📚 تامی کتێب | Tamî kitêb 📚
دۆستی ڕاست و بێ منەت کتێبە و بەس! #هەژار_موکریانی پەیجی ئینستاگرام: https://www.instagram.com/tami_kiteb?igsh=MTVmdDRqd2M0ZHAy
Mostrar más1 135
Suscriptores
+3524 horas
+887 días
+38530 días
- Suscriptores
- Cobertura postal
- ER - ratio de compromiso
Carga de datos en curso...
Tasa de crecimiento de suscriptores
Carga de datos en curso...
Photo unavailableShow in Telegram
ئەسیری بسکی ئاڵۆزی کچه کوردێکی نەشمیلم
تەماشا کەن چ سەیرێکه، به دەستی دیلەوه دیلم
#هێمن
#شابەیت
📚@Tamikteb
❤🔥 2
📖 #دێڕێک_لە_کتێبکابرایەک چووه لای مەلا و گوتی: "قوربان کوێخاکەمان زۆرم زوڵم لێ دەکا و ماڵم دەخوا، نازانم خودا له ڕۆژی قیامەتدا چۆن حەقم دەستێنێ". مەلاش گوتی: "برام، ئیسلام گەورەیه، ڕۆژێ قیامەت خودا به تۆ دەڵێ لەم پیاوه خۆش به، کۆشکەکەت چەنده بێ ئەوەندەی ترت بۆ زیاد دەکا، تۆش گەردنی ئازا دەکەی و خوداش دەیبەخشێ". کابرا گوتی: "مامۆستا، که خودا گوتی لێی خوش به و له بەرامبەردا کۆشکەکەت بۆ گەوره دەکەمەوه، دەڵێم بینایی چاوان، کۆشکم ناوێ، تۆ هەر کاوله ئاشێکم بدەیه که دوو بەشی دڵۆپه بێ، بەڵام من لەو سەگبابه خۆش نابم".
📚ڕشتەی مرواری ✍🏻عەلائەددین سەججادی📚 @Tamikteb
😁 4👎 1
📕📻 #کتێبی_دەنگی
📚 #بێگانە بەشی3⃣1⃣ و 4⃣1⃣
✍🏻نووسەر: ئالبێر کامۆ
✏️وەرگێڕ: مەسعوود تەهازادە
🎙خوێندنەوە:پەیام حیسامی
📚@Tamikteb
❤ 3
📖 #دێڕێک_لە_کتێبئەختەر دەیگوت: -من دەزانم تۆ زۆر منت خۆش دەوێ، زۆریش باوەڕت بەو کتێب و تیۆرانە و هەیە کە لە مارکسییەتدا بەرگری لە ماف و ئازارەکانی ژنێکی وەک من دەکەن بەڵام کاتێ دەتهەوێ ئەم خۆشەویسی و تیۆر و باوڕانە بکەیتە واقیع و لە ژیانی خۆتدا لەگەڵ من ( لە بارەی پەیوەندیی خۆمانە و)جێبەجێیان بکەیت ؛ ناتوانیت دەترسیت، جوامێر. ـ لە چی دەترسم ؟ ـ لە واقعەکە دەترسیت . جوامێر لە بەر خۆیەوە بە تانە و پێکەنینەوه بە زمانی ئەختەر بە خۆی گوت: ـ کە واتە من ڕووناکبیرێکی ترسنۆکم! ـ چونکه تۆ جەسارەت ناکەی بمخوازیت ـ ئەمه ترس نییە. ـ با ، ئەمە ترسە تۆ ناوێریت بمخوازیت ـ نەخێر ، ئەمە یاخیبوون و ڕووبەڕووبوونەوە؛تێکشاندنی نەریتە کۆن و سەپاوەکانی ئەم کۆمەڵە دوا کەوتووەیه کە وا تێدەگەن ژن و پیاو تەنیا لە ڕێگەی عەقد و زەواجەوه دەتوانن یەکتریان خۆش بوێت و کار لە پێناو گۆڕانی کۆمەلدا بکەن . ـ ئێمە ئەگەر ببینە ژن و مێرد ، لە ئێستا باشتر دەتوانین لە پێناو گۆڕانی کۆمەڵ کار بکەین. ـ مانگی ڕابردوو ، کتێبەکانی ڕۆزا ئەهرەنبۆرک و سیمۆن دی بوڤرا و ئەنجیلا دێڤزم بۆ هێنابووی ؛ بچۆ بیانخوێنەوە ؛ دڵنیام دوای خوێندنەوەی ئەزموونی ئەو ئافرەتە شۆڕشگێڕانە بڕیار و بۆچوونەکانت لە بارەی ئەم مەسەلانەوە دەگۆڕین ! ئەم ئافرەتانە هەتا مردن هەر بە بێ عەقدی زەواج لەگەڵ خۆشەویستە هاوڕێ و هاوخەباتەکانی خۆیاندا ژیان .... ـ جوامێر ، گوێ بگرە! تاقە عەیبێکی شەخسیەتی تۆ ئەوەیە کە لە ناو کتێبدا و بە پێی کتێب دەژیت لەگەڵ مندا ؛ هەر کە لە کتێبیش دێیتە دەرەوە جەسارەت ناکەی. تۆ لە جیاتی ئەوەی کتێب ژیانت فێر بکات و ئازات بکات دوودڵ و ڕاڕا و ترسنۆکی کردوویت . جوامێر لە بەرخۆیەوە وەک لە شتێک پۆشمان بووبێتەوە غەمگینانە گوتی: ـ کتێب لە سەرەتادا هەموومان فێر دەکات لە ئەنجامیشدا هەموومان ترسنۆک .
📚 مولازم تەحسین و شتی تریش ✍🏻 فەرهاد پیرباڵ📚 @Tamikteb
❤ 2
Repost from N/a
کە تۆ تۆرای لە چاوم وەک خەوی من
لە بسکت ڕەشترە مانگە شەوی من
بڕۆ مەجنوون بە لەیلای خۆت مەنازە!
کە ناوبانگی پتر دەرکرد ئەوی من
بزەی هاتێ, وتی جەلادی خوێری!
بە کەیفی خۆت پەتت باوێژە ئەستۆم
ئەوە پەت نییە میدالی ئیفتخارە
کە بوومە قارەمانی میلەتی خۆم!
#هێمن
پێڕستێک لە کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانیی کوردستان فەرموون لەگەڵمان بن.
👍 2
فەرهەنگی
کۆمەڵایەتی
زانستی و فێرکاری
شێعر و پەخشان
03:15
Video unavailableShow in Telegram
🎬 #ئەنیمەیشن
#بائۆ (Bao)
#دایک
🥇ئەم فیلمە براوەی ئۆسکار له باشترین کورتە ئەنیمەیشنی "2019" بووە.
📚@Tamikteb
👍 2
Photo unavailableShow in Telegram
📖#دێڕێک_لە_کتێبمڕۆڤ تاکە مەخلوقێکە کە بەبێ بەرهەمهێنان بەرخۆریی دەکات. شیر نادات، هێلکە ناکات، لەوەش زەبوونترە کە پاڵ بە گاسنەوە بنێت، توانای ئەوەشی نیە بەخێراییەکی چاک بۆ کەروێشک گرتن غار بدات، لەگەڵ ئەوەشدا سەروەری هەر هەموو ئاژەڵانە...
📚 مەزرای ئاژەڵان ✍🏻 #جۆرج_ئۆروێڵ📚@Tamikteb
👍 2❤ 2
📕📻 #کتێبی_دەنگی
📚 #بێگانە بەشی1⃣1⃣ و 2⃣1⃣
✍🏻نووسەر: ئالبێر کامۆ
✏️وەرگێڕ: مەسعوود تەهازادە
🎙خوێندنەوە:پەیام حیسامی
📚@Tamikteb
🔥 2👍 1
🏙 #ڕۆژانی_نوێ📃 کەژاڵێ کەژاڵەکەم! خەیاڵەکەم! هەزار هێندە ڕابرێ، هێشتێ هەر خەیاڵی تۆ هەوێنی بەستەکانمە... 1961
✍🏻 #هاوار (عەلی حەسەنیانی) 🎙 سەید خالید ئیمامی 📚 گوناهـ📚@Tamikteb
❤ 3
❀ ئاڵوگۆڕی لیستی کوردستان ❀
❀ ئامانج ناساندنی ماڵپەڕە تایبەتەکەنە ❀
❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀
♡ شاعیران و ناودارانی کورد ♡
♡ مێژووی کورد و کوردستان ♡
♡ زمان و کەلتور و ڕەسەنایەتی ♡
♡ یان کوردستان یان نەمان ♡
♡ گۆرانی کوردی خۆش و فلکلۆر ♡
♡ زمانناسی و زاراوەکانی کوردی ♡
♡ فێرگەیەک بۆ زمانی دایکی ♡
♡ گەڕانەوە بۆ سروشتی کوردستان ♡
♡ چێشتی مجێوری کوردستان ♡
♡ سینەمای کوردی ♡
♡ ڕۆمان و چیرۆک و کتێب ♡
♡ کۆمەڵگا و پەروەردەی منداڵان ♡