‌شێك له‌ خوێن وجه‌سته‌ی چی ده‌ڵێى ئه‌گه‌ر له‌وه‌ ترساى چاوت بدا له‌ شتێک و زه‌ره‌ری پێ بگه‌یه‌نێت (( إذَا رَأى أحَدُكُمْ مِنْ أخِيِهِ، أوْ مِنْ نَفْسِهِ، أوْ مِنْ مَالِهِ مَا يُعْجِبُهُ [فَلْيَدْعُ لَهُ بالبَرَكَةِ] فَإنَّ العَيْنَ حَقٌّ )) (٢٨٦)

photo content

| دەربارەی ڕیش • قەیسی کوڕی سعد ڕەزای اللە لەسەربێت : پیاوێکی بێ ڕیش بوو..ئەنسار دەیان گوت : بەڕاستی باشترین پیاوە بەهۆی ئازا
| دەربارەی ڕیش • قەیسی کوڕی سعد ڕەزای اللە لەسەربێت : پیاوێکی بێ ڕیش بوو..ئەنسار دەیان گوت : بەڕاستی باشترین پیاوە بەهۆی ئازایەتی و هەیبەتی بەڵام خۆزگە ڕیشی هەبوایە وەللە ئەگەر ڕیش بە پارە بوایە بۆمان دەکڕی بەهەرچەندەک بوایە . وە ئەحنەفی کوڕی قەیس -رضى الله عنه- پیاوێکی عاقڵ و نەرم و نیان بوو بەڵام بێ ڕیش بوو..قەومەکەی دەیان گوت خۆزگە کاملتر بوایە بەهۆی ڕیشەوە سوێند بە اللە ئەگەر ڕیش بە{ ۲٠٠٠٠٠ } هەزار درهم بوایە بۆمان دەکڕی
اللحية زينة الرجال ص : ٤

حوزیفەی کوڕی یەممان دەلێت : ڕۆژگارێك بەسەر خەلکیدا دێت ئەگەر بێت و تیرێك بهاوێژیتە نێو نوێژ خوێنانی جمعەوە بە کەس ناکەوێت ئیل
حوزیفەی کوڕی یەممان دەلێت : ڕۆژگارێك بەسەر خەلکیدا دێت ئەگەر بێت و تیرێك بهاوێژیتە نێو نوێژ خوێنانی جمعەوە بە کەس ناکەوێت ئیلا کافر نەبێت. يَأْتِي عَلَى النَّاسِ زَمَانٌ لَوِ اعْتَرَضَتْهُمْ فِي الْجُمُعَةِ نُبَيْلٌ مَا أَصَابَتْ إِلَّا كَافِرًا "
مصنف أبن أبي شيبة بەرگی ٧ لاپەرە ٤٧٥

ابن عباس فەرموویەتی: «هەر ڪەسێڪ گوێ لە ئایەتێڪ لە قوڕئان بگرێت ، دەبێت بەنوور بۆی− لە قیامەت دا-.» رواە الدارمي٣٤١٠
ابن عباس فەرموویەتی: «هەر ڪەسێڪ گوێ لە ئایەتێڪ لە قوڕئان بگرێت ، دەبێت بەنوور بۆی− لە قیامەت دا-.»
رواە الدارمي٣٤١٠

| هەڵە • کاتێک کەسێک پاڵدراو بۆ لای ئیسلام یان کەسێک کە سیمای دینی هەڵگرتووە وەک پێغەمبەرێک سەیری مەکە و وابزانی هیچ هەڵەیەک
| هەڵە • کاتێک کەسێک پاڵدراو بۆ لای ئیسلام یان کەسێک کە سیمای دینی هەڵگرتووە وەک پێغەمبەرێک سەیری مەکە و وابزانی هیچ هەڵەیەک ناکات! هەموان هەڵەکارین.کاتێک هەڵەیەک لەکەسێکی لەم شێوەش دەبینی یەکسەر لەسەر دینەکەی حسابی بۆ مەکە و بڵێی (خۆ ئەوە بەحساب دیندارەکەیە!!!!!) چونکە لەگەڵ ئەو قسەیەت کرد بەرامبەرەکەت دەزانێ کەوا هیچ عەقڵت بەدنیا ناشکێ. وە هەرگیز مەڵێ(چوارى ئاوا دینیان ناشیرن کردووە)چونکە دڵنیابە کەسی بەرامبەر یەکسەر دەزانێ کەوا جەنابت دووروو «منافقی»چونکە ئەو قسەیە هی کەسێکە کە لەدڵەوە ڕقی لەئیسلامە و بەشوێن بیانویەکدا دەگەڕێ کە ژەهرەکەی خۆی بڕێژێ و بچێتە بەرەی ئەولا. بۆیە زۆر وریابە دین بەکاملی و جوانی نێردراوە نەناشیرنە تاپێویستی بەجوانکاری و میکیاژ بێت تادڵە ژەنگاویەکان قبوڵی بکەن.وەنە ناشیرینیش دەبێت لای کەسێک کەلەسەرچاوەسەرەکیەکانەوە وەری گرتبێ. بیرت بێت هەموومان هەڵە دەکەین.

| تێناگەن لە قسە… •موعتەمەر دەگێڕێتەوە لە باوڪییەوە بەڕەحمەت بن ڪە دەیفەرموو : ڕۆژێڪ دێت بەسەر خەڵك ـدا ڪەسیان لە قسە تێ ناگە
| تێناگەن لە قسە… •موعتەمەر دەگێڕێتەوە لە باوڪییەوە بەڕەحمەت بن ڪە دەیفەرموو : ڕۆژێڪ دێت بەسەر خەڵك ـدا ڪەسیان لە قسە تێ ناگەن.
◆المجالسة وجواهر العلم
پەراوێز : ئەوە حاڵی خەڵکەکەیە کەدەیبینی... .

| دەربارەی بەهەشت • کەعب گوتی ئەگەر یەک دانە کراس لە ئەهلی بەهەشت ئەمڕۆ بهێندرێتە سەر دونیاوە ، هەموو ئینسانەکان لە هۆش خۆیان
| دەربارەی بەهەشت • کەعب گوتی ئەگەر یەک دانە کراس لە ئەهلی بەهەشت ئەمڕۆ بهێندرێتە سەر دونیاوە ، هەموو ئینسانەکان لە هۆش خۆیان دەچن ، بۆ جوانیەکەی و تەحەمولی بینینی ناکا. الزهد ابن المبارك ۱٦٥۳

کێ بـاسی ئەوە دەکات (عطاء بن ٲبي رباح )ناشرین بوو ڕەش و کوێر و شەل بوو ؟ کێ باسی ئەوە دەکات ٳبن عبَّاس و جابر بن عبداللە و کعب بن مالك جوان بـوون یان نـا یان بۆچی کوێر بوون .؟ کێ باسی ئەوە دەکات سفیان الثوري بێ ڕیش یان کۆسە بوو یان یحیی القطان یان الشعبي و الٲعمش عەیبدار بوون ؟ کێ باسی جوانی ئیمام ٲحمد دەکات بڵێ ڕەش بووە یان سپی ؟ کێ باسی ڕازاوەیی ئیمام مالك و پۆشتەیی و بەژن و باڵای دەکات ؟ کێ باسی جوانترین هاوەڵی ئوممەت یان یوسفي ئوممەت ( جریر ) دەکات ؟ ئـەوانە و سەدان نمونەی تر لەپێشەوایانی خیر القرون کەناویان دیارە و هاتووە ، کەسیان باسی بەژن و باڵاو جوانی و ناشرینیان ناکرێ بـــــــۆچی ؟ چونکە هەموویـان لەپێش چاوی ئێمە کە نەمان بینیون جوانن بەجوان ترین شێوە بـۆچی ؟ چونکـە( علم و عیبـادەت ) ئـەوانی گەیاندە لووتکەی جوانی و خۆشەویستی لای ئەهلی ئیسلام هەموو دەڵێن : عطاء مفتي و عالمی مەککە بوو بەشاهێدی ٳبن عباس فتوای داوە شەست جار حەجی کردووە . هەموو دەڵێن : ٲبن عباس ( حبر البحر الٲمە ) یەو مفسیري قورئانە و لەعلم لە لووتکە بووە ، بۆچی کەس باس باسی فضل بن عباس ناکات کە لەجوانی وێنەی نەبوو و برای ئەویش بوو ؟ هەموو دەڵێن : حافظ ترین هاوەڵی ئوممەت ٲبو هریرة یه کەس ناڵێ جوانترین و باڵا بەرزترین هاوەڵی ئوممەت( جریر ) بووە بـۆچی ؟ چونکە علم وای لە ٲبو هریرە کرد . هەموو دەڵێن : سفیان الثوري ٲمیر المٶمنین و ٲحمد پێشەوای ئەهلی سوننەیە لەعلم و عیبادەت بەتایبەت علم . سەیرکـەن تــابعي وا هەیە عیبادەتی بەجۆرێك کردووە واللە گــەر ئێستا باسی بـکەم پێدەکەنن و بەدرۆم دەخەنەوە چونکە دەڵێن کەس شتی وای پێناکرێ بەڵام ، نـاوی کەم و کەمتر دێ تـا ناوی ابن عیینە و ابن مهدي و وکیع و ئەوانـی تر دێ چونکە علم وای لێکردن . ئێوە پێم بـڵێن کێتـان جعد بن درهم و جهم بن صفوان و بشر المریسي و غیلان ئەوانی تری بینیوە تابڵێن جوان و ڕازاوە بوون بەڵام ، هەمووتـان ، هەموویانتان بە ناشرین ترین شێوە دێتە پێش چـاو بــۆچی ؟ چونکە دژایەتی ئيسلام وئەهلی ئيسلاميان کرد .

photo content

• دوو مليارەکە خەڵک ئیسلام بە ئاوڕەشێنی بلۆک تێگەشتووە کە بەر بلۆکەکانی سەرەوە بکەوێ ئیتر ئەوانەی خوارەوەش تەردەبن. نا وانییە، نوێژ نیشانەی موسڵمانێتی نییە هەر وەک چۆن ڕووناکی نیشانەی تەواوبوونی شەو نییە.چونکە لەوانەیە ئەو ڕووناکیە کە تۆ دەیبینی هی بلاجیکتۆرێک بێت و لەپشتیەوە تاریکاییەکی قوڵ و شەوە زەنگ هەبێ

خانمەکەی سناپ چات عەفو ببورن خانمەکەی ئێمە مریم ئوستورلابی "بەشەکانی ئەستوڕلاب..." گرنگترین و پێشکەوتووترین ئامێری گەردوونناسی لەلای موسوڵمانەکان بریتی بووە لە ئامێری ئەستوڕلاب، بۆیە گرنگە کە سەرەتا شارەزا بین لە پێکهاتەکانی ئەستوڕلاب. سەرەتا دوایی داهێنانی ئوستورلاب زانایانی موسوڵمان گەورەترین بەرەوپێشچوون و گۆڕانکاری و ئاڵۆزبوونی بەخۆیەوە بینی و پاشان گواسترایەوە ئەورووپا. ئەستوڕلاب چییە؟ ئەستوڕلاب ئامێرێکە کە وەک ئەوە وایە هەموو گەردوون لەناو لەپی دەستت بێت، ئەم ئامێرە دەیان سوود و بەکارهێنانی هەیە بەپێی جۆری ئەستوڕلابەکان، دەتوانی بەکاریبهێنی بۆ دیاریکردنی قیبلە، بۆ زانینی کاتی نوێژ، بۆ دیاریکردنی جەژنەکان، بۆ دیاریکردنی کات، لەهەمووشی سەرسوڕهێنتر ئەوەیە کە ئەستوڕلاب پێتدەڵێ کە ئاسمان لەو کاتە چۆنە کە تۆ وەستاوی و ئەستێرەکان چۆن ڕیزبوون و لەکوێدان. ئەستوڕلاب چەند پارچەیەکی هەیە کە بەشێکی گشتین لەهەموو جۆرەکانی ئەستوڕلابدا، لێرەدا باسیان دەکەین و کورتەیەک لە سوودەکەی لەگەڵیدا دەنووسین، بەڵام باسکردنی چۆنیەتی کارکردنی ئەستوڕلاب لە دەرەوەی ئەم نووسینەیە. ئەڵقە: لەڕێگەی ئەڵقەوە ئەستوڕلابەکە دەگریت و بەریدەدەیتەوە خوارەوە تاکو کاری لەسەر بکەیت، چونکە ئەم ئەستوڕلابە دەبێ بەشێوەیەکی ئاسۆی تەواو بووەستێ کە ئەویش لەناو لەپی دەستتدا نابێت بەڵکو دەبێت لەڕێگەی ئەڵقەوە بیگریت و شۆڕی کەیتەوە بۆ خوارەوە کورسی: ئەڵقەی پێوە بەستراوە دایک (ئوم): ئەم بەشە پێی دەگوترێت دایک چونکە هەموو بەشەکانی ئەستوڕلابی گرتۆتە خۆی وەک چۆن دایک منداڵ لە ڕەحمیدا دەگرێتە خۆی، دایک بنچینەی ئەستوڕلابەکەیە، هەروەها هێلەکانی سەرو ئاسۆی تێدایە(هێڵەکانی سەرو ئاسۆ واتە ئەو مەودایەی کە دەیبینی لە سەرووی زەوییەوە) لەوحە: لەوحە یەک دانە نییە بەڵکو چەندین لەوحە هەیە کە بۆ مەبەستی جیاواز و شوێنی جیاواز بەکاردێت، بۆ نموونە ئەگەر تۆ لە سلێمانی بیت پێویستت بە لەوحەیەکە بۆ ئەستوڕلابەکەت ئەگەر لە بەغداد بیت پێویستت بەدانەیەکی دیکەیە عەنکەبوت: عەنکەبوت ئاڵۆزەیەکە کە ڕێڕەوێکی بازنەیی تێدایە کە بریتییە لە ڕێڕەوەی جوڵەی خۆر لە شەو و ڕۆژێکدا، هەروەها دەرپەڕیوی تێدایە کە شوێنی ئەستێرە جێگیرەکانت پێ دەڵێت، کە ئەم ئەستێرانە لەسەر دایک نەخشە کراون و کۆمەڵە ئەستێرەیەکی جێگیر و نەگۆڕن ڕاستە: کارەکەی وەکو ڕاستەیەکە هەروەها لە چواردەوری دایک ئەگەر سەرنج بدەین چەندین نووسراو هەن، ئەمانە بریتین لە کاتەکان و بورجەکان و پلەکانی ئاسۆ کە هەمووی بەکاردێت بۆ ئەو حساباتانەی کە ئەمانەوێت. هەروەها پێویستە بزانین کە ئەمە تەنها ڕووی پێشەوەی ئەستوڕلابە، ئەستوڕلاب ڕووی پشتەوەشی هەیە، ڕووی پشتەوەی تەنها کات و پلە و بورجەکانی لەسەرە لەگەڵ ڕاستەیەک کە پێی دەڵێن (میعداد) ئەم ڕاستەیە دوو (بینگۆکەی) هەیە کە دوو کونی تێدایە کە لە ڕێگەیانەوە قیاسی خۆر و ئەستێرەکان دەگریت و پاشان لە بەشی پێشەوەی حساباتی خۆتی پێ دەکەیت. ڕوونکردنەوەی چۆنیەتی کارکردنی ئەستوڕلاب و یەک نموونە بۆ دیاریکردنی کات: https://www.youtube.com/watch?v=RAkkzzocfW4&ab_channel=cgoncemire

photo content

لێرەفێرببە کە: صحابه: بەکەسێک دەگوترێ کە پێغەمبەری خوای بینیبێت علیه الصلاةوالسلام و باوەڕی پێ هێنابێت. تابعین: بەکەسێک دەگوت
لێرەفێرببە کە: صحابه: بەکەسێک دەگوترێ کە پێغەمبەری خوای بینیبێت علیه الصلاةوالسلام و باوەڕی پێ هێنابێت. تابعین: بەکەسێک دەگوترێ کە گەشتبێتە یەکێک لە هاوەڵان و ئیماندار بوبێ بە نهجی پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم.