کاژە
Open in Telegram
ئەو وەختەی کە قژی لوول ئەکات خەیاڵیش لەلای من لوول ئەبێت بۆیە شیعرم ئەو ڕۆژانە لە لاولاوی تێئاڵاوی سەر شیشەکانی پەنجەرەی ژوورەکەم و لە وردە تەندوورەی ئاوی بێ ئارامی ڕۆحم ئەچێ!
Show more2 364
Subscribers
+424 hours
+347 days
+18230 days
Posts Archive
2 365
خۆت لێره نیت و بزریت
بەڵام هێشتا زەردەخەنەت هەر لێرەیه و
لە سەر کورسیی بەرامبەرم دانیشتووه
خۆت لێره نیت
بەڵام دوای خۆت، ڕەنگی قژت و
تۆنی دەنگت و
بۆنی لەشت
بۆ تەنیاییم و ژوورەکەم جێ هێشتووە
خۆت لێره نیت و بزریت
بەڵام ئەوەی که بەردەوام
لەو ماڵەودا و لە سەر چرپا و له جێگەدا و
له خەویشدا لەگەڵمایه و
جێم ناهێڵێ
دیمانەی خۆشەویستیته...
#کاژە
#شێرکۆ_بێکەس@kazha31 🍂🍁🍂🍁🍁
2 365
کە خۆشەویستی ئامانجی ئەوە نەبوو لە بەیەکگەیشتندا کۆتایی بێت، وەک ژوانێکی لێدێت کە تا هەتاهەتایە دوادەخرێت، ژوانێک کە جێدەهێڵیت لە ئەبەدییەتدا بێتەدی. کە خۆشەویستی ئامانجی نەبوو وەک فیراقێکی لێدێت کە لە زەمانێکی دووردا ڕوویدابێت و لێرە لەسەر زەوی دەرکی پێدەکرێت، کە وای لێهات وەک ئەوە بێت ڕۆحێک هەستبکات پێشتر لەگەڵ مەعشووقەدا یەک شت بووە، پێشتر لە سەردەمێکی لەبیرکراو و لەناوچوودا ئەو بەشێک بووە لە یار، کە دەگاتە ئەو بڕوایە زەمین و ژیان هیچ نییه جگە لە وێستگەیەک بۆ هەستکردن بەو فیراقە، کە خۆشەویستی لەبری خواستی یەکگرتنەوە بوو بە هەستێکی قووڵی دابڕان، ئیتر دەبێت بە پڕۆژەی ئەبەدییەت.
#بەختیار_عەلی
#کاژە
لە ڕۆمانی "شاری مۆسیقارە سپییەکان" 🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 @kazha31
