ch
Feedback
40_resakay__ashq

40_resakay__ashq

前往频道在 Telegram

تێلەگرامی فەرمی

显示更多
5 390
订阅者
-124 小时
-137
-6330
帖子存档
بۆ هه‌موو قسه‌یه‌ك جوابمان هه‌یه‌ به‌لام شتێك له‌ ئێمهدا‌ هه‌یه‌ پێی ئه‌وترێ شه‌رم و حه‌یا كه‌ له‌ كه‌سانێكدا بوونی نییە!

متمانەت زۆر سەرەتای لەدەستدانە

مرۆڤە بەقەناعەتەکانم خۆشدەوێ بەڵام ئەوانەیان نا کە هەوڵی هیچ پێشکەوتنێک نادەن چونکە ئەو کات ناوی قەناعەت دەگۆڕێ بۆ کەمتەرخەمی.

ژیان زۆر لەوەکورتترە کە لەخۆتی تێک بدەیت لەبەر خاتری کەسانێک کەشایستەی ئەوە نین کێشە بن لەژیانتا.

هەرگیز لەم 3 کەسە خۆش مەبە 1- ئەوەی نێوانی خۆت و کەسێکی ئازیزت تێکدەدات 2- ئەوەی لەپشتەوە باست دەکات و لەبەرامبەرت پێدەکەنێ 3- ئەوەی بە درۆ خۆشیویستی و تۆش واتدەزانی بەڕاست خۆشیدەوێی

چاککردنی نییەت پێش قسەکردن، گرنگترە لە خودی قسەکە، چونکە ئەکرێت کاریگەری وشەیەک گەورەتر بێت لە کاریگەری کتێبێک! "شیخ الطریفي"

لەپیس بوونی پۆشاکەکەت شەرم مەکە کاتێ لە ئیشیت، سەربەرزانە ترە لەوەی جوانترین پۆشاکت لەبەر بێ و کەسانی تر نانت بدەن.

بەڕوحێک دەگەین و شێوەی نازانین ، ووشەگەلێکمان خۆشدوێ بێ ئەوەی بزانین کێ نوسیویەتی ، لەگەڵ چاوەکان فرمێسک دەڕێژین بێ ئەوەی بیان بینین هەندێجار خۆشەویستی ڕۆحی بەجوانتر لەهەموو ئەوانەی دەمێنێتەوە کە دەیاناسین.

هەموو ئەو کێشانەی لەناختدایە هۆکارەکەی ئەوەیە ، کاتێك تێگەشتووی خۆت وەك گێل نیشانداوە ، لەکاتی دڵتەنگیدا زەردەخەنەت کردووە ،
هەموو ئەو کێشانەی لەناختدایە هۆکارەکەی ئەوەیە ، کاتێك تێگەشتووی خۆت وەك گێل نیشانداوە ، لەکاتی دڵتەنگیدا زەردەخەنەت کردووە ، کاتێك پێویست بووە قسەبکەی بێدەنگیت هەڵبژاردووە. احمد خالید توفیق

ئيمه ماندووين بەدەست ئەو خەڵکانەوە ، کە پێش ئەوەی بمان ناسن بڕیارمان لەسەر دەدەن..!!

هەندێ کەس لە ژیانت دوربخەرەوە گوێ بەوە مەدە لەبەرامبەردا گلەیشت بێتە سەر بەلکو زۆر لەوە باشتریکە تا کۆتایی تەمەنت لە ناسینی پەشیمان بیت

(داوای لێبوردن و پۆزش هێنانەوە ، هیچ مانایەکی نابێت ، ئەگەر نەتوەستێنێت ، لەو شتەی کە تۆ داوای لێبوردن و پۆزشی بۆ ئەهێنیتەوە) .................... چەندبارەکردنەوەی خراپە بە داوای لێبوردن چارەسەر ناکرێت ئەگەر نەوەستین لە خراپەو نەگۆرێن بۆ چاکە

ئارامیمان تووشی سەرسوڕمانتان دەکات، بەڵام کەکاتی خۆی هات، لەشوێنێکەوە دێین کە پەی پێنابەن، وکاتتان پێ نادەین تەنانەت بۆ بیرکردنەوەش.

ڪاتێک مرۆڤەڪان ڕاستگۆ بن پەیوەندیەڪان ڕاستەقینەن

ھەمیشە ھۆکارێک بدۆزنەوە بۆ پێکەنین ڕەنگە سـاڵ نەبەخشێت بەژیانت ، بەڵام بەدڵنیایەوە ژیان ئەبەخشێت بەساڵەکانت

دەرونناسەکان دەڵێن: 1) بە درێژ تێڕوانینی چاوەکانی هەرکەسێک لە ڕەگەزی بەرامبەر کار لە مێشکی نائاگای دەکات و سەرسام دەبێ بێ ویستی خۆی . 2) کاتێ هەندێکەس پێکەوە بەهۆی شتێکەوە پێدەکەنن هەریەکەیان سەیری ئەو کەسە دەکات کە بەدڵیەتی ، گەر کۆبوونەوەیەکی واتان هەبوو سەرنج بە و تاقیبکەرەوە . 3) زانایانی دەروونناسی دەڵێن هەرجارێک بەرگری لە هەڵچونەکانت دەکەیت لە کاتی تووڕەیدا ، تۆ مێشکت بەرنامەڕێژ دەکەیت کە بتوانێ زیرەک بێت و بە ئارامی هەڵسوکەوت بکەیت لەکاتی تووڕەبووندا بەشێوەیەک گەر بەم شێوازە سەرکەوتوو بوویت ئەگەر هەیە کەسایەتیت لە کەسێکی تووڕەوە بۆ کەسێکی هاوسەنگ بگۆڕێت . 4) کاتێ مرۆڤ لە خەودا ناڵە ناڵ دەکات شتێک لە خەونی دا دەبینێت کە لەسەروو توانای مێشکی یەوەیە و تووشی پەستانی دەکات ئەم دەنگە دروست دەکات بۆ ئەوەی پەستانەکەی کەمبێتەوە .

ئەوەی دڵت پێی ئاسوودە نییە هەرگیز متمانەی پێ مەکە ، چونکە دڵ لە چاو بەهێزترە بۆ بینین.

هەرکات ئیتر ستەمەکانیانمان قبوڵ نەکرد ، پێیان وایە ئێمە ستەمکار و دڵڕەقین.

تا ئێستاش تێناگەم کەسەکان دەگۆڕێن ، یان لەسەر حەقیقەتی خۆیان دەردەکەون؟!

ئەکرێ هەمووان تووشی ئازار بووبین لەکەسە نزیکەکانمانەوە بەووتەیەک یان هەڵوێستێک یان ڕەفتارێک ، وەلێ سەختتر ئەوەیە ئێمە بووبینە هۆکاری هەمان ئەو ئازارە بێ ئەوەی ویستمان وابێت، با ووردتر بین لەمامەڵەکانمان هەستیارتر بین سەبارەت بەوانەی کە دەیڵێین بەرامبەر کەسەکان بەتایبەت ئەوانەیان کەنزیکترینن.