cookie

Sizning foydalanuvchi tajribangizni yaxshilash uchun cookie-lardan foydalanamiz. Barchasini qabul qiling», bosing, cookie-lardan foydalanilishiga rozilik bildirishingiz talab qilinadi.

avatar

📚 تامی کتێب | Tamî kitêb 📚

دۆستی ڕاست و بێ منەت کتێبە و بەس! #هەژار_موکریانی بۆ پێوەندی نەناسراو: https://telegram.me/BiChatBot?start=sc-984275-NYeorPr پەیجی ئینستاگرام: https://www.instagram.com/tami_kiteb ?igsh=MTVmdDRqd2M0ZHAy

Ko'proq ko'rsatish
Eron107 849Til belgilanmaganKitoblar11 927
Reklama postlari
1 346
Obunachilar
-624 soatlar
+47 kunlar
+11130 kunlar

Ma'lumot yuklanmoqda...

Obunachilar o'sish tezligi

Ma'lumot yuklanmoqda...

#بە_کاتی_خوێندنەوە 📑 چیرۆکی: زێنەب و شتی تریش 📚 لە کتێبی #پەتاتەخۆرەکان ✍🏻 #فەرھاد_پیرباڵ 📚@Tamikteb
Hammasini ko'rsatish...
زێنەب و شتی تریش_فەرهاد پیرباڵ.pdf1.31 MB
2👍 1
📖 #دێڕێک_لە_کتێب
شتێڤان تزڤایک دەڵێت «ئەوەی سەربەخۆ بیربکاتەوە، لە هەمان کاتدا باشتر و کۆمەککارتر بۆ هەمووان بیردەکاتەوە». بەم پێیە مرۆڤی ئازاد و سەربەخۆ تەنیا بە خەسڵەتی ئازادیی و جودایی و جیابوونەوە لە گرووپ وەسف ناکرێت. مرۆڤی سەربەخۆ کەسێک نییە گۆشەگیر کە تەنیا پێ لەسەر ئازادی فەردی خۆی دادەگرێت، بەڵکوو بوونەوەرێکە جیاواز لە هەموو  ئەوانیدی، ئەوانەی لە نۆرم و ئەخلاقی کۆمەڵگادا تواونەتەوە باشتر و بەسوودتر بیردەکاتەوە. لە دونیای ئێمەدا کە کۆمەڵگاپەرستی و قودسییەتی ئەخلاقی زۆرینە باڵادەستە، بیرکردنەوەی سەربەخۆ، ڕۆحی ئازاد وەک شتگەلێکی ناکۆمەڵایەتی و دژەهۆز سەیردەکرێن. لێرەوە ترس لە تەنیایی، لە تاکبوونەوە، لە نەفرەتی هۆز یەکێکە لە ترسە بنەڕەتی و گەورەکانی ڕۆحی ئێمە، بەڵکوو دەتوانم بڵێم ئەم ترسە گەورەترین هێزی پێکهێنە بۆ کەسایەتی مرۆڤی ئێمە، لە مرۆڤە سادەکانەوە بیگرە تا ڕۆشنبیران و منەوەرانی کورد هەموو هەڵگری ئەو ترسەن کە ناوی دەنێم «فۆبیای کۆمەڵگا». ترسێک نییە لە ڕۆحی ئێمەدا وەک ترس لە نەفرەتی کۆمەڵگا بەهێز بێت، لێرەوە بەردەوام خۆمان بە دەیان قەڵغان و سوپەری ئەستوور دادەپۆشین تا لەو نەفرینە هەڵبێین و وەک کوڕی کۆمەڵگا دەربکەوین. هەموو ئایدۆلۆژیاکان بەردەوام بەرەو باوەشی کۆماڵگا بانگماندەکەن، هەتا سیاسەت لای ئێمە بەر لەوەی زانستی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا بێت، زانستی گرێدانەوەی تاکە بە کۆمەڵگاوە، هونەری بەستنەوەی تاکەکانە پێکەوە بە زنجیرێکی ئەستوور کە زنجیری دەروەستی و هەڵوێست و ئینتیمایە، هەر لێرەشەوەیە کەم جار ئازادی لە سیاسەتەوە سەر دەردەهێنێت. چونکە خودی سیاسەت بۆتە جێگایەک بۆ کوشتنی بیرکردنەوەی سەربەخۆ، بۆ دروستکردنی ئینتیمای زۆرەملێ. ... گەڕان بۆ ئازادی تەنیا لە ڕێگای سیاسەتەوە، هەڵەیەکی دژوار و گەورەیە. لە کاتێکدا خودی سیاسەت بە هەموو ئایدیا و فۆرمەکانییەوە تەنیا شوێنی تواندنەوەی تاکە لە کۆمەڵدا، شوێنی خنکانی «منە» لە «ئەویدی» دا.
✍🏻بەختیار عەلی 📚خوێنەری کوشندە وتاری "هەندێک سەرنج لە مانای تاکگەرایی لە دونیای ئەمڕۆدا" 📚@Tamikteb
Hammasini ko'rsatish...
👍 5 2
00:29
Video unavailableShow in Telegram
🏙 #ڕۆژانی_نوێ
من ئێستا نیشتیمانی خۆم دۆزیوەتەوە نیشتیمانی تازەی من کچێکە لە نیشتیمانە پیر وعەبوسەکەی ئێوە ناچێ بۆ ئاو ئەڵێن ڕوونترین ئاو لە چاوەکانی ئەودایە بۆ درەخت و بۆ گیا و گوڵ و زنویر ئەڵێن هەمووی لە جەستە و باڵا و لە شان و مل و گەردن و نێوان مەمانی ئەوایە من ئیتر نامەوێ لەو نیشتیمانە بێخەونەی ئێوەدا بژیم من ئەمەوی؛ من ئەمەوێ بچمە ناو گەردوونی ڕەناڵەیی ئەو کچەوە، ئەو سیحرەوە لەوێدا خەو ببینم لە ناو ئەوا شیعر بنووسم لەناو ئەودا بخوێنمەوە هەر لە ناو ئەویشدا پیاسە بە کەنارەکانی دڵنیایدا بکەم لەودا پاڵبکەوم و چاو ببڕمە بارینی بەفر و پەپوولە پێکەوە دەست لە خۆشەویستی بدەم و بۆنی بکەم ئەمەوێ بچمە ناو قۆزاخەی ئاشتییەوە و لەوێدا بژیم و بمرم بێزار، بێزار، بێزار بووم لەو هەموو تیغەی سەربڕین لەو هەموو ڕەشەبای ڕقە لەو هەموو دارستانی تۆڵەیە بێزارم بێزار؛ لەو هەموو حیکایەتە ژەنگگرتووانەی کە هەر لە مناڵیەوە گوێیان تەفرە دام چاویان لێ دزیم و هەستیان بەسڕبوون سپاردم...!!!
✍🏻 #شێرکۆ_بێکەس 📚 ئێستا کچێک نیشتمانمە
📚@Tamikteb
Hammasini ko'rsatish...
5.44 MB
6👍 3
📖 #دێڕێک_لە_کتێب
ئەم باڵندە کوێر و سەر لێشواوانە، ئەم ڕەسمە کۆن و هەڵپڕووکاوانە، ئەم یادە کاڵ و بێڕەنگانە، ئەم ڕۆژە دوور و فەرامۆشکراوانە، ئەم ساتانەی دەم با و گەردەلوول چۆن کۆ دەبنەوە؟ ئەم ڕووداوە قەوماو و نەقەوماوانە چۆن یەک دەگرنەوە؟ ئەم جسەتە پارچەپارچەبووانە چۆن دەبنەوە بە یەک جەستە؟ ئەم زەمەنە پرژ و بڵاوانە چۆن دێنەوە سەر هێڵێکی ڕاست؟ ئەم هەموو چیرۆکە فەرامۆشبووانە چۆن وەبیر دێنەوە و چۆن لە چوارچێوەی چیرۆکێکدا دەنووسرێنەوە؟
✍🏻 عەتا نەهایی 📚 باڵندەکانی دەم با 📚@Tamikteb
Hammasini ko'rsatish...
❤‍🔥 3 2👍 1
Repost from N/a
بۆ پاراستنی فەرهەنگ و گەشەی زانستی پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Hammasini ko'rsatish...
زانیاری گشتی بۆ خاتوونەکان
بەختیار عەلی
مەڵبەندی ئاواز و شمشاڵ
دێرینەی شێعری کوردی
جەلال، شاعیری کۆڵنەدەر
خەرمانێک لە وشەی کوردی
ژیلا حسەینی، مارف ئاغایی
بەرهەمەکانی سۆران و ماریا کریمیان
تەرلان و چاوگەشەکان
فەلسەفە و مێژوو
پێکەوە فیلم ببینین
هێمن و هەژار موکریانی
دیوانی مامۆستا هێمن
وشەی کوردەواری
مەکۆی ئەدەبی کوردی هەمەچەشن
فەرهەنگی ژین (وشەدانی کوردی)
دەنگە جیاوازەکان
ناساندنی کتێب و فیلم
شێعر و گۆرانی
ئارشیڤی دەقی گۆرانیی کوردی
چیرۆک، فیلم، گۆرانی
دەلاقەیەک بەرەو هونەری کوردی
سکاڵای دڵ
Repost from N/a
بۆ پاراستنی فەرهەنگ و گەشەی زانستی پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Hammasini ko'rsatish...
زانیاری گشتی بۆ خاتوونەکان
بەختیار عەلی
مەڵبەندی ئاواز و شمشاڵ
دێرینەی شێعری کوردی
جەلال، شاعیری کۆڵنەدەر
خەرمانێک لە وشەی کوردی
ژیلا حسەینی، مارف ئاغایی
بەرهەمەکانی سۆران و ماریا کریمیان
تەرلان و چاوگەشەکان
فەلسەفە و مێژوو
پێکەوە فیلم ببینین
هێمن و هەژار موکریانی
دیوانی مامۆستا هێمن
وشەی کوردەواری
مەکۆی ئەدەبی کوردی هەمەچەشن
فەرهەنگی ژین (وشەدانی کوردی)
دەنگە جیاوازەکان
ناساندنی کتێب و فیلم
شێعر و گۆرانی
ئارشیڤی دەقی گۆرانیی کوردی
چیرۆک، فیلم، گۆرانی
دەلاقەیەک بەرەو هونەری کوردی
سکاڵای دڵ
00:16
Video unavailableShow in Telegram
📖 #دێڕێک_لە_کتێب
ئازاد وەڕەزی لەو دنیا مەجازییە کە لە هیچ شتێکی تاسەت ناشکێ و تێر نابی بەڵکوو تەنیا هەستی تێربوون بەدی دێنێ. ئاشقت ناکا، بێ تامانە هەست دەکەی ئاشق بووی. دنیای مەجازی زانیاریت ناداتێ بەڵام هەست دەکەی شتێک دەزانی و خوێندەواری. ناخوێنیەوە، بەڵام ڕستەکان و کورت‌کراوەکان هەستی ئەوەت پێ دەدەن کتێبەکانت خوێندبێتەوە. هیچ چالاکییەک ناکەی بەڵام بە بۆمبارانی خەبەرەکان و ڕووداوەکان پێت وایە زۆر بە هەڵوێست و ڕووناکبیر و سیاسیی. هیچ نابینی بەڵام وێنەکان و گیفەکان و ئیمۆوجی و ستیکێرەکان چاوت تێر دەکەن و هەست دەکەی فیلمی زۆر بەهێزت دیوە. دنیای مەجازی بەهەشتی زەین‌کورتەکانە ئازاد. دروستە زمانت ئاوایە و بۆ تۆش باشە کە پەیوەندی گرتنت بۆ سەختە، بەڵام ڕووحی تۆ بەوانە تێر نابێ و زوو دەبێزرێی چونکوو ڕووحی تۆ ڕۆمان و فیلم و شێعر و گۆرانی داگیریان کردووە.
📚 گۆڕەشار ✍🏻 سەیدقادرهیدایەتی Tamikteb|تامی کتێب
Hammasini ko'rsatish...
5.01 MB
2👍 1
📖 #دێڕێک_لە_کتێب
هەر کاتێک نووسەر بۆ خوێنەرێکی ئاست نزم شتی نووسی، وەک نووسەر کۆتایی پێهاتووە. نووسەر ئەو کەسە نییە کە دادەبەزێت بۆلای خوێنەر، بەڵکو کەسێکە خوێنەر ناچاردەکات سەرکەوێت بۆ لای ئەو.
 ✍🏻 بەختیار عەلی 📚 خوێنەری کوشنده Tamikteb|تامی کتێب
Hammasini ko'rsatish...
👍 2👏 2💯 1
📕هەشت هۆکار بۆ خوێندنەوەی «گابۆڕ» ✍🏻 #شاڵاو_حەبیبە 1⃣ نووسەر توانیویەتی لەو تەکنیکەدا، کە بۆ گێڕانەوەی ڕۆمانەکەی هەڵبژاردووە- شێوازێکی خۆشفۆرم بەڵام ناباو، نەختێک سەخت و دەیشتوانم بڵێم بوێرانە، کە بۆ خوێنەر سەرنجێکی وردتری دەوێت و ناتوانییت سەرپێیی بیخوێنیتەوە؛ سەرکەوتوو بێت. 2⃣ ڕۆمانەکە هەوڵی داوە بە لابردنی هەر جۆرە پێشەکی و پاشەکییەکی گێڕانەوە، زەمینەخۆشکردن بۆ گفتوگۆ یان خوڵقاندنێک، بەوەی هەر کارەکتەرە و ڕاوییەکی سەربەخۆ بێت و ئەم سەربەخۆیییە لە گێڕانەوەدا پێویستی بە هیچ ڕوونکردنەوە یان سادەکردنەوەیەک بۆ خوێنەر نەبێت؛ ڕووداوەکان زۆر خێرا- کە ڕەنگە لەمە خێراتر گێڕانەوە شایەن بە ڕووداو نەبێت- بباتە پێشەوە. 3⃣ #گابۆڕ ڕۆمانێک لە چەشنی ئەو ئەدەبیاتەی دەیەوێت بە تەکنیکێکی ئاڵۆز ناوەڕۆک لە بیر بباتەوە و تەمومژێک بۆ واتا دروست بکات، کە زۆر جار ئەدەبیاتەکە دوورەفام و دوورەچێژ دەبێت، هەندێک جاریش دەبێتە پارچەیەکی ئەدەبی نەک ڕۆمانێک؛ نییە، بەڵکوو تێیدا تەکنیکی گێڕانەوە و ناوەڕۆک هاوئاست و لەگەڵ یەکدا کۆکن، بۆیە هەم دەتوانێت ڕەخنەگر ڕازی بکات، هەم ڕۆمانی خوێنەران بێت. 4⃣ لێرەدا تێکەڵبوونی کوردانی ڕۆژهەڵات بە کاری سیاسەت، نەک لە چیاکان، یان لە گەرمەی چالاکییەکی خوێناوی یاخود کوشتوبڕینەکاندا، بەڵکوو لە ڕێی دەستەیەک منداڵەوە، کە سەرەتا هەر شۆخییەکە و نەختەنەختە وەک ڕێکەوتێک یانژی سەپێنراوێک بەسەریاندا، کە گەلێ شارەزایانە لە ڕووداوگەلی زۆر بچووک و ناچیزەوە «وەها کە ناتوانی پێشبینی بکەیت و سەرسام دەبیت چۆن بەمە گەیشت» بەرەو ڕووداوە مەزنەکان دەڕوات، کە هەڵبەت پێش چوونە چیا کۆتایی دێت؛ دەبینین.  5⃣ سەرەڕای ڕەخنەم لە دایەلۆگەکانی ڕۆمانەکە، کە نزیکەی هەمیشە یەک زمان بۆ زۆربەی کارەکتەرەکان تەرخان کراوە و جیاوازییەک لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دی لە گوتن و هەڵبژاردنی وشەدا- بە دەگمەن نەبێت- دروست نەکراوە؛ هێشتا دەتوانم بڵێم گابۆڕ هونەری دایەلۆگەکانە، بۆیە هاوکات دەبوو هونەری هەڵبژاردنی دوان و پەیڤیش بوایە. 6⃣ بە ئاسانی دەتوانییت لە #گابۆڕدا کەریم و هەژیرت «چونکە خۆی دڵخۆش دەبێت وا بانگی بکرێت» خۆش بوێت، ئەمەیش هەر یەکێکە لە نیشانەکانی باشیی ڕۆمانێک، کاتێک گاڵتەمان بە کارەکتەرەکانی نایەت و هەندێک جار تەنانەت ئەگەر کەسی خراپیش بن، ڕێزیان دەگرین. 7⃣  کەواتە خاڵی حەوت و هەشت لێرەدا مادەم باسی ڕێز هاتە گۆڕێ دەنووسم؛ خوێنەری کورد نابێت لەوە زویر بێت کە ڕۆمانەکە بەو کوردییە نووسراوە کە لای ئێمە بە گشتی «ڕۆژهەڵاتی»ـی پێ دەڵێن، ئێمە دەبێت ڕێز لە هەڵبژاردنی نووسەر بگرین، خودی هەڵبژاردنەکەیش بۆ ڕۆمانێکی لەم چەشنە دروستە، کە هەڵبەت بۆ هەموو گێڕانەوەیەک دەست نادات. 8⃣ خاڵی هەشتەم هەر لە بەر ئەوەی کە دوکتور #هاشم_ئەحمەدزادە بە دڵیەتی، دەتوانیت گابۆڕ بخوێنیتەوە.   🌐 سەرچاوە: ماڵپەڕی ماڵی کتێبی کوردی 📚@Tamikteb
Hammasini ko'rsatish...
4👍 1
Photo unavailableShow in Telegram
دەنگی مورغی دڵ دەیێ هەردەم لە داوی زولفی ئەو وەک لە تاری عەنکەبووتا زیڕەیی باڵی مەگەس #حاجی_قادری_کۆیی #شابەیت 📚@Tamikteb
Hammasini ko'rsatish...
5
Boshqa reja tanlang

Joriy rejangiz faqat 5 ta kanal uchun analitika imkoniyatini beradi. Ko'proq olish uchun, iltimos, boshqa reja tanlang.