سلمان عبد الكريم Salman abdulKarim
Kanalga Telegram’da o‘tish
1 533
Obunachilar
-324 soatlar
Ma'lumot yo'q7 kun
+1030 kun
Postlar arxiv
ئیمام ئیبن ئەلجەوزی دەفەرموێت: ئەی دیلی دەستی غەفڵەت، و ئەی ژێرکەوتووی سەرمەستی مۆڵەتی خودا! ئەی پەیمانشکێن؛ بڕوانە پەیمانت لەگەڵ کێدا بەستووە!
زۆربەی تەمەنت ڕۆیشتووە و وا بەرەو خوار و نزیکی گۆڕ دەبیتەوە، کەچی هێشتا هەر بڕوبیانوو دێنیتەوە؟! ئەی ئەو کەسەی داوای خۆڕزگارکردنت لێ دەکرێ و تۆش هەر تەمبەڵی دەکەیت، چییە ئەم ساردوسڕی و سستییە؟!.
مەگەر مەیخانەیە دنیا کە وا کاسی لە بەر کەئسی
بە نەغمەی عوودی سوتاوی، بە نەشئەی تاسی تاساوی
حەیاتت نەقدی تەحسیلی بەقاو ڕیبحی ڕیزوانە
ئەتۆ دەیکەی بە مایەی دەخڵ و خەرج و کەسبی بەدناوی
نەواڵەی توبە دەربێنە، هەتا تەن نەبووەتە سفرە
پیاڵەی شیشە بشکێنە، هەتاوەک کوپە نەشکاوی
نالی
ئەو شتانەی ئەمڕۆ لای تۆ گرنگیان هەیە، ئەگەر بزانیت سبەی کۆتا ڕۆژتە و دەمریت هەر بەو ڕادەیە گەورە و گرنگ دەیان بینیت؟، گرنگی بدە بەو شتانەی لە دوای مردنیش گرنگن لەلات.
بەڕاستی لەبیرکردنی مردن خۆدزینەوەیەکی ترسناکە لە ڕاستییەکی سامناک!.
خەڵکی هیچ نین بێجگە لە کەسێکی مردوو، و ڕۆڵەی کەسێکی مردوو، و خاوەن ڕەچەڵەکێکی ڕیشەدار لەناو مردوواندا.
قال ابن المقفع: وعلى العاقل أن يحصي على نفسه مساويها في الدين وفي الرأي وفي الأخلاق وفي الآداب، فيجمع ذلك كله في صدره أو في كتاب، ثم يكثر عرضه على نفسه، ويكلفها إصلاحه، ويوظف ذلك عليها توظيفا من إصلاح الخلة والخلتين والخلال في اليوم أو الجمعة أو الشهر، فكلما أصلح شيئا محاه، وكلما نظر إلى محو استبشر، وكلما نظر إلى ثابت اكتأب.
Repost from ألوند محمد ڕازی
پێوەرەکانی هاوسەری چاک لە فەرموودەیەکی پێغەمبەردا ﷺ.
کاتێک پرسیار لە پێغەمبەر ﷺ دەکرێت: کام لە ئافرەتان لە هەمووان چاکتر و باشترە؟، فەرمووی: «ئەو ئافرەتەی کاتێک _هاوسەری_ دەیبینیت دڵى خۆش بكات، کاتێک فەرمانی پێ کرا گوێڕایەڵی بکات، نە لە دەروون و نە لە ماڵیدا شتێک نەکات مێردەکەی پێی ناخۆش بێت». رواه النسائي.
پێغەمبەرمان ﷺ لەم فەرموودەدا کۆمەڵێک پێوەر دادەنێت کە زۆر ئاسانە ئەنجاندانیان بۆ خانمێک کە بیەوێت بێتە باشترین:
یەکەم: «الَّتِي تَسُرُّهُ إِذَا نَظَرَ»
ئەو ئافرەتەی کە ئەگەر هاوسەرەکەی سەیری بکات، دڵی پێ خۆش دەبێت.
خوشکی ئەزیزم، زۆرینەی خەڵکی بارودۆخ و ماندووبوونی ڕۆژانە کاریگەرییان لەسەر دادەنێت و دەبنە سەرچاوەی گرژی و ساردی، و کێشە، بەڵام پاراستنی ڕووخۆشی و ڕەوشتبەرزی لە ناو ماڵدا پێویستی بە زاڵبوونە بەسەر مەزاجی ڕۆژانەدا، ئەم سیفەتە ئەگەر خۆتی لەسەر ڕابێنی بە هۆیەوە دەبيتە پەناگەیەکی هێمن بۆ ماڵەکەت نەک سەرچاوەی دڵەڕاوکێ.
دووەم: «وَتُطِيعُهُ إِذَا أَمَرَ»
ئەگەر هاوسەری فەرمانی پێ بکات، گوێڕایەڵی دەکات.
خوشکی شیرینم، لە سروشتی مرۆڤدا زاڵکردنی ڕای تاکەکەسی و بەرەنگاربوونەوە ئاسانترە، بەڵام نەرمی نواندن و هاوکاری لە چوارچێوەی شەرعدا هێزێکی گەورەی دەروونی دەوێت، ئاگاداربە گوێڕایەڵی هاوسەرت پاشکۆیەتی نییە وەک دوژمنانی دین وێنای دەکەن، بەڵکو بە مانای هۆشیارییە بەرامبەر بەڕێوەبردنی ژیان، تێگەیشتنە لەوەی پێکەوەژیان پێویستی بە یەکگرتوویی و تێپەڕاندنی ململانێی بێسوود هەیە لەسەر شتە بچووکەکان.
سێیەم: «وَلَا تُخَالِفُهُ فِي نَفْسِهَا وَمَالِهَا بِمَا يَكْرَهُ»
نە لە دەروون و نە لە ماڵیدا شتێک نەکات مێردەکەی پێی ناخۆش بێت.
خوشکی خۆشەویستم، هەموو کەس لە ئامادەیی خەڵکیدا دەتوانێت سنوورەکان بپارێزێت، بەڵام وەفاداریی ڕاستەقینە لەو کاتانەدا دەردەکەوێت کە چاوی چاودێر لەسەرت نەماوە؛ پاراستنی کەرامەت و بەها و سامانی هاوسەر لە پشت پەردەوە و دوور لە چاوی ئەو، و نەشکاندنی ئەو متمانەیەی پێت بەخشراوە و لە نەفسی خۆت و ماڵیدا پەیوەستە بە بەهێزیی ویژدانت و هەستکردن چاودێریی خودایی بەسەرتەوە.
بەکورتی: تۆی خاتوون، کاتێک ئاراستەی ژیانت بە گوێرەی ئەم بنەمایانە ڕێکدەخەیت — کە پێویستی بە ڕاهێنانی بەردەوامی دەروون، هۆشیاریی بەرز و کۆنترۆڵکردنی نەفس هەیە — پێگەیەکی تایبەت بەدەست دەهێنێت لە دونیا و دواڕۆژدا کە پێغەمبەر ﷺ بە نموونەی باشترین وەسفی کردووە.
https://t.me/AlwandMuhammadRazi
بَرَزَ الثَعلَبُ يَوما في شِعارِ الواعِظينا
فَمَشى في الأَرضِ يَهذي وَيَسُبُّ الماكِرينا
وَيَقولُ الحَمدُ لِل هِ إِلَهِ العالَمينا
يا عِبادَ اللَهِ توبوا فَهوَ كَهفُ التائِبينا
وَاِزهَدوا في الطَيرِ إِنَّ ال عَيشَ عَيشُ الزاهِدينا
وَاطلُبوا الديكَ يُؤَذِّن لِصَلاةِ الصُبحِ فينا
فَأَتى الديكَ رَسولٌ مِن إِمامِ الناسِكينا
عَرَضَ الأَمرَ عَلَيهِ وَهوَ يَرجو أَن يَلينا
فَأَجابَ الديكُ عُذراً يا أَضَلَّ المُهتَدينا
بَلِّغِ الثَعلَبَ عَنّي عَن جدودي الصالِحينا
عَن ذَوي التيجانِ مِمَّن دَخَلَ البَطنَ اللَعينا
أَنَّهُم قالوا وَخَيرُ ال قَولِ قَولُ العارِفينا
مُخطِئٌ مَن ظَنَّ يَوماً أَنَّ لِلثَعلَبِ دينا
Repost from ألوند محمد ڕازی
بەخێر بێن بۆ جیهانی ئازادی و لە بەینی کەوانەیەکدا (مافی مرۆڤ)، ئەو شوێنەی کە پێناسەکان بەپێی بەرژەوەندی دەگۆڕێن.
ڕووتکردنەوە = پێشکەوتن و مافی تاکەکەسی.
باڵاپۆشی = دواکەوتوویی و هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی و شارستانییەت!
مافی مرۆڤ داوای لێبوردنی هەیە لە غەززەو ئازەربایجان، جارێ مۆڵەتی وەرگرتووە و کاتی پشویەتی و زمان حاڵی دەڵێت: ئافرەتان لەو ناوچانە ناچنە ناو هاوکێشەکانمانەوە.
حافیز عەبدولغەنی ئەزدی دەفەرموێت:
کاتێک ئەو وەهمانەی ئەبو عەبدوڵڵای ئەلحاکمم ڕاستکردەوە کە لە کتێبی (المدخل)دا تێی کەوتبوو، نامەیەکی بۆ ناردم و کە تێیدا سوپاسی دەکردم و دۆعای بۆ دەکردم، منیش زانیم کە پیاوێکی ژیرە.
کەسی ژیر و دڵسۆز بە دوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێت نەک سەرکەوتنی نەفسی خۆی، هەر کەسێک ئامادە بێت هەڵەی خۆی قبووڵ بکات و سوپاسی ئەو کەسە بکات کە هەڵەکەی بۆ ڕاست دەکاتەوە، بەڵگەی کامڵبوونی ئەقڵ و ئەدەب و تەقوایەتی.
إذا شئتَ أن تحيا ودينُك سالـمٌ
وحظُّك موفورٌ وعرضُك صَيِّنُ
لسانُك لا تذكرْ به عورةَ امرئٍ
فعندك عَوراتٌ وللنَّاسِ ألسنُ
وعينُك إن أبدتْ إليك معايبًا
لقومٍ فقلْ: يا عينُ للنَّاسِ أعينُ
وصاحبْ بمعروفٍ وسامح مَن اعتدَى
وفارقْ ولكن بالتي هي أحسنُ
زانایان دەفەرموون: هەر کەسێک وێنای ئەوە بکات و بیر لەوە بکاتەوە چی بەسەر ئادەمدا هات سەلامی خوای لێ بێت بەهۆی ئەنجامدانی یەک هەڵەی بچووکەوە، ئەوا ترسێکی زۆری لە گوناه و تاوانەکانی لا دروست دەبێت.
تصلُ الذُّنوبَ إِلى الذّنوبِ وَتَرْتجِي ... دَركَ الْجنانِ وَنيل فَوْزِ العَابدِ
گوناه لەسەر گوناه کەڵەکە دەکەیت، کەچی هێشتا ئومێدت هەیە بەهەشت و سەرفرازی خواپەرستان بەدەستبهێنیت؟!
أَنسيت أَنَّ الله أَخرَج آدما ... منهَا إِلى الدُّنيا بِذنبٍ واحدِ
ئایا لەبيرت چوو کە خوای گەورە ئادەمی بە هۆی یەک گوناهەوە لە بەهەشتەوە دەرکرد بۆ دونیا؟!
خوای گەورە لە هەموو لایەکمان خۆشبێت و بەهەشتەکەیمان پێ عەتاکات.
