cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

📚 تامی کتێب | Tamî kitêb 📚

دۆستی ڕاست و بێ منەت کتێبە و بەس! #هەژار_موکریانی پەیجی ئینستاگرام: https://www.instagram.com/tami_kiteb?igsh=MTVmdDRqd2M0ZHAy

Show more
Iran127 674The language is not specifiedBooks13 810
Advertising posts
968
Subscribers
-224 hours
+867 days
+28230 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

🌌
#شەوانی_کلاسیک
ئەرێ دڵ بێ شەرابی لەعلی گوڵ ڕەنگت لە گوڵ چ بکا؟ کە جیلوەی گوڵ لە گوڵشەن دا نەبێ، بولبول لە چڵ چ بکا؟ کە هەڵگیرسا لە نووری بادە شەمعی حوسنی جانانە نەچێتە سەر تەریقەی حەزرەتی پەروانە، دڵ چ بکا؟ بە ئاهم گەر ڕەقیبانت بسۆتێن، ئەی گوڵی ڕەعنا مەڕەنجە، تۆ خودا شوعلە لە ئاقاری چقڵ چ بکا؟ هەتا ماوە دەبێ ئەشکی نەدامەت داوەرێنێ چاو عەرەق ڕیتن نەبێ، شەخسی لە کاری خۆ خەجڵ چ بکا؟ سەفەر جائیز نیە، با بۆ حەرەم بێ، لەو بەر و بوومە فەقەت مەجزووبی زنجیری نەسیبی ئاو و گڵ چ بکا؟ فەلەک هەر گا کەسێکی هەڵبڕێ، وەقتی هیلاکەتیە کە سەر بۆ گەیینە پەت بێ، پێ لە کورسی و ئەسکەمل چ بکا؟ لە عوششاق و ڕەقیب ئەو شۆخە چاوی لوتفی وەرگێڕا کە ئاسک ئادەمی یا سەگ ببینێ، غەیری سڵ چ بکا؟ چ حاجەت نەرگسی مەستت بکەم وەسفی بە مەخمووری کە چاوێ سورمەکێشراوی خودایی بێ، لە کل چ بکا؟ لە هەر جێیەک هەڵێ خورشیدی عیشقی گوڵروخان مەحوی ئەگەر عەقڵی ببێ، لەو جێگە ئاونگی عەقڵ چ بکا؟
✍🏻 #مەحوی 📚 دیوانی مەحوی
📚@Tamikteb
Show all...
4👍 1
کتێب سوودی نیە! کتێب زەرەری هەیە... 👤 دکتۆر فەرهاد پیرباڵ 📚@Tamikteb
Show all...
❤‍🔥 5👎 1😁 1
📕📻 #کتێبی_دەنگی 📚 #چێشتی_مجێور بەشی 1⃣6⃣ ژیاننامە و بەسەرهاتی عەبدوولڕەحمان شەرەفکەندی ناسراو بە هەژار 🎙خوێندنەوە:ئومێد عەلی 📚@Tamikteb
Show all...
2👍 1
‌         
📖 #دێڕێک_لە_کتێب                
لە ڕوانینی قۆمیسەرەکانەوە گوناهـ خۆی شتێکی ترسناک نییە، بە جەهەنەم تۆ سەد کەست کوشتوە یان هیچ کەس، بە جەهەنەم تۆ خوێنمژ و خوێنخۆرێکی بێ وێنەیت یان وەها پاک و بێتاوانیت هەتا پێت بە مێرولەیەکیشدا نەناوە... هەستەکانت گرنگن؛ هەموو مرۆڤێک کاتێک دەبێتە هاوڵاتییەکی باش کە هەست بە گونا‌هـ بکات!
✍🏻 بەختیار عەلی 📚بۆ دۆزەخ ئەی بێگوناهەکان
📚@Tamikteb
Show all...
👍 3 1🤔 1
🏙 #ڕۆژانی_نوێ                
📃 سەفەرێکی نەهات بەرەو کوێستان ئەهاتمەوە جانتام پڕ بوو لە ئاوات و حەز و تاسە... 1990
✍🏻 #جەلال_مەلەکشا 🎙 جەلال مەلەکشا 📚زڕەی زنجیری وشە دیلەکان
📚@Tamikteb
Show all...
📖 #دێڕێک_لە_کتێب
لە ناخی مرۆڤدا، ئەو شتانەی شایەنی ستایشن، زیاترن لەوانەی مایەی پەستی  و سووکایەتین.
📚تاعوون ✍🏻 ئەلبێر کامۆ
📚@Tamikteb
Show all...
5
شوعلە نەیدا فرسەتی پەروانە مەتڵەب کا بەیان سیڕڕی سەربەستەی، لە پێی شەمعا، هەموو پۆشیدە ما #سالم  #شابەیت 📚@tamikteb
Show all...
❤‍🔥 1😢 1
📕📻 #کتێبی_دەنگی 📚 #چێشتی_مجێور بەشی 0⃣6⃣ ژیاننامە و بەسەرهاتی عەبدوولڕەحمان شەرەفکەندی ناسراو بە هەژار 🎙خوێندنەوە:ئومێد عەلی 📚@Tamikteb
Show all...
👍 2 1
سڵاو هاوڕێیان کاتتان باش❤️ سەردانی پەیجی ئینستاگراممان بکەن🙂 یەکەم پۆست: سەیرکردن👀
Show all...
💯 1