cookie

Мы используем файлы cookie для улучшения сервиса. Нажав кнопку «Принять все», вы соглашаетесь с использованием cookies.

avatar

📚 تامی کتێب | Tamî kitêb 📚

دۆستی ڕاست و بێ منەت کتێبە و بەس! #هەژار_موکریانی پەیجی ئینستاگرام: https://www.instagram.com/tami_kiteb?igsh=MTVmdDRqd2M0ZHAy

Больше
Иран116 008Язык не указанКниги12 548
Рекламные посты
1 180
Подписчики
-724 часа
+437 дней
+33530 дней

Загрузка данных...

Прирост подписчиков

Загрузка данных...

Фото недоступноПоказать в Telegram
زوڵمەتی زوڵفی کە ئەفشان بوو، ئەوە لای دا لە ڕوو؛ «ٲبْشِروا» یاران! نەزەر کەن، مانگ لە هەورا هاتە دەر... #سالم   #شابەیت 📚@Tamikteb
Показать все...
❤‍🔥 5 1
📖 #دێرێک_لە_کتێب #سەرەتای_ڕشتەی‌مرواری_بەشی 3
ئەوانەی هەست بە قەومییەتی کوردی ئەکەن و هەست بەوە ئەکەن کە «بڤە»یەکی گەورە ئابڵۆقەی زمانەکەیانی داوە، ئەگەر تەنها ئەم قسەیە بخوێننەوە ئەکەونە سەر ئەو باوەڕەی کە زیندووکردنەوە و بووژاندنەوەی زمانی کوردی لەسەر قاقەز، چ کارێکی گەورە ئەکاتە سەر مانەوەی قەومییەتی نەتەوەی کورد. هیچ ئامانجێکم نییە تەنیا پاراستنی زمانی کوردی نەبێ. ئەویش بۆ پاراستنی قەومییەتی کورد لەو تەنگوچەڵەمانەی گەمارۆی داون دنیای ئیمڕۆ وەکوو دوێنێ نییە، گۆڕانی ئیمڕۆ وەکوو گۆڕانی پێرێ نییە. قەومی کورد ئەبێ کۆشش بکا - بەبێ جیاوازی - بۆ پاراستنی قەومییەتی خۆی. ئەم کۆششە بە خزمەتکردنی زمانەکەی ئەبێ، زمانی خۆت بپارێزە و بە زمانی خۆت بخوێنەرەوە، ئیتر خەمی هیچت نەبێ.
✍🏻 عەلائەدین سەججادی 📚 ڕشتەی مرواری
📚@Tamikteb
Показать все...
5👍 2🔥 1
📕📻 #کتێبی_دەنگی 📚 #بێگانە بەشی7⃣2⃣(کۆتایی) ✍🏻نووسەر: ئالبێر کامۆ ✏️وەرگێڕ: مەسعوود تەهازادە 🎙خوێندنەوە:پەیام حیسامی 📚@Tamikteb
Показать все...
3👏 1
🏙
#ڕۆژانی_نوێ
📃 بەشێک لە "کێ لەسەربەرزی بەتەمەنترە" گوڵی خۆزگە... چۆن بۆ چڵی داری ژیانی دەگەڕێ یا چۆن سەعات قورمیشی خۆی لێ ون بووە و ئارەقەی دواکەوتن دەسڕێ. گیانە منیش وێڵی چاوتم... سەد ئەوەندە لێت دەگەڕێم بەفری لوتکەی خەمی ئاسمان... لە بارانی خۆی دەترسێ شەوی ئەمڕۆش لە سبەینەی بەهارانی خۆی دەترسێ منی گڕیش... بە خۆشەویستی تۆ هەڵبووم لەوەتی هەم... خوێنی دڵ لە بۆریەکانی خۆی دەپرسێ. خۆشەویستم... گوللە و برین دۆستی یەکن گریە و خۆشیش... ژان و ناڵە و هەستی یەکن پێکەنینی لێوی وشک... دەڕژێتە ناو... چاوی گریاو... خۆشەویستم بوویتە مەکۆی... ویژدانێکی لەخەو هەڵساو ڕەنگە وشەی خۆشەویستی لای هەندێ کەس چاک سوایە گیانە... نازی خۆشەویستیت گەر هێز نەبێ نووزەی نایە. ... 1973
✍🏻 #جەمیل_ڕەنجبەر 📚 دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
  📚@Tamikteb
Показать все...
3
Repost from N/a
کوردم و لە ڕێی کورد و کوردستان سەر لە پێناوم گیان لەسەر دەستان بە کوردی دەژیم بە کوردی دەمرم بە کوردی دەدەم وەرامی قەبرم بە کوردی دیسان زیندوو دەبمەوە لەو دونیاش بۆ کورد تێ ھەڵدەچمەوە #مامۆستا_هەژار ‌‌‌‌‌پێڕستێک لە کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانیی کوردستان فەرموون لەگەڵمان بن.‎ 
Показать все...
فەرهەنگی
کۆمەڵایەتی
زانستی و فێرکاری
شێعر و پەخشان
📕📻 #کتێبی_دەنگی 📚 #بێگانە بەشی5⃣2⃣ و 6⃣2⃣ ✍🏻نووسەر: ئالبێر کامۆ ✏️وەرگێڕ: مەسعوود تەهازادە 🎙خوێندنەوە:پەیام حیسامی 📚@Tamikteb
Показать все...
5👍 1
Фото недоступноПоказать в Telegram
📖#دێڕێک_لە_کتێب
کاتی ئەوەت هاتووە شتێ لە بارەی دەسەڵاتەوە بزانیت. یەکەم شت کە دەبێ بیزانی ئەوەیە دەسەڵات هەرەوەزییە. تاکەکەس ئەو دەمە دەسەڵاتی دەبێ کە لە تاکەکەسی بکەوێ. ئەو درووشمەی حیزب دەزانی کە ئازادی کۆیلایەتییە. هەرگیز بیرت لەوە کردۆتەوە کە دەکرێ ئەو درووشمە ئاوەژوو بکرێتەوە؟ کۆیلایەتی ئازادییە! دەبێ وابێ چونکە دەبێ هەموو تاکەکەسێ لەناوچێ و بمرێ. مردنیش گەورەترین شێوەی تێکشکانە بەڵام ئەگەر کەسێ بتوانێ بە جۆرێ لە حیزبدا بتوێتەوە کە ببێ بە حیزب، ئەوسا دەبێتە دەسەڵات و نەمر دەبێ!
📚 (ڕۆمانی) 1984 ✍🏻 #جۆرج_ئۆروێڵ
📚@Tamikteb
Показать все...
3👍 2🔥 1
❀ بۆ کورد و بۆ کوردستان ❀ ❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀
Показать все...
●○●   شاعیران و ناودارانی کورد   ●○●
●○●   مێژووی کورد و کوردستان   ●○●
●○●   زمان و کەلتور و ڕەسەنایەتی   ●○●
●○●   یان کوردستان یان نەمان  ●○●
●○●   گۆرانی کوردی خۆش و فلکلۆر   ●○●
●○●   زمانناسی و زاراوەکانی کوردی   ●○●
●○●   فێرگەیەک بۆ زمانی دایکی   ●○●
●○●   گەڕانەوە بۆ سروشتی کوردستان   ●○●
●○●   چێشتی مجێوری کوردستان   ●○●
●○●   سینەمای کوردی  ●○●
●○●   ڕۆمان و چیرۆک و کتێب   ●○●
●○●   کۆمەڵگا و پەروەردەی منداڵان   ●○●
📖 #دێرێک_لە_کتێب #سەرەتای_ڕشتەی‌مرواری_بەشی 2
لە سەرەتای ئەم سەدەی بیستەمەوە، وردە وردە خوێندەواری لە ناو ڕەمەکی کورددا پەرەی سەندووە و ئەستێنێ. ئینکار ناکرێ خوێندەواری چرای ژیانە، بەڵام لە لایەکی ترەوە، من هەست بە زیانێکی گەورە ئەکەم لەم ڕووەوە؛ هەست بەوە ئەکەم چونکە خوێندەوارییەکە بە زمانی کورد نییە، هەتا سەدەی بیستەم بەسەر ئەچێ و قەومی کوردیش نەمێنێ. بۆیە ئەڵێم نەمێنێ، چونکە منداڵەکە لە قوتابخانەی غەیری کوردی لەباتی وشەیەکی کوردی فێر بێ، وشەیەکی غەیری کوردی فێر ئەبێ. ئەو وشەیە دێنێتەوە ماڵەوە و قسەی پێ ئەکا، برا بچکۆلەکە و خوشکە نەشمیلەکەی لێوە فێر ئەبن، باوکی منداڵەش ئەڵێ: کۆرپەلەم فێری زمانی نان پەیداکردن بووە، ئەویش وەری ئەگرێ، دایکیشی ئەڵێ: لە دەورت گەڕێم چەند قسەکانت جوانە؟! ئەویش فێری ئەبێ! بەرە بەرە زمانی قوتابخانەی غەیری کوردی منداڵەکە، شوێن هەوارێکی خۆش بۆ خۆی لە ماڵی باوکی منداڵەدا دروست ئەکا و زمانی مادەرزادی کوردییەکەی لە ژێریا دەست ئەکا بە نقەنق! کە پشتێک بەم جۆرە ڕۆیشت، پشتی دووەم و سێهەم ئەڵێن: باب و باپیری ئێمە بە ڕەحمەت بن - بە زمانێک قسەیان ئەکرد کە پێیان ئەوت زمانی کوردی!
✍🏻 عەلائەدین سەججادی 📚 ڕشتەی مرواری
📚@Tamikteb
Показать все...
3👍 2
4👍 1