سلمان عبد الكريم Salman abdulKarim
前往频道在 Telegram
1 525
订阅者
无数据24 小时
+87 天
-230 天
帖子存档
Repost from ألوند محمد ڕازی
مامۆستا ئازیزەکانی بنکەو ڕێکخراو و سەنتەر و ئەکادیمیاکان ئێوە لە سەردەمی تەختەڕەش و دەفتەری ٦۰ لاپەڕەییدا ناژین، بەڵکو لە سەردەمی شاشەکان و جەنگی داگیرکردنی هۆشیاریدا دەژین.
تۆ ئەمڕۆ ڕووبەڕووی نەوەیەک وەستاویتەتەوە کە:
بە یەک کلیک جیهان دەپشکنێت و دەیان ساڵ پێش تەمەنی خۆی شت دەبینێت.
زوو بە هەموو شتەکان دەگات و بەڵام درەنگ لە حەقیقەتیان تێدەگات.
مێشکی لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەژی، بەڵام تۆ بە هەمان ڕەوتی بیست ساڵ لەمەوبەر دەتەوێت لە پۆلدا ڕایبگریت و مەمەڵەی لەگەڵدا بکەیت، ئاخر ناکرێت.
گەورەترین هەڵە ئەوەیە بە گوێرەی دوێنێی خۆت بتەوێت گرێ و ئاڵۆزییەکانی مێشکی ئەمڕۆی ئەوان بکەیتەوە، ناکرێت بە هەمان مامەڵەی سەدەی پێشوو مامەڵە لەگەڵ جیلی سەدەی بیست و یەک بکەیت!
پێش ئەوەی لۆمەی ئەم نەوەیە بکەیت:
دەبێت خۆت فێری زمانی ئەم جیهانە نوێیە ببیت.
دەبێت نەخشەی ئەو ڕێگایە بزانیت کە ئەوان تێیدا ون بوون.
دەبێت ژێرخانی فکری و زانستیی خۆت نوێ بکەیتەوە نەک تەنها دڵسۆزێکی بێدەسەڵات بیت.
بەکورتی: گرفت ئەوەیە تۆی پەروەردەکار و مامۆستا لە ئاستی ئاڵۆزییەکانیانی سەردەمدا نەبیت و هۆشیار نەبیت، ئەگەر نەگەشتبیتە ئەو ئاستە لەبەرپرسیارێتی تاکە کەس کە ناتوانێت ڕزگاریان بکات تۆی پەروەردەکار خۆتیت و بگرە دەبیتە کێشە لە بەردەمیاندا و وایان لێدەکەیت ڕقیان لە عیلم و پەروەردەش بێتەوە.
ئوممەتێکین بە دروشمی باقوبریق چاوەڕێی سەرکەوتن و نەسری خوایین! ئێمە لە جیهانی موزایەدە و خەیاڵ پڵاویدا دەژین، ئەو شوێنەی هەمووان داوای گۆڕانکاری دەکەن بەڵام کەم کەس ئامادەیە نرخ و باجە ڕاستەقینەکەی بدات.
خۆشەویستانم ڕزگارکردنی ئوممەتێک کە لە هەموو لایەکەوە گەمارۆ دراوە بە ئاواتخواستن ناکرێت بەڵکو پێویستی بە کۆمەڵێک یاسای چەسپاو هەیە:
١. گیان و نیەتی پاک و کەسی ڕاستگۆی دەوێت، تاکێکی دەوێت کە بۆ بەرژەوەندی و کڕین و فرۆشتنی سیاسی و ماددی نەدۆڕێت، دڵێکی دەوێت کە بە تەماحی دونیا و پارەی حەرام پیس نەبووبێت، پیاوانێکی دەوێت وەک ئەهلی غەززە دونیایان تەڵاق دابێت و سەرکردەکانیان وەک ئەندامەکانیان لە خانویەکی ١٠٠ مەتریدا بژین.
٢. بیری تیژ و هۆشیاری و عەقڵی قووڵی دەوێت کە فریو نەخوات بە ئاسانی و لە هاوکێشە ئاڵۆزەکان تێبگات و بەپێی هەواو هەوەسی بڕیار نەدات.
٣. ڕێگەناسین و شارەزایی لە خاڵە تاریکەکانى دەوێت، و زانینی ئەوەی لە کوێوە دەست پێدەکەیت و چۆن لە هەڵدێرەکان خۆت دەپارێزیت.
٤. گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە ناخەوە دەوێت، یاسایەکی حەتمیی خوداییە کە دۆخی دەرەوە ناگۆڕێت هەتا ناخی خۆمان چاک نەکەین، گەلێک لە ڕووی فکری و ڕۆحییەوە داڕمابێت ناتوانێت شارستانیەت هەڵبستێنێتەوە.
٥. ئامادەکاری و هێزی سەردەمیانەی دەوێت، دانیشتن و تەمبەڵی بەتەنها هیچ نەتەوەیەکی ڕزگار نەکردووە، هێزی ئەمڕۆ تەکنەلۆجیا، ئابووریی تۆکمە، زانستی سەردەم و ..... سەدان شتی دەوێت کە ئێمە تێیدا بێخەبەرین.
٦. یەکڕیزی و کۆتاییهێنان بە پەرتەوازەیی دەوێت، ئوممەتێک لە ناوخۆیدا بە هەزاران بەرەی لاوەکی دابەش بووبێت بەرگەی هیچ لێشاوێکی دەرەکی ناگرێت، کاتێک وزەمان لە شکاندنی یەکتردا بەفیڕۆ بچێت هەمووان پێکەوە دەدۆڕێین وەک دۆڕاویین.
٧. قوربانیدان و دەربازبوون لە خۆپەرستی دەوێت، ڕزگاری بە خۆشگوزەرانی نایەتە دی میللەتێک لە پێناو کەرامەتیدا ئامادەی بەخشین نەبێت، دەبێت بەردەوام باجی ژێردەستەیی و کۆیلایەتیی بدات.
هەمووان دەزانین سەرکەوتن بە دیاری بە هیچ نەتەوەیەک نابەخشرێت، یاسا نەگۆڕەکان سازش بۆ کەس ناکەن، سەرکەوتن بۆ ئەو کەسانەیە کە پێداویستییەکانی فەراهەم دەکەن، گرفت ئەوەیە هەمووان چاوەڕێن ڕزگارکەرێک لە دەرەوە بێت و دۆخەکەیان بۆ بگۆڕێت، لەکاتێکدا هەتا سەرکردە و ڕێنیشاندەرەکان خۆیان لە پەرتەوازەیی و بەرژەوەندیخوازی ڕزگار نەکەن، و هەتا لەناخی خۆیانەوە شۆڕشی فکری، زانستی، ڕۆحی و یەکگرتوویی دەست پێ نەکەن هیچ شتێک لەم واقیعە تاڵە ناگۆڕێت.
یاڕەببی لە گەورە پیاوان و موسڵمانانی غەززە خۆش بیت و لەکەم تەرخەمی ئێمەش خۆشبیت.
ئیمامی زەهەبی
لە کاتێکدا له ذيل ديوان الضعفاء ناوی خۆی دەهێنێت، دەربارەی خۆی دەفەرموێت: لەبەرکردنی لاوازە، نە زانایەکی وردبینە و نە لەخواترسێکی تەواوە، خوای گەورە لێی خۆش بێت!
قال سعيدُ بن عبد الرحمن بن حسَّان بن ثابت: عاش جدُّنا أبو المنذر عشرين ومئة سنة، وعاش المنذرُ بن حرام عشرين ومئة سنة، وعاش ابنه ثابت بن المنذر عشرين ومئة سنة، وعاش ابنُه حسَّان بن ثابت عشرين ومئة سنة، ولما احتُضِرَ حسان أجَّجَ نارًا، وجمع عشيرتَه، ثم أنشأَ يقول:
وإنَّ امرَأً أمسى وأصبحَ سالمًا … من الناس إلّا ما جَنَى لَسَعيدُ
قال: ثم عاش بعده عبدُ الرحمن بن حسَّان بن ثابت نيِّفًا وثمانين سنة، فلما حَضَرَته الوفاةُ جمع عشيرته وأجَّجَ نارًا، ثم أنشأَ يقول:
وإِنَّ امْرَأً نالَ الغِنى ثم لم يَنَلْ … صديقًا له من فضلِه لَكَفُورُ
ثم عاش بعده سعيدُ بن عبد الرحمن بن حسَّان بن ثابت نيِّفًا وثمانين سنة، فلما حَضَرته الوفاةُ قال:
وإِنَّ امرَأً دُنْياهُ أكبرُ همِّهِ … لمستمسكٌ منها بحَبلِ غُرُورِ
ئەگەر ئەهلی عیلم پێداچوونەوە بە خۆیاندا نەکەن، نە دەسەڵات چاک دەبێت و نە خەڵکیش بەگوێیان دەکات، و ڕۆژ بە ڕۆژیش پێگە و هەیبەتی زانست و زانایان زیاتر دادەبەزێت.
ئیبن نەححاس دەفەرموێت: ئەگەر سەیری تێکچوونی خەڵکی بکەین هۆکارەکەی تێکچوونی دەسەڵاتدارانە و ئەگەر سەیری تێکچوونی دەسەڵاتداران بکەین هۆکارەکەی تێکچوونی زانایانە؛ و ئەگەر سەیری تێکچوونی زانایانیش بکەین دەبینین هۆکارەکەی زاڵبوونی خۆشویستنی پارە و پوڵ و پلەوپایەیە لە دڵیاندا.
ئێستا کێ بەقەدەر بەشێکی زۆر لە مەلاکان بەدوای دونیادا ڕادەکات؟! ڕۆحت دەردەچێت تا مامۆستایەکی زاهید و لەخواترس و واریع دەدۆزیتەوە!
وَهَلْ أَفْسَدَ الدِّينَ إِلَّا المُلُوكُ ... وَأَحْبَارُ سُوءٍ وَرُهْبَانُهَا
ئایا جگە لە دەسەڵاتداران و زانایانی خراپ و عابیدە نەزانەکان، کەسی تر دینەکەی شێواندووە؟!
بێگومان نەخێر
مەحویش بەڕەحمەت بێت دەفەرموێت:
لە حەفتا تێپەڕیم و حەفتەیەک بۆ دین و بۆ دنیا
بە کاری خۆم و کاری کەس نەهاتم، وەی چ بێکارەم
نە شەیتان و نە دەوران و نە خزمانم بە من ناکەن
ئەوی نەفسی خەسیسم «مەحویا» کردوویە دەربارەم
ئیبن ڕەجەب دەفەرموێت:
وَأوَّلُ مَن ألُومُ اليَومَ نفسِي
فَقَد فَعَلتْ نَظَائِرَ مَا فعلتَا
واتە: یەکەم کەس کە ئەمڕۆ سەرزەنشت و سەرکۆنەی بکەم نەفسی خۆمە، بەڕاستی نەفسم هەموو ئەو شتانەی ئەنجامداوە کە تۆ کردووتە.
ئەبو ئیسحاقی ئيلبيریش دەفەرموێت:
أَبا بَكرٍ كَشَفتَ أَقَلَّ عَيبي
وَأَكثَرَهُ وَمُعظَمَهُ سَتَرتا
واتە: ئەی ئەبوبەکر، کەمترین عەیب و ناتەواوی منت دەرخستووە، و زۆربە و گەورەترین عەیبەکانی منت شاردۆتەوە.
فَقُل ما شِئتَ فيَّ مِنَ المَخازي
وَضاعِفها فَإِنَّكَ قَد صَدَقتا
واتە: لە زشتی و ناتەواوییەکانی من تا دەتەوێت بیڵێ و چەند بەرامبەریشی بکەوە، چونکە هەر ڕاست دەکەیت.
وَمَهما عِبتَني فَلِفَرطِ عِلمي
بِباطِنَتي كَأَنَّكَ قَد مَدَحتا
واتە: هەرچەند عەیبدارم بکەیت، لەبەر زۆریی ئاگادارییم لە نهێنی و ناخی خۆم، وەک ئەوە وایە مەدحت کردبێتم _چونکە ئەوەی تۆ دەیبینیت زۆر کەمترە لەوەی هەمە_.
وَنَفسَكَ ذُمَّ لا تَذمُم سِواها
بِعَيبٍ فَهِيَ أَجدَرُ مَن ذَمَمتا
واتە: نەفسی خۆت سەرزەنشت بکە و کەسی تر عەیبدار مەكە، چونکە نەفسی خۆت شایستەترینە بۆ سەرزەنشتکردن.
وَتُشفِقُ لِلمُصِرِّ عَلى المَعاصي
وَتَرحَمُهُ وَنَفسَكَ ما رَحِمتا
واتە: بەزەییت دێتەوە بە کەسێکدا کە سوورە لەسەر تاوان، کەچی ڕەحم بە نەفسی خۆت ناکەیت!
تەماشای خاکەڕایی و گەورەیی پیاوچاکانمان بکەن سەرەڕای ئەو هەموو زانست، و شەونخوونی و تەمەنەی لە خزمەتی دیندا بەسەریان بردووە چۆن هەمیشە نەفسی خۆیان بە کەمتر و شایستەتر بە لۆمەکردن زانیوە لە چاو خەڵکی تر، ئەمە لوتکەی تەربیەتی ئیمانی و خاکەڕاییە.
