40_resakay__ashq
Ir al canal en Telegram
5 343
Suscriptores
-324 horas
-107 días
-4830 días
Archivo de publicaciones
5 343
سەیرترین ڕۆشتن مردنە، نە ماڵی ئاوایی لەکەس دەکەین و نەکەسیش پێمان دەڵێ ئاگاداری خۆت بە، بەخۆشمان و چواردەوریشمان نامۆیە، سەیری کارە بەجێماوەکانی ئەوانە بکە کەڕۆشتوون، سەرسوڕماو دەبی لە و پەلەقاژەیەی بۆ ژیانی دەکەین!
5 343
ئەگەر لەژیانتدا بەوە ڕاهاتووی سەرەتای هەموو کارێکت بە بسم الله دەست پێ بکات
لە ڕۆژی قیامەتدا کاتێ نامەی کردەوەکانت وەردەگریت ڕاستەوخۆ پێش کردنەوەی ئەڵێی
بسم الله الرحمن الرحیم
دەبینی کردەوە خراپەکانت سڕاونەتەوە دەپرسیت چی ڕوویدا ؟
دەنگێک دێت و دەڵێت ئەی بەندەکەم تۆ بە بەخشندەو میهرەبان ناوت بردم ، منیش بەو پێیە مامەڵەم لەگەڵ کردیت
(شێخ شەعراوی )
5 343
بۆ ههموو قسهیهك جوابمان ههیه
بهلام شتێك له ئێمهدا ههیه پێی ئهوترێ شهرم و حهیا
كه له كهسانێكدا بوونی نییە!
5 343
مرۆڤە بەقەناعەتەکانم خۆشدەوێ بەڵام ئەوانەیان نا کە هەوڵی هیچ پێشکەوتنێک نادەن چونکە ئەو کات ناوی قەناعەت دەگۆڕێ بۆ کەمتەرخەمی.
5 343
ژیان زۆر لەوەکورتترە کە لەخۆتی تێک بدەیت لەبەر خاتری کەسانێک کەشایستەی ئەوە نین کێشە بن لەژیانتا.
5 343
هەرگیز لەم 3 کەسە خۆش مەبە
1- ئەوەی نێوانی خۆت و کەسێکی ئازیزت تێکدەدات
2- ئەوەی لەپشتەوە باست دەکات و لەبەرامبەرت پێدەکەنێ
3- ئەوەی بە درۆ خۆشیویستی و تۆش واتدەزانی بەڕاست خۆشیدەوێی
5 343
چاککردنی نییەت پێش قسەکردن، گرنگترە لە خودی قسەکە، چونکە ئەکرێت کاریگەری وشەیەک گەورەتر بێت لە کاریگەری کتێبێک!
"شیخ الطریفي"
5 343
لەپیس بوونی پۆشاکەکەت شەرم مەکە کاتێ لە ئیشیت، سەربەرزانە ترە لەوەی جوانترین پۆشاکت لەبەر بێ و کەسانی تر نانت بدەن.
5 343
بەڕوحێک دەگەین و شێوەی نازانین ، ووشەگەلێکمان خۆشدوێ بێ ئەوەی بزانین کێ نوسیویەتی ، لەگەڵ چاوەکان فرمێسک دەڕێژین بێ ئەوەی بیان بینین
هەندێجار خۆشەویستی ڕۆحی بەجوانتر لەهەموو ئەوانەی دەمێنێتەوە کە دەیاناسین.
5 343
هەموو ئەو کێشانەی لەناختدایە هۆکارەکەی ئەوەیە ، کاتێك تێگەشتووی خۆت وەك گێل نیشانداوە ،
لەکاتی دڵتەنگیدا زەردەخەنەت کردووە ،
کاتێك پێویست بووە قسەبکەی بێدەنگیت هەڵبژاردووە.
احمد خالید توفیق
5 343
ئيمه ماندووين بەدەست ئەو خەڵکانەوە ، کە پێش ئەوەی بمان ناسن بڕیارمان لەسەر دەدەن..!!
5 343
هەندێ کەس لە ژیانت دوربخەرەوە
گوێ بەوە مەدە لەبەرامبەردا گلەیشت بێتە سەر
بەلکو زۆر لەوە باشتریکە
تا کۆتایی تەمەنت لە ناسینی پەشیمان بیت
5 343
(داوای لێبوردن و پۆزش هێنانەوە ، هیچ مانایەکی نابێت ، ئەگەر نەتوەستێنێت ، لەو شتەی کە تۆ داوای لێبوردن و پۆزشی بۆ ئەهێنیتەوە)
....................
چەندبارەکردنەوەی خراپە بە داوای لێبوردن چارەسەر ناکرێت ئەگەر نەوەستین لە خراپەو نەگۆرێن بۆ چاکە
5 343
ئارامیمان تووشی سەرسوڕمانتان دەکات، بەڵام کەکاتی خۆی هات، لەشوێنێکەوە دێین کە پەی پێنابەن، وکاتتان پێ نادەین تەنانەت بۆ بیرکردنەوەش.
5 343
ھەمیشە ھۆکارێک بدۆزنەوە بۆ پێکەنین ڕەنگە سـاڵ نەبەخشێت بەژیانت ، بەڵام بەدڵنیایەوە ژیان ئەبەخشێت بەساڵەکانت
5 343
دەرونناسەکان دەڵێن:
1) بە درێژ تێڕوانینی چاوەکانی هەرکەسێک لە ڕەگەزی بەرامبەر کار لە مێشکی نائاگای دەکات و سەرسام دەبێ بێ ویستی خۆی .
2) کاتێ هەندێکەس پێکەوە بەهۆی شتێکەوە پێدەکەنن هەریەکەیان سەیری ئەو کەسە دەکات کە بەدڵیەتی ، گەر کۆبوونەوەیەکی واتان هەبوو سەرنج بە و تاقیبکەرەوە .
3) زانایانی دەروونناسی دەڵێن هەرجارێک بەرگری لە هەڵچونەکانت دەکەیت لە کاتی تووڕەیدا ، تۆ مێشکت بەرنامەڕێژ دەکەیت کە بتوانێ زیرەک بێت و بە ئارامی هەڵسوکەوت بکەیت لەکاتی تووڕەبووندا بەشێوەیەک گەر بەم شێوازە سەرکەوتوو بوویت ئەگەر هەیە کەسایەتیت لە کەسێکی تووڕەوە بۆ کەسێکی هاوسەنگ بگۆڕێت .
4) کاتێ مرۆڤ لە خەودا ناڵە ناڵ دەکات شتێک لە خەونی دا دەبینێت کە لەسەروو توانای مێشکی یەوەیە و تووشی پەستانی دەکات ئەم دەنگە دروست دەکات بۆ ئەوەی پەستانەکەی کەمبێتەوە .
