کاژە
Ir al canal en Telegram
ئەو وەختەی کە قژی لوول ئەکات خەیاڵیش لەلای من لوول ئەبێت بۆیە شیعرم ئەو ڕۆژانە لە لاولاوی تێئاڵاوی سەر شیشەکانی پەنجەرەی ژوورەکەم و لە وردە تەندوورەی ئاوی بێ ئارامی ڕۆحم ئەچێ!
Mostrar más2 355
Suscriptores
-524 horas
-97 días
+10530 días
Archivo de publicaciones
2 355
گرفتارِم بە نازی چاوەکانی مەستی فەتتانت
بریندارم بە تیری سینەسووزی نێشی موژگانت
بە تاڵی پەرچەمی ئەگریجەکانت غارەتت کردم
دڵێکم بوو ئەویشت خستە ناو چاهی زەنەخدانت
بە قوربان، عاشقان ئەمڕۆ هەموو هاتوونە پابۆسِت
منیش هاتم، بفەرموو بمکوژن، بمکەن بە قوربانت
تەشەککور واجیبە بۆ من ئەگەر بمرم بە زەخمی تۆ
بە شەرتێ کفنەکەم بدرووی بە تای زوڵفی پەرێشانت
کەسێ تۆ کوشتبێتت ڕۆژی مەحشەر زەحمەتی نادەن
ئەگەر وەک من لە ئەم دونیایە سووتابێ لە هیجرانت
هەمیشە سوژدەگاهم خاکی بەر دەرگانەکەی تۆیە
ڕەقیب ڕووڕەش بێ ناهێڵێ بگا دەستم بە دامانت
دڵم مەشکێنە چونکوو مەخزەنی دەرد و خەمی تۆیە
فدای شەرت و وەفات بم چی بەسەر هات مەیلی جارانت
#کاژە
#مهستوورهی_ئهردهلان🍀🍀🍀🍀🍀🍀🍀🍀🍀🍀🍀🍀🍀🍀🍀🍀 @kazha31
2 355
بۆنی شیعر، لێوی تۆ
#فەرەیدوون_ئەرشەدی
#کاژەلێوت بنێی بە لێوی وشەیەکمەوە، دەمت بۆنی شیعردەگرێ . پێبکەنی، تفەنگەکان دەبنە ڕێواس . بڵێی : وەتەن، نە کەس نیشتمانی خۆی چۆڵ ئەکات، نە من هێندە لە غوربەتدا دڵتەنگ دەبم . لێوت بنێ بە لێواری ئەوینمەوە، با وشەی ژین پەرە بگرێ . بێدەنگ مەبە، با ئەم مەرگە ناشرینە هەموو رۆژێ بەر دەرگامان لێ نەگرێ ! @kazha31
2 355
خۆت لێره نیت و بزریت
بەڵام هێشتا زەردەخەنەت هەر لێرەیه و
لە سەر کورسیی بەرامبەرم دانیشتووه
خۆت لێره نیت
بەڵام دوای خۆت، ڕەنگی قژت و
تۆنی دەنگت و
بۆنی لەشت
بۆ تەنیاییم و ژوورەکەم جێ هێشتووە
خۆت لێره نیت و بزریت
بەڵام ئەوەی که بەردەوام
لەو ماڵەودا و لە سەر چرپا و له جێگەدا و
له خەویشدا لەگەڵمایه و
جێم ناهێڵێ
دیمانەی خۆشەویستیته...
#کاژە
#شێرکۆ_بێکەس@kazha31 🍂🍁🍂🍁🍁
