fa
Feedback
📚 تامی کتێب | Tamî kitêb 📚

📚 تامی کتێب | Tamî kitêb 📚

رفتن به کانال در Telegram

دۆستی ڕاست و بێ منەت کتێبە و بەس! #هەژار_موکریانی بۆ پێوەندی نەناسراو: http://t.me/HidenChat_Bot?start=627462012

نمایش بیشتر
2 438
مشترکین
+224 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
+2530 روز

در حال بارگیری داده...

ابر برچسب‌ها
هیچ داده‌ای
مشکلی وجود دارد؟ لطفاً صفحه را تازه کنید یا با مدیر پشتیبانی ما تماس بگیرید.
اشارات ورودی و خروجی
---
---
---
---
---
---
جذب مشترکین
اکتبر '26
اکتبر '26
+10
در 1 کانال‌ها
سپتامبر '26
+59
در 0 کانال‌ها
Get PRO
اوت '26
+53
در 0 کانال‌ها
Get PRO
ژوئیه '26
+18
در 1 کانال‌ها
Get PRO
ژوئن '26
+19
در 0 کانال‌ها
Get PRO
مه '26
+9
در 0 کانال‌ها
Get PRO
آوریل '26
+2
در 0 کانال‌ها
Get PRO
مارس '260
در 0 کانال‌ها
Get PRO
فوریه '26
+51
در 5 کانال‌ها
Get PRO
ژانویه '26
+27
در 4 کانال‌ها
Get PRO
دسامبر '25
+63
در 5 کانال‌ها
Get PRO
نوامبر '25
+85
در 8 کانال‌ها
Get PRO
اکتبر '25
+48
در 8 کانال‌ها
Get PRO
سپتامبر '25
+43
در 11 کانال‌ها
Get PRO
اوت '25
+72
در 10 کانال‌ها
Get PRO
ژوئیه '25
+25
در 2 کانال‌ها
Get PRO
ژوئن '25
+25
در 0 کانال‌ها
Get PRO
مه '25
+81
در 17 کانال‌ها
Get PRO
آوریل '25
+129
در 18 کانال‌ها
Get PRO
مارس '25
+177
در 15 کانال‌ها
Get PRO
فوریه '25
+153
در 20 کانال‌ها
Get PRO
ژانویه '25
+212
در 25 کانال‌ها
Get PRO
دسامبر '24
+236
در 23 کانال‌ها
Get PRO
نوامبر '24
+265
در 21 کانال‌ها
Get PRO
اکتبر '24
+305
در 19 کانال‌ها
Get PRO
سپتامبر '24
+311
در 19 کانال‌ها
Get PRO
اوت '24
+162
در 3 کانال‌ها
Get PRO
ژوئیه '24
+251
در 23 کانال‌ها
Get PRO
ژوئن '24
+240
در 20 کانال‌ها
Get PRO
مه '24
+434
در 10 کانال‌ها
Get PRO
آوریل '24
+408
در 3 کانال‌ها
Get PRO
مارس '24
+345
در 23 کانال‌ها
Get PRO
فوریه '24
+325
در 23 کانال‌ها
تاریخ
رشد مشترکین
اشارات
کانال‌ها
07 اکتبر+1
06 اکتبر+2
05 اکتبر0
04 اکتبر+2
03 اکتبر+2
02 اکتبر0
01 اکتبر+3
پست‌های کانال
🌆 #ڕۆژانی_نوێ 📖 دەستی خەزان
کە پاییز هات هەموو شەوێ وەک گڵۆپێ بەسەر لکی دارەکانا شۆڕ دەبمەوە دەبمە چاوی ئەو گەڵایەی دەستی خەزان لە دەفتەری ئەم دارستانە دەیدڕێ، با کوێرانە بەرەو مردن ڕێگە نەبڕێ.
📔: زەوی سەخت و ئاسمان دوور ✍🏼: #مارف_ئاغایی 📚@Tamikteb

2
📺 #کورتە_فیلم                 📽 زریان (2002) 🎬 دەرهێنەر: تەھا کەریمی ⏱ کات: ٢٤ خولەک 🔍 کوالێتی: 720p 📚@Tamikteb
235
3
‍ ‍‍‍ ‌         📺 #ناساندنی_فیلم                 🎬  «زریان» بای باشوورە و بەفر و بارانێکی زۆر کە بە بای ساردی بەهێزەوە ئەبارێ.. ئەم کورتە فیلمە بەم ناوە عەنتیکەوە، یەکەم بەرهەمی بڵاوکراوەی کاک #تەها_کەریمی، دەرهێنەر و سینەماکاری کۆچکردووی کوردە. کورتە فیلمەکە ٢٤ خولەکە و ساڵی ٢٠٠٢ بەرهەم هێنراوە. 👤 تەھا کەریمی ساڵی ١٩٧٦ (١٣٥٥ی ک. هـ.) لە شارۆچکەی بۆیەن خوارووی سەر بە شاری بانە لە دایک بوو.. لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆ تاران، کارناسی باڵای سینەمای وەرگرت. لە ماوەی کورتی ژیانیا چەندین کورتە فیلم و بەڵگە فیلم و دوو کتێب (و سێناریۆیەکی ناتەواو) و فیلمێکی سینەمایی پێشکەش بە سینەما و کتێبخانەی کوردی کرد و ساڵی ٢٠١٣ (١٣٩٢ی ک. هـ.) بە ڕووداوی هاتوچۆ لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد... 📑 بەرهەمەکە لە ڕێگەی وێنەسازیی و دیالۆگی شاعیرانە و هێما و سەمبۆلیزمێکی هەستیارەوە، دەچێتە ناو بابەتی ناسنامەی کوردی، شەڕ و ئاوارەیی و هیوا و خەون و خەبات؛ و ژیان وەک هەردووکی بەرخۆدان و نوێبوونەوە و گۆڕان.. سەرەڕای کەم و کوڕییەکانی وەک یەکەم کار، قووڵایی و هەستیارییە هونەرییەکەی ئەم بەرهەمە دواتر بووە هەوێنی بەڵگەفیلمەکانی کاک تەها و بە تێکەڵکردنی ڕیالیزم و مێتافۆر، سنوورە شاراوەکانی ژیان لە کوردستان ئاشکرا دەکات. 📽 کۆمەڵێ پیاو، لە باشووری وڵاتۆ بەهیوان بە یارمەتیی قاچاخچییەک لە سنووری ڕۆژهەڵاتۆ وەپەڕن و کۆچ بکەن بۆ تاراوگە بەڵام هەموو شت وا ناچێتە پێش کە بە هیوای بوون ... بینەر بن! 📚@Tamikteb
232
4
#گۆرانی 🎼 ئێوارەیە (ئێوارەی پاییز) به دەنگی #ئاڵا_عومەر (#تیپی_مۆسیقای_سلێمانی) 🌻 🎶@Tamikteb
447
5
🌆 #ڕۆژانی_نوێ 📖 ئێوارەی پاییز ئێوارەیە و گڤەی «با» دێ.. هەور ئاسمانی گرتووە ئێوارەیە و داری پاییز ئاهەنگی مردن ئەگێڕێ.. گەڵا سەرچۆپی گرتووە *** ئێوارەیە و منی تەنیا لەناو کۆمەڵێ تارمایی ڕێبوارانا.. لەسەرمانا.. ئەلەرزم و هەنگاو ئەنێم بە ژێر باڵی ڕەهێڵە و شەستە بارانا *** ئێوارەیە و منی بێ پاڵتۆ.. بێ چەتر.. دەربەستی تۆف و سەرما نیم ئێوارەیە و کەس بۆ خەمی من ناسووتێ.. ئای لەو ڕۆژەڕەشانەی دیم! *** ئێوارەیە و خۆشەویستی و ترسی پاییز.. هەموو گیانمی گرتۆتەوە ئێوارەیە و پاییز لە دڵی تەزیوما.. ئاگرێکی پڕ بڵێسەی کردۆتەوە *** ئێوارەیە و زۆر حەز ئەکەم لەجێی باران.. گەڵای زەرد بەسەرما داکا ئێوارەیە و باوەش ئەکەم بە گەڵای مردووی پاییزا.. ئەو پاییزەی ڕەنگی قژ و ڕەنگی چاوی ئەو.. ون ناکا *** ئێوارەیە و تاوێکی تر گۆڕەکەی ئەگرمە باوەش لێی ئەپرسم.. ئاخۆ شەوان سەرمای نابێ؟.. ئاخۆ سڵ ناکا لە گرمەی هەور و لە لوورەی باڕەش؟ 📔: لە غوربەتا ✍🏼: #محەممەد_عومەر_عوسمان (#ژەنەڕاڵی_پاییز) 📚@Tamikteb
366
6
#گۆرانی 🎼 پاییز ئاماوە به دەنگی #ئاراس_ئاژەند 🌻 🎶@Tamikteb
318
7
بە تەنیشت دڵمدا تێ پەڕی شێعرم، پڕ بوو لە ئەوینی خاک ژیانم، پڕاوپڕ لە غوربەت بە چەند کۆڵانی ئەم جیهانەدا بوگزەرم تا بگەمەوە ئێوارەی قژی تا بمرم بۆ سپێدەی دەستی؟ فەرەیدوون ئەرشەدی
1
8
✨ #شەوانی_کلاسیک کە تۆی قیبلە، دەمت سا بێنە، قوربان! لەسەر قوبلە دڵم مەشکێنە، قوربان! وەرە بنواڕە دوو دەستی حەناییم حەنایی چی؟ هەموو خۆ خوێنە قوربان! شەقی کە، غەیری حوببی تۆی تێدا بێ، بە دەستی خۆت دڵم دەربێنە، قوربان! لە بۆ خەڵقی خەڵات بەخشانی ماچە خەڵاتی من هەموو خۆ جوێنە، قوربان! فوتووری چاوەکانت نانوێنی بە نالی فیتنە بەس بنوێنە، قوربان! ✍🏻 #نالی 📔 دیوانی نالی 📚@Tamikteb
706
9
#گۆرانی 🎼 سەردەمێک بوو (نیاز) به دەنگی #ناسر_ڕەزازی 🌻 🎶@Tamikteb
782
10
✨ #شەوانی_کلاسیک 🔖 «نیاز» سەردەمێک بوو دنیای گیانم تاریک و چۆڵ بوو، کام «بەڕۆچکە»ی گەرمە دڵم، چەشنی سەهۆڵ بوو قەریحەم وشک، تەبیعەتم زەرد و ژاکاو بوو زەردەخەنەم ئاخی سەرلێو، فرمێسکی چاو بوو! بە ئاسمانی هیوامەوە ئەستێرەکانم بە هەزاران شائەستێرەی گەش گەشی جوانم هەموو نوقمی دەریای تەمی ڕەش و تاریک بوون وەک وەنەوشەی چنراو لەگەڵ سیس بوون خەریک بوون سەردەمێک بوو بێ نەغمە بوو باغچەی ژیانم بێ ورتە بوو ناو هێلانەی بولبولەکانم لەرەی دەنگی شادمانی و نەشئەم خنکابوو شەپۆلی بای بەهرە و جۆشم مەنگ ڕاوەستابوو تەلی عوود و کەمانم پس، کونی شمشاڵم بەسرابوو وەک: گرێی دڵ و زمانی لاڵم! سەردەمێک بوو نە تریفەی مانگی هاوینم، نە گزنگی هەتاوی سەر لووتکەی بەفرینم نە لەرزینی چینی سەر ڕووی گۆماوی شینم نە بریقەی دووری چەمی پاش زۆر بارینم نە ورشەی گیای مێرگی سەوزی دەمەو بەهارم نە شنەی بای دارستانی چڕی نزارم چەشنی جاران دای ئەخورپان ناخی دەروونم ئەیهێنایە سەر هەڵقوڵین سەرچاوەی ڕوونم! سەردەمێک بوو، سەردەمێکی دوورودرێژ بوو نوێنی ئارام بۆ من لەسەر چەرپایەی لێژ بوو نە خەوم خەو، نە خەیاڵم وەک خەیاڵ وا بوو هەستیم وێنەی ئوقیانووسی ژێر ڕەشەبا بوو لەشم بێ هێز، گیانم بێزار، دڵم غەمگین بوو هیوام تاریک، مەیتی عەشقم تابووتی ژین بوو! ناهومێد بووم، وام ئەزانی دەردێکە کاری بەرەو پیری چوون هێناویە دیاریی ئێجگاری! ئیتر ئەبێ کونجێ بگرم، دۆش دابمێنم لەسەر مەرگی عومری جوانیم یاسین بخوێنم! چاوەنواڕ بم ساکەی گەردوون، گەردوونی بێ باک جانەوەری گۆڕ هان ئەدا بمکاتە خۆراک؟ بەڵام ئەی یار، یاری نازدار، شۆڕەژنی شۆخ! بە لێوی ئاڵ، بە چاوی ڕەش، چاوی ڕەشی تۆخ بە باڵای بەرز، بە ئەندامی نەرم و شل و جوان ڕەوتی شیرین، عیشوە و نازی گفتوگۆ و جووڵان بەم جوانیانە کە زینەتی بەهەشتی دنیان بەم جوانیانە کە لە تۆدا هەموویان پەیدان لەو ڕۆژەوە دیومە سیحری زەردەخەنەی تۆ دنیای دەروون مەلەکانی هاتوونەوە گۆ سەرچاوەکەی عومری جوانیم هاتۆتەوە قوڵ باغچەی ژینم پڕ بۆتەوە لە نەمامی گوڵ!... ئێستا ئەگەر بێت هیچ نەبێ لوتفی تۆ جارجار، بملاوێنێ ئەی ژنی شۆخ، ئافرەتی نازدار قەسەم بە تۆ! قەسەم بە ناز! قەسەم بە جوانی! هەموو هەستیم ئەچێتەوە دۆخی جارانی قوڵپی گەشی خوێنی جوانی دێتەوە لەشم دیسان شەبەق ئەدا ئاسۆی ئاسمانی ڕەشم ئیتر ڕابوورد من پیر ببم، یان دڵم بمرێ یا بلووری شادمانیم هەرگیز گەرد بگرێ ئەمجا ئەی یار، ئەی خواژنی عەشقم، ئەی ڤێنووس! ئەی هەیکەلی بەدەن لە عاج، توالێت ئابنووس! هیچ نەبێ تۆ، بۆ خاتری جاهی ئەپۆلۆ مەلی شیعرم مەیدان مەدە بکەوێ لە گۆ! ✍🏻 #گۆران 📓 بەهەشت و یادگار 📚@Tamikteb
693
11
📖 #دێڕێک_لە_کتێب «شکۆی زمان» تەعبیر له چ جۆرە تایبەتمەندییەکی دەقی ئەدەبی دەکا؟ دەستەواژەی شکۆی زمان ڕەنگە لە دەربڕینێکی خوازەییەوە هاتبێ. ئەم تایبەتمەندییە بە گشتی ل چەندین سازدەری وەک ئەوانەی خوارەوە له دەقێکی ئەدەبی‌دا پێک دێ: ١- زمانی دەقەکە لەگەڵ زمانی ئاسایی جیاوازی زۆرە و بەردەنگ تووشی تێڕامان دەکا. ٢- زمانی دەقەکە هەم زمانێکی «فاخیره»، هەم وشە و دەستەواژەکانی هەتا ڕادەیەک دەنگ‌دانەوەیەکی مەیلەو کەونارا و کلاسیکیان هەیە. ٣- دەقەکە ئەگەر شیعرە لەباری مۆسیقاوە مۆسیقایەکی سەرنجڕاکێش و مەیلەو گشت و کرژی هەیە و کەم وا هەیە خاو بێتەوە. ٤- زمانی دقەکە لە دەربڕینی سادە و ساکار دوور دەبێتەوە و چەندین توێژی مانایی بەرهەم دێنێ و بۆ ئاشکراکردنی مانا شاردراوەکانی داخوازیی چالاکی و بەشداریی جیددی بەردەنگەکەی دەکا. ٥- لەناو مانا شاردراوەکانی‌دا مانای قووڵی جێگای تێفکرین هەیە. ڕەنگە بەوەندە وەسفە هەتا ڕادەیەک هەستمان بە چییەتی تایبەتمەندیی شکۆی زمان کردبێ. شکۆی زمان تایبەتمەندیی ئەو دەقەیە کە هەموو ئەو سازدەرانەی سەرەوە یان زۆربەیانی هەبێ. بەڵام باس کردن لە تایبەتمەندییەکی دیکە یان باشترە بڵێین ڕوون‌کردنەوەیەک بۆ ئەو تایبەتمەندییانەی سەرەوە، لیستەکە تەواوتر و خەسڵەتەکە ئاشکراتر دەکا. ڕوون‌کردنەوەی شەشەم ئەمەیە: ٦- حوکم نییە ئەو بابەتەی وێنا دەکرێ بابەتێکی پڕ بایەخ و بەڕواڵەت گرینگ بێ، شکۆی پەیڤ(واتە کۆی ئەو پێنج تایبەتمەندییەی پێشوو) لەناو زمانەکەدایە نەک لەناو ئەو شتەی زمانەکە وێنای دەکا. 📚 #ڕەهبەر_مەحموودزادە، "ئافاقی شیعری نالی"، ل٥٥/٥٦، بڵاوگەی #مادیار 🌐@Tamikteb📚
863
12
https://t.me/geranewe
1
13
کتێفرۆشییەکان تەنیا شوێنێک بۆ کڕین و فرۆشتنی کتێب نیین، بەڵکوو دەلاقەیەکن بۆ چوونە ناو جیهانێکی‌تر، جیهانی وشە و ڕستە و لاپەڕ+1
کتێفرۆشییەکان تەنیا شوێنێک بۆ کڕین و فرۆشتنی کتێب نیین، بەڵکوو دەلاقەیەکن بۆ چوونە ناو جیهانێکی‌تر، جیهانی وشە و ڕستە و لاپەڕەکان. هەروەتر شوێنێکن سیمای شار ئەڕەنگێنن و ئەیڕازێننەوە. وەک کتێبفرۆشییەکەی هەروێسک لە پارکی شار، جیهانێکی بچووک لێوڕێژ لە بیر و فکری گەورە. بۆ هاوشاریانی سەقزی لێرە زۆربەی کتێبە کوردی و فارسییەکان بە نرخێکی باش بەردەستن. هەروەتر هاوڕێیانی شارەکانی‌تر ئەتوانن لە ڕێگەی لاپەڕەی ئینستاگرامەوە کتێبەکان داوا بکەن. دیارە لەم ڕۆژانەیا کە کڕین و فرۆشتنی کتێب بە ڕێژەیەکی بەرچاو لەکەمی‌ داوە، بۆیە بە پێویستی ئەزانین هەر جۆرێک که ئەکرێ پشتگیریی کتێبفرۆشەکان کەین و ببینە هۆی دڵگەرمییان. 📫 ناونیشانی کتێبفرۆشی هەروێسک: شاری سەقز، پارکی شار، لای ڕاستی مەیدانی پەیکەری مەولەوی 🌐لاپەڕەی ئینستاگرامی: هەروێسک
884
14
🌆 #ڕۆژانی_نوێ 📖 دنیا لاقِ گیرسن نەۊ دنیا لاقِ گیرسن نەۊ وە ڕەنجەیلێ ک من وه پاێ گریەکوورەگانێ کیشام ؛ کەپووڵەیلِ هزارساڵە کەل کەل خەنن ئڕا ژارێ ک وه هەڵە له جامِ زنگانی نووشان ؛ دڵم وەڵنگەڕێزان تواێ وه لافاوێگ ، تا بشوورێ ئێ سمنتِ سەردِ سییە ک بوو ڕچگیانِ ڕەنج و تامِ تیەڵِ قاوە دەێ ؛ دنیا لاقِ زامم نێاشت و ئاخەیلێ ک له ژێرساێ پەژارەیلِ شەوێ کیشام !… ✍🏻🎙: #سەعید_عبادەتیان (#بانان) 📚@Tamikteb
670
15
🏙 #ڕۆژانی_نوێ 📖 دووەم نوح ئەوە ئەمجارەش زەوی وەک سێوێکی ڕزیو.. لافاو ئەینێتە سەر لەپی دەستی.. لافاوێک کە «ئەو» هەر لە ئێستاوە سەدای ئەبیستێ و شەپۆلیش ئەدا لە شووشەی هەستی بە هیوای تەختە بۆ دووەم کەشتی.. دارستان نەما نەگەڕێ و ئەفسوس.. تا هەردوو ئەژنۆی.. هەر خۆلەمێشی بێ تین و سڕ بوو درەخت نەک پاییز.. ڕووت و بێ بەرگی شاڵاوی گڕ بوو ئای چەند بێزارە.. کەوتۆتە بەر «با» چرای هاواری بێزارە.. بێزار ئا لەو سەردەمەی.. خەڵکی بێزارە.. بێزار ئا لەو سەردەمەی خەڵکی پێڵاویان لە پێستی گوڵە و لەبەر بارانا... چەتری سەریانە باڵی کەناری جار جارە لەبەر خۆیەوە ئەدوێ.. لە سەرزەمینی ڕەشەبادا گوڵ.. بۆ ئەوەی نەشکێ گەردنی بەرزی.. ئەبێ هەمیشە لقی لە پۆڵا و پەڕەی لە مس بێ و هەڵاڵەی دەرزی شەو ڕۆژ خەمی سامناک ئەبینێ.. دەریاکان پڕن لە تەرمی کەشتی کەنارەکانیش بوونەتە هەڵم و تەرمی هەزاران مناڵی ساواش شەپۆل داویەتیە دەم ڕەوتی گەشتی کەی دارستانێ ئەدۆزیتەوە گڕ نەیکردبێ بە مەزاری ڕەش؟ بەر لەو لافاوەی سەرتاپای زەمین ئەگرێتە باوەش؟ بەر لە سەفەر.. بەر لەوەی ڕێ بگرێتە بەر هیچ «حەوا»یەک ناگرێتە خۆ.. «ئادەم»ی مێردی کوشتبێ هیچ «قابیل»ێک دەرباز ناکا «یەهودا» کانیش بە جێ ئەهێڵێ.. بۆ هەر «مەسیح»ێک مایەی ئازار بوون مەرگەوەڕانیش بە نەفرەت ئەکا.. کە مایەی مەرگی سەدان دڵدار بوون 📔: لە غوربەتا ✍🏼: #محەممەد_عومەر_عوسمان   📚@Tamikteb
677
16
🏙 #ڕۆژانی_نوێ 📖 دووەم نوح ئەوە ئەمجارەش زەوی وەک سێوێکی ڕزیو.. لافاو ئەینێتە سەر لەپی دەستی.. لافاوێک کە «ئەو» هەر لە ئێستاوە سەدای ئەبیستێ و شەپۆلیش ئەدا لە شووشەی هەستی بە هیوای تەختە بۆ دووەم کەشتی.. دارستان نەما نەگەڕێ و ئەفسوس.. تا هەردوو ئەژنۆی.. هەر خۆلەمێشی بێ تین و سڕ بوو درەخت نەک پاییز.. ڕووت و بێ بەرگی شاڵاوی گڕ بوو ئای چەند بێزارە.. کەوتۆتە بەر «با» چرای هاواری بێزارە.. بێزار ئا لەو سەردەمەی.. خەڵکی بێزارە.. بێزار ئا لەو سەردەمەی خەڵکی پێڵاویان لە پێستی گوڵە و لەبەر بارانا... چەتری سەریانە باڵی کەناری جار جارە لەبەر خۆیەوە ئەدوێ.. لە سەرزەمینی ڕەشەبادا گوڵ.. بۆ ئەوەی نەشکێ گەردنی بەرزی.. ئەبێ هەمیشە لقی لە پۆڵا و پەڕەی لە مس بێ و هەڵاڵەی دەرزی شەو ڕۆژ خەمی سامناک ئەبینێ.. دەریاکان پڕن لە تەرمی کەشتی کەنارەکانیش بوونەتە هەڵم و تەرمی هەزاران مناڵی ساواش شەپۆل داویەتیە دەم ڕەوتی گەشتی کەی دارستانێ ئەدۆزیتەوە گڕ نەیکردبێ بە مەزاری ڕەش؟ بەر لەو لافاوەی سەرتاپای زەمین ئەگرێتە باوەش؟ بەر لە سەفەر.. بەر لەوەی ڕێ بگرێتە بەر هیچ «حەوا»یەک ناگرێتە خۆ.. «ئادەم»ی مێردی کوشتبێ هیچ «قابیل»ێک دەرباز ناکا «یەهودا» کانیش بە جێ ئەهێڵێ.. بۆ هەر «مەسیح»ێک مایەی ئازار بوون مەرگەوەڕانیش بە نەفرەت ئەکا.. کە مایەی مەرگی سەدان دڵدار بوون 📔: لە غوربەتا ✍🏼: #محەممەد_عومەر_عوسمان   📚@Tamiktebش
1
17
🏙 #ڕۆژانی_نوێ 📖 خۆ کوشتن ئای.. کەی بێ چەقۆی ژێر سەرینەکەت.. لە قوڵپی خوێنتا گەرم بێتەوە؟ یان مردن بمرێ و لە ژوورەکەتا.. هەوری خۆکوشتن بڕەوێتەوە؟ کە نیوەشەوان.. هانا بۆ مەرگ.. مەرگی خۆم ئەبەم ڕوخسارێکی کاڵ.. لە دوورەوە دێ.. کاڵ هەر وەکوو تەم هەتا دێ تۆخ و تۆختریش ئەبێ.. لەپڕا ئەڵێم.. ئای.. خۆ هاتووە! سەری ناوەتە سەر پەنجەرەکەم زەردە ئەیگرێ و زۆر بەخامۆشی.. لە سیمای مردووم.. ورد ئەبێتەوە.. منیش چەقۆکە ئەشارمەوە.. نەفرەت لە بیری خۆکوشتن ئەکەم پێی دەڵێم.. گیانە.. ئاگر لە گیانی تەزیوم بەردە.. با دڵ و سینەی پڕ لە ئازارم لەت و پەت نەکەم زەردە ئەیگرێ و کە هەنگاوێکیش بەرەو ڕووی دەنێم.. بەجێم ئەهێڵێ.. سیمای کاڵ.. کاڵتر.. کاڵ دەبێتەوە دیسان ژوورەکەم کەیل ئەبێتەوە لە زایەڵەی گۆڕ.. هەزاران تابووت.. لەناو چاوانما.. ئەخولێتەوە لە تەم و مژا.. پەل دەهاوم و جارێکی تریش هانا بۆ چەقۆ ڕەشەکە ئەبەم.. چەند ساتێک نابا.. بەر لەمردنم.. دەگەڕێتەوە سیمای تۆخ.. تۆختر.. تۆخ ئەبێتەوە سەرلەنوێ دەستم سارد ئەکاتەوە کوشتنی خۆمم بیر دەباتەوە 📔: لە غوربەتا ✍🏼: #محەممەد_عومەر_عوسمان   📚@Tamikteb
1
18
📖#دێڕێک_لە_کتێب نالی وەدەنگ‌هێنی شکۆی زمانە. شکۆیەک کە ڕەنگە هەتا سەردەمانێک وەکوو وزەیەکی شاردراوە لە ناو زمان‌دا مابێتەوە و چاوەڕێی توانستێکی گەورە بووبێ کە بەربەست و لەمپەری لە پێش لاببا و بهێڵێ بەشێک له وزەی کۆکراوەی بتەقێتەوە و بکەوێتە گەڕ. نالی له پێناوی ئەم شکۆ بەخشینە بە زمان لە توانستی زمانەکانی دیکەش لەناو زمانی کوردی‌دا و لە دەرەوەی زمانی کوردیش‌دا کەڵک وەردەگرێ. کە دەڵێم «لەناو زمانی کوردی‌دا» مەبەستم ئەو وشە و دەستەواژە غەیری کوردییانەن کە هاتوونەتە ناو سێنتاکسی زمانی کوردییەوە و ملکەچی ڕێزمانی کوردی کراون. کاتێکیش دەڵێم «لە دەرەوەی زمانی کوردی‌دا» مەبەستم ئەو شوێنانەیە کە نالی بە شێوەیەکی کاتی وچانێک بە ئاخاوتنی خۆی بە زمانی کوردی دەدا و ڕاستەوخۆ بە زمانێکی دیکەی وەک عەڕەبی دێتە دەنگ. لە هەردوو حاڵەت‌دا ئەوەی بەرجەستە و بەجەستە دەکرێ شکۆی زمان و مەزنێتی شیعرە. 📚 #ڕەهبەر_مەحموودزادە، "ئافاقی شیعری نالی"، ل٢٦، بڵاوگەی #مادیار 🌐@Tamikteb📚
1 131
19
📖 #دێڕێک_لە_کتێب گوتی: دەمەوێت نەمرم تا شتێکی کەم لەو ژیانە زەوتکراوەم بژیم. کەمێک سەفەر بکەم، نە بۆ ئەوەی دونیا ببینم، نا تازە بینینی دونیا بۆ من هیچ تامێکی نییە، تەنیا بۆ ئەوەی لەم شارە دوور بکەومەوە کە هەموو شەقام و ڕێگاکانی بۆنی ئازارەکانی خۆمیان لێدێت. دەمەوێت جارێک لەگەڵ ئەو ژنەدا بخەوم کە بیست ساڵە حەزم لێیەتی، نا بۆ ئەوەی ئارەزووم تێر بکەم، تازە تێرکردنی ئارەزووەکانم وەک مەحاڵە، تەنیا بۆ ئەوەی تامی ئەوە بکەم، ئەگەر بەڕاستی بژیابامایە چۆن دەبوو. دەمەوێت ڕۆژێک لە ماڵێکی خۆشتردا بژیم، شەوێک وەک هەموو بەشەرەکانی تر لە شارێکی دووردا لە پەنجەرەی بەرزی ئوتێلێکەوە، سەیری شارێکی جوان بکەم، تێبگەم ژیان وەک مرۆڤێکی ئاسایی ڕەنگی چۆنە. جارێک بتوانم هێندە بخۆمەوە مەستبم و بە ئەندازەی ناشیرینی ئەم ژیانە بڕشێمەوە، دەمەوێت ژیانێک بژیم تێیدا قەرزدار نەبم، پارەکەم بەشم بکات، چەند دەستە جلێکی پاک و جوانترم لەمانەی ئێستام هەبێت، چەند پێڵاوێکی باشترم لەم پێڵاوە کۆنانە هەبێت. دەمەوێت ئێستا نەمرم، لەبەر هیچ نا، بەڵێ لەبەر هیچ نا، تەنیا لەبەر خودی ژیان خۆی کە هاتووم و هێشتا نەمبینیوە، هێشتا تامم نەکردووە، هێشتا تێینەگەیشتووم. 📚 #بەختیار_عەلی، "مردنی مامۆستا عینایەت"، ل١٠٧، بڵاوگەی #ڕەهەند 🌐@Tamikteb📚
717
20
#گۆرانی 🎼 مەقسەد نامەعلووم به دەنگی #ئاراس_ئاژەند 🌻 🎶@Tamikteb
619