2 499
订阅者
-924 小时
+267 天
+12430 天
帖子存档
2 499
🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥
هەموو شەوێک
دەم ئێواران کاتێ هەتاو
ڕادەکشێ و سێبەر ئەبێ
بە میوانی تاریکە شەو
تەواو کووچە و کۆلان
لە من ئەبن بە غەم
لە دەلاقەی قەتیس ماوی
چاوانمەوە دێتە ژوورێ
چۆنیان دەر کەم؟
ئەگەر لە هەستمدا
شەوێ دەر نەکەوی
چلۆن بژیم؟
ئەگەر بە میوانی خەیاڵ
شەوێ بە لامەوە نەبی
چۆن بسرەوم؟
خۆزگەم بە مێشک، خۆزکەم بە بیر
خۆزگەم بە گلێنەی ساردی چاوەکانم
کە هاونشینێکی وە کوو تۆیان هەیە
هەموو شەوێ تا کوو خەویان لێ ئەکەوێ
ئەتلاوینن لچی وشکی نائومێدم
بە سۆزێکی نەرم و نیان
بۆت ئەدوێنن هەموو شەوێ
هەتا بەیان لە نێو کوورەی خەیاڵاتا
ئەم سووتێنن، ئەم سووتێنن، ئەم سووتێنن
#عەباس_کەمەندی
#حەسەن_زیرەک
#کاژە@kazha31
2 499
خەیاڵ ماوەیەكی درێژی دەوێت تا پێدەگرێت، چونكە یاریكردن بە خەیاڵ هەروا ئاسان نییە. دوو جۆر خەیاڵ هەیە، یەكێكیان كوشندەیە، لەبینینی حەقیقەت دوورمان دەخاتەوە، جۆرێكی دیش مرۆڤ دەگۆڕێتە سەر بوونەوەرێكی دی، وای لێدەكات لەیەككاتدا بتوانێت لە دوو دنیادا بژی، كاریكدەكات مرۆڤ زیاتر لە ڕاستی تێبگات.
.
#بەختیار_عەلی
#کاژەڕۆمانی ”غەزەلنوس و باغەكانی خەیاڵ” 🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 @kazha31
2 499
💃🕺
ئەی کە من گرفتاری تۆم
شێتی وردەخاڵی تۆم
ئەی کە من گرفتاری تۆم
شەیدای بەژن و باڵای تۆم
لەو ڕۆژەوە تۆم دیوە
عەشقێ لە دڵم چەسپیوە
لە تۆ جوانترم نەدیوە
ئەی کە من گرفتاری تۆم
ئەی کە من گرفتاری تۆم
شێتی وردەخاڵی تۆم
ئەی کە من گرفتاری تۆم
شەیدای بەژن و باڵای تۆم
هەڵمبژاردووی بە دڵی خۆم
گوڵی گوڵان ئەی گوڵی ئەخۆم
لێم مەتۆرێ من بۆ تۆم
ئەی کە من گرفتاری تۆم
ئەی کە من گرفتاری تۆم
شێتی وردەخاڵی تۆم
ئەی کە من گرفتاری تۆم
شەیدای بەژن و باڵای تۆم
چرای دڵداریت گەشە
خاڵێکم دیوە ڕەشە
بێبەشم مەکە لەم بەشە
ئەی کە من گرفتاری تۆم
#کاژە@kazha31
2 499
دوور بڕوانە ….
🫂❤️🫂❤️🫂❤️🫂❤️🫂❤️🫂❤️🫂❤️🫂❤️
بڵێسە بە وجوودمەوە دەنێ نێگات
کە ببینی چۆن نیشتوونەتە نێو دەستم
مەمکت،
دو کۆتری سرتق .
دەگەڕێ بە وڵاتی خوێنما
بۆنی ئەتڵەسیی لاملت
ئاسۆ بە ئاسۆ،
وەک هەناسەم بە تۆدا
دۆڵ بە دۆڵ و
کەژ بە کەژ
❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
خاک بسووتێ،
ئاو بگیرێ و،
با بریندار بێ .
ئاگر بکوژرێ و
نان بەرەو برسیەتی
دوور بخرێتەوە،
تۆ هەر دوور بڕوانە،
دوور بڕوانە
ئاسۆ ڕوونە
#کاژە
#فەرەیدوون_ئەرشەدی🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂 @kazha31
2 499
♥️♥️♥️♥️♥️♥️♥️♥️♥️♥️♥️♥️♥️♥️♥️♥️
ڕێگەی دژوار
@kazha31
من فریشتەیەڪ دەناسم
لە دوڕگەی ژان و ئازاردا
دڵۆپ
دڵۆپ
فرمێسک دەکا بە ملوانێڪ
بۆ گەردنی ئاواتێکی باڵابەرز و
خۆی لە گڕی ئەوینێکی ئاوریندا دەتوێتەوە
فریشتەڪەم!
نەمگوت خۆت لەم گڕستانە بپارێزە؟
نەمگوت ئەم ڕێگە دژوارە
بست بەبستی، دڕکە، گوڵمێخە، بزمارە!
نەمگوت لێرە،
زەوی سەخت و
ئاسمان قەڵەمڕەوی داڵە
نەمگوت شیعر
گەرووی هەسانی چەقۆیە!
ئازادی ئەندامی زامارە؟!
فریشتەڪەم!
منیش ڕێبواری ئەم ڕێگە بزمارڕێژەم
هەر ئەڕۆم و چقڵ، سینگی هەستم دەدڕێ،
هەزار
هەزار
چەقۆی دەمەزەردی سیخوڕ
شوێنی هەنگاوم هەڵدەگرێ
هانێ دەستم!
وەرە با پێکەوە بڕۆین
ڕەنگە لە پشت تراویلکەی ئەم ژیانە پڕ لە زامە
ئارام بگرین!
یان لە گەرمەی ڕووداوێکدا
وەک دوو باڵندەی نافەرمان
دژی ڕڪەی خواوەندەکانی سەرەڕووی ئەم زەوینە
یاخی لە یاسای ئاسمان
بە بڵێسە و گری شێعری خۆمان بمرین.
#کاژە
#جەلال_مەلەکشا🌼🌸🌼🌸 @kazha31
