uz
Feedback
War News

War News

Kanalga Telegram’da o‘tish

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

Ko'proq ko'rsatish
2 366
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
+17 kun
+2230 kun
Postlar arxiv
نەتانیاهۆ: چەندین وڵاتی بیانی بە ملیاران دۆلاری نەژمێردراویان خەرج کردووە بۆ بڵاوکردنەوەی درۆ دەربارەی وڵاتەکەم، یەکەم وڵات کە ئەوەی کرد قەتەر بوو، دەیان ساڵ پێش ئێستا دەستیکرد بە دابینکردنی بودجەیەکی زەبەلاح بۆ زانکۆ ئەمریکییەکان و دەزگا میدیاییە ژەهراوییەکانی وەک ئەلجەزیرە. لە ئەوروپاش هەمان شتیان کرد، ئامانجیان ڕوون بوو، شۆردنی مێشکی گەنجان بۆ ئەوەی ڕقیان لە ئیسرائیل بێت، ڕقیان لە ئەمریکا بێت، ڕقیان لە ڕۆژئاوا بێت.

نەتانیاهۆ: ئەوان ئیسرائیلی بچووک تۆمەتبار دەکەن بە کۆڵۆنیالیزم (داگیرکاری)، کێ تۆمەتبارمان دەکات؟ بەریتانیا و فەرەنسا، ئەوان خۆیان ئەم دەستەواژەیەیان داهێنا، داگیرکارییەکانی ئەوان تەواوی گۆی زەوییان تەنیبووەوە، دە بێدەنگ بن و وازمان لێ بێنن.

نەتانیاهۆ: بەڕێز ئەحمەد شەرع، دەبێت بزانیت جووەکان لە سەردەمی موساوە لە بەرزاییەکانی جۆلان بوون، دەتوانیت لە پەڕتووکی پیرۆزدا بیخوێنیتەوە.

نەتانیاهۆ: وێرانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران سەخت بوو، ئەنجامدانی زۆر سەخت بوو، بەڵام بۆ من، یەکێک بوو لە ئاسانترین بڕیارەکان کە وەک سەرۆک وەزیران دەبوو بیدەم، چونکە ئەگەر نەمانکردبایە هەموومان دەمردین.

نەتانیاهۆ: چوارده‌ ساڵ پێش ئێستا، له‌سه‌ر ئه‌م سەکۆیە وه‌ستام و هێڵێکی سوورم کێشا، بەڵێنم دا ڕێگری لە دیکتاتۆرییەتی بکوژی ئێران بکەم لە پەرەپێدانی بۆمبی ئەتۆمی، چەکی ئەتۆمی کە ئامانجی لەناوبردنی ئیسرائیلە، چەکی ئەتۆمی کە دەتوانێت هەڕەشە لە تەواوی جیهان بکات، ئەوە ڕێک ئەوە بوو کە کردمان.

1- تاوانبارە بە کوشتنی هەزاران هاوڵاتی کورد و کۆمەڵکوژی و تێکدانی هەزاران ماڵ و داگیرکاری. 2- هەموو گەنجی وڵاتەکەی بەزۆرەملێ
1- تاوانبارە بە کوشتنی هەزاران هاوڵاتی کورد و کۆمەڵکوژی و تێکدانی هەزاران ماڵ و داگیرکاری. 2- هەموو گەنجی وڵاتەکەی بەزۆرەملێ کردووە بە سەرباز و هۆکاری کوژرانی سەدان هەزار کەسە، هاوکاری گروپە تیرۆرستیەکانە لە ئەفریقا و وڵاتانی تر و لەوێش خەریکی کوشتارە. 3- جیا لەوەی کۆنە تیرۆرستێکە، هۆکاری کۆمەڵکوژییە دژی هەزاران هاوڵاتی عەلەوی و کورد. 4- تاوانبارە بە کوشتنی نزیکەی 80 هەزار کەس. 5- حکومەتەکەی تاوانبارە بە کوشتنی هەزاران خۆپیشاندەر و لەسێدارەدانی سەدانی تر. لەو خاڵانەی سەرەوە گەڕێن، هەموو ئەم تاوانبار و دیکتاتۆرانە لە بارەگایی رێکخراوێک وتاریان دا کە 81 ساڵە بانگەشەی مافی مرۆڤ و دیموکراسی و ئازادی دەکات لە جیهاندا.

حکومەتی سووریا تیرۆرستێکی داعشی وەک بەرێوبەری بەشی دیجیتاڵی وەزارەتی راگەیاندن لە ڕەقە دامەزراند. "بەرهەمێکی تری سوریای نوێ"
حکومەتی سووریا تیرۆرستێکی داعشی وەک بەرێوبەری بەشی دیجیتاڵی وەزارەتی راگەیاندن لە ڕەقە دامەزراند. "بەرهەمێکی تری سوریای نوێ"

شەوی رابردوو فرۆکە جەنگییەکانی پاکستان هێرشیان کردە سەر چەند ئامانجێک لەناو خاکی ئەفغانستان.

جارێکی تر هێرشی مووشەکی حوسییەکانی یەمەن بۆ سەر دامەزراوەکانی وزەی سعودییە دەستیپێکردەوە.

تورکیا لە بنکەی سەربازی زێلکان لە شارەدێی باشیک دەکشێتەوە و ڕادەستی حکومەتی عێراقی دەکات.

پۆڵەندا: هەلیکۆپتەرێکی ڕووسی لە جۆری Mi-8، نزیکەی 300 مەتر هاتۆتە ناو خاکی پۆڵەندا و دواتر کشاوەتەوە.

وەزارەتی جەنگی ئەمریکا گیانلەدەستدانی سەربازێکی ئافرەت لە سعودییە ڕاگەیاند، بەهۆکارێکی پزیشکی.

ئەمریکا دوو ساڵە ڤیزە ناداتە (مەحمود عەباس) سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستین لە رامەڵڵا تا سەردانی نیۆیۆڕک بکات و بەشداری کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بکات، کەچی بە شەق ڤیزە دەداتە (مەسعود پزیکشیان) سەرۆککۆماری ئێران! کاتێک هێزت هەبوو رێزت دەگرن کاتێک لاواز بووی و کارت بە دەستەوە نەبوو، هەزار وەرەقەی سپیان بۆ ئیمزا بکەی حسابت بۆ ناکەن!

ئەمریکا دوو ساڵە ڤیزا نادات بە مەحمود عەباس سەرۆکی فەڵەستین و رێگە نادات بەشداری کۆبوونەوەی ساڵانەی UN بکات لە نیویۆرک.
ئەمریکا دوو ساڵە ڤیزا نادات بە مەحمود عەباس سەرۆکی فەڵەستین و رێگە نادات بەشداری کۆبوونەوەی ساڵانەی UN بکات لە نیویۆرک.

ئاژانسی تەسنیمی نزیک لە سوپای پاسداران: عێراقچی دەبێت داوای لێبووردن بکات و روونیبکاتەوە بە مۆڵەتی کێ لەگەڵ نوێنەری ترەمپ کۆبووەتەوە؟

سەرەڕایی گەمارۆی ئەمریکا بۆ سەر هێڵی فرۆکەوانی ئێران، تا ئێستا زۆرینەی وڵاتان گەشتەکانیان لەگەڵ ئێران بەردەوامە.

سەرۆکی چین بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت.
سەرۆکی چین بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت.

هێزەکانی تیگرای ده‌ستیان به‌سه‌ر فڕۆکەخانەی ئەلوولا ئابا لە مەکەلێ گرت. هێڵی ئاسمانی ئەسیوپیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ مەکەلێ ه
+1
هێزەکانی تیگرای ده‌ستیان به‌سه‌ر فڕۆکەخانەی ئەلوولا ئابا لە مەکەلێ گرت. هێڵی ئاسمانی ئەسیوپیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ مەکەلێ هەڵوەشاندەوە. تەنها دوو ڕۆژ لەمەوبەر، حەوت گرووپی چەکدار هاوپەیمانییەکیان ڕاگەیاند بۆ ڕوخاندنی دەسەڵاتی سەرۆک وەزیران ئابی ئەحمەد. دەستبەسەرداگرتنی فڕۆکەخانەکە، کۆنترۆڵی سەرەکیترین بەستەری ئاسمانی تیگرای لەگەڵ بەشەکانی دیکەی ئەسیوپیا دەدات.

"تۆڕی هەڵخەڵەتاندن: مێژووی هاوکاری و بەشداربوونی ڕۆژئاوا لە تاوانەکانی عێراق، لە سەدامەوە تا کەوتنی بەغدا"، ئەم کتێبەی باری ل
"تۆڕی هەڵخەڵەتاندن: مێژووی هاوکاری و بەشداربوونی ڕۆژئاوا لە تاوانەکانی عێراق، لە سەدامەوە تا کەوتنی بەغدا"، ئەم کتێبەی باری لاندۆ باسی تاوانەکانی سەدام حسێن دەکات بەرامبەر بە کورد و هاوڵاتیانی تری عێراق بە هاوکاری ئەمریکا و چاوپۆشینی لە تاوانەکان.

تڕەمپ: کاتژمێرێک پێش ئێستا لەگەڵ ئێرانییەکان کۆبووینەوە و بریارە کۆبوونەوەیەکی تریش بەرێوەبچێت. کۆبوونەوەکە سێ کاتژمێری خایاندووە.