en
Feedback
War News

War News

Open in Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

Show more
2 353
Subscribers
-224 hours
+147 days
+3730 days
Posts Archive
دیمەنی لێدان لە سێ کەشتی نەوتهەڵگری ئێرانی لەلایەن ئەمریکاوە. گەمارۆی خنکێنەری سەر ئێران بەردەوامە.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ڕایگەیاند ئێران هەست بە متمانەیەکی زۆر دەکات لە تواناکانی بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئامادەیە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەمریکا درێژە پێ بدات. زانیارییە هەواڵگرییەکان دەڵێن ڕێبەری ئێران لەوانەیە بیر لە توندکردنەوەی پێکدادانەکان بکاتەوە. ئێران بە باشی لە تواناکان و خاڵە بەهێزەکانی سەربازی خۆی تێگەیشتووە، هەروەها دەزانێت چۆن گەروی هورمز دادەخات. هاوکات ئێران دەزانێت درێژەدان بە شەڕ زیانی سیاسی بە ترەمپ دەگەیەنێت، بۆیە خواستی لەسەرە ئەم دۆخە لانیکەم تا هەڵبژاردنی نیوەی خول لە دوو مانگی داهاتوودا بەردەوام بێت و ئەگەری گەیشتن بە هەر ڕێککەوتنێک بۆ ڕاگرتنی جەنگ زۆر کەمە.

...

کارگەکانی پیشەسازی ئۆکرانیا دوای هێرشی ڕوسیا.
+2
کارگەکانی پیشەسازی ئۆکرانیا دوای هێرشی ڕوسیا.

ویتکۆف و جارید کوشنەر گەیشتنە مۆسکۆ.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا: هێرشمان کردە سەر سەنتەری بازرگانی ئێپیسەنتەر لە هەرێمی میکۆلایڤ، سەنتەرەکە هاوکاری سووپای ئۆکرانیای کردووە.

هێرشی ڕووسیا بۆ سەر کارگەی ئاسنسازیی لە شاری کامیانسکێ لە هەرێمی دنیپرۆ بە مووشەکی KN-23 کۆریای باکوور و ئەسکەندەر-M ڕووسی.

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست: پاش ئەوەی سەردانەکەی جۆن ڕاتکلیف، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندیی ئەمریکا بۆ مۆسکۆ نەیتوانی هەڵوێس
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست: پاش ئەوەی سەردانەکەی جۆن ڕاتکلیف، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندیی ئەمریکا بۆ مۆسکۆ نەیتوانی هەڵوێستی کریملن بگۆڕێت، ڕووسیا هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا چڕتر کردەوە. بەرپرسانی ئەمریکا هۆشدارییان دا کە ڕەوشی ڕووسیا خراپتر دەبێت و داوای دانوستانیان کرد، بەڵام ئەو کەسانەی لە دانوستانەکانەوە نزیکن ڕایانگەیاند کە پوتن ئەم دەستپێشخەرییەی بە نیشانەی لاوازی لێکداوەتەوە نەک وەک گوشارێک بۆ سازشکردن.

لە وەڵامدا ئێرانش بنکەکانی ئەمریکای لە خەلیج کردە ئامانج

دەنگی تەقینەوە لە دوورگەی خارگ بیسترا

مانگی رابردوو ڕووسیا 9 هەزار بۆمبی لە ئۆکرانیا بەکارهێناوە کە بەرزترین رێژەیە لە سەرەتای جەنگەوە.
مانگی رابردوو ڕووسیا 9 هەزار بۆمبی لە ئۆکرانیا بەکارهێناوە کە بەرزترین رێژەیە لە سەرەتای جەنگەوە.

سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: - لەوەتەی گەمارۆ خراوەتەوەسەر ئێران نەوتی ئەو وڵاتە نەگەیشتوەتە چین - توانای کۆگاکانی نەوتی ئێران سنووردارە - داهاتی نەوتی ئێران بەشێوەیەکی خێرا کەمیکردووە - شادەماری هەناردەی نەوتی ئێران بڕاوە

مووشەک بەرەوو گەروی هورمز هەڵدرا

دەنگی تەقینەوە لە دوورگەی سیرک بیسترا

سووپای رووسیا بەردەوامە لە لێدان لە کۆگاکانی دەرمان و خۆراک و تەقەمەنی ئۆکرانیا لە کیێڤ... ئەمڕۆ دوای زیاتر لە چوار ساڵ لە جە
+4
سووپای رووسیا بەردەوامە لە لێدان لە کۆگاکانی دەرمان و خۆراک و تەقەمەنی ئۆکرانیا لە کیێڤ... ئەمڕۆ دوای زیاتر لە چوار ساڵ لە جەنگ بۆ یەکەمجار ڕووسیا بارەگایی ئاسایشی نیشتمانی ئۆکرانیا و سەرۆکی دەزگاکەی کردە ئامانج، زیلینسکیش بە وێنەیەک کە کۆشکی کریملن دەسوتێت پەیامی بۆ ڕووسیا نارد کە وەڵام دەدەنەوە. بریارە سبەی ویتکۆف و جارید کوشنەر بچنە مۆسکۆ و رۆژی دواتر دەچنە کیێڤ بۆ گفتوگۆکان لەسەر ئاشتی، بەڵام ئەوەی ئێستا دەبینرێت نە پوتن ئاشتی دەوێت نە زیلینسکی، وە جەنگەکەش خەریکە لەو ریتمە لادەدات کە چوار ساڵی رابردوو بەردەوام بووە و بەرەو جەنگێکی قوڵتر دەڕوات و تەنانەت پێگە مەدەنیەکانیش بە چڕی دەکرێنە ئامانج و سوپای ڕووسیا ئامادەکاری دەست پێکردووە بۆ لێدان لە کەرتی وزەی ئۆکرانیا پێش وەرزی زستان، نیازی ئەمریکاش دیار نییە کە بەراستی ئاشتی دەوێت یان تەنها نواندنە.

گەیشتن

بەرەوو ئوردن بوون

ئێران مووشەکی هەڵدا

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: دەسەڵاتی ئێران لەبەردەم دوو بژاردەیە یان دەسەڵاتی ئێران لە ناوخۆ دەگۆڕێت یان خەڵک دەیگۆڕن.

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: ئێران سەری مارەکەیە و پانی دەکەینەوە.