40_resakay__ashq
الذهاب إلى القناة على Telegram
5 505
المشتركون
-324 ساعات
-107 أيام
-4530 أيام
أرشيف المشاركات
5 505
کەرامەتی خۆت بپارێزەو مەبە بەبارگرانی بۆ هیچ کەسێک ، ئەوەی دەیەوێیت لەناو قەرەباڵغیشدا دەتدۆزێتەوە، ئەوەش کە نایەوێیت لەبەردەمیشیدا بیت ناتبینێت، بێ منەت و بێ باک بژی.
5 505
ئەگەر نەشتەوێت ئەوەی کە هی تۆیە هەر بۆ تۆ دەبێت.
بەڵام ئەوەی هی تۆ نەبێت نابیتە خاوەنی گەر لە پێناویا بشمریت.
———————-
با هیواکانمان لە سنوور دەرنەچن ، بۆ ئەوەی پەشیمانی ڕێ لەبەرەو پێشچوونمان نەگرێت
5 505
کارەساتترین چرکە،
ئەو دەمانەیە کەسێک شک نابەیت پێی بڵێی من باش نیم!!
.
.
“أنيس منصور”
5 505
رۆژێک ناکۆکی دەکەوێتە نێوان دوو هاوسەر، ئافرەتەکە زۆر دڵتەنگ ئەبێت و بڕیار ئەدات بچێتەوە ماڵی باوکی بۆیە یەکسەر جانتایەک ئەهێنێت و جلەکانی کۆ دەکاتەوە، پیاوەکەش هەست بەوە دەکات و یەکسەر دەچێتە لایەوە بە زەردەخەنەیەکەوە ئەڵێت ئەوە چی دەکەیت؟
ژنەکەش کە هاوسەرەکەی بەو ڕووە خۆشە دەبینێت پەشیمان دەبێتەوە ئەڵێت جلی زستانە و هاوینە جیا دەکەمەوە!
چەند خۆشە هاوسەران هەرچەند ناکۆک بن یان کێشە بکەوێتە نێوانیان لێبووردە بن و بە کەمی نەزانن کە لێبوردە بن!
5 505
خەمی دینت نەبێ ، چونکە دینی الله یە، خەم لەوە بخۆ ئایا خودا تۆی بەیەکێک لەسەربازەکانی قبوڵە یان نا!
5 505
١٠/٦/١٩٦٢ رۆژی لەدایک بوونی دکتۆر (احمد خالد توفیق) بووە ، ساڵیادی ئەو پیاوە مەزنە بوو دوێنێ ، خودای گەورە بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات ان شاءالله .
5 505
ئەوەی دەڕوات بۆ لای کەسێکی تر لێیگەڕێ بابڕوات، ئەوەش کە کاتت پێ نابەخشێت، یەک خولەکیش لەکاتی خۆتی پێ مەبەخشە، ئەوەی لەخۆی زیاتر نرخت پێدا حەقیقەتی خۆی لەبیردەکات.
5 505
لەبەر ئەوەی هەمیشە لێیان دەبوریت،
هەست بەهەڵەکانیان ناکەن!
لەبەرئەوەی هەمیشە تۆ دەسپێشخەری دەکەیت،
لەبیرت دەکەن!
لەبەرئەوەش کەزۆر گرنگیان پێدەدەیت
پشت گوێت دەخەن!
هەندێجار سیفەتە جوانەکانت، سەرچاوەی کێشە و خەمەکانتن.
5 505
هەندێ کەس هەرگیز لێت تێناگەن لەبەر ئەوە نا کە ناڕوون و نادیاریت، بەڵکو لەبەر ئەوەی ڕاست و حەقیقیت، لەکاتێکدا ئەوان لەگەڵ مرۆڤە ساختەکاندا ڕاهاتوون.
5 505
ئەگەر لە هونەری پشتگوێخستندا لێهاتوو نەبیت، زۆر شت لەدەست دەدەیت، یەکەمینیان تەندروستیتە!!
———————————-
ئەوانەی خەم وئازارەکان پشتگوێ دەخەن گێل نین، بەڵکو لەهونەرێکی لەو شێوەیەدا پلەی باڵایان هەیە.
5 505
لەچاوەڕوانیدا زۆرجار بێ ئارامی و بێ ئۆقرەیی هەیە ، وەلێ چێژی دوای ئەوە ئەوەندە دڵڕفێنە ڕێک پاداشتی ئارامگرتنمانە!
5 505
سوێند نـا
ڕوونڪردنەوەش نـا
بەڵڪو رەوشت و ڪردەوە
بـاشترین هۆڪارن بۆ دروست بونی متمانە.
5 505
هەموو ئەو قسانەی لەبارەی مرۆڤایەتییەوە دەكرێت درۆ و ساختەیە، لەبەرئەوەی بە شێوەیەكی سەیر دەتوانین ئازاری یەكتر بدەین.
5 505
ئەگەر کومەڵێ دووڕوو و بوختان چی و شکستخواردوو کۆبوونەوەو باسی کەسێکیان کرد کە لەوێ نەبوو، ئەوە بزانە باسکراو زۆر مەزن و گەورەیە.
5 505
سەیرترین ڕۆشتن مردنە، نە ماڵ ئاوایی لەکەس دەکەین و نەکەسیش پێمان دەڵێ ئاگاداری خۆت بە، بەخۆشمان و چواردەوریشمان نامۆیە، سەیری کارە بەجێماوەکانی ئەوانە بکە کەڕۆشتوون، سەرسوڕماو دەبی لە و پەلەقاژەیەی بۆ ژیانی دەکەین!
__________
خودایە،مەرگی ئازیزانم نەبینیم، ئەزانم خۆپەرستی یە، بەڵام هێشتان دووعای هەمیشەییم دەبێت.
متاح الآن! بحث تيليغرام 2025 — أهم رؤى العام 
