uz
Feedback
کاژە

کاژە

Kanalga Telegram’da o‘tish

ئەو وەختەی کە قژی لوول ئەکات خەیاڵیش لەلای من لوول ئەبێت بۆیە شیعرم ئەو ڕۆژانە لە لاولاوی تێئاڵاوی سەر شیشەکانی پەنجەرەی ژوورەکەم ‌و لە وردە تەندوورەی ئاوی بێ ئارامی ڕۆحم ئەچێ!

Ko'proq ko'rsatish
2 198
Obunachilar
-324 soatlar
-97 kunlar
+6630 kunlar
Postlar arxiv
mqamî ey diĺ_@hesen_zirek1.mp35.76 MB

#بینینی_ئەمجارە
بەر لەوەی ئەمجارە بتبینم خۆم ئەچم بۆ جادەی عاشقان لە کۆگای "ئاسمان"ی سەرپەڕدا پارچەیەک لە هەوری پەمەیی تەنکت بۆ ئەکڕم لای باران ئەیدوورم بۆت ئەکەم بە کراس! هەر لەوێ لە کۆگای "مانگەشەو" تریفەی ڕەفتەیەک هەڵئەگرم دوو گوارە لە پرشنگ دوو بازن لە زیوی خەرمانە بەر لەوەی ئەمجارە بتبینم من جووتێ ئەستێرەت لە کۆگای "سایەقە" بۆ ئەکڕم بۆت ئەکەم بە پێڵاو! بەر لەوەی ئەمجارە بتبینم شیعرێکی درێژی سوورکارم لە دەرگای حەوشەوە تا ژوورێ ڕائەخەم بۆ ئەوەی بە سەریا بڕۆیت و بێیتە لام بەر لەوەی ئەمجارە بتبینم!
#کاژە
#شێرکۆبێکەس
@kazha31 🌺🌸🌺🌸🌺

ناسر ڕەزازی_هیلاکی ڕەنجێکم.mp35.14 MB

🌅🌅🌅🌅🌅🌅🌅🌅🌅🌅🌅🌅🌅🌅🌅🌅🌅 کەس لە خۆی پرسیوە بۆ دونیا لە ساتی خۆرئاوابووندا دەگاتە ڕۆمانسیترین و جوانترین ساتی خۆی؟ چ
🌅🌅🌅🌅🌅🌅🌅🌅🌅🌅🌅🌅🌅🌅🌅🌅🌅 کەس لە خۆی پرسیوە بۆ دونیا لە ساتی خۆرئاوابووندا دەگاتە ڕۆمانسیترین و جوانترین ساتی خۆی؟ چونکە لەو ساتەدا زەوی لە ژێر ڕەحمی هەتاو و لەژێر منەتی تریفەدا نییە، لەو ساتەدا زەوی خۆیەتی، ئا لەو کاتەدا سەیری درەخت و ئاو و هەور و جەنگەڵ بکەن، سەیری شارەکان بکەن، سەیری مەزرا و باغ و جوێبارەکان بکەن، تەنیا لەو ساتەدا ڕووە ڕاستەقینە و غەمگینەکەی دونیا بە ڕوونی دەردەکەوێت، هەتاو جۆرێکە لە کۆمەکی ئیلاهی تا بەردەوام ئەو غەمە نەبینین کە لەسەر هەموو گەڵایەکی جیهان و لە ناو هەموو دڵۆپە ئاوێک و لە هەموو گزنگێکی ورددایە...
#کاژە
#بەختیار_عەلی
له ڕۆمانی "غەزەلنوس و باغەکانی خەیاڵ" 🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 🆔 @kazha31

بێ تۆ.mp31.76 MB

خۆشەویستی بەبێ خەیاڵ وەک ڕێکەوتنی دوو دوکاندارە لەسەر تێکەڵکردنی دوکانەکانیان. ئەوەی سیحری خەیاڵ پێکیانەوە دەبەستێت، پەیوەندی
خۆشەویستی بەبێ خەیاڵ وەک ڕێکەوتنی دوو دوکاندارە لەسەر تێکەڵکردنی دوکانەکانیان. ئەوەی سیحری خەیاڵ پێکیانەوە دەبەستێت، پەیوەندییان درێژتر و خۆگرتر دەبێت، خۆشەویستی ڕووت، زوو پیردەبێت و دەمرێت. بەڵام دوو بوونەوەر کە دوو خەیاڵی ناکۆتایان هەبێت، هەستبکەن هەردووکیان بە ڕێگایەکی درێژدا هاتوون و ئەو ڕێگایە لە دووری دوورەوە بە جۆرێک ئاڕاستەی وەرگرتووە بگاتە یەک، هەر یەکەیان تێشووییەکی درێژی ئازار و خەیاڵی پێبێت و بیەوێت نیشانی ئەوی دیکەی بدات، ئەوکات دەکەونە ناو دەریایەکی ناکۆتاوە کە تەنیا مەرگ دەتوانێت کۆتایی پێبهێنێت، خەیاڵ یەکێتییەکی قووڵتر و پتەوتر لە خۆشەویستی لە ناو ئادەمیزادەکاندا دروستدەکات.
#کاژە
#بەختیار_عەلی
له ڕۆمانی "غەزەلنوس و باغەکانی خەیاڵ" 🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 @kazha31

Hawar Gule.mp33.40 MB

🌜🌝🌛🌝🌜🌝🌛🌝🌜🌝🌛🌝🌜🌝🌛🌝🌛 لە سەر دیوارەکانی شەو هێڵ لە دوای هێڵ هەر بێ تۆیی دەنووسمەوە کەنگێ درگای ئەم زیندانە دەترا
🌜🌝🌛🌝🌜🌝🌛🌝🌜🌝🌛🌝🌜🌝🌛🌝🌛 لە سەر دیوارەکانی شەو هێڵ لە دوای هێڵ هەر بێ تۆیی دەنووسمەوە کەنگێ درگای ئەم زیندانە دەترازێنی؟
#کاژە
#ک_د_ئازاد
@kazha31

ahmet_kaya_ayrılığın_hediyesi 128 (1).mp316.88 MB

🌞🌞🌞🌞🌞🌞🌞🌞🌞🌞🌞🌞🌞🌞🌞🌞🌞 چەندی کردم نوختەیەک وەک خاڵی تۆ پەیدا نەبوو هـەرچـی نـووسیم، واژەشـم هـیچی لە جێی خۆیدا نە
🌞🌞🌞🌞🌞🌞🌞🌞🌞🌞🌞🌞🌞🌞🌞🌞🌞 چەندی کردم نوختەیەک وەک خاڵی تۆ پەیدا نەبوو هـەرچـی نـووسیم، واژەشـم هـیچی لە جێی خۆیدا نەبوو ناچـنـەوە سەر یەک وتـەی من، هـێند پەرێشانە خەیاڵ باوەڕت بێ پێش ئەوەی زولفت ببینم وا نەبوو
#کاژە
#هێدی
@kazha31

Amin Dastan - fotwa (128) (1).mp33.65 MB

Ba Gyani To (feat. Shahram Golchin) Kamal Gulchin.m4a4.21 MB

"بەختیار عەلی" له ڕۆمانی "غەزەلنووس و باغەکانی خەیاڵ" کێشەی مرۆڤەکان هەندێک جار ئەوەیە ئاواتی قووڵ ... زۆر قووڵیان نەماوە، ئا
"بەختیار عەلی" له ڕۆمانی "غەزەلنووس و باغەکانی خەیاڵ" کێشەی مرۆڤەکان هەندێک جار ئەوەیە ئاواتی قووڵ ... زۆر قووڵیان نەماوە، ئاواتێک هێند لە قووڵایی ناخەوە بێتە دەرێ، دونیا ناچار بکات گوێی لێ بگرێت، هەر کات مرۆڤ ئومێد و هیواکانی لەناخی ناخەوە هاتنە دەرێ، هێزێکی ئەوتۆ ئەفسوناوی وەردەگرن، دەتوانن سنوری یاسا فیزیکەکان و لەمپەڕە گەورەکان ببڕن. ئومێد تاکە شتێکە دەتوانێت مەتریالە ڕەقەکان بشکێنێت، یاسا زەمینیەکان و بەربەستە واقعیەکان بگۆڕێت و بیانهاڕێت، بەڵام کە ئومێدی وەها گەورە و قووڵمان نەما، دونیا لە شوێن خۆی دادەنیشێت و بێغەم خۆی دووبارە دەکاتەوە.....
#کاژە
#بەختیار_عەلی
@kazha31 🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋

4_5949773286970760364.mp32.04 MB

#کتێب
#شێرکۆ_بێکەس
#کاژە
@kazha31

پێش ئەوەی دوو چاوی مەستی ببێتە مایەی عەشقی من من هەموو پرشەنگەکانی خۆری بەیانم خۆش دەویست❤️!
#کاژە
@kazha31

@Agrin_music - زیاد اسعد - سکالا.mp35.59 MB

❤️🌻🌾💐🌷🌹🥀🪻🌻🌼🌸🌺🪷🪸🌻❤️ وەرە با بەس بکەم ئەو باوە باوە! وەرە با بۆن بکەم ئەو بسکە خاوە! وەرە با دەس لە باڵاکەت وەرێن
❤️🌻🌾💐🌷🌹🥀🪻🌻🌼🌸🌺🪷🪸🌻❤️ وەرە با بەس بکەم ئەو باوە باوە! وەرە با بۆن بکەم ئەو بسکە خاوە! وەرە با دەس لە باڵاکەت وەرێنم! وەرە کوڵمەم لە کوڵمەی تۆ خشێنم! وەرە سوور بە لەسەر وادە و بەڵێنی! وەرە کورد بە و مەکە پەیمان شکێنی!
#کاژە
#مامۆستا_هێمن
@kazha31

4_5931641756113178863.mp310.16 MB