es
Feedback
سلمان عبد الكريم Salman abdulKarim

سلمان عبد الكريم Salman abdulKarim

Ir al canal en Telegram
1 546
Suscriptores
-124 horas
-57 días
+5930 días
Archivo de publicaciones
Mensaje de voz00:43

حەقیقەتی غیناو دەوڵەمەندی تەنها بە قەناعەت و ڕەزامەندییە بە قیسمەتی مەوجود و ئەوەی هەتە، عەینی عیززەت و سەرفرازییش لەوەدایە کە عەبد ئیقرار بکات بە ئیفتیقار و لاوازیی خۆی بۆ زاتی باری تەعالا، و باڵی ئینکساری و زەلیلی و ملکەچی لە دەرگای ئەودا ڕابکێشێت؛ ئیدی بەم هۆیەوه‌ زاتی حەق تەعالا دەرگاکانی فەزڵ و مەعریفەت و ئارامیت بەڕوودا دەکاتەوە، بەم مەقامەش تەمەعت لە مەخلوق دەبڕێت، تەمەلوق بۆ کەس ناکەیت، و تەعەلوقت بە هیچ ئەغیارێکەوە نامێنێت.

‏مقطع صوتي من سلمان عبد الكريم

پیرەمێردی شاعیر لە بارەی ئەمڕۆوە بۆمان دەدوێت و دەفەرمووێت: هەرچی پێغەمبەر خەبەری داوە لە باسی کاری دنیا و عوقباوە فەرمووی نیشانەی تێکچوونی جیهان بێ‌باوەڕییە و زەعیفی ئیمان زۆر کەم ئەمێنێ نوێژ و جەماعەت لە ئەمانەتیش ئەکەن خیانەت عیززەت ئەچێتە لای پیاوی زاڵم قەدر و ئیمانی نامێنێ عالم برەو ئەسێنێ شەراب و قومار ماڵ گران ئەبێ لە شار و بازار کوشتن و دزی و تاڵانی و درۆ فەقیر و هەژار ئەخاتە ڕۆ ڕۆ دەوڵەمەند زەكات نادەن بە ئیحسان ڕاستی نامێنێ، زۆر ئەبێ بوختان گۆرانی سوک و قسەی ناڕەوا پەسەندتر ئەبێ لە زیکری خودا پیاو بە ئەمری ژن ئەچێت بەڕێوە لە مەجلیسدا نان ئەخۆن بەپێوە پیاو دائەنیشێ و ژنان ئەگەڕێن شەرم نامێنێ، ژن و پیاو هاوڕێن دایک و باب قەدریان لای کوڕ نامینێ کەس لە مەکتەبدا قورئان ناخوێنێ پیت و بەرەکەت ئەڕوا لە ئەرزی کچ و كوڕ پێک دێن لە ڕووی بێ عەرزی ئەمە نیشانەی ئاخر زەمانە وادەی دەجال و فیتنەی شەیتانە لە تەم و دووکەڵ دنیا پڕ ئەبێ لە سێ جێگادا زەوی ڕۆئەچێ کەس گوێ لە ئەمری چاکە ناگرێ لە نەهی عالەم نەهی دەکرێ ڕەحم و بەزەیی لای کەس نامێنێ هەرکەسە بەشی خۆی ئەفڕێنێ

برا فکری چرا کیبریتی فرسەت تا لە دەستایە شەوی یەڵدا لە پێشە ڕۆژی عومرت وەختە ئاوا بێ شاعیر دەفەرموێت: ئەی برام مادام شقارتەی تەمەن و فرسەتی ژینت لە دەستدا ماوە و نەکوژاوەتەوە، ئەمە غەنیمەتێکی گەورەیە بۆ ئەوەی بیرێک لە داگیرساندنی چرای عەمەلی ساڵح و تەقوا بکەیتەوە بۆ خۆت، چونکە نزیکە و کاتی هاتووە کە ڕۆژ و خۆری تەمەنی فانیت ڕوو لە ئاوابوون بکات، و شەوی درێژ و تاریکی نێو قەبر و بەرزەخ حاسڵ بێت؛ ئەوسا ئیتر هیچ مەجالێک بۆ ئیستغفار و تەنویری قەبر نامێنێتەوە.

متمانەبوون بە توانای خودا و سڕینەوەی مەحاڵ لە قامووسەکەتدا إنَّ اللهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِير ​بێگومان خودا بەسەر هەموو شتێکدا بەتوانایە کەوایە ​وشەی مەحاڵ لە ژیانتدا بسڕەوە و هەمیشە پشت بە خودای بەتوانا ببەستە؛ تێبگە لەوەی کە ئەم کەون و ژیانە بەو یاسایانە بەڕێوە ناچێت کە بە پێوەرە سنووردارەکانی خۆت وێنای دەکەیت و دەیبینیت، وشەی مەحاڵ تەنیا لە مێشکی ئێمەدا بوونی هەیە، چونکە ئێمە سەیری هێز و توانای سنوورداری خۆمان دەکەین، بەڵام کاتێک تەسلیمی گەورەیی و دەسەڵاتی خودا دەبین، تێدەگەین کە هیچ شتێک لەبەردەم ویست و توانای ئەودا قورس و ئەستەم و مەحاڵ نییە، ​ئەرکی ئێمە تەنیا ئەوەیە کە هۆکارەکان بگرینە بەر، دڵمان پڕ بێت لە یەقین و کارەکانمان بسپێرین بەو زاتەی کە تەنیا بە گوتنی (کُن فَیَکُون) مەحاڵەکان دەکاتە ڕاستی، دڵنیا بە کە دەسەڵاتی خودای گەورە زۆر گەورەتر و فراوانترە لە تەواوی ئەو وەهم و خەیاڵانەی کە لای تۆ بوونەتە کۆسپ و ڕێگر، بۆیە پشتی پێ ببەستە و دڵنیابە کە هەموو کارێک لای ئەو زاتە ئاسان و سووکە. https://t.me/AlwandMuhammadRazi

جەفای فەقێ و قوتابییانی ئەم سەردەمە شوعبەی کوڕی حەججاج دەفەرموێت: هەر کەسێک فەرموودەیەکی لێ ببیستم ئەوا دەبمە عەبد و کۆیلەی. ​مەبەستی جەنابیان لێرەدا غایەتی حورمەتگرتن و ئەدەبە نەک کۆیلایەتیی شەرعی. ​ ئەم مەعنا بەرزە زانای فازڵ موحەمەدی کوڕی عەلی ئودفووی لە قورئانی مەجیدەوە ئیستینباتی کردووە و دەفەرموێت: کاتێک مرۆڤ لە کەسێکەوە فێری عیلمێک دەبێت و سوودی لێ دەبینێت ئەوا دەبێتە عەبدی بەڵگەش فەرمایشتی باری تەعالایە لە سوورەتی كەهفدا: {وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِفَتَاهُ} واتە: کاتێک مووسا بە خزمەتکار و لاوەکەی فەرموو.... مەشهوور و مەعلوومی گشت لایەکە کە ئەو لاوە یووشەعی کوڕی نوون بوو، یووشەعیش مەملووکی پێغەمبەر مووسا نەبوو عليه الصلاة والسلام بەڵکو فەقێ و شاگردی بوو، بەڵام لەبەر حورمەتی عیلم و عەزەمەتی مەقامی خوای تەعالا بە لەفزی «فَتَاهُ» ناوزەندی فەرموووە، ئەمەش گەورەترین بەڵگەیە لەسەر ئیعتیبار و حورمەتی تاڵیبی عیلم لە خزمەت شێخ و مامۆستاکەیدا. وەلێ لەم عەسرو زەمانە پڕ فیتنەدا نەک حەدیسێک بەڵکو عيلمێک یان کتێبێک بە فەقێیەک دەڵێیت و پێی دەگەیەنیت کەچی لە جیاتی شوکرانە و سوپاسگوزاری تەکفیر و تەبدیعی شێخەکەی دەکات و هیچ حورمەت و ئەدەبێکی نییە دەرهەق بە شێخەکەی، خوای گەورە لەم دەرد و بەڵایە ڕۆڵەکانمان پارێزێت.

تقبل الله منا ومنكم. لەم بۆنەی جەژنی قوربانەی ... کە فێرگەی قوربانیدانەو ... لەگەڵ ڕۆحدا ئاوێزانەو ... سەکۆی خەفەت بەبادانەو ... ئاشتی و پێکەوەژیانە، جەژن پیرۆزدەکەین لێتان .... خێروخۆشی بێتە ڕێتان ... ئازار دەرگا نەگرێت پێتان.

لەم ڕۆژە پیرۆزەدا کە ڕۆژی ڕەحمەت و ئاوڕدانەوەی الله يه لە عەبدەکانی، ​تەهلیل و تەکبیر و تەحمید و دۆعا زۆر بکەن، و با دەم و زمانتان تەڕ بێت بە یادی باری تەعالا و ئەم زیکرانە زۆر بکەن: ​اللهم صل على محمد وعلى آل محمد كما صليت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم إنك حميد مجيد، وبارك على محمد وعلى آل محمد كما باركت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم في العالمين إنك حميد مجيد. ​لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له الملك وله الحمد، وهو على كل شيء قدير. ​اللهم آتنا في الدنيا حسنة، وفي الآخرة حسنة، وقنا عذاب النار ​لا إله إلا أنت سبحانك إني كنت من الظالمين يا مقلب القلوب ثبت قلبي على دينك

​ئەی مەولای موعەززەم و پادشای بێ‌نیازی ئێمە! ئەگەر عەبد بە غەفڵەت و تەمەڵی و سەرکێشیی خۆی بناسرێتەوە، ئەوا سوڵتانی حەقیقی و شاهەنشاهی ئەزەلیش بە عەفوو و بەخشندەیی و چاوپۆشی لە خەتای گەدا و فەقیرانی سەر ڕێگای دەرگاکەی دەناسرێتەوە؛ کەواتە بە لوتف و کەرەمی بێ‌پایانی خۆت لێمان خۆشبە و عاقیبەتمان بە خێر و ئیمان خەتم بفەرموو. ​ئیلاهی! ئێمە سەرتاپا عاسی و خەتاکارین و تۆ سەتتاری عەیبانی؛ ئێمە بە شەو و ڕۆژ نقومی تاوانین و تۆ بە کەرەمی خۆت دەیپۆشیت؛ ئێمە کۆیلەی موحتاج و فەقیرین و تۆ مەلیکی غەنی و بێ‌نیازی؛ ئێمە سەرتاپا تەقسیر و کەموکوڕی، تۆیش خاوەنی فەزڵ و ئیحسانی؛ ئێمە فانی و ڕێبواری ڕێگای نەمان، تۆیش زاتی هەمیشە باقی! ئێمە زەلیل و مەساکین، تۆیش سەییدو عەزیز و موقتەدیر؛ ئێمە عەبدی هەمیشە تاوانبار، تۆیش خوای لێبووردەی خەتاپۆش؛ ئێمە فەقیری بێ‌چاووڕووی دەرگاکەت، تۆیش غەنیی و بێ‌نیاز لە گشت مەخلوقات؛ حاشا لە کەرەم و فەزڵی تۆ کە گەدایان بە نائومێدی لەم دەرگایە مەحرووم بکەیت!. ​مەولای من! ئەگەر سوتانی ئێمەی بێدەسەڵات و عاجز، زەڕڕەیەک لە عەزەمەت و پادشاییت زیاد دەکات، فەرمان بفەرموو بۆ دۆزەخ! بەڵام حاشا کە هیچ سوودێک بۆ جەلالی تۆ لە سوتانی ئێمەدا بێت؛ کەواتە عەفوو و مەغفیرەت لای زاتی ئەقدەست مەحبووبترە، عەفوومان کە؛ ئێمە تەنیا ئەوەندە دەڵێین: تۆ خودای داهێنەر و خالقی، ئێمەش کۆیلەی حەیران و سەرگەردانی دەرگات؛ ئاخر غەیری دەرگای تۆ، ڕوو لە کام دەرگا و پەنا بۆ کام لا ببەین؟. ئەی فریادڕەسی لێقەوماوان و ئەی غییاسی بێکەسان! بە کەرەم و لوتفی خۆت بە هانای مەزڵومانی غەززەوە بچۆ؛ ئەوانەی لە ژێر باری ستەم و زۆرداریدا دەناڵێنن، یا ڕەببی بەسەر ئەهلی زوڵم و کوفردا سەریان بخە و لە مەینەتی و قەهر دەربازیان بکە. ​ئیلاهی... مەغفیرەتی خۆت خەڵات بکە بە دایک و باوک و خوشک و برا و خزم و کەس و خێزان و نەوەکانمان؛ پاداشتی بێ‌پایان و خێری جەزیل بدەرەوە بە مامۆستایانمان. ئیلاهی! هەر کەسێک کە زەڕڕەیەک چاکەی بەسەرمانەوە هەیە، دونیای بکە بە عافییەت و سەلامەتی و قیامەتی بکە بە ڕووسووری و بەهەشتی بەرین. ​یا ڕەببی! لەو ڕۆژە سەختەدا کە نامەی عەمەلمان وەردەگرین، ڕووزەرد و شەرمەزارمان مەکە و بە فەزڵی خۆت بمانپۆشە.

4_6028519768586195828.pdf5.91 KB

​‏بەیانی گرنگیی تەکراری عولوم و جێگیربوونی لە سینەدا ​‏بزانە ئەی براى عەزیزم، ‏عولەما و زانایانی پێشین فەرموویانە: عـیـلـم بە تەنها یەک پیتە، بەڵام ئەوەی بەرەکەتی تێدەخات و لە سینەدا دەیچەسپێنێ، هەزاران جار دووبارەکردنەوە و تەکرارکردنیەتی. ​‏زانست وەک نێچیرێک وایە، ئەگەر بە حەبل و پەت توند گرێی نەدەیت، ڕادەکات و لەدەست دەچێت؛ حەبلی عیلمیش تەنها و تەنها موتالەعەی بەردەوام و دووبارەکردنەوەی دەرسەکانە. ​فەقێیانی حوجرە چاک دەزانن کە تەکرار ڕۆح و ڕاحی عیلمە، وە عیلمی ڕاستەقینە ئەوەیە لەگەڵ مۆخ و خوێنتا تێکەڵ ببێت؛ هەر بۆیە پیاوە گەورەکانی ئەم ئیسلامە سەدان جار پێداچوونەوەیان بە کتێبدا دەکرد، تا بێتە مەلەکە لایان، چونکە دەزانن تەکرار دەرگای فەتحت لێدەکاتەوە. ​لێرەدا باسی ئەو زانا و مەلایە پایەبەرزانە دەکەین کە چەندین جار «صحيح البخاري»یان دووبارە کردووەتەوە و خەتمیان کردووە لەوانە: ١. ​غالیبی کوڕی عەتییەی موحاریبی: حەوسەد (٧٠٠) جار سەحیحی بوخاری خەتم کردووە. ٢. ​سولەیمانی عەلەویی یەمەنی: دووسەد و هەشتا (٢٨٠) جار. ٣. ​نەفیسەدینی عەلەوی: سەد و پەنجا (١٥٠) جار. ٤. ​موساعیدی کوڕی بەشیر: سەد و سی (١٣٠) جار. ٥. ​ئەسیلەدینی هەرەوی: سەد و بیست (١٢٠) جار. ٦. ​موحەمەدی کوڕی موقبیلی تاجیر: نەود و پێنج (٩٥) جار. ٧. ​ئیبنوششیحنە: حەفتا (٧٠) جار. ٨. ​بورهانەدینی حەلەبی: شەست (٦٠) جار. ٩. ​کیرمانی: شەست (٦٠) جار. ١٠. ​​ئەبو عەبدوڵڵای یونینی: مانگی جارێک خەتمێکی دەکرد.یاڕەببی فەتحی عیلم و عەمەلمان بۆبکەیت.

خۆتان ئامادە بکەن بۆ گەورەترین ڕۆژی ساڵ کە ڕۆژی عەرەفەیەبەکورتی ڕۆژی عەرەفە = ئەوڕۆژەی خوای گەورە سوێندی پێ خواردووە + بە هۆی گەورەیی و پیرۆزی پەروەردگار بە مەزنیی خۆی دادەبەزێت بۆ ئاسمانی دونیا + خوای گەورە لای فریشتەکان شانازی دەکات بە بەندەکانی + یەکەم پەیمان کە وەرگیرا لە نەوەکانی ئادەم لە ڕۆژی عەرەفەدا بوو + ڕۆژی تەواوبوونی ئایینەکەمان + بەڕۆژووبوونی دەبێتە هۆی سڕینەوەی گوناهی ساڵی ڕابردوو و ساڵی داهاتوو + خوای گەورە لە زۆرترین بەندەکانی خۆش دەبێت و ڕزگاریان دەکات لە ئاگر + باشترین دۆعاکردن دۆعاکردنی ڕۆژی عەرەفەیە + گەورەترین ڕوکنی حەجی تێدایە .......... دۆستانتان ئاگادار بکەنەوە و نەکەن ئەم ڕۆژە لە کیس بدەن، با هەموومان پێکەوە لەم خێرە بێبەش نەبین. پەروەردگارا، بۆ خاتری ناوە جوانەکان و سیفاتە بەرزەکانت لە گوناهی ڕابردوو و داهاتوومان خۆش ببه، دۆعا و ڕۆژوو و عیبادەتی هەموو لایەکمان قبووڵ بکەیت، دڵ و دەروونمان بە ڕووناکی ئیمان ئاوەدان بکەیتەوە و خۆمان و دایک و باوک و ئازیزان و خزمانمان و سەرجەم موسڵمانان لە ئاگری دۆزەخ ڕزگار بکەیت و بە فیردەوسی بەرین شادمان کەیت.

زانایانی فەننی ئەدەب دەفەرموون: شیعر چوار ڕوکن و کۆڵەکەی هەیە کە بریتین لە: فەخر و شانازى، مەدح و پیاهەڵدان، نەسیب و گریان لەسەر شوێنەواری یار، ھەجو و تانەو تەشەر، لە ھەر چوار مەیدانەکەدا جەریری شاعیر ئەسپی تاو داوە وێنەی نییە بۆ نموونە: ​١. لە فەخردا: ​إِذا غَضِبَتْ عَلَيْكَ بَنُو تَمِيمٍ ... حَسِبْتَ النَّاسَ كُلَّهُمْ غِضَابا ​٢. لە مەدحدا: ​أَلَسْتُمْ خَيْرَ مَنْ رَكِبَ المَطَايَا ... وَأَنْدَى العَالَمِينَ بُطُونَ رَاحِ ​٣. لە هیجائدا: ​فَغُضَّ الطَّرْفَ إِنَّكَ مِنْ نُمَيْرٍ ... فَلَا كَعْباً بَلَغْتَ وَلَا كِلَابا ​٤. لە نەسیبدا : ​إِنَّ العُيُونَ الَّتِي فِي طَرْفِهَا مَرَضٌ ... قَتَلْنَنَا ثُمَّ لَمْ يُحْيِينَ قَتْلَانَا

عەزیزانم لەم ڕۆژە پیرۆزانەدا موسڵمانانی غەززە فەرامۆش مەکەن لە نزا و دۆعاکانتان، و هەرچی بۆتان دەکرێت بۆیان بیکەن و تەقسیر مەکەن، خوای تەعالا بە لوتفی خۆی سەکینەت و ڕزق و ڕۆزی ببارێنێ بەسەریاندا، یاڕەببی بە عیززەتی خۆت ئەم داگیرکەرانە ڕیسوا کەی و خوایە کۆڕی شومی یەهوودی ستەمکار پەرش و بڵاو کەیت، یا غِياثَ المُستَغِيثين بە هانای هاواری پڕ لە ئاخ و حەسرەتی دایکانی جەرگسووتاوەوە بچۆ و دڵیان خۆشکە بە سەرکەوتنێکی نزیک،​ یا اللّٰه وەک چۆن عاد و سەموود و فیرعەونت لە ناوبرد ئاواش غەزەب و قەهری خۆت ببارێنە بەسەر ئەم دوژمنە ستەمکارانەدا، هێز و بازوویان تێک بشکێنە و مەیەڵە ئاڵای شومیان شەکاوە بێت بەسەر خاکی پیرۆزی ئەنبیاوە.

لە مەواقیت و مەواسیمی پیرۆزدا، دەم و زوبانتان موعەتتەر بکەن بە سەڵاواتدان لەسەر سەروەری موڕسەلین

جومعە و سەڵاواتدان ​پێغەمبەرى خودا ﷺ لە چەند فەرموودەیەکدا باس لە گەورەیی سەڵاواتدان دەکات لە شەو و ڕۆژی جومعەدا لەوانە: ​یەکەم: دەفەرموێت: «نزیکترین کەس لە منەوە لە ڕۆژی دواییدا ئەوانەن کە زۆر سەڵاواتم لەسەر دەدەن». ​دووەم: دەفەرموێت: «له ڕۆژی جومعەدا زۆر سەڵاواتم لەسەر بدەن، چونکە سەڵاواتی ئومەتەکەم لە ڕۆژی جومعەدا پێم دەگات، جا هەرکەسێک زۆرتر سەڵاواتم لەسەر بدات، ئەو کەسە پلەی نزیکترە لێمەوە لە ڕۆژی قیامەتدا». ​سێیەم: دەفەرموێت: «لە شەوو ڕۆژی جومعەدا زۆر سەڵاواتم لەسەر بدەن، چونکە هەرکەسێک یەک سەڵاواتم لەسەر بدات، خودای گەورە دە سەڵاواتی لەسەر دەدات». ​چوارەم: دەفەرموێت: «کاتێک ڕۆژی جومعە و شەوی جومعە هات، ئەوا زۆر سەڵاواتم لەسەر بدەن». ​پێنجەم: دەفەرموێت: «بەڕاستی یەکێک لە باشترین ڕۆژەکانتان ڕۆژی جومعەیە؛ تێیدا ئادەم دروستکراوە، و تێیدا گیانی کێشرا، و تێیدا فوو دەکرێت بە سوورو کەڕەنادا، و تێیدا مردنی خەڵکی ڕوودەدات کەواتە لەو ڕۆژەدا زۆر سەڵاواتم لەسەر بدەن». ​شەشەم: دەفەرموێت: «کەسی چرووک ڕەزیل ئەوەیە کە ناوی منی لەلا ببرێت و سەڵاواتم لەسەر نەدات». ​ئیمامی ئیبن جەوزی دەفەرمووێت: «ئەی بەندەکانی خودا، خۆتان ڕابهێنن لەسەر سەڵاواتدان لەسەر خۆشەویستمان ﷺ؛ چونکە خودای گەورە ئەگەر خێر و چاکەی بۆ بەندەکەی بوێت، زمانی سووک و ئاسان دەکات بۆ سەڵاواتدان لەسەر محەمەد ﷺ». ​هەروەها دەفەرمووێت: «ئەی گرۆی موسڵمانان، خۆتان بپارێزن لە ئاگری دۆزەخ، و قورسایی سەرشانتان سووک بکەن بە زۆر سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر ﷺ». اللهم صل على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين https://t.me/AlwandMuhammadRazi

سلمان عبد الكريم Salman abdulKarim - Estadísticas y analítica del canal de Telegram @salmanabdulkarim