uz
Feedback
40_resakay__ashq

40_resakay__ashq

Kanalga Telegram’da o‘tish

تێلەگرامی فەرمی

Ko'proq ko'rsatish
5 505
Obunachilar
-324 soatlar
-107 kunlar
-4530 kunlar
Postlar arxiv
کەرامەتی خۆت بپارێزەو مەبە بەبارگرانی بۆ هیچ کەسێک ، ئەوەی دەیەوێیت لەناو قەرەباڵغیشدا دەتدۆزێتەوە، ئەوەش کە نایەوێیت لەبەردەمیشیدا بیت ناتبینێت، بێ منەت و بێ باک بژی.

ئەگەر نەشتەوێت ئەوەی کە هی تۆیە هەر بۆ تۆ دەبێت. بەڵام ئەوەی هی تۆ نەبێت نابیتە خاوەنی گەر لە پێناویا بشمریت. ———————- با هیواکانمان لە سنوور دەرنەچن ، بۆ ئەوەی پەشیمانی ڕێ لەبەرەو پێشچوونمان نەگرێت

هیچ گــەڕانــەوەیــەکم نەبینـــی هێندەی گەڕانەوە بۆ لای خوا جوان بێت!

کارەساتترین چرکە، ئەو دەمانەیە کەسێک شک نابەیت پێی بڵێی من باش نیم!! . . أنيس منصور”

رۆژێک ناکۆکی دەکەوێتە نێوان دوو هاوسەر، ئافرەتەکە زۆر دڵتەنگ ئەبێت و بڕیار ئەدات بچێتەوە ماڵی باوکی بۆیە یەکسەر جانتایەک ئەهێنێت و جلەکانی کۆ دەکاتەوە، پیاوەکەش هەست بەوە دەکات و یەکسەر دەچێتە لایەوە بە زەردەخەنەیەکەوە ئەڵێت ئەوە چی دەکەیت؟ ژنەکەش کە هاوسەرەکەی بەو ڕووە خۆشە دەبینێت پەشیمان دەبێتەوە ئەڵێت جلی زستانە و هاوینە جیا دەکەمەوە! چەند خۆشە هاوسەران هەرچەند ناکۆک بن یان کێشە بکەوێتە نێوانیان لێبووردە بن و بە کەمی نەزانن کە لێبوردە بن!

کلیلی رزق و ڕۆزی سێ شتن: ۱.هەوڵ دان ۲. ٳستغفاڕ ۳.تەقوایە ابن القیم

خەمی دینت نەبێ ، چونکە دینی الله یە، خەم لەوە بخۆ ئایا خودا تۆی بەیەکێک لەسەربازەکانی قبوڵە یان نا!

١٠/٦/١٩٦٢ رۆژی لەدایک بوونی دکتۆر (احمد خالد توفیق) بووە ، ساڵیادی ئەو پیاوە مەزنە بوو دوێنێ ، خودای گەورە بەبەهەشتی بەرینی ش
١٠/٦/١٩٦٢ رۆژی لەدایک بوونی دکتۆر (احمد خالد توفیق) بووە ، ساڵیادی ئەو پیاوە مەزنە بوو دوێنێ ، خودای گەورە بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات ان شاءالله .

دوورکەوتنەوە دەبێتە واجب کاتێ لەگەڵ کەسێکدا بوویت خۆی لەتۆ بەباشتر دەزانی

ئەوەی دەڕوات بۆ لای کەسێکی تر لێیگەڕێ بابڕوات، ئەوەش کە کاتت پێ نابەخشێت، یەک خولەکیش لەکاتی خۆتی پێ مەبەخشە، ئەوەی لەخۆی زیاتر نرخت پێدا حەقیقەتی خۆی لەبیردەکات.

لەبەر ئەوەی هەمیشە لێیان دەبوریت، هەست بەهەڵەکانیان ناکەن! لەبەرئەوەی هەمیشە تۆ دەسپێشخەری دەکەیت، لەبیرت دەکەن! لەبەرئەوەش کەزۆر گرنگیان پێدەدەیت پشت گوێت دەخەن! هەندێجار سیفەتە جوانەکانت، سەرچاوەی کێشە و خەمەکانتن.

هەندێ کەس هەرگیز لێت تێناگەن لەبەر ئەوە نا کە ناڕوون و نادیاریت، بەڵکو لەبەر ئەوەی ڕاست و حەقیقیت، لەکاتێکدا ئەوان لەگەڵ مرۆڤە ساختەکاندا ڕاهاتوون.

لە ولاتێکا ژیاین تیایدا تەنیا پێشکەوتن پێشکەوتنی تەمەنمان بوو ... تەڵعەت تاهیر

ئەگەر لە هونەری پشتگوێخستندا لێهاتوو نەبیت، زۆر شت لەدەست دەدەیت، یەکەمینیان تەندروستیتە!! ———————————- ئەوانەی خەم وئازارەکان پشتگوێ دەخەن گێل نین، بەڵکو لەهونەرێکی لەو شێوەیەدا پلەی باڵایان هەیە.

لەچاوەڕوانیدا زۆرجار بێ ئارامی و بێ ئۆقرەیی هەیە ، وەلێ چێژی دوای ئەوە ئەوەندە دڵڕفێنە ڕێک پاداشتی ئارامگرتنمانە!

من ژیانم خۆشدەوێت کاتێک بیر لەتۆ دەکەمەوە
من ژیانم خۆشدەوێت کاتێک بیر لەتۆ دەکەمەوە

‏سوێند نـا ڕوونڪردنەوەش نـا بەڵڪو رەوشت و ڪردەوە بـاشترین هۆڪارن بۆ دروست بونی متمانە.

هەموو ئەو قسانەی لەبارەی مرۆڤایەتییەوە دەكرێت درۆ و ساختەیە، لەبەرئەوەی بە شێوەیەكی سەیر دەتوانین ئازاری یەكتر بدەین.

ئەگەر کومەڵێ دووڕوو و بوختان چی و شکستخواردوو کۆبوونەوەو باسی کەسێکیان کرد کە لەوێ نەبوو، ئەوە بزانە باسکراو زۆر مەزن و گەورەیە.

سەیرترین ڕۆشتن مردنە، نە ماڵ ئاوایی لەکەس دەکەین و نەکەسیش پێمان دەڵێ ئاگاداری خۆت بە، بەخۆشمان و چواردەوریشمان نامۆیە، سەیری کارە بەجێماوەکانی ئەوانە بکە کەڕۆشتوون، سەرسوڕماو دەبی لە و پەلەقاژەیەی بۆ ژیانی دەکەین! __________ خودایە،مەرگی ئازیزانم نەبینیم، ئەزانم خۆپەرستی یە، بەڵام هێشتان دووعای هەمیشەییم دەبێت.