ru
Feedback
کڵپەی دەروون

کڵپەی دەروون

Открыть в Telegram

هیچ کڵپەیێک نابیسترێ،جگە لە دەروون!

Больше
2 131
Подписчики
-324 часа
+457 дней
+5930 день
Архив постов
🎶━━━━━━●─────── ⇆ ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ هەر خەیاڵ خەیاڵ، خەیڵی درۆ..........

🎶━━━━━━●─────── ⇆ ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ 🦩

min ji te hez kir mirina ku gav û seat di bîra min de bû, û hundirê min bi qeramûçkên xwe kort dikir ji bîr kir, min dilê xwe li mirinê rehet kir, min çi xweş kir min ji te hez kir ez bûm yekî nemir...
Rênas jiyan

بۆ هێندە فۆروارد کراوە؟ دیارە بێوەفاکان زۆرن...

لە بیرت دێ پێم ئەوتی من ئەزانم ڕۆژێ دادێ ئەبی بە یادگاریەکی تاڵ خۆت ئەڕۆیت و من ئەدەیتە دەستی خەیاڵ؟ بیرم ناکەی ؟ ئیتر هەست ب
لە بیرت دێ پێم ئەوتی من ئەزانم ڕۆژێ دادێ ئەبی بە یادگاریەکی تاڵ خۆت ئەڕۆیت و من ئەدەیتە دەستی خەیاڵ؟ بیرم ناکەی ؟ ئیتر هەست بە ترپەی دڵی ملوانکەکەی ملت ناکەی ؟ پێم ئەوتی هەندێ شەوان بە دەم پێکێ شەرابەوە دێتەوە بەرچاوت سیمام بیرت نابێ لە کام فارگۆنا بەجێمام پێم ئەوتی سەردەمێ دێ بیرت نابێ بمدوێنیت بیرت نابێ وەکو منداڵ بەشەوشادێك بمخەوێنی کە بەیانیان چاو هەڵدێنی سڵاو ناکەی بیرت ئەچێت ئەو هونەرەی چۆن دڵێکی شکاو چا کەی پێم ئەوتی وەك پەپوولەی وشککراو ئەمخەیتە توێی دەفتەرێکی بیرەوەریی لەبیرکراو بەڵام چی بکەم من هێشتاش هەر خۆشم ئەوێی خۆ پەپوولەش کاتێك ئەچێتە ناوئاگر لە سووتانی دڵنیایە بەڵام چیبکەم ئیتر وایە ئەشق ئاوا نابینایە ئەشق ئاوا نابینایە
ڕەنج سەنگاوی

کەس نییە سابت قەدەم وەک من لە داوی عەشقدا بۆ سوپاهی غەمزەکانت مەردی مەیدانم وەرە گەر دەپرسی حاڵەتی من بۆ فیراقت پێت بڵێم؟ هەر
کەس نییە سابت قەدەم وەک من لە داوی عەشقدا بۆ سوپاهی غەمزەکانت مەردی مەیدانم وەرە گەر دەپرسی حاڵەتی من بۆ فیراقت پێت بڵێم؟ هەر وەکوو تاهیر هەمیشە دیدە گریانم وەرە
تاهیربەگی جاف

▪️بۆ کورد و بۆ کوردستان▪️ بۆ بەشداریکردن لە ئەو کاناڵەی خزمەتی ئەدەب و فەرهەنگی کورد دەکەن. کرتە بکە سەر دوکمەکانی خوارەو:

گیانا تۆ دەشتی ئەوپەڕ نادیاری بۆ چۆل بڕی لە پێ کەوتوو تاپۆی شاری تۆ ڕوح سووکی وەک خەونی خۆش وەک هەناسە جێ ناگری لە توێی شیعرا
گیانا تۆ دەشتی ئەوپەڕ نادیاری بۆ چۆل بڕی لە پێ کەوتوو تاپۆی شاری تۆ ڕوح سووکی وەک خەونی خۆش وەک هەناسە جێ ناگری لە توێی شیعرا چەشنی تاسە تۆ تراوکەی جارێ دیار، گاهێ نەدیاری هیوای تینوێتی ڕێبواری
سوارە ئیلخانیزادە

🎶━━━━━━●─────── ⇆ ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ بێدەنگیم بۆ پڕ کەرەوە خەیاڵ نەمهێنێ بە دواتا

تازە دوای چی ئەڵێی ئەمشەو خۆم دێمە لات نەک خەیاڵم؟ با خەیاڵت لێم نەتۆرێ وەک بارانی وشکەساڵم نەمویستبووی بەجێم بێڵی خەیاڵت بێت
تازە دوای چی ئەڵێی ئەمشەو خۆم دێمە لات نەک خەیاڵم؟ با خەیاڵت لێم نەتۆرێ وەک بارانی وشکەساڵم نەمویستبووی بەجێم بێڵی خەیاڵت بێتە شەومەوە بێیتە خەوم، خەوم بزڕێت، بۆ بینینت بخەومەوە

ئەڵێ پەروانەی دڵم لە داوێکدا ئەسیرە کە جاڵجاڵۆکەکەی تێرە، نە ئەتوانێ بفڕێ، نە ئەتوانێ بمرێ...

گیانا من ھەر ئەو ڕۆژە دەسم شۆری لە ڕۆحی خۆم کە دیم حەزرەتی خوونخواری ئەبرۆت مەشرەبی خوونخوارییە گەر دەپرسی بۆچی بێ نەشئە و مە
گیانا من ھەر ئەو ڕۆژە دەسم شۆری لە ڕۆحی خۆم کە دیم حەزرەتی خوونخواری ئەبرۆت مەشرەبی خوونخوارییە گەر دەپرسی بۆچی بێ نەشئە و مەلوول و عاجزی ڕوومەتی زەردم عەزیزم شاھیدی بێ یارییە
ناری

Repost from N/a
جوانترین و بەسوودترین کاناڵە کوردێکانی تێلێگرام لەو پێڕستە ببینن فەرموون هەمووتان بەشدار بن👇😍👇

چەند ساڵە من لێرە بنچکی سەر ژیلەی، چاوەڕێی ئەمشەوەم چەند ساڵە من سەرم هەورێکی نەبارە و چاوەڕێی هاتنی بارانی ئەم خەوەم. من ئەم
چەند ساڵە من لێرە بنچکی سەر ژیلەی، چاوەڕێی ئەمشەوەم چەند ساڵە من سەرم هەورێکی نەبارە و چاوەڕێی هاتنی بارانی ئەم خەوەم. من ئەمشەو: مەچەکم و چاوەڕێی پەنجەمم. قاچم و چاوەڕێی ڕێگەمم. پژوپۆم سەرکۆنەی «با»ی زۆرکرد بۆ نەهات؟ تاڤگەی ئەو زەڵمە بۆ نەهات؟ نەگەیشت، ئەو هاژەی ئەوینە، نەگەیشت. باڵندەی پرسیارم بە دەنووک کراسە شینەکەی ساماڵیان کونکون کرد بۆ نەهات؟ ئەو کۆتری هەتاوە.. بۆ نەهات؟ نەگەیشت؟ ئەو خەمە سەرکەشەم، نەگەیشت؟ بۆ نەهات؟ ئەو ڕەزی هۆنراوە سپیانە.. بۆ نەهات؟
شێرکۆ

Repost from N/a
☑️ ئاڵوگۆڕی لیستی کوردستان ☑️ 🔰✅🔰 @EXCHANGE_KURDISTAN @EXCHANGE_KURDISTAN

🎶━━━━━━●─────── ⇆ ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷

🎶━━━━━━●─────── ⇆ ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷

جەنابی یار! غەریبیتان فرمێسکێکە لە چاو ئەکات ماڵئاوایی لە دوریتە ژورەکەشم تەنگەو پڕە لە تەنهای من درەختی پایز نەبووم ئێوەش گە
جەنابی یار! غەریبیتان فرمێسکێکە لە چاو ئەکات ماڵئاوایی لە دوریتە ژورەکەشم تەنگەو پڕە لە تەنهای  من درەختی پایز نەبووم ئێوەش گەڵا لە من بڕۆن کام ڕەشەبا ئێوەی فراند بەو زریانە وا خول ئەخۆن؟  قەدەر نەیهێشت بارانێ بین لەگەڵ یەکدا گیان بسپێرین وەکو ڕێگای مناڵیمان هەنگاو بۆ لای یەک بژمێرین چاوم لەڕێی چاوەروانی دڵم لەڕێی گەڕانەوە وەک شەونمی بەر مانگەشەو بەدەم نیگای ئاسمانەوە!

بگەڕێوە پێش لەوەی چاوەکان وەک نامۆ بتناسن و لێت بڕوانن و چاوگەی چاویش ئیزنی ڕێژانی فرمێسکی دووریت نەدا، بگەڕێوە، پێش لەوەی شا
بگەڕێوە پێش لەوەی چاوەکان وەک نامۆ بتناسن و لێت بڕوانن و چاوگەی چاویش ئیزنی ڕێژانی فرمێسکی دووریت نەدا، بگەڕێوە، پێش لەوەی شاڕێگای هاتنەوەت ببێتە کوێرەڕێی پڕ لە نەهامەتی، پێش لەوەی تووڕەبوونەکان بێنە هۆکاری هەڵکفانی سوونامییەک بۆ سڕینەوەی بوونت لە هەرێمی دڵ...
هەوراز جوانڕۆ

هەموو پێکێکی مەینۆشی، بەیادی ئەو، کە پڕ مەی بوو لە مەیخانەی دڵا کەیلی بزەی ئەو جووتە لێوەی بوو نە پێکی نایە سەر لێو و نە بیست
هەموو پێکێکی مەینۆشی، بەیادی ئەو، کە پڕ مەی بوو لە مەیخانەی دڵا کەیلی بزەی ئەو جووتە لێوەی بوو نە پێکی نایە سەر لێو و نە بیستم ڕازی شیرینی نە ماڵئاوایی لێ کردم نە ئیتر شێوەییم بینی
هەردی
🍷