5 542
مشترکین
-224 ساعت
-87 روز
-4230 روز
آرشیو پست ها
5 542
خەمی دینت نەبێ ، چونکە دینی الله یە، خەم لەوە بخۆ ئایا خودا تۆی بەیەکێک لەسەربازەکانی قبوڵە یان نا!
5 542
١٠/٦/١٩٦٢ رۆژی لەدایک بوونی دکتۆر (احمد خالد توفیق) بووە ، ساڵیادی ئەو پیاوە مەزنە بوو دوێنێ ، خودای گەورە بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات ان شاءالله .
5 542
ئەوەی دەڕوات بۆ لای کەسێکی تر لێیگەڕێ بابڕوات، ئەوەش کە کاتت پێ نابەخشێت، یەک خولەکیش لەکاتی خۆتی پێ مەبەخشە، ئەوەی لەخۆی زیاتر نرخت پێدا حەقیقەتی خۆی لەبیردەکات.
5 542
لەبەر ئەوەی هەمیشە لێیان دەبوریت،
هەست بەهەڵەکانیان ناکەن!
لەبەرئەوەی هەمیشە تۆ دەسپێشخەری دەکەیت،
لەبیرت دەکەن!
لەبەرئەوەش کەزۆر گرنگیان پێدەدەیت
پشت گوێت دەخەن!
هەندێجار سیفەتە جوانەکانت، سەرچاوەی کێشە و خەمەکانتن.
5 542
هەندێ کەس هەرگیز لێت تێناگەن لەبەر ئەوە نا کە ناڕوون و نادیاریت، بەڵکو لەبەر ئەوەی ڕاست و حەقیقیت، لەکاتێکدا ئەوان لەگەڵ مرۆڤە ساختەکاندا ڕاهاتوون.
5 542
ئەگەر لە هونەری پشتگوێخستندا لێهاتوو نەبیت، زۆر شت لەدەست دەدەیت، یەکەمینیان تەندروستیتە!!
———————————-
ئەوانەی خەم وئازارەکان پشتگوێ دەخەن گێل نین، بەڵکو لەهونەرێکی لەو شێوەیەدا پلەی باڵایان هەیە.
5 542
لەچاوەڕوانیدا زۆرجار بێ ئارامی و بێ ئۆقرەیی هەیە ، وەلێ چێژی دوای ئەوە ئەوەندە دڵڕفێنە ڕێک پاداشتی ئارامگرتنمانە!
5 542
سوێند نـا
ڕوونڪردنەوەش نـا
بەڵڪو رەوشت و ڪردەوە
بـاشترین هۆڪارن بۆ دروست بونی متمانە.
5 542
هەموو ئەو قسانەی لەبارەی مرۆڤایەتییەوە دەكرێت درۆ و ساختەیە، لەبەرئەوەی بە شێوەیەكی سەیر دەتوانین ئازاری یەكتر بدەین.
5 542
ئەگەر کومەڵێ دووڕوو و بوختان چی و شکستخواردوو کۆبوونەوەو باسی کەسێکیان کرد کە لەوێ نەبوو، ئەوە بزانە باسکراو زۆر مەزن و گەورەیە.
5 542
سەیرترین ڕۆشتن مردنە، نە ماڵ ئاوایی لەکەس دەکەین و نەکەسیش پێمان دەڵێ ئاگاداری خۆت بە، بەخۆشمان و چواردەوریشمان نامۆیە، سەیری کارە بەجێماوەکانی ئەوانە بکە کەڕۆشتوون، سەرسوڕماو دەبی لە و پەلەقاژەیەی بۆ ژیانی دەکەین!
__________
خودایە،مەرگی ئازیزانم نەبینیم، ئەزانم خۆپەرستی یە، بەڵام هێشتان دووعای هەمیشەییم دەبێت.
5 542
چەندبارە بیستنەوەی درۆ وادەکات بڕوای پێبکەین کە ئەمەش پێی دەوترێت [فریوی حەقیقەت] بەشێوەیەکی فراوان کاریگەری لەسەر مرۆڤ دروست دەکات.!
5 542
هەرچی لەخەڵکەوە دەبیستیت جێگەی باوەڕ نییە، ئەکرێ کەسی مەبەست، ڕێک بێت و ئەوەی وێنەدانەوەی دەکات لار!
5 542
لە هەر وڵاتێکدا دەسەڵات گەندەڵیەکانی گەشتە لوتەکە ئەگەر زانی تێچوی هەڵخەڵتاندنی خەڵک هەرزانترە لەتێچوی باشکردنی ژیانی خەڵک بیگومان دەسەڵات هەڵخەڵتاندن هەڵدەبژێرێت!
اکنون در دسترس! پژوهش تلگرام ۲۰۲۵ — مهمترین بینشهای سال 
