40_resakay__ashq
Відкрити в Telegram
5 390
Підписники
-124 години
-137 днів
-6330 день
Архів дописів
5 390
بۆ ههموو قسهیهك جوابمان ههیه
بهلام شتێك له ئێمهدا ههیه پێی ئهوترێ شهرم و حهیا
كه له كهسانێكدا بوونی نییە!
5 390
مرۆڤە بەقەناعەتەکانم خۆشدەوێ بەڵام ئەوانەیان نا کە هەوڵی هیچ پێشکەوتنێک نادەن چونکە ئەو کات ناوی قەناعەت دەگۆڕێ بۆ کەمتەرخەمی.
5 390
ژیان زۆر لەوەکورتترە کە لەخۆتی تێک بدەیت لەبەر خاتری کەسانێک کەشایستەی ئەوە نین کێشە بن لەژیانتا.
5 390
هەرگیز لەم 3 کەسە خۆش مەبە
1- ئەوەی نێوانی خۆت و کەسێکی ئازیزت تێکدەدات
2- ئەوەی لەپشتەوە باست دەکات و لەبەرامبەرت پێدەکەنێ
3- ئەوەی بە درۆ خۆشیویستی و تۆش واتدەزانی بەڕاست خۆشیدەوێی
5 390
چاککردنی نییەت پێش قسەکردن، گرنگترە لە خودی قسەکە، چونکە ئەکرێت کاریگەری وشەیەک گەورەتر بێت لە کاریگەری کتێبێک!
"شیخ الطریفي"
5 390
لەپیس بوونی پۆشاکەکەت شەرم مەکە کاتێ لە ئیشیت، سەربەرزانە ترە لەوەی جوانترین پۆشاکت لەبەر بێ و کەسانی تر نانت بدەن.
5 390
بەڕوحێک دەگەین و شێوەی نازانین ، ووشەگەلێکمان خۆشدوێ بێ ئەوەی بزانین کێ نوسیویەتی ، لەگەڵ چاوەکان فرمێسک دەڕێژین بێ ئەوەی بیان بینین
هەندێجار خۆشەویستی ڕۆحی بەجوانتر لەهەموو ئەوانەی دەمێنێتەوە کە دەیاناسین.
5 390
هەموو ئەو کێشانەی لەناختدایە هۆکارەکەی ئەوەیە ، کاتێك تێگەشتووی خۆت وەك گێل نیشانداوە ،
لەکاتی دڵتەنگیدا زەردەخەنەت کردووە ،
کاتێك پێویست بووە قسەبکەی بێدەنگیت هەڵبژاردووە.
احمد خالید توفیق
5 390
ئيمه ماندووين بەدەست ئەو خەڵکانەوە ، کە پێش ئەوەی بمان ناسن بڕیارمان لەسەر دەدەن..!!
5 390
هەندێ کەس لە ژیانت دوربخەرەوە
گوێ بەوە مەدە لەبەرامبەردا گلەیشت بێتە سەر
بەلکو زۆر لەوە باشتریکە
تا کۆتایی تەمەنت لە ناسینی پەشیمان بیت
5 390
(داوای لێبوردن و پۆزش هێنانەوە ، هیچ مانایەکی نابێت ، ئەگەر نەتوەستێنێت ، لەو شتەی کە تۆ داوای لێبوردن و پۆزشی بۆ ئەهێنیتەوە)
....................
چەندبارەکردنەوەی خراپە بە داوای لێبوردن چارەسەر ناکرێت ئەگەر نەوەستین لە خراپەو نەگۆرێن بۆ چاکە
5 390
ئارامیمان تووشی سەرسوڕمانتان دەکات، بەڵام کەکاتی خۆی هات، لەشوێنێکەوە دێین کە پەی پێنابەن، وکاتتان پێ نادەین تەنانەت بۆ بیرکردنەوەش.
5 390
ھەمیشە ھۆکارێک بدۆزنەوە بۆ پێکەنین ڕەنگە سـاڵ نەبەخشێت بەژیانت ، بەڵام بەدڵنیایەوە ژیان ئەبەخشێت بەساڵەکانت
5 390
دەرونناسەکان دەڵێن:
1) بە درێژ تێڕوانینی چاوەکانی هەرکەسێک لە ڕەگەزی بەرامبەر کار لە مێشکی نائاگای دەکات و سەرسام دەبێ بێ ویستی خۆی .
2) کاتێ هەندێکەس پێکەوە بەهۆی شتێکەوە پێدەکەنن هەریەکەیان سەیری ئەو کەسە دەکات کە بەدڵیەتی ، گەر کۆبوونەوەیەکی واتان هەبوو سەرنج بە و تاقیبکەرەوە .
3) زانایانی دەروونناسی دەڵێن هەرجارێک بەرگری لە هەڵچونەکانت دەکەیت لە کاتی تووڕەیدا ، تۆ مێشکت بەرنامەڕێژ دەکەیت کە بتوانێ زیرەک بێت و بە ئارامی هەڵسوکەوت بکەیت لەکاتی تووڕەبووندا بەشێوەیەک گەر بەم شێوازە سەرکەوتوو بوویت ئەگەر هەیە کەسایەتیت لە کەسێکی تووڕەوە بۆ کەسێکی هاوسەنگ بگۆڕێت .
4) کاتێ مرۆڤ لە خەودا ناڵە ناڵ دەکات شتێک لە خەونی دا دەبینێت کە لەسەروو توانای مێشکی یەوەیە و تووشی پەستانی دەکات ئەم دەنگە دروست دەکات بۆ ئەوەی پەستانەکەی کەمبێتەوە .
5 390
ئەوەی دڵت پێی ئاسوودە نییە هەرگیز متمانەی پێ مەکە ، چونکە دڵ لە چاو بەهێزترە بۆ بینین.
