uk
Feedback
سلمان عبد الكريم Salman abdulKarim

سلمان عبد الكريم Salman abdulKarim

Відкрити в Telegram
1 525
Підписники
-124 години
-37 днів
-330 днів
Архів дописів
وَلَيْسَ مِنْ بَعْدِ البَيَاضِ فِي الرَّسَنْ إِلَّا البَيَاضُ فِي عِمَامَةِ الكَفَنْ لە دوای سپیبوونی مووی سەر و ڕیش هیچ سپێتییەکی تر نییە جگە لە پێچانەوە لە سپێتیی کفندا

Голосове повідомлення01:09

خۆشەویستانم، ئەگەر وەک برایەکی خۆتان ئامۆژگارییەکم لێ وەربگرن ئەوەیە: دەست و دەم مەبەن بۆ هەموو بوار و باسێکی زانستی؛ تەنها کاتێک قسە بکەن کە شارەزایی تەواوتان لەو زانستەدا هەبێت و ئەسپی خۆتان تێیدا تاودابێت. هیچ مرۆڤێک لەسەر ئەم زەوییە نییە کە لە هەموو زانستەکاندا زانا بێت، چونکە خودی زانست دەریایەکە و تەمەنی مرۆڤیش زۆر کورتە: فَمَا حَوَى الغَايَةَ فِي أَلْفِ سَنَهْ ... شَخْصٌ فَخُذْ مِنْ كُلِّ فَنٍّ أَحْسَنَهْ گەورەترین هەڵە و زیان ئەوەیە مرۆڤ خۆی بە شتێکەوە هەڵبواسێت کە ئەهلی نییە چونکە زوو بێت یان درەنگ کاتێک لە بەردەم شارەزایان و ئەهلی بوارەکەدا قسە دەکات پەردە لەسەر کەموکوڕییەکانی لادەچێت و تووشی شەرمەزاری دەبێت. برا ئازیزەکانم، پێویست ناکات بە شەرمی بزانین بڵێین نازانین، چونکە ئەوە نیشانەی ئیمان، ئەمانەت، زانست و گەورەییە، با هەر یەکێک لە ئێمە لەو بوارەی کە تێیدا شارەزایە خزمەت بکات سنووری خۆی بزانێت و قسە لە هەموو شتێکدا نەکات تاوەکو قسەکانمان کێش و بەهای خۆیان هەبێت و متمانەی زانستیش لەدەست نەدەین.

إِذَا كَانَ رَأْسُ المَالِ عُمْرَكَ فَاحْتَرِزْ ... عَلَيْهِ مِنَ الإِنْفَاقِ فِي غَيْرِ وَاجِبِ ئەگەر سەرمایەی سەرەکی و ڕەئس ماڵت تەمەنت بێت ئەوا زۆر لێی بەئاگا و وریابە لەوەی لە شتێکدا خەرجی بکەیت کە پێویست نییە و واجب نييه لە ڕاستیدا سەرمایەی ڕاستەقینەی تۆ ماڵ و سامان نییە بەڵکو تەمەن و کاتژمێر و هەناسەکانی ژیانتە هەر شتێک لەدەستت بچێت قەرەبوو دەبێتەوە بەڵام تاکە شت کە قەرەبوو ناکرێتەوە ساتەکانی تەمەنتە و کاتەکانتە، کەواتە بزانە تەمەن و کاتەکانت لە چیدا سەرف دەکەیت.

شەنقیتییەکان پشتی وشترەکانیان لە بیاباندا کردبووە مەدرەسە تۆش برای ئازیزم تەکسییەکەت دوکانەکەت بکە بە حەڵقەی زیکر و فیکر، خوشکی بەڕێزم تۆش ماڵەکەت و مەتبەخەکەت بکە بە مەدرەسەی قورئان و فێربوونی دینەکەت ئەمڕۆ لە نیعمەتەکانی پەروەردگار ئەوەیە کە زانست هاتووەتە ناو ماڵی هەموولایەک، هەر ئەو مۆبایلەی کە لە گیرفانتایە دەکرێت ببێتە گەورەترین مەدرەسە ئەگەر بە حیکمەت و هۆشیارییەوە بەکاری بێنیت.

ئیبن بوونەی شەنقیتی دەفەرموێت: وَنَحْنُ رَكْبٌ مِنَ الْأَشْرَافِ مُنْتَظَمُ ... أَجَلُّ ذَا الْعَصْرِ قَدْرًا دُونَ أَدْنَانَا ئێمە کاروانێکین لە پیاوە مەزن و بەڕێزەکان گەورەترین کەسایەتییەکانی ئەم سەردەمە لە قەدر و پلەدا لە خوار نزمترین کەسی ئێمەوەن. قَدِ اتَّخَذْنَا ظُهُورَ الْعِيسِ مَدْرَسَةً ... بِهَا نُبَيِّنُ دِينَ اللَّهِ تِبْيَانَا ئێمە پشتی وشترەکانمان کردووەتە مەدرەسە و فێرگە و دینی خودای لەسەر بەیان دەکەین. کەسە گەورەکان بەم شێوەیەن کە شێخ باسی کرد، ئينسان ئەگەر خاوەن ئیرادە و بڕیار بێت لە هەموو بارودۆخێکدا دەخوێنێت و فێر دەبێت و بیانوو ناهێنێتەوە و کۆڵ نادات بەڵام ئەگەر کەسێکی بێ هیممەت بوو ئەوا بەدوای پاساودا دەگەڕێت و بیانوویەک بۆ خۆی دروست دەکات. بەکورتی خاڵی یەکلاکەرەوە تەنیا هیممەت و ویست و ئیرادەی پۆڵایین و کۆڵ نەدانە.

التَّخْلِيَةُ قَبْلَ التَّحْلِيَة واتە: خاڵیکردنەوە و ڕاماڵینی خراپە و ڕێگرەکان پێش خۆڕازاندنەوە بە چاکە و جوانییەکان. ئیمامی ئیبن قەییم لەم بارەیەوە یاسایەکی مەزن دادەنێت و دەفەرموێت: وەرگرتنی هەر شوێنێک بۆ ئەو شتەی تێیدا دادەنرێت، مەرجدارە بەوەی سەرەتا لە دژەکەی خاڵی بکرێتەوە. بەڕێزم بۆ تێگەیشتن لەم یاسایە لە ژیانتا تەماشای ئەم دوونموونە بکە: ئەگەر کەسێک بیەوێت لە زەوییەکدا چاکترین تۆو بچێنێت کە پڕ بێت لە دڕکوداڵ، گژوگیای زیانبەخش، ئایا سود لە تۆوەکەی دەبینێت؟؛ بێگومان نەخێر هەتا زەوییەکە پاک نەکاتەوە، تۆوەکە هەرچەندە باش و بەپێزیش بێت، یا لەناو دەچێت یا بەرهەمێکی کەم و لاوازی دەبێت. یان ئەگەر دەفرێک پڕ بێت لە ئاوی پیس، ئایا دەتوانیت بە هەنگوین یان گوڵاو بیگۆڕیت و چاوەڕێی بۆنی خۆش و تامی چێژبەخش بکەیت؟؛ بێگومان نەخێر ئەگەر هەزار جاریش گوڵاوی تێبڕژیت تێکەڵ بە پیسییەکە دەبێت و سودی نابێت، بۆیە تەنها ڕێگە ئەوەیە سەرەتا دەفرەکە بڕژیت و بیشۆیت ئینجا شتی پاکی تێبکەیت. کەوایە بڕیاردان لەسەر کەمکردنەوەی خەوی زیادە، کۆتاییهێنان بە بێ‌بەرنامەیی، دەرچوون لە گێژاوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و تێکشکاندنی تەمەڵی و شتەپەرتکەرەکان، وازهێنان لە کۆڕو کۆبوونەوەی خراپ ڕێک هەمان پرۆسەی خاڵیکردنەوە و ڕاماڵینی خڵتەکانە، دوای ئەوەی خۆت ڕێکخست و وازت لە خووە خراپەکان هێنا دێیت کار لەسەر بنیاتنانی خۆت دەکەیت، ئەمما پێش ئەوە سودێکی وانابینیت ئاگاداربە https://t.me/AlwandMuhammadRazi

2_5280907318316279970.m4a9.94 MB

وتَعلَمُ أنَّهُ سَفَرٌ بَعِيــدٌ وعَــــن إِعدَادِ زَادٍ قَد غَفَلتَا! تَنَـامُ وَطالِبُ الأيَّامِ سَاعٍ ورَاءكَ لاَ يَنَامُ فَكيـــفَ نِمتَا! مَعائِبُ هَـــذِهِ الدُّنيَا كَثِيرٌ وأنتَ عَلَـــــــى محبَّتِهَا طُبِعتَا! يَضِيعُ العُمرُ فِــــي لَعِبٍ وَلهوٍ وَ لَــو أُعطِيتَ عَقــْلاً مَا لَعِبتَا!

ئەی فریودراو بە ئاوات و خەیاڵە پووچەکانت! هۆشیار بەرەوە و لە غەفڵەت بە خەبەربێ و سەیرێک بکە چۆن تاوانێک دەتوانێت بەرەو تیاچوون بتبات: ئیبلیسی نەفرەتی لێکرا تەنها لەبەر یەک سوجدە کە نەیبرد. ئادەم عليه السلام لە بەهەشت دەرکرا تەنها لەبەر خواردنی یەک پاروو لەو درەختەی لێی قەدەغە کرابوو. خوای گەورە فەرمانی کردووە بە توندترین شێوازی سزا بۆ زیناکاری خێزاندار تەنها لەبەر یەک تاوان. فەرمانی کردووە بە لێدانی پشتی تاوانبار بە دەیان قامچی تەنها لەبەر یەک بوختان و ناوزڕاندن. فەرمانی کردووە بە بڕینەوەی دەست تەنها لەبەر دزینی سێ درهەم. ژنێک بەهۆی ئەوەی پشیلەیەکی بەستەوە و نانی نەدا چووە ناو ئاگرەوە. پیاوێکیش بە قسەیەک کە گوێی پێنەدا و پێی وابوو گرنگ نییە بە ئەندازەی دووریی نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا لە ئاگردا نوقم بوو. عابیدێک بە هۆی یەک قسەوە قیامەتی دۆڕاند. ئەی چۆن بیرێک لە حاڵی خۆت ناکەیتەوە؟ ئایا خۆت ئەوەندە لە خواترس و ساڵحیت وا لەخەڵک و ڕەفتاریان ناڕازیت؟.

ئەو ئیسلامەی ڕۆژئاوا لە کۆن و لە ئێستاشدا بێ‌ماندووبوون کاری بۆ دەکات ئیسلامێکە کە لەگەڵ بەرژەوەندییە باڵاکانی ئەواندا بگونجێت بۆیە لە چەندین ڕێگەی جۆراوجۆرەوە هەوڵی بۆ دەدرێت: ١. بەرتەسککردنەوەی ئیسلام لە پەرستشدا و بە عەلمانیکردنی دین، و گۆڕینی ئیسلام لە پەیامێکی گشتگیری بۆ سەرجەم کایەکانی ژیانەوە بۆ تەنها کۆمەڵێک مەراسیمی تاکەکەسی و ڕۆحی هاوشێوەی کەنیسە لە ڕۆژئاوادا، دابڕینی تەواوەتی دین لە بوارەکانی سیاسەت و یاسادانان و دەوڵەتداری و ئابووری و سپاردنی حوکمڕانی تەنها بە یاسا وەزعییەکان. ٢. پێناسەکردنی میانڕەوی بە پێوەری ڕۆژئاوایی، داڕشتنی پێناسەیەکی تایبەت بۆ موسڵمانی میانڕەو نەک لەسەر بنەمای دەقە شەرعییەکان، بەڵکو بەپێی ڕادەی ملکەچبوونی بۆ سیستەمی جیهانی و بەها لیبڕاڵییەکان، و تەماشاکردنی هەر پابەندبوونێکی ڕاستەقینە بە دەقە شەرعییەکانەوە وەک توندڕەوی و دواکەوتوویی. ٣. دەستکاریکردنی تێگەیشتن لە دەقە شەرعییەکان، هەوڵدان بۆ شێواندن و دووبارە تەفسیرکردنەوەی دەقەکانی قورئان و فەرموودە لەژێر دروشمی نوێکردنەوەی وتاری دینی و خوێندنەوەی سەردەمیانە، و سڕینەوە یان سڕکردنی ئەو چەمکە شەرعییانەی کە ڕێگری لە داگیرکاری و داڕمانی ناسنامەی ئیسلامی دەکەن وەک وەلائـ و بەڕائـ ...... ٤. گۆڕینی سیستەمی کۆمەڵایەتی و بەها ئەخلاقییەکان، و بەئامانجگرتنی خێزانی موسڵمان و یاساکانی باری کەسێتی، و هەوڵدان بۆ گۆڕینی پێگەی ئافرەت بەپێی مۆدێلی ڕۆژئاوا و بەرتەسککردنەوە یان نەهێشتنی حوکمەکانی حیجاب و ڕێگرییەکانی تێکەڵاوی، و یاساکانی حەڵاڵ و حەرام لەژێر بیانووی ئازادیی تاکەکەسی و شارستانیبوون. ٥. دروستکردن و پاڵپشتیکردنی تۆڕی نوێ لەناو جیهانی ئیسلامیدا، تیشکخستنە سەر بەکارهێنانی کەسایەتی نووسەران و ڕەوتە عەلمانی و مۆدێرنەکان لەڕێگەی میدیاوە، تا لە ناوخۆی موسڵمانانەوە بە ناوی چاکسازی و نوێکارییەوە ئیسلام لە ناوەڕۆکە ڕاستەقینەکەی دابماڵن. ٦. دەستکاریکردنی پرۆگرام و مەنهەجەکانی خوێندن، بە ئامانجی پێگەیاندنی نەوەیەک کە لە لایەکەوە لە بەرامبەر شارستانیەتی ڕۆژئاوادا تووشی سەرسوڕمان و داڕمان ببێت، لە لایەکی ترەوە بە تێگەیشتنێکی هەڵە و چەواشەکارانە سەبارەت به دین و شارستانیەتی ڕەسەنی خۆی پەروەردە بێت؛ بە شێوەیەک ببێتە تاکێکی داڕماو لە بەرامبەر ئەواندا و دابڕاو لە ناسنامەی خۆی.

قال عيسى بن موسى: مكثت ثلاثين سنة أشتهي الهريسة، ولا أقدر على شرائها؛ لأن وقت بيعها في السوق هو وقت سماعي الحديث. شَتَّانَ بَينَ النَّاسِ فِي أَهدَافِهِم شَتَّانَ بَينَ عَصًا وبين َحُسَامِ

قال ثعلب: ما فقدت إبراهيم الحربي من مجلس لغةٍ ولا فقه منذ خمسين سنة. لَهُ هِمَّةٌ تَعلُو علَى كلِّ هِمَّةٍ كمَا قَد عَلا البَدرُ النُّجومَ الدَّرَارِيَا

إِذا رُزِقَ الفَتىٰ وَجهًا وَقاحًا تَقَلَّبَ في الأُمورِ كَما يَشاءُ وَلَم يَكُ لِلدَّواءِ وَلا لِشَيءٍ يُعالِجُهُ بِهِ عَنهُ غَناءُ وَرُبَّ قَبيحَةٍ ما حالَ بَيني وَبَينَ رُكوبِها إِلّا الحَياءُ وَكانَ هُوَ الَّذي أَلهىٰ وَلكِن إِذا ذَهَبَ الحَياءُ فَلا دَواءُ

4_6010412109156844341.mp329.42 MB

پێش ئەوەی داوای ماف بکەیت ئایا خۆت قودوە بوویت و مافت داوە؟ ئەی پیاو! تۆ چۆن داوای ڕێز دەکەیت لە خێزانەکەت و خۆت ڕێز ناگریت؟ چۆن داوای خۆشەویستی و دڵسۆزی دەکەیت و خۆت نایبەخشیت؟ ئایا گوفتار و قسەت شیرینە و ڕووت خۆشە لەگەڵ هاوسەرت، یان توندوتیژی و قسەی ڕەقت کردووەتە پیشەی خۆت؟ ئایا پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم نافەرموێت: باشترینتان ئەو کەسەیە کە بۆ خێزانەکەی باشتربێت؟ ​ئافرەت هاوبەشی ژیان و ئەمانەتێکە لە ئەستۆتدا؛ مافەکانی لەسەر تۆ وەکو مافەکانی تۆیە لەسەری. ​بۆیە پێش ئەوەی داوای ماف بکەیت، ئایا خۆت ئەرکەکانت وەکو پیاو وەک قودوە جێبەجێ کردووە و ماف دەدەی یان نا؟ وەک دەوترێت: چی بچێنیت ئەوە دەدووریتەوە؛ تۆش ئەگەر لە ماڵەکەتدا تۆوی ڕێز و قسەی شیرین نەچێنیت، چاوەڕێی دروێنەی خۆشەویستی و وەفا مەکە، و وتراوە بە قسەی خۆش مار لە کون دێتە دەرێ، کەواتە بە قسەی شیرین و ئاکاری جوان دەتوانیت دڵی هاوسەرەکەت بەدەست بهێنیت و ماڵەکەت بکەیتە لانکەی ئارامی و خۆشەویستی..